17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌پێش ئیسلامدا جوله‌كه باسی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوایان كردووه
ئوم سه‌له‌مه ده‌ڵێ : دراوسییه‌كمان هه‌بوو جوله‌كه‌بوو، له‌جوله‌كه‌كانی (بن عبدالاشهل) بو،سه‌له‌مه ده‌ڵێ: من ئه‌و كاته منداڵ بووم ، وه ئه‌ڵێ، ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره بونایه، له‌سه‌ر عاباكانیان ڕائه‌كشان، باسی ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوبونه‌وه‌و پاداشت دانه‌وه‌ی چاكه‌كاران و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌خراپه‌كاران،
به‌هه‌شت و جه‌هه‌نمیان بۆ ئه‌كردن، ئه‌م باسانه‌یان بۆ بت په‌رسته‌كان ئه‌كرد، كه به‌لای ئه‌وانه‌وه زیندوبونه‌وه پاش مردن نییه، بۆیه به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه وتیان: به‌كابرای جوله‌كه بۆچی له‌پاش مردن ،خه‌ڵكی زیندوئه‌بنه‌وه؟ ئه‌چینه دونیایه‌كی تره‌وه كه‌به‌هه‌شت و جه‌هه‌نمی تێدا بێت؟ وه‌پاداشتی خه‌ڵكی به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانیان بدرێته‌وه؟ كابرای جوله‌كه وتی : به‌ڵێ به‌و كه‌سه‌ی سوێندی پێ ئه‌خورێت ،پێم خۆشه ئاگرێكی گه‌وره سازبدرێت، وه‌ك ته‌نوور سوربكرێته‌وه، له‌ناو ماڵدا بچمه ناو ئاگره‌كه‌وه و سه‌رم داپۆشن ،به‌مه‌رجێ له‌ئاگری سبه‌ینێ ڕزگارببم،
: واته له‌ئاگری دۆزه‌خ له‌قیامه‌تدا، پێییان وت : تیا بچیت به‌ڵگه‌و نیشانه‌ت چییه له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌م قسانه‌ت كه‌ده‌یكه‌یت؟ كابرای جوله‌كه له‌وه‌لاَدا وتی: پێغه‌مبه‌رێك (صلی علیه وسلم)دێت له‌وێنه‌ی ئه‌م شارانه‌دا، له‌و كاته‌دا به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی كرد بۆ مه‌ككه و یه‌مه‌ن ، واته: دورگه‌ی عه‌ره‌بی، وتیان چ زه‌مانێك دێت و كه‌ی ده‌ی بینین؟ پاشان سه‌له‌مه ئه‌ڵی له‌و كاته‌دا من ته‌مه‌نك له‌هه‌موویان منداڵتر بوو كابراسه‌یری منی كرد و وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م كوڕ ته‌مه‌ن بكات ، ئه‌وا پێی ده‌گات و ده‌یبینێت، پاشان سه‌له‌مه وتی : سوێند به‌خوا شه‌و ڕۆژ هات و ڕۆیشت، هه‌تا گه‌شته ئه‌وكاته‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی علیه وسلم) نارد، تا ئه‌و كاته ئه‌و كابرا جوله‌كه هه‌رمابوو، له‌ناوماندا ده‌ژییا و ئێمه خوای‌گه‌وره یارمه‌تی داین و باوه‌ڕمان هێنا به‌پێغه‌مبه‌ری خوا( صلی علیه وسلم) ، به‌لاَم كابرای جوله‌كه به‌هۆی حه‌سودی و گومڕایییه‌وه ، باوه‌ڕی به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هێنا(صلی علیه وسلم) كوڕی سه‌له‌مه ئه‌ڵی: ئێمه پێمان وت ، ده‌ك له‌ناوچی فلاَنه كه‌س، هه‌رتۆ نه‌بویت به‌ئێمه‌ت وت و ڕاتگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و پێغه‌مبه‌ره(صلی علیه وسلم) ، كابرای جوله‌كه وتی به‌ڵێ به‌لاَم وانه‌بوو!!!!