الحمد لله وحده، والصلاه والسلام علی من لانبیّ بعده...
پێشه‌كی؛ ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌وباسی زۆر ههڵدهگرێتو زۆریش
ده‌رباره‌ی نوسراوه‌و وتراوه‌و پانتاییه‌كی به‌رفراوانیشی له‌ناو حوكم‌و
بڕیاره‌كانی شهرعو كه‌لتوری ئیسلامی‌دا داگیركردووه، به‌چه‌شنێك ئه‌م دوو
چه‌مكه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڕیاری شه‌رعیی زۆرێك له‌بابه‌ته
هه‌نووكه‌ییه‌كانی سهردهمو سه‌نگی مه‌حه‌كی كاره باش‌و خراپه‌كانی پاش
سه‌رده‌می زێڕینی هاوهڵانو تابیعین (خوا لێیانڕازیبێت).
روونكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌یش كارێكی پێویسته،
چونكه ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری راجیاییو ناكۆكیی نێوان موسوڵمانان
په‌یوه‌ندیی به‌م دوو چه‌مكه‌وه هه‌یه، ئه‌مه له‌لایه‌ك،
له‌لایه‌كیتره‌وه زۆرجار ده‌بینین ئه‌م دوو چه‌مكه واتێكهڵ به‌یه‌كدی
ده‌كرێن كه لێكجوداناكرێنهوه، به‌مه‌یش بهدحاڵیبوونو هه‌ندێك جاریش
دووبه‌ره‌كی‌و ناكۆكی‌و كێشه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه زۆر پێویسته
به‌وریاییه‌كی ته‌واوه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو چه‌مكه گرنگه‌دا
بكه‌ین‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین.
ئێمه‌یش لێره‌دا به‌پشتیوانیی خوای مه‌زن هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی
زانستییانه ته‌می نامۆیی‌و گومانی سه‌ر ئه‌م باسه لابده‌ین، پشتئه‌ستوور
به‌ده‌قه شهرعییهكانو پاشانیش بهبۆچوونو تێگه‌یشتنی (سه‌له‌فی صالح)
هه‌ڵوه‌سته‌یان لهسهربكهینو شه‌ریعه‌تیش ده‌كه‌ینه سه‌نگی مهحهكو
تاكه پێوه‌ر بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مكه‌كه.
باسهكهیشمان ده‌كه‌ین به دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه‌وه:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م/ روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی سوننه‌ت:
وشه‌ی سوننه‌ت له‌زمانی عه‌ره‌بیدا، واته: نهریتو عاده‌ت (1)، یاخود
رێچكه‌و رێباز (2)، ئیتر چاكبێت یان خراپ (3). كه‌واته: هه‌رشتێك زۆر
دووبارهبوویهوهو خه‌ڵكی كردیان به‌نه‌ریتی خۆیان‌و له‌سه‌ری
به‌رده‌وامبوون پێیده‌وترێت: سوننه‌ت، جا ئه‌و نه‌ریته شهرعیو باشبێت،
یان ناشهرعیو خراپ.
بهلاَم ئه‌م لێكدانه‌وه زمانه‌وانییه بۆ ئه‌م چه‌مكه به‌هه‌ڵه‌ماندا
ده‌بات، هه‌روه‌ك چۆن لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی بیدعه‌ت به‌مانا
زمانه‌وانییه‌كه‌ی بهههڵهماندادهبات، چونكه وشه‌ی سوننه‌ت چۆن بۆ
وتار‌و كرداره جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
به‌كارده‌هێنرێت، به‌هه‌مان شێوه‌یش بۆ وته‌و كرداری ناشهرعیو خراپیش
به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری نازدارمان (صلی اللە علیە وسلم)
ده‌فه‌رموێت: ((من سنّ في الإسلام سنة حسنة فعمل بها بعده، كتب له مثل من
عمل بها ولاينقص من أجورهم شيئ، ومن سنّ في الإسلام سنة سيئة فعمل بها بعده
كتب عليه مثل وزر من عمل بها ولاينقص من أوزارهم شيئ)) (4). وه
لهفهرموودهیهكیتردا ده‌فه‌رموێت: ((لتتبعن سنن من قبلكم شبرا بشبر
ذراعا بذراع حتي لو سلكوا جحر ضبّ لسلكتموه)) (5). ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی خێرا
له‌م دوو فه‌رمووده شیرینه بده‌ین، ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە
علیە وسلم) وشه‌ی سوننه‌ت-ی بۆ كاری چاك‌و خراپ‌و شهرعیو ناشه‌رعی
به‌كارهێناوه، كه‌واته به‌ته‌نها وه‌رگرتنی مانای زمانه‌وانی (لوغه‌وی)و
فه‌رامۆشكردنی مانای ئیصتیلاحی به‌هه‌ڵه‌و لاڕێماندادهبات.
كه‌واته نابێت مانا زمانه‌وانییه‌كه‌ی وهربگرینو له‌ده‌لاقه‌ی مانای
زمانه‌وانییه‌وه لێكدانه‌وه بۆ چه‌مكه ئایینیه‌كان بكه‌ین‌و بنیاتی
حوكمه شه‌رعییه‌كانی له‌سه‌ربكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت مانا شهرعیو چه‌مكه
تایبهتو سه‌ربه‌خۆكه‌ی خۆی بكه‌ینه پێوه‌ر بۆ پێناسه‌كردنی ئه‌م دوو
چه‌مكه‌و هه‌ر چه‌مكێكی دیكه‌ی شه‌رعی.
مانای سوننه‌ت له‌چه‌مكی زانایاندا: سوننه‌ت به‌لای زانایان‌و
پسپۆڕانه‌وه لهزانستێكهوه بۆ زانستێكی دی جیاوازه‌و به‌پێی هه‌ر
زانسته‌و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بهلاَم به‌گشتی ده‌توانین
به‌م شێوازه پێناسه‌ی بكه‌ین‌و بڵێین: سوننه‌ت ئه‌وه‌یه
له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی اللە علیە وسلم) دهرچووبێتو له‌وه‌وه
سه‌رچاوه‌یگرتبێت، ئیتر وتاربێت، یان كردار، یان دانپێدانان، به‌م پێیه‌یش
سوننه‌ت یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی ته‌شریعی ئیسلامی، وه‌ك خوای مه‌زن
ده‌فه‌رموێت: [وَمَا ینطقُ عَنِ الْهَوَی (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْیٌ
یُوحَی (4)] النجم. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم)هه‌رله‌خۆیه‌وه نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێت سه‌رچاوه‌كه‌ی
له‌خواوه‌یه، ئه‌م ئایه‌ته‌و چه‌ندین ئایهتو فهرموودهیتر كه‌جه‌خت
له‌سه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست ده‌كه‌نه‌وه (6).
له‌م پێناسه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت -هه‌روه‌ك زانایان روونیانكردووهتهوه- سوننه‌ت سێ به‌شن:
یه‌كه‌م/ سوننه‌تی وته (قه‌ولی): ئه‌و وته‌و فه‌رموودانه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم) له‌بۆنه‌و موناسه‌به جۆربهجۆرهكانو ئامانجه
جیاوازه‌كاندا فهرموویهتیو فهرمانیپێكردووهو وه‌ك راگهیهنهرێك
بهخهڵًكی راگه‌یاندووه. نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رموویه‌تی:
خێربكهن، رۆژووی سوننه‌ت بگرن، ... هتد.
دووه‌م/ سوننه‌تی كرده‌یی (فیعلی): ئه‌و مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه
ده‌گرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) رۆژانه خۆی به‌كرده‌یی
وه‌ك سوننه‌ت ئه‌نجامیداون، وه‌ك: سه‌ردانی نه‌خۆش، ماچكردنی
به‌رده‌ڕه‌شه‌كه، ...هتد. بهلاَم هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه كه به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه به‌سوننه‌ت ههژمارناكرێتو ته‌شریع نییه
بۆمان، وه‌كو ئه‌وه‌ی: زیاد له‌چوار خێزانی هه‌بووه، قوربانیكردنی له‌سه‌ر
واجببووه، ...هتد. هه‌روه‌ها هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌یه كه ته‌نها
وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی ئه‌نجامیداون، نمونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك: خه‌وتن، خواردن،
...هتد.، كه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ناچنه ژێرباری سوننهتهوهو
نابێت موسوڵمانان وه‌ك سوننه‌ت لێیبڕواننو ئه‌نجامیبده‌ن.
سێیه‌م/ سوننه‌تی دانپێدانان (ته‌قریری): ئه‌وه‌یه كه به‌به‌رچاوی
پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی اللە علیە وسلم) كارێك ئه‌نجامدرابێت، وه یاخود به‌بێ
ئاماده‌یی ئه‌و ئه‌نجامدرابێت به‌ڵام دواتر لێیئاگاداركرابێتهوه، وه
یان قسه‌یه‌ك به‌ئاماده‌یی ئه‌و كرابێت‌و لێیبێدهنگبووبێت، كه هه‌موو
ئه‌مانه به‌سوننه‌ت، یاخود لانی كه‌م بهدروستو حه‌ڵاڵ داده‌نرێن، چونكه
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌ر شتێكی ناشه‌رعی بدیایه لێیبێدهنگنهدهبوو (7)،
به‌ڵكو به‌خێرایی هاوه‌ڵانی لێئاگاداردهكردهوهو ده‌یگۆڕی. نموونه‌ی
ئه‌مه‌یش وه‌ك موبارهزهو شمشێربازیی حه‌به‌شییه‌كان له‌ناو مزگه‌وتدا
به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هێزی جیهادی، دهفو میزمارلێدانی جارییهكان
له‌ڕۆژی جه‌ژنی بوعاسدا...هتد.
به‌پێی دابه‌شكردنێكی دیكه سوننه‌ت دوو جۆری هه‌یه:
یه‌كه‌م/ سوننه‌تی موئه‌كه‌ده: ئه‌و سوننهتانهیه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی
اللە علیە وسلم) به‌به‌رده‌وامی له‌ژیانیدا ئه‌نجامیداون بهبێفهوتاندن،
وه‌ك (سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی، رۆژووی رۆژه سپییه‌كان، ...هتد).
دووه‌م/ سوننه‌تی غه‌یره موئه‌كه‌ده: ئه‌و سوننه‌تانه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم) له‌سه‌ریان بهردهوامنهبووه، به‌ڵكو ناوبه‌ناو
ئه‌نجامیداون، وه‌ك (سوننه‌تی پێش نوێژی مه‌غریب، سوننه‌تی پێش نوێژی عیشا،
...هتد).
به‌گوێره‌ی دابهشكردنێكیتر سوننه‌ت ده‌بێت به دوو بهشیترهوه كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م/ (قطعی الدلاله): ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه ماناكه‌ی جێگیره‌و
هیچ بوارێك بۆ ئیجتیهادتێداكردنی نییه، نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌یش وه‌ك
فه‌رمووده‌ی: ((فی خمس من الإبل شاه (8)، إنّ فی النفس الدیه مأه من
الإبل (9)...)). كه ئه‌م جۆره فه‌رمووده‌یه زانایان هیچ جۆره
راجیاییهكیان له‌سه‌ری نییه، چونكه مه‌جالی ئیجتیهادی تێدانییه.
دووه‌م/ (ظنی الدلاله): ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه ده‌رفه‌تی
ئیجتیهادكردنی تێدایه، وه‌ك فه‌رمووده‌ی: ((لاصلاه لمن لم یقرأ بفاتحه
الكتاب (10)، لاصلاه لجار المسجد إلا فی المسجد (11)...)). كه ئه‌م جۆره
فه‌رمووده‌یه ئیختیلاف‌و راجیایی له‌نێوان زانایاندا دروستكردووه،
چونكه مه‌جالی ئیجتیهاد تێیداكراوهیه.
هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی سه‌ره‌وه به‌سوننه‌ت دادهنرێنو بنیاتی حوكمی
شه‌رعییان له‌سه‌رده‌كرێت، كه‌واته: سوننه‌ت یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه
سه‌ره‌كییه‌كانی شهریعهتو بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و
بڕیارگه‌لێكی زۆریشی له‌سه‌ربه‌نده، له‌پاش قورئانی پیرۆزیش به‌یه‌كه‌م
سه‌رچاوه‌ی ته‌شریع داده‌نرێت، هه‌ركه‌سێكیش نكوڵی له‌م راستییه بكات،
ئه‌وا له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌رده‌چێت.
وه‌هه‌روه‌ها سوننه‌ت به‌پێی وهرگیرانو ره‌تكردنه‌وه‌ی، ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م/ وه‌رگیراو. دووه‌م/ وه‌رنه‌گیراو.
كه ئه‌مانه‌یش هه‌ریه‌كه‌یان ده‌بن به‌چه‌ند به‌شێكه‌وه، دووباره ئه‌م
به‌شانه‌یش ده‌بن به‌چه‌ندین به‌شی جیاوازه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یشیان پێناسه‌و
حوكمی جیاواز‌و تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و لێره‌دا ده‌رفه‌تی شیكردنه‌وه‌و
باسكردنی هه‌موویمان نییه‌و له‌زانستی فه‌رمووده‌دا هه‌موویان به‌وردی
روونكراونهتهوه.
به پێی دابه‌شكردنێكی دیكه سوننه‌ت ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م/ سوننه‌تی ره‌ها (مطلق): ئه‌و سوننه‌تانه‌ن كه كات‌و شوێن‌و
شێواز‌و ژماره‌یان بۆ دیارینه‌كراوه، وه‌ك (خێر‌و صه‌ده‌قه‌كردن، نوێژی
سوننه‌تی ره‌ها، سڵاواتدانو زیكركردن...هتد). كه ئه‌م جۆره سوننه‌تانه
هه‌رچه‌نده زیاتر‌و زۆرتربن، بێگومان پاداشتیشیان زیاتره، بۆیه خاڵی
كۆتاییان بۆ دانه‌نراوه.
دووه‌م/ سوننه‌تی په‌یوه‌ست (مقید): ئه‌و سوننه‌تانه‌ن كه كات‌و شوێن‌و
ژماره‌و شێوازی تایبه‌تییان بۆ دیاریكراوه، وه‌ك (ژماره‌ی ته‌وافكردن
به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا، نوێژه رهواتیبهكان، سوننه‌تی ده‌ستنوێژ، ...هتد).
كه ئه‌م جۆره سوننه‌تانه كات‌و شوێن‌و شێواز‌و ژماره‌ی تایبه‌تییان بۆ
دانراوه.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی بیدعه‌ت:
وشه‌ی بیدعه‌ت له‌زمانه‌وانیدا، واته: هێنانه‌كایه‌ی شتێك كه پێشتر
هاوشێوه‌ی نه‌بووبێت (12)، ئیتر ئه‌و داهێنانه له‌بواری ئایینیدابێت وه‌ك
بیروباوه‌ڕ، په‌رستش، مامه‌ڵه، یاخود لهبوارهكانیتری ژیان‌و
دونیاییدابێت (13).
وه له‌چه‌مكی زانایاندا بریتییه له: هێنانه‌كایه‌ی كرده‌وه‌یه‌ك، یاخود
وته‌یه‌ك، یان بیروباوه‌ڕێك كه له‌لایه‌ن شه‌رعه‌وه نه لهقورئانو نه
له‌سوننه‌تدا، وه نه لهكۆدهنگی (ئیجماع)ـی زانایان‌و نه له‌پێوه‌ر
(قیاس)ه شه‌رعییه‌كاندا، وه یاخود له‌ژێر یاسا‌و بنه‌ما گشتییه‌كانی
ئیسلامدا جێگه‌ی نه‌بێته‌وه‌و رێگهپێدراونهبێت، یاخود پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بێت (14). یاخود ئه‌و شته‌یه كه هاوهڵانو تابیعین
نهیانكردبێتو به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌رنه‌بێت (15).
جا لێره‌دا پێویسته له‌م پێناسه‌یه وردببینه‌وه‌و كه‌مێك تێڕامان له‌سه‌ر
بڕگه‌كانی بكه‌ین، جا ئه‌وكات تێگه‌ییشتنمان له‌بابه‌ته‌كه ئاساندهبێتو
تهموتۆزی سه‌ر باسهكهیش لاده‌چێت.
كه‌واته هه‌ر شتێكی نوێ‌و زیادكراو هێنرایهكایهوه، سهیریدهكهین:
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت: (قورئان، سوننه‌ت، ئیجماع،
قیاس، ئیستیحسان، ئیستیصحاب، سهدوزهریعه، عورف، ... كه له‌لای زانایانی
ئوصولی فیقه به‌به‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژماركراون) شایه‌تی بۆ بدات، یاخود
له‌ژێر بنه‌ماو بنچینه‌یه‌كی گشتیدا جێگهیببێتهوه، ئه‌وا ئه‌و شته
نوێیه داهێنراوێكی رێگهپێدراوو شه‌رعییه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و
داهێنراوه به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا دووباره سهیریدهكهین
ئه‌گه‌ر ده‌چووه ژێر یه‌كێك له‌یاسا گشتییه‌كانی ئیسلامه‌وه، ئه‌وا
دیسان رێگه‌پێدراوه‌و بهداهێنراو (بیدعه)یه‌كی ناپه‌سه‌ند هه‌ژمارناكرێت،
وه ئه‌گه‌ر نه‌چووه ژێر یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌و یاسا‌و بنه‌ما
گشتییانه‌وه، ئه‌وا داهێنراوێكی خراپ‌و گومڕاییه.
كه‌واته لێره‌وه ده‌توانین رێكه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌و ده‌قانه‌دا بكه‌ین
كهڕێگرو بێداركهرهوهن له‌داهێنانی ناپه‌سه‌ندو گومڕایی (بیدعه‌ی
سهییئه)، وه له‌نێوان ئه‌و ده‌قانه‌دا كهپاڵنهرو رێگهپێدهرن بۆ
داهێنانی چاك‌و سوننه‌تی باش (سوننه‌ی حه‌سه‌نه).
كه‌واته بیدعه‌ت بوو به دوو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م/ داهێنراوێك كه ده‌چێته ژێر سێبه‌ری یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان
یاخود یاسا گشتییه‌كانی شه‌ریعه‌ته‌وه، كه به‌سوننه‌تی باش (سوننه‌ی
حه‌سه‌نه)، یاخود بهداهێنراوی باش (بیدعه‌ی حه‌سه‌نه) ناوده‌برێت.
دووه‌م/ داهێنراوێك كه له‌گه‌ڵ هیچكام له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
یه‌كناگرێته‌وه‌و دووره له‌یاساو به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی
موسوڵمانانه‌وه، كه ئه‌مه‌یان بهداهێنراوی خراپ یاخود داهێنراوی گومڕایی
(بیدعه‌ی سهییئه) ناوده‌برێت.
كورته‌ی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه بیدعه‌ت دوو جۆری هه‌یه:
داهێنراوی وه‌رگیراو (چاك): ئه‌وه‌یه كه ته‌باو هاوكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلامدا.
داهێنراوی ره‌تكراوه (خراپ): ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئاییندا ناكۆكه‌و له‌گه‌ڵیاندا یه‌كناگرێته‌وه (16).
وه به‌شێكیتری زانایانی ئوصولی له‌باسی بیدعه‌تدا، قووڵداچوونو زۆر
له‌سه‌ری رۆیشتوون، ته‌نانه‌ت نه‌ك ته‌نها به‌م دوو به‌شه‌ی بیدعه‌ت
ئیكتیفایان نه‌كردووه، به‌ڵكو كردوویانه به‌پێنج به‌شه‌وه‌و
ههربهشهیشیان حوكمی تایبه‌تیی خۆیان بۆ داناوه، كه وه‌ك دواتر
باسیده‌كه‌ین ئه‌م پۆلێنكردنه زۆر زانستییانهیهو ورده‌كاریی زیاتریشی
تێدا له‌به‌رچاوگیراوه، بنه‌مای ئه‌م پۆلێنكردینهشیان بۆ چه‌ند ده‌قێك
ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دواتر ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو.
جۆره‌كانی په‌رستش:
بۆئه‌وه‌ی پۆلێنكردنو ورده‌كاریی باسه‌كه‌مان به‌شێوازێكی رێك‌و دروستبێت،
سه‌ره‌تا ده‌بێت جۆره‌كانی پهرستشو فهرمانبهرداریكردنی خودای گه‌وره
بخه‌ینه‌ڕوو، كه له‌دوو به‌شی سه‌ره‌كیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه (17).
به‌شی یه‌كه‌م/ ئه‌و په‌رستشانه‌ی پابه‌ندن بهكاتو شوێن‌و ژماره‌و شێوازی
دیاریكراو‌و تایبه‌تییه‌وه، كه ئه‌م جۆره په‌رستشانه ده‌بێت
بهبێكهمو زیادو ده‌ستكاریكردن، وه‌كو خۆیان ئه‌نجامبدرێن، وه
هه‌ركه‌سێك گۆڕانكارییه‌ك، یان هه‌رجۆره داهێنانێكی تێدابكات، ئه‌وا ئه‌و
داهێنه‌ر (بیدعهكار)و گومڕاو تاوانباره. نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌كو
ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریی بنه‌ماكانی په‌رستش بكرێت، وه‌ك (گۆڕینی ژماره‌ی
ركاته‌كانی نوێژ، ده‌ستكاریكردنی: كات‌و ژماره‌ی رۆژه‌كانی مانگی
ره‌مه‌زان، مه‌راسیمه‌كانی حه‌ج، ئه‌ندازه‌ی زه‌كات) چونكه ئه‌م
بابه‌تانه په‌یوه‌ندییان به‌بیروباوه‌ڕه‌وه هه‌یه.
به‌شی دووه‌م/ ئه‌و پهرستشانهن كه به‌فه‌رمان یاخود بهئامۆژگاریی
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌نجامده‌درێن‌و پابه‌ندنین بهكاتو
شوێن‌و شێواز‌و ژماره‌ی دیاریكراوه‌وه، ڕێگرییش نه‌كراوه لهئهنجامدانیان
له‌هیچ كاتێك لهكاتهكانداو له‌هیچ شوێنێك لهشوێنهكانداو موسوڵمانان
له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره پهرستشانهدا ئازادن‌و پابه‌ندنین به‌ته‌نها
ئه‌و شێوازه‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) باسیكردووه‌و له‌سه‌ری
دواوه، به‌ڵكو ته‌نها به‌ڕێگه‌پێدانی ره‌ها (موتله‌ق) ئه‌نجامده‌درێن،
نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك (ئه‌نجامدانی نوێژی سوننه‌تی ره‌ها، رۆژووگرتنی
ره‌ها، قورئانخوێندن، دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و سڵاواتدان، ناندان به‌هه‌ژار،
خێركردن، زیكركردن، ...هتد). كه هه‌موو ئه‌م په‌رستشانه تایبهتنین
به‌هیچ كات‌و شوێنێكه‌وه (18)، به‌ڵكو لهههركاتو شوێنێكدا ئه‌نجامبدرێن
هه‌ر پهرستشنو پاداشت له‌سه‌ریان ده‌درێته‌وه.
كه‌واته ئه‌م جۆره په‌رستشانه ههرچهندێكو ههرچۆنێكو لهههرجێگهو
كاتێكدا ئه‌نجامبدرێن (19)، ههرسوننهتو پهرستشنو خێر‌و پاداشتی
تایبه‌تییان هه‌یه، زیادو كهمو ئێره‌و ئه‌وێ نایانكات به‌بیدعه‌ی
گومڕایی، به‌ڵكو تاوه‌كو زۆرتر‌و زیاتربن، پاداشتیشیان زیاتر‌و گه‌وره‌تر
ده‌بێت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستشانه‌ی كه شه‌ریعه‌ت دیاریكردوونو بڕیاری له‌سه‌رداون:
كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌رستشه دیاریكراوه‌كان حه‌رامه‌و بیدعه‌یه‌كی خراپ‌و
گومڕاییه، ئه‌مه‌یش وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی: (ركاته‌كانی نوێژ، رۆژه‌كانی
ره‌مه‌زان، بڕی زه‌كات، ته‌وافی حهجو رهجمكردنی شه‌یتان، پایه‌یه‌ك
له‌پایه‌كانی په‌رستش، ...هتد). كه هه‌موو ئه‌مانه حهرامو بیدعه‌تی
خراپن.
زیادكردن له‌په‌رستشدا: ئه‌مه‌یش ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه:
یه‌كه‌م/ زیادكردن له‌ناو په‌رستشدا: یاخود لكاندنی زیاده‌یه‌ك
بهپهرستشێكهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی: (ركوعێك، یان سوجده‌یه‌ك، یان ركاتێكی
نوێژ به‌ئه‌نقه‌ست زیادبكرێت، وه یان رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان
زیادبكرێت، ...هتد). كه بێگومان ئه‌م جۆره زیادكردنانه گومڕاییه‌و
حه‌رامن.
دووه‌م/ زیادكردنی په‌رستش: یاخود زیادكردنی په‌رستشێكی جیابووه‌وه (مونفهصیل)، ئه‌میش ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه:
1- یان ئه‌وه‌یه ئه‌و زیادكردنه رێگرییلێكراوهو نابێت زیادبكرێت،
نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌نجامدانی نوێژی سوننه‌ت له‌پاش نوێژی بهیانیو
عه‌سره‌وه، كه ئه‌نجامدانی زیاده‌یه‌كی له‌م جۆره بیدعه‌ی خراپه‌و
رێگرییلێكراوه.
2- یان ئه‌وه‌یه ئه‌و زیادكردنه رێگرییلێنهكراوهو دروسته
ئه‌نجامبدرێت، كه ئه‌م جۆره زیادكردنه ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسوڵمان له‌كاتی
ئه‌نجامدانیدا بڕوایوابوو كه په‌رستشه ئه‌سڵییه‌كه ناته‌واوه‌و به‌كردنی
ئه‌م زیاده‌یه عیباده‌ته ئه‌سڵییه‌كه تێروتهواودهبێت، ئه‌وا دیسان
ئه‌مه‌یشیان ده‌چێته ریزی بیدعه‌ی حهرامو خراپه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بهپهرستشێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌ژماركرد، كه ئه‌نجامدانی دروست‌و
رێگه‌پێدراوه، ئه‌وا ئه‌م جۆره‌یان رێگرییلێناكرێت، ئیتر له‌پێش په‌رستشه
ئه‌سڵییه‌كه‌وه ئه‌نجامیبدات یاخود له‌دوایه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی
تێدانییه‌و دروست‌و رێگه‌پێدراوه، به‌مه‌رجێك ئه‌م زیاده‌یه نه‌داته پاڵ
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)و وادابنێت كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم)كردوویه‌تی. بۆ نموونه وه‌ك ئه‌وه‌ی: (پاش ته‌واوكردنی ته‌وافی فه‌رز
لهحهجو عه‌مره‌دا ته‌وافی زیادهبكات، وه یان بپاڕێته‌وه له‌خودا
به‌زیاد له‌و زیكر‌و دوعایانه‌ی كه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی اللە علیە
وسلم) بیستراون، وه یاخود زیاد له‌بڕی زه‌كاتی دیاریكراو‌و زه‌كاتی زیادی
ماڵه‌كه‌ی دهربكاتو بیبه‌خشێت به‌موسوڵمانان). مه‌به‌ست لهمهیشه كه
خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: [...وَمَنْ تَطوَّعَ خَیْرًا فَإِنَّ اللَّهَ
شَاكِرٌ عَلِیمٌ] البقره (158).
وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی بیدعه‌و جۆره‌كانی:
سه‌باره‌ت به‌بیدعه‌و جۆره‌كانی، زانایان (ره‌حمه‌تیان لێبێت) زۆر له‌سه‌ری
دواون، به‌پشتیوانی خودا لێره‌دا ئاشناتاندهكهین به‌لێكدانه‌وه‌و
هه‌ڵوێستی هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئه‌م باسه:
1- پێشه‌وا شافیعی ده‌فه‌رموێت: "البدعه بدعتان: بدعه محموده، وبدعه
مذمومه، فما وافق السنه فهو محمود، وما خالف السنه فهو مذموم" (20).
واته: بیدعه‌ت دوو به‌شه: بیدعه‌ی باش‌و بیدعه‌ی خراپ، جا ههربیدعهیهك
كۆكبوو له‌گه‌ڵ سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌وا
بیدعه‌ی باشه، وه هه‌رچیش پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت بوو، ئه‌وا بیدعه‌ی
خراپه.
وه دووباره ده‌فه‌رموێت: "ما أحدث مما يخالف كتاباَ أو سنة أو إجماعاَ
أو أثرا فهذه بدعة الضلال، وما أحدث من الخير ولم يخالف شيئا من ذلك فهذه
محدثة غير مذمومة" (21). واته: هه‌رشتێك له‌ئاییندا په‌یدابكرێت‌و
دابهێنرێتو پێچه‌وانه‌ی قورئان، یان فه‌رمووده، یان كۆده‌نگیی زانایان،
یان كرداری پێشینانی چاك بێت، ئه‌وا داهێنان (بیدعه)یه‌كی گومڕاییه، وه
هه‌رشتێكی باش كه دابهێنرێتو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چوار به‌ڵگه‌یه نه‌بێت
ئه‌وا په‌یداكردن (بیدعه‌یه)كی باشه.
كه‌واته به‌پێی فه‌رمووده‌ی پێشه‌وا شافیعی بیدعه‌ی چاك‌و په‌سه‌ند
ئه‌وه‌یه: ته‌باو گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تدا، كه ئه‌گه‌ر
ئاوابوو ئه‌وا شتێكی باشه‌و خێری تێدایه‌و به‌به‌شێك لهچاكهكردن
داده‌نرێت، وه به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌به‌ڵگه
شه‌رعییه‌كاندا پێكنهدههاتهوه، ئه‌وا گومڕایی‌و حه‌رامه‌و به‌بیدعه‌ی
ناپه‌سه‌ندو ناشه‌رعی هه‌ژمارده‌كرێت.
2- پێشه‌وا غه‌زالی ده‌ڵێت: فليس كل ما ابتدع منهيٌ عنه، بل المنهي عنه
بدعة تضاد سنة ثابتة وترفع أمر من أمر الشرع مع بقاء علته، بل الإبداع فيه
يجب في بعض الأحوال إذا تغيرت الأسباب" (22). واته: له‌شه‌رعدا رێگری
له‌هه‌موو بیدعه‌یه‌ك نه‌كراوه، به‌ڵكو رێگری لهبیدعهیهك كراوه
كه‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تێكی چهسپاوبێت، یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكاری
فهرمانكردنهكه مابێته‌وه، فه‌رمانێك له‌فه‌رمانه‌كانی شه‌رع وه‌لابخات،
به‌ڵكو داهێنانو بیدعه‌ت هه‌ندێكجار واجب‌و پێویسته، كاتێك هۆكاره‌كان
بگۆڕێن.
3- پێشه‌وا ئیبنوته‌یمییه پاشئه‌وه‌ی قسه ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی
هاوه‌ڵان ده‌كات له‌نوێژی ته‌راویحدا، وته‌كه‌ی ئیمام عومه‌ری كوڕی خه‌تاب
ده‌گێڕێته‌وه، كه‌ده‌فه‌رموێت: "نعمت البدعه هژه". واته: ئه‌مه
باشترین بیدعه‌یه، پاشان ده‌ڵێت: "إن البدعه الشرعیه التی هی ضلاله، هی
ما فعل بغیر دلیل شرعیّ، كإستحباب ما لم یحبه الله، وأیجاب مالم یوجبه
الله، وتحریم مالم یحرمه الله، فلابدّ مع الفعل من إعتقاد یخالف الشریعه)
(23). واته: بیدعه‌ی شه‌رعی كه گومڕاییبێت، بریتییه له‌وه‌ی: كارێك
ئه‌نجامبدرێت به‌بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی، وه‌ك بهچاكزانینی
كرده‌وه‌یه‌ك كه خوای گه‌وره به‌چاكی دانه‌نابێت، یاخود بهواجبكردنی
شتێك كه خوای گه‌وره بهواجبـی دانه‌نابێت، وه یان بهحهرامدانانی شتێك
كه خوای گه‌وره حهرامینهكردبێت، به‌و مه‌رجه‌ی كاتێك خاوه‌ن
بیدعهتهكه كاره بیدعه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات بیروباوه‌ڕێكی هه‌بێت
پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێكی حهرامبكاتو
بڕوای وابێت كه ئه‌و كاره حه‌رامه، ئه‌و كات ناڵێین بیدعه‌یه‌كی
كردووه، به‌ڵكو ده‌ڵێین كارێكی حه‌رامی كردووه‌و تاوانێكی ئه‌نجامداوه.
كه‌واته شێخولئیسلام ئیبنوتهیمییهیش بهگومڕادانانی بیدعه‌ی
به‌ستووه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی كه ئه‌نجامده‌ری بیدعه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی
شه‌رعی بهدهستهوهنهبێتو به‌نییه‌تێكی خراپه‌وه بیدعه‌كه
ئه‌نجامبدات، كه ئه‌وكات بێگومان بیدعه‌كه ده‌بێته بیدعه‌یه‌كی
ناشهرعیو خراپ.
4- ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ده‌فه‌رموێت: "والتحقیق أنها إن كانت مما
یندرج تحت مستحسن فی الشرع فهی حسنه، وإن كانت مما یندرج تحت مستقبح فی
الشرع فهی مستقبحه، وإلا فهی من قسم المباح، وقد تنقسم إلی الاحكام
الخمسه" (24). واته: قسه‌ی ڕاست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بیدعه‌یه
ده‌چووه ژێر كارێكی باشی شه‌رعییه‌وه، ئه‌وا ئه‌و بیدعه‌یه‌كی باش‌و
شه‌رعییه، وه ئه‌گه‌ر ده‌چووه ژێر كارێكی ناباشو خراپه‌وه، ئه‌وا
بیدعه‌یه‌كی خراپ‌و ناشه‌رعییه، وه ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا بیدعه‌یه‌كی
حه‌ڵاڵه، وه هه‌ندێكجار بیدعه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر پێنج به‌شدا: -واجب،
سوننه‌ت، حه‌ڵاڵ (موباح)، ناباش (مه‌كروه)، حه‌رام-.
زانای پایه‌به‌رز پرۆفیسۆر هاشم جه‌میل سه‌باره‌ت به‌پێناسه‌ی بیدعه‌و
به‌شه‌كانی، ئه‌م وته‌یه‌ی شێخ ئیبنوحه‌جه‌ری هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌ڵێت:
(فأحسن ما وجدته فیها ما ذكره الحافظ إبن حجر حیث یقول والتحقیق ... إلخ)
(25). واته: جوانترین پێناسه‌و وته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بیدعه‌و جۆره‌كانی
بینیبێتمو دهستمكهوتبێت ئه‌م وته‌یه‌ی زانای فه‌رمووده‌ناس
ئیبنوحهجهره. پاشان پێناسه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی شێخ ئیبنوحه‌جه‌ری هێناوه‌و
باسیكردووه.
5. پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: "قال العلما‌و البدعه الخمسه أقسام:
واجبه، ومندوبه، ومحرمه، ومكروهه، ومباحه) (26). واته: زانایان
فه‌رموویانه بیدعه پێنج به‌شن: واجب، سوننه‌ت، حه‌ڵال (موباح)، ناباش
(مه‌كروه)، حه‌رام.
6. پێشه‌وا عیززی كوڕی عه‌بدوسه‌لام له‌كتێبی (قواعد الكلام فی مصالح
الانام)ـدا ده‌فه‌رموێت: (البدعه منقسمه إلی: واجبه، ومحرمه،
ومندوبه، ومكروهه، ومباحه، والطریق فی ذلك أن تعرچ البدعه علی قواعد
الشریعه، فإن دخلت فی قواعد الإیجاب فهی واجبه، أو فی قواعد التحریم
فمحرمه، أو الندب فمندوبه، أو المكروه فمكروهه، أو المباح فمباحه)
(27).
واته: بیدعه پێنج به‌شن: واجب، حه‌رام، سوننه‌ت، ناباش، حه‌ڵاڵ، رێگه‌ی
جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێنج جۆره‌یش ئه‌وه‌یه كه بیدعه‌كه بكێشرێتو
بهراوردیپێبكرێت لهگهلّ یاساكانی شه‌ریعه‌تدا، ئه‌گه‌ر هاتوو چووه ژێر
یاساكانی واجبه‌وه ئه‌وا ئه‌و بیدعه‌یه واجبه، وه ئه‌گه‌ر چووه ژێر
یاساكانی حه‌رامه‌وه ئه‌وا حه‌رامه، وه ئه‌گه‌ر چووه ژێر یاساكانی
سوننه‌ته‌وه، ئه‌وا سوننه‌ته، وه ئه‌گه‌ر چووه ژێر یاساكانی
مهكروههوه، ئه‌وا مه‌كروهه، وه ئه‌گه‌ر چووه ژێر یاساكانی
حه‌ڵاڵه‌وه ئه‌وا حه‌ڵاڵه.
وته‌ی زانایان‌و گه‌وره پیاوانی شه‌ریعه‌ت زۆره له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌و
لێره‌دا ناتوانین وته‌ی هه‌موویان وهربگرینو بیخه‌ینه‌ڕوو، چونكه
باسه‌كه‌مان زیاد له‌پێویست درێژده‌بێته‌وه، بۆیه ته‌نها به‌ناوهێنانی
به‌شێك له‌زانایانی چوار مه‌زهه‌به جیاوازه‌كه ئیكتیفادهكهین، كه
له‌پاش دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر باسه‌كه‌یان بۆ ڕوونبووهتهوهو
دواتر بیدعه‌یان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دوو یاخود پێنج به‌شی جیاوازدا:
له‌نێو زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمام ئهبوحهنیفهدا (ره‌حمه‌تی خوایان
لێبێت): (خادمی، فقیه، مناوی، عینی، تفتازانی، رومی، لكنوی، الشیخ أبوبكر
بن محمد الملا الحنفی)و جگه له‌مانیش.
وه له‌نێو زانایانی شوێنكه‌وته‌ی ئیمام شافیعی-یشدا (ره‌حمه‌ت خوایان
لێبێت): (أبونعیم، غزالی، أبوشامه، إبن كپیر، إبن حجر العسقلانی، إبن حجر
الهیثمی، سخاوی، سیوطی، الدمیاطی، الشیخ أحمد بن عبدالرحمان عبداللطیف
الشافعی، الشیخ حسین بن أحمد الدوسری الشافعی)و جگه له‌مانیش.
وه له‌نێو زانایانی شوێنكه‌وته‌ی ئیمام مالیكدا (ره‌حه‌مه‌تی خوایان
لێبێت) هه‌ریه‌كه له: (طرطوشی، إبن عبدالبر، قرطبـی، إبن عربی، باجی،
زرقانی)و جگه له‌مانیش.
وه له‌نێو زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌د-یشدا (ره‌حمه‌ت خوایان
لێبێت) هه‌ریه‌كه له: (إبن رجب، سفارینی، صنعانی)و جگه له‌مانیش
له‌زانایانی كۆن‌و نوێ‌و هاوچه‌رخ كه بیدعه‌یان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دوو
به‌ش یان پێنج بهشو بۆ هه‌ر به‌شه‌یش پێناسه‌و حوكمی تایبه‌ت به‌خۆیان
داناوه.
بۆ بینینی وته‌ی هه‌ریه‌كه له‌و زانایانه‌یش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی:
(البدعه المحموده والبدعه الإچافیه بین المجیزین والمانعین: عبدالفتاح
بن صالح قدیش الیافعی، ص: 19-32// مفهوم البدعه وأثره فی إظطراب الفتاوی
المعاصره: د. عبدالإله بن حسین العرفج، ض1 1430هـ - 2009مـ، دار الفتح، ص:
66-80). كه قسه‌ی هه‌موویان به‌درێژی تێیدا نهقڵكراوهو ئێمه لێره‌دا
به‌ناوهێنانیان ئیكتیفادهكهین، چونكه به‌خستنه‌ڕووی وته‌ی هه‌موویان،
زیاتر باسه‌كه‌مان درێژهدهكێشێت.
كه‌واته بۆمان روونبوویه‌وه كه بهكۆڕا پێشهوایانو زانایانی مه‌زهه‌بی
ئیمام: (ئه‌بوحه‌نیفه، شافیعی، ئه‌حمه‌د، به‌شی زۆری زانایانی چینی دوایی
مه‌زهه‌بی ئیمام مالیك -ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت-) بیدعه‌یان دابه‌شكردووه
به‌سه‌ر دوو به‌شدا: بیدعه‌ی چاك‌و بیدعه‌ی خراپ (28).
جا خوێنه‌ری به‌ڕێز وا بۆت ده‌ركه‌وت كه بیدعه ته‌نها یه‌ك جۆرنییهو
ته‌نها بریتیبێت لهبیدعهی خراپ، به‌ڵكو جۆر‌و حوكمی جیاوازی هه‌یه‌و
ههرجۆرێكیشیان به‌پێی پێوه‌ره شه‌رعییه‌كان دهگۆڕێتو حوكمی تایبه‌ت
به‌خۆی له‌سه‌رده‌درێت، دهقو بنه‌ماو یاساكانی شه‌ریعه‌ت ده‌بنه سه‌نگی
مه‌حه‌ك بۆ دیاریكردنی جۆره‌كه‌ی.
به‌ڵگه‌ی دابه‌شكردنی بیدعه به‌سه‌ر زیاد له‌یه‌ك جۆردا:
ئێستایش كاتی ئه‌وه هاتووه بچینه سه‌ر ئه‌و بنه‌ما شه‌رعییانه‌ی كه
زانایان‌و كهڵهمهردانی قاڵبووی رێگای زانست‌و خواناسی كردوویانه
به‌سه‌رچاوه‌ی فه‌تواو بڕیارهكانیانو خۆراكی ههڵوێستو وته‌كانیان
له‌سه‌ر پۆلێنكردنی بیدعه به‌سه‌ر چاك‌و خراپ‌دا:
1- پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: ((من سن فی الإسلام سنه حسنه فله أجرها
وأجر من عمل بها بعده من غیر أن ینقص من أجورهم شیئ، ومن سن فی الإسلام
سنه سیئه كان علیه وزرها و وزر من عمل بها من بعده من غیر أن ینقص من
أجورهم شیئ)) (29).
واته: هه‌ركه‌سێك شتێكی جوان دابهێنێتو له‌دوای ئه‌وه‌وه خه‌ڵكانیتر كار
به‌و داهێنانه چاكه بكه‌ن، ئه‌وا پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ هه‌یه كه
كار به‌و داهێنراوه چاكهدهكات، به‌بێئه‌وه‌ی له‌پاداشتی ئه‌وانه‌یش
كه‌مبكات كه كار به‌و داهێنراوه چاكه ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه
كه‌سێك له‌ناو ئیسلامدا خراپه‌یه‌ك دابهێنێتو كار به‌و داهێنراوه خراپه
بكرێت، ئه‌وا تاوانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و خراپه‌یه بۆ داهێنه‌ره‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی خراپه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه‌كه
ئه‌نجامده‌ده‌ن هیچ له‌تاوانه‌كانیان كه‌مبكات.
ئیمام نه‌وه‌وی له‌ڕاڤه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا كه به دوو ریوایه‌ت
هاتووه، ده‌فه‌رموێت: "هذان الحديثان صريحان في الحث على إستحجاب سن
الأمور الحسنة، وترحيم سن الأمور السيئة" (30). واته: ئه‌م دوو
فه‌رموده‌یه به‌ڕاشكاوانه مرۆڤی موسوڵمان هه‌ڵده‌نێن له‌سه‌ر سوننهتێتیی
داهێنانی شتی باش‌و حه‌رامێتیی داهێنانی شتی خراپ.
هه‌روه‌ها صدیقی شافیعی له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت: "من سن
طريقه مرضية، وإن لم يكن حسنها بالنص، بل بالإستنباط بأن دعي لفعلها بقول
أو فعل أو أعان عليها أو فعلها، فاقتُدي به في فعلها فله أجرها وأجر من عمل
بها" (31) .
واته: هه‌ركه‌سێك رێباز‌و رێگه‌یه‌كی باش دابهێنێت، ئه‌گه‌رچی
باشێتییهكهیشی به‌ده‌قێكی شه‌رعی نه‌بێت، به‌ڵكو بهههڵێنجان بێت
له‌ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه، به‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌نجامدانی كاره
باشه‌كه بكات، ئیتر بهكردهوهبێت، یان به‌وتار، یاخود كۆمه‌كی له‌سه‌ر
ئه‌نجامدانی باشه‌كه بكات، یاخود داهێنانه‌كه بكات‌و خه‌ڵكیش
چاولهئهوبكهن، ئه‌وا پاداشتی داهێنانه باشهكهو ئه‌ندازه‌ی پاداشتی
ئه‌و كه‌سه‌یشی كه داهێنراوه چاكه‌كه ئه‌نجامده‌دات، ده‌ستی
داهێنه‌ره‌كه ده‌كه‌وێت.
2- پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((من سنّ خيرا فاستنّ به
كان له أجره كاملا ومن أجور من استن به لاينقص من أجورهم شيئا، ومن استن
شرا فاستن به فعليه وزره كاملا ومن أوزار الذي استنّ به لاينقص من أوزارهم
شيئا))(32) .
واته: هه‌ركه‌سێك داهینانێكی باش بكات، ئه‌وا پاداشتی داهێنانهكهو
ئه‌وانه‌یشی كار به‌و چاكه‌یه ده‌كه‌ن، تاكو قیامه‌ت به‌ته‌واوی بۆ ئه‌و
داهێنه‌ره‌یه، وه به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، ئه‌گه‌ر داهێنانێكی خراپ بكات،
ئه‌وا خراپه‌و تاوانی ئه‌وانه‌ی كار به‌و خراپه‌یه ده‌كه‌ن هه‌مووی
له‌سه‌ر داهێنه‌ره خراپه‌كه‌یه تاوه‌كو رۆژی قیامه‌ت.
كه‌واته هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه دابهێنرێتو به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتی تێدابێت، ئه‌وا وهرگیراودهبێتو چاكه‌و پاداشته‌كه‌یشی بۆ
داهێنه‌ره‌كه ده‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، هه‌ركه‌سێك كار‌و
كرده‌وه‌یه‌كی خراپ دابهێنێت، ئه‌وا ئه‌و داهێنه‌ره تاوانباره‌و
هه‌ركه‌سێكیش كاری پێبكات داهێنه‌ره‌كه‌ی له‌و تاوانه‌دا به‌شداره تاوه‌كو
قیامه‌ت (33).
3- پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((من دل علی خیر فله مثل
أجر فاعله)) (34). واته: كه‌سێك خه‌ڵكی بخاته سه‌ر رێی باش‌و كاری خێر
پاداشتی وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه كاره خێره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
خێر‌و چاكه‌كردن لێره‌دا به‌ڕه‌هایی هاتووه‌و هه‌موو جۆره چاكه‌و خێرێك
ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ك ئیمام صه‌نعانی ده‌فه‌رموێت: "ولفظ (خیر) یشمل
الدلاله علی خیر الدنیا واڵاخره، فلله درّ الكلام النبویّ، ما أشمل
معانیه، وأوچح مبانیه، ودلالته علی خیر الدنیا واڵاخره) (35).
4- پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((ليس من نفس تقتل ظلما
إلا كان على إبن آدم الأول كفل من دمها لأنه سن القتل أولا)) (36).
واته: هه‌رمرۆڤێك له‌سه‌رزه‌ویدا به‌ناحه‌ق بكوژێت به‌شێك له‌تاوانه‌كه‌ی
له‌سه‌ر یه‌كه‌م كوڕی ئاده‌م (قابیل) ده‌بێت، چونكه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو
كوشتنی داهێنا.
موسوڵمانان با له‌م فه‌رمووده‌یه وردببینه‌وه، كه چۆن خوای گه‌وره
به‌شێك له‌تاوانی كوشتنی به‌ناحه‌قی خستۆته ئه‌ستۆی (قابیل) كه (هابیل)ـی
برای كوشت، چونكه ئه‌و داهێنه‌ری خراپه‌یه‌ك بوو له‌سه‌رزه‌ویدا،
ئه‌وه‌یش كوشتن بوو، كه تاكو قیامه‌ت له‌تاوانی مرۆڤكوشتندا به‌شداره،
ئاشكرایشه خوایه‌ك به‌و هه‌موو بهزهییو سۆزه‌وه ئه‌سته‌مه خراپه‌ی
به‌نده‌كانی حساببكاتو له‌سه‌ریان تۆماربكات، به‌ڵام چاكه‌كانیان بۆ
حسابنهكاتو پاداشتیاننهداتهوه!.
5- ئیمام عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوا لێیڕازیبێت) كاتێك نوێژی (ته‌راویح)ـی
كرد بهجهماعهتو یه‌كڕیزیی له‌نێوان نوێژخوێنانی ته‌راویحدا دروستكرد،
فه‌رمووی: "نعمت البدعه هژه" (37). ئه‌مه باشترین بیدعه‌و داهێنانه.
لێره‌یشدا پێویستیمان بهوردبوونهوهو ههڵوهستهكردنێك هه‌یه، چونكه
وشه‌ی (نِعْمَ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ مهدحو ستایشكردنه، كه‌واته
ئیمام عومه‌ری كوڕی خه‌تاب وشه‌یه‌كی جوانی بۆ بیدعه به‌كارهێنا، ئه‌مه‌یش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر بیدعه هه‌مووی گومڕایی‌و ناشه‌رعی
بووایه ئه‌وا وشه‌ی مهدحو ستایشكردنی بۆ به‌كارنه‌ده‌هێنا، به‌ڵكو
وشه‌یتر زۆربوو تاوه‌كو به‌كاریبهێنێت، وه‌ك (نعم الخیر، نعم الامر، نعم
العمل، نعم الهدی، ...)، نه‌ك وشه‌ی بیدعه.
6- ئیبنومه‌سعود (خوا لێیڕازیبێت)، ده‌فه‌رموێت: "ما رآه المسلمون حسنا
فهو عند الله حسن" (38). واته: ئه‌وه‌ی موسوڵمانان به‌چاكی دابنێن، ئه‌و
شته لای خوایش چاكدهبێت.
7- هاوه‌ڵان (خوا لێیانڕازیبێت) زۆر كارێكی خێریان له‌خۆیانه‌وه ده‌كرد،
كه فهرمانیانپێنهكرابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوبه‌یب پێشئه‌وه‌ی شههیدبكرێت
دوو ركات نوێژی سوننه‌تی كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم) فهرمانیپێنهكردبوو، به‌ڵكو خۆی بۆ خۆی ئه‌نجامیداو پێغه‌مبه‌ریش
(صلی اللە علیە وسلم) ئیقراری له‌سه‌ر كرد، ((فكان أولّ من سنّ الركعتین
عند القتل هو)) (39). وه‌هه‌روه‌ها عهبدوڵلاَی كوڕی عومه‌ر (خوا
لێیانڕازیبێت) ده‌فه‌رموێت: (له‌به‌یكه)كردنی پپَغهمبهر (صلی اللە علیە
وسلم)به‌م شێوازه بوو: (لبیك اللهم لبیك، لبیك لاشریك لك لبیك، إن الحمد
والنعمه لك والملك لاشریك لك) (40). به‌ڵام عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر
ئه‌مه‌ی بۆ زیادكرد: (لبیك وسعدیك الخیر بیدیك، لبیك والرغباء إلیك
والعمل) (41).
وه دووباره عهبدوڵلاَی كوڕی مه‌سعود لهتهحیاتدا پاشئه‌وه‌ی: (السلام
علیك أیها النبـی ورحمه الله وبركاته)ی ده‌خوێند، ده‌یوت: (السلام علینا
من ربنا). وشه‌ی (من ربنا)ـی بۆ زیادكرد (42).
وه له‌پاش هاوه‌ڵان چه‌ندین داهێنانی باش هاته ئاراوه، وه‌كو (دانانی
نوختهو سه‌رو ژێر‌و نیشانه‌كانی قورئان، دابه‌شكردنی به‌سه‌ر حزب‌و
جوزئدا، هه‌روه‌ها نوسینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم)، دهیانو سه‌دان نموونه‌ی هاوشێوه كه‌ده‌رفه‌تی
باسكردن‌و ژماردنیان لێره‌دا ئه‌سته‌مه‌و له‌ژماردن نایه‌ن، كه هاوهڵانو
تابیعینو تابیعی ئه‌وانیش كردوویانه‌و دایانهێناوه‌و كه‌سیش
داهێنه‌ره‌كانی به‌گومڕاو سه‌رلێشێواو لهقهڵهمنهداوه.
وه ئه‌گه‌ر بڵێین داهێنانه‌كانی خه‌لیفه‌كانی راشیدین به‌بیدعه
هه‌ژمارناكرێن، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) خۆی فه‌رموویه‌تی:
((فعلیكم بسنتی وسنه الخلفاء الراشدین المهدیین)) (43). ئێمه‌یش ده‌ڵێین:
خۆ ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه‌و دهیانیتری هاوشێوه له‌هه‌ڵوێستی
هاوهڵانو تابیعینو تابیعی تابیعین تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، خۆ هه‌موویان
خه‌لیفه‌ی راشیدین نه‌بوون، كه ئه‌گه‌ر باس لهداهێنانو بیدعه چاكه‌كانی
ئهوانو هاوهڵهكانیترو تابیعینو تابیعهكانیتری دوای ئه‌وان بكه‌ین،
ئه‌وه پێویستیمان بهپهرتووكێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت كه له‌دووتوێی كتێبێكی
قه‌باره گه‌وره‌دا كۆیبكهینهوهو باسیانبكهین.
ئیستایش كاتی ئه‌وه هاتووه قسه له‌سه‌ر چه‌ند ده‌قێك بكه‌ین كه
به‌ڕووكه‌ش رێگری له‌هه‌ر جۆره بیدعه‌و داهێنانێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام
له‌ڕاستیدا وه‌ك دواتر روونیاندهكهینهوهو لێیاندهكۆڵینهوه، بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی بیدعه‌ی په‌سه‌ندو شه‌رعی ده‌چه‌سپێنن:
یه‌كه‌م/ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((فإن خیر الحدیث
كتاب الله وخیر الهدی هدی محمد وشر لامور محدثاتها وكل بدعه ضلاله ...))
(44). واته: باشترین وته قورئانه، باشترین رێنموونییش رێنموونیی
پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە وسلم)، وه خراپترین شتیش داهێنراوهكانه،
هه‌موو داهێنراوێكیش گومڕاییه.
وشه‌ی (كلّ) لێره‌دا پێویستی بهڕاڤهكردنێكی زانستییانه‌و
شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد هه‌یه، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی
زانایانی فهرموودهناسو پێشینانی ئوممه‌ت، تاكو بزانین مه‌به‌ست له‌م
وشه‌یه چییه؟
1- ئیمام نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: "وهذا عام مخصوص، والمراد غالب البدع ..."
(45). ئه‌م فه‌رمووده‌یه گشتگیره‌و تایبه‌تكراوه، مه‌به‌ست زۆرینه‌ی
بیدعه‌یه نه‌ك هه‌موو بیدعه‌یه‌ك. كه‌واته (كُلّ) وشه‌یه‌كی گشتگیره‌و
لێره‌دا تایبه‌تده‌كرێت.
وه دووباره ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست له "كل محدثة بدعة، وكل بدعة ضلالة:
إن المراد به المحدثات الباطلة والبدع المذمومة" (46). مه‌به‌ست له‌م
فه‌رمووده‌یه بیدعه پڕوپوچو خراپه‌كانه كهگومڕایین، نه‌ك بیدعه
چاكه‌كان.
2- زانای فه‌رمووده‌ناس ئیبن حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێت: "والمراد بقوله -كل
بدعه ضلاله-، ما أحدپ ولادلیل له من الشرع بطریق خاص ولا عام" (47).
مه‌به‌ست لهداهێنراوێكه كه له‌شه‌رعدا نه به‌ڕێگه‌ی گشتی، وه نه
به‌ڕێگه‌ی تایبه‌تی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌رنه‌بێت.
وه له‌شوێنێكی دیكه‌دا ده‌فه‌رموێت: "والتحقیق أنها إن كانت مما یندرج تحت
مستحسن فی الشرع فهی حسنه، وإن كانت مما یندرج تحت مستقبح فی الشرع فهی
مستقبحه، وإلا فهی من قسم المباح، وقد تنقسم إلی الاحكام الخمسه" (48).
واته: ئه‌گه‌ر بیدعه له‌ناو شته باشه‌كانی شه‌رعدا جێگه‌ی ده‌بووه‌وه
ئه‌وا بیدعه‌یه‌كی باشه، وه ئه‌گه‌ر ده‌چووه ریزی شته خراپه‌كانی
شه‌ریعه‌ته‌وه ئه‌وا بیدعه‌یه‌كی خراپه، وه هه‌ندێك جاریش بیدعه
دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر پێنج به‌شدا.
3- ئیبن ره‌جه‌ب ده‌فه‌رموێت: "المراد بالبدعه ما أحدپ مما لاأصل له فی
الشریعه یدل علیه، فأما ما كان له أصل من الشرع یدل علیه فلیس بدعه شرعا،
وإن كان بدعه لغه" (49). واته: مه‌به‌ست داهێنراوێكه كه
له‌شه‌ریعه‌تدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌رنه‌بێت، به‌ڵام داهێنراوێك كه
به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌ربێت، ئه‌گه‌رچی له‌زمانه‌وانیدا به‌بیدعه
ده‌ژمێررێت، به‌ڵام له‌شه‌رعدا به‌بیدعه ناژمێررێت.
4- صدیقی شافیعی ده‌فه‌رموێت: "كل بدعة ضلالة، عام أريد به خاص، إذ سنة
الخلفاء الراشدين منها، مع أنا أمرنا بإتباعها، لرجوعها إلى شرعي، وكذا
سنتهم عام أريدبه خاص، إذ لو فرض خليفة راشدٍ سنّ سنة لايعضدها دليل شرعيّ،
أمتنع إتباعها"(50) . فه‌رمووده‌ی: ((هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕاییه))،
گشتگیره‌و مه‌به‌ست پێی بیدعه‌یه‌كی تایبه‌تییه، چونكه داهێنانه‌كانی
خه‌لیفه راشیدییهكان به‌شێكه له‌بیدعه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا
فهرمانمانپێكراوه شوێنیانبكهوین، چونكه داهێنانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌رعی، به‌هه‌مان شێوه سوننهتهكهیشیان گشتگیره‌و
مه‌به‌ست لێی سونه‌تێكی تایبه‌تییه، چونكه ئه‌گه‌ر وادابنێین
خه‌لیفه‌یه‌كی راشیدی بیدعه‌یه‌ك بكات‌و به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌رنه‌بێت
نابێت دوایبكهوین.
5- وشه‌ی (كُلّ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا مانای ئه‌وه‌نییه كه هه‌موو
بیدعه‌كان بگرێته‌وه‌و هیچی لێده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌ڵاوێردنی تێدایه،
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [یأْخُذ كُلَّ سَفِینَهٍ غَصْبًا] الكهف
(79). خۆ ئه‌و پادشایه‌ی كه‌شتییه‌كانی بۆ خۆی زهوتدهكرد هه‌موو
كه‌شتییه‌كانی نه‌ده‌برد، وه‌ك به‌ڕووكاری ئایه‌ته‌كه‌وه دیاره، به‌ڵكو
ته‌نها كه‌شتییه چاكه‌كانی ده‌برد، هه‌ر بۆیه (خزر)یش -سه‌لامی خوای
لێبێت- كه‌شتیی هه‌ژاره راوچییه‌كانی كوندهكرد (51). وه ئه‌م سیناریۆیه
لهقورئاندا چه‌ندباره بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك له‌ئایه‌تی [تُدَمِّرُ
كُلَّ شَیْء بِأَمْر رَبِّهَا] الاحقاف (25). وه ئایه‌تی [وَأُوتِینَا
مِنْ كُلِّ شَیْء] النمل (16).
كه‌واته مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)هه‌موو بیدعه‌یه‌ك
نییه، به‌ڵكو ته‌نها بیدعه خراپ‌و ناشهرعییهكانه. هه‌روه‌ك له‌چه‌ند
فه‌رمووده‌یه‌كیشدا وشه‌ی (كلّ) به‌مانای (جوزئـ) هاتووه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر
(صلی اللە علیە وسلم)) ده‌فه‌رموێت: ((الحبه السوداء شفا‌ء لكل دا‌ء إلا
السام)) (52). واته: ره‌شكه ده‌وای هه‌موو ده‌ردێكه، ته‌نها مه‌رگ
نه‌بێت. كه‌چی راڤهكارانی فه‌رمووده كۆدهنگن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ره‌شكه
شیفای هه‌موو ده‌ردێك نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم)) وشه‌ی (كل)ـی به‌كارهێناوه. كه‌واته وشه‌ی (كلّ) له‌فه‌رمووده‌ی:
((كلّ بدعه ضلاله)) مه‌به‌ست پێی (جزئـ)ـه نه‌ك (كلّ)، ئه‌گینا په‌نا
به‌خوا، به‌شێك لههاوهڵانو تابیعینو زۆرێكیش لهزانایانو موسوڵمانان
به‌گومڕاو سه‌رلێشێواو حیسابدهكرێن.
6- ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئیمام ترمزیو ئیمان مالیك
گێڕاویانه‌ته‌وه ئه‌م تێگه‌ییشتنه‌ی زانایان پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه كه
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((... من ابتدع بدعة ضلالة
لاترضي الله ورسوله كان عليه مثل آثام من عمل بها لاينقص ذلك من أوزار
الناس شيئا)) (53). دووباره ده‌فه‌رموێت: ((... ما من داع يدعو إلى ضلالة
إلا كان عليه مثل أوزارهم لاينقص ذلك من أوزارهم شيئا)) (54). ئه‌گه‌ر له‌م
دوو فهرموودهیهیش سه‌رنجبده‌ین ده‌بینین كه بیدعه كاتێك گومڕایی‌و
ناشه‌رعییه، كه خودی بیدعه‌كه خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا ناشهرعیو خراپ بێت،
نه‌ك ئه‌و بیدعانه‌ی كه ده‌چنه نێو بازنه‌ی ده‌قه شهرعییهكانو بنه‌ما
گشتییه‌كانه‌وه.
7- به‌پێی ژیری‌و هه‌ستمان، با كه‌مێك وردببینه‌وه‌و بپرسین: ئایا ده‌كرێت
بڵێین زانایان له‌م فه‌رمووده‌یه تێنه‌گه‌ییشتوون، یان نه‌یاندیوه، یاخود
به‌ئه‌نقه‌ست ویستبێتیان خۆیان‌و خه‌ڵك گومڕاو چهواشهبكهن به‌وه‌ی
بیدعه‌یان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر بیدعه‌ی چاك‌و بیدعه‌ی خراپ‌دا؟! بێگومان
نه‌خێر، ئه‌وان له‌هه‌موو كه‌س زانا‌و تێگهییشتووترو لهخواترستربوون،
له‌وتنی حه‌قدا نه شه‌رمیان كردووه‌و نه لههیچكهس ترساون، وه نه
خیانه‌تكارو حهقپۆشیدهیش بوون (حاشا وكلاّ هم).
دووه‌م/ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((من أحدث من
أمرنا هذا ما لیس منه فهو ردّ)) (55). واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات‌و
بڕیاری ئێمه‌ی له‌سه‌رنه‌بێت، ره‌تكراوه‌یه‌و وه‌رناگیرێت. وه
لهگێڕانهوهیهكیتردا فه‌رموویه‌تی: ((من عمل عملا لیس علیه أمرنا فهو
رد)) (56). واته: هه‌ركه‌سێك له‌م دینهماندا شتێك زیادبكات،
ره‌تده‌كرێته‌وه‌و لێیوه‌رناگیرێت.
سه‌باره‌ت به‌م فهرموودهیهیش ده‌ڵێین: مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە
علیە وسلم) له‌بڕگه‌ی (مِن أمرنا مالیس منه) واته: شتێك دابهێنێت كه
لهدینو به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا بوونینهبێتو به‌ڵگه‌ی له‌سه‌رنه‌بێت،
هه‌روه‌ك شێخ ئیبنوحه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێت: "وهژا الحدیپ معدود من أصول
الإسلام وقاعده من قواعده، فإن معناه من إخترع فی ا‌لدین ما لایشهد له أصل
من أصوله فلا یلتفت إلیه" (57).
ئه‌مه‌یش به‌پێی یاسای (مفهوم المخالفه) مانا دژه‌كه‌ی ده‌كاته ئه‌وه‌ی:
(هه‌ركه‌سێك شتێك دابهێنێت كه له‌ئایینی ئیسلامدا هه‌بێت، ئه‌وه
وه‌رگیراوه‌و رێگه‌پێدراوه). هه‌روه‌ك زانای گه‌وره ئیبن ره‌جه‌ب ئه‌م
بۆچوونه پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: "هذا الحديث يدلّ بمنطوقه على
أنّ كلّ عمل ليس عليه أمر الشارع فهو مردود، ويدلّ بمفهومه على أنّ كلّ عمل
عليه أمره فهو غير مردود، والمراد بأمره هاهنا: دينه وشرعه) (58).
پاش روونكردنه‌وه‌ی چه‌مكی بیدعه‌و جۆره‌كانی‌و وته‌ی زانایانی بواری
فه‌رمووده له‌سه‌ر وشه‌ی (كلّ)، ئه‌و وته‌یه‌ی پرۆفیسۆر (هاشم جه‌میل)م
وه‌بیردێته‌وه كه ده‌ڵێت: "وبهذا يتضح لنا كيف يضيق معنى البدعة، فهي
ليست بهذا المعنى الواسع الذي يتردد على أفواه بعض الناس، وذلك لأن ما
أحدثه الناس مما لم يؤثر عن رسول الله (صلی اللە علیە وسلم) وعن أصحابه لا
يعتبر كله بدعة، وإنما البدعة منه فقط هو ما أندرج تحت مستقبح في الشرع"
(59). واته: به‌م شێوازه بۆمان روونبوویه‌وه كه چۆن مانا‌و مه‌به‌ستی
بیدعه تهسكدهكرێتهوه، بیدعه به‌و مانا به‌رفراوانه نییه كه
به‌سه‌ر زاری هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه دووباره‌ده‌بێته‌وه، چونكه هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ی كه خه‌ڵك دایانهێناوه، كه له‌پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
وهاوهڵانهوه بۆمان نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌موویان به‌بیدعه
هه‌ژمارناكرێن، به‌ڵكو بیدعه ته‌نها ئه‌وانه‌یه كه له‌شه‌رعدا به‌خراپ
دهژمێررێنو جێگهیاننابێتهوه له‌شه‌ریعه‌تدا.
كه‌واته مانای پوختی فه‌رمووده‌كه له‌دوو به‌ش پێكدێت:
• داهێنانی ره‌تكراوه: ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام‌و شه‌ریعه‌ت بێت.
• داهێنانی وه‌رگیراو: ئه‌وه‌یه كه هاوكۆكو یه‌ك ئامانجه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلام‌و شه‌ریعه‌تدا.
به‌شێك له‌زانایان بیدعه دابه‌شده‌كه‌ن به‌سه‌ر پێنج به‌شدا:
لێره‌دا پێمباشه روونكردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت بهحوكمو جۆره‌كانی
بیدعه‌ت بده‌م، تاوه‌كو زیاتر لهمهبهستهكه تێبگهینو
بهبهرچاوڕوونیو تێگه‌ییشتنی ته‌واوه‌وه به‌سه‌ر باسه‌كه‌دا تێپه‌ڕین:
وه‌ك پێشتر باسمانكرد به‌شێك له‌زانایان، بیدعه‌یان كردووه به‌پێنج
به‌شه‌وه: {واجب، سوننه‌ت، حه‌ڵاڵ (موباح)، ناباش (مه‌كروه)، حه‌رام}. كه
ئه‌مه‌یش دابه‌شكردنی هه‌ریه‌كه له‌زانایان:
إبن حجر العسقلانی/ فتح الباری: 13/ 312.
نووی، شرح صحیح مسلم: 5/ 154.
سیوطی، الحاوی: 1/ 184.
عزّ بن عبدالسلام، قواعد الاحكام فی مصالح الانام: 2/ 204.
إبن عابدین، حاشیه إبن عابدین: 2/ 356.
قرافی، الفروق: 4/ 204.
زرقانی، شرح الموطأ: 1/340.
إبن عاشور، التحریر والتنویر: 4318.
إبن الحاج، المدخل: 2/ 257.
مناوی، فیض القدیر: 1/440.
كرمانی، البدعه لإبن مانع: 19.
جگه له‌مانیش، لێره‌یشدا له‌به‌ر زیاتر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی باسه‌كه وته‌ی
ئه‌و زانایانه‌مان نه‌هێنا، به‌ڵكو ته‌نها ناوونیشانی كتێب‌و
لاپهڕهكهیمان نه‌قڵكردووه، بۆیه هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت با بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه.
به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌شه جیاوازه‌كانی بیدعه بكه‌م‌و روونكردنه‌وه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر بده‌م:
1. بیدعه‌ی واجب: هه‌ندێك شت كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە
وسلم) نه‌بووه‌و نه‌كراوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵانیشدا
نه‌بووه، به‌ڵام به‌پێی سهردهمو پێویستی ده‌بێت ههبنو دابهێنرێن،
نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك: (كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه كه‌لامییه‌كان، بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بێباوه‌ڕانو یاخیبووان، هه‌روه‌ها فێربوونی ئه‌و
زانستانه‌ی هۆكاری تێگهیشتنو پاراستنی شه‌ریعه‌تن، ...هتد).
2. بیدعه‌ی سوننه‌ت: وه‌ك (پۆلێنكردنی كتێبه زانستییه‌كان‌و دروستكردنی
قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و هه‌موو جۆره پرۆژه‌یه‌ك، كه له‌سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە وسلم) نه‌كراون، ...هتد)، ئه‌مانه‌و
هاوشێوه‌كانیان ده‌چنه ریزی بیدعه‌ی سوننه‌ته‌وه.
3. بیدعه‌ی حه‌ڵاڵ: به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه‌یش هه‌ندێك له‌و كارانه
ده‌گرێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی اللە علیە وسلم)
نه‌بووه‌و نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌چێته ژێر بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی
ئیسلامه‌وه، نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك: (ته‌وقه‌و مهرحهباییكردن له‌پاش
نوێژه فه‌رزه‌كان، بهرفراوانیكردن لهخواردنو خواردنه‌وه‌و
پۆشاكلهبهركردن، هاوشێوه‌كانیان) ده‌چنه حوكمی بیدعه‌ی حه‌ڵاڵه‌وه.
4. بیدعه‌ی ناباش (مه‌كروه): به‌شێك لهبیدعهكان ده‌چنه ژێر حوكمی ناباش
(مه‌كروه)ه‌وه، واته: ئهنجامنهدانو دانه‌هێنانی له‌داهێنانی باشتره،
نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك (زه‌خره‌فه‌و نه‌خشونیگاری مزگهوتو قورئانی
پیرۆز‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه، ...هتد).
5. بیدعه‌ی حه‌رام: ئه‌م جۆره بیدعه‌ته ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: ((هه‌موو
بیدعهتێك گومڕاییه))، كه مه‌به‌ستی بیدعهتێكه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی
شهریعهتو یاسا گشتییه‌كاندا یه‌كنه‌گرێته‌وه، نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌ك:
دروستبوونی بیرۆكه‌ی فیرقه گومڕاكانی وه‌ك (قه‌ده‌رییه، مورجیئه،
جه‌برییه، موجه‌سیمه) كه هه‌موو ئه‌م ده‌سته‌و گروپانه له‌ڕیزی بیدعه‌ی
گومڕاییداو له‌سنووری ئه‌هلی سوننهتو جه‌ماعه‌ت به‌ده‌رن، به‌ڵام
بهرههڵستیكردنو وه‌ڵامدانه‌وه‌یان یه‌كێكه له‌بیدعه واجبه‌كان، كه
ده‌بێت موسوڵمانان پێیههڵسن.
ئایا هه‌رشتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) نه‌یكردبێت ده‌چێته بواری بیدعهتهوه؟
لێره‌دا باسێكیتر سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: هه‌رشتێك كه
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) خۆی‌و هاوه‌ڵانی نه‌یانكردبێت ده‌بێته
به‌ڵگه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌و شته حه‌رامه‌و نابێت بكرێت، یان نا؟
ئێمه‌یش ده‌ڵێین: نه‌كردن‌و ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و شته له‌لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)و هاوه‌ڵانه‌وه نه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
شه‌رعیبوونی، وه نه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ناشهرعیبوونیشی، هه‌رچه‌نده
نه‌كردنه‌كه‌ی نابێته به‌ڵگه‌ی شه‌رعیبوونی، به‌هه‌مانشێوه نابێته
به‌ڵگه بۆ حهرامبوونیشی، به‌ڵكو كاره‌كه له‌سه‌ر حوكمه ئهسڵییهكی خۆی
ده‌مێنێته‌وه، كه حه‌ڵاڵییه، دیاره هه‌موو شتێكیش له‌بنه‌ڕه‌تدا
حه‌ڵاڵه، هه‌روه‌ك ئه‌مه بنه‌مایه‌كی شه‌رعییه: (الاصل فی الاشیاء
الإباحه). دواتر لێیده‌كۆڵینه‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلی
اللە علیە وسلم))و هاوه‌ڵان ئهنجامیاننهداوهو تهركیانكردووه، ئه‌گه‌ر
ده‌چووه ژێر یه‌كێك له‌بنه‌ما شه‌رعییه‌كانه‌وه، ئه‌وا حوكمی حه‌ڵاڵێتی
بهسهردادهدهین، وه ئه‌گه‌ر له‌ژێر هیچ دهقو بنهمایهكدا جێگه‌ی
نه‌بوویه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كاته حوكمی حهرامێتیو بیدعهیهتی
بهسهردادهدهین.
وه ئه‌گه‌ر بیشڵێین: ئه‌و شته ئه‌گه‌ر چاكبووایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلی
اللە علیە وسلم) خۆی، یان هاوه‌ڵانی ده‌یانكرد، بێگومان ئه‌مه قسه‌یه‌كی
هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و كات ئێمه شه‌ریعه‌تی ئیسلام پهكدهخهینو
وایلێدهكهین كه گوایه ئه‌م شه‌ریعه‌ته مه‌زنه ته‌نها به‌كه‌ڵكی
سه‌ده‌ی یه‌كه‌م هاتووه، كه ئه‌مه‌یش بێگومان هه‌ڵه‌یه، چونكه زۆرینه‌ی
حوكمه شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای شهریعهتو یاساكانی ئیسلام
هه‌ڵێنجراون، كه وه‌ڵامی گشت سهردهمو رۆژگار‌و رووداوێكن (60).
پاشان وازهێنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)) له‌ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێك له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك بووه، له‌وانه (61):
1. پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)) له‌به‌ر دابونه‌ریتی خۆی چه‌ند شتێكی نه‌كردووه:
بۆنموونه: جارێكیان له‌گه‌ڵ خالیددا چوونه ماڵی مه‌یموونه‌ی خێزانی
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) گۆشتی بزنمژهی بۆ هێنرا، پێغه‌مبه‌ریش
(صلی اللە علیە وسلم) ده‌ستی بۆ درێژكرد بیخوات، هاوهلاَن وتیان: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه گۆشتی بزنمژهیه، ئه‌ویش ده‌ستی گێڕایهدواوه،
خالید-یش ده‌ڵێت: وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئایا
بزنمژه حه‌رامه؟ فه‌رمووی: نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه له‌لای
ئێمه نییه‌و ته‌بیعه‌تم ناچێتهسهری، پاشان خالید ده‌ستیكرد بهخواردنیو
پێغه‌مبه‌ریش (صلی اللە علیە وسلم)سهیریدهكرد (62).
ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ین ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)) گۆشتی
بزنمژهی نه‌خوارد، چونكه خووی بهخواردنییهوه نه‌گرتبوو، كه‌چی
نه‌خواردنی پێغه‌مبه‌ر ((صلی اللە علیە وسلم)نابَیته به‌ڵگه له‌سه‌ر
حهرامیو نادروستیی خواردنی گۆشتی بزنمژه.
2. پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) به‌هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌وه چه‌ند شتێكی نه‌كردووه:
بۆنموونه: جارێكیان له‌نوێژدا سههویكرد، دوو ركات له‌نوێژه‌كه‌ی نه‌كرد،
له‌پاش سه‌لامدانه‌وه، هاوه‌ڵان لێیانپرسی: ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك
له‌نوێژدا روویداوه؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: نه‌خێر، ((إنما أنا بشر مثلكم
أنسی كما تنسون فإذا نیست فذكّرونی)) (63). واته: منیش مرۆڤێكم، چۆن
ئێوه توشی لهبیرچووندهبن، منیش به‌هه‌مان شێوه توشی لهبیرچووندهبم،
بۆیه هه‌ركاتێك توشی لهبیرچوونبووم، ئێوه بیرمبهێننهوه.
لێره‌یشدا پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)به‌هۆی له‌بیرچوونه‌وه‌وه
چه‌ند فه‌رزو روكنێكی نوێژی نه‌كرد، به‌ڵام دوایی كردییهوهو نوێژه‌كه‌ی
ته‌واوكرد.
3. هه‌ندێكجار نه‌كردنه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌بووه تاكو له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی فهرزنهبێت:
وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی ته‌راویح نه‌چوو بۆ مزگه‌وت، هه‌روه‌ها سوننه‌تی پاش
نوێژی عه‌سری تهرككرد، وه‌ك عائیشه ده‌فه‌رموێت: "ولا یصلیهما فی المسجد
مخافه أن یُپقّل علی أمته" (64). واته: سوننه‌تی پاش نوێژی عه‌سری
له‌مزگه‌وت نه‌ده‌كرد، له‌ترسی ئه‌وه‌ی بارگرانی بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی
دروستنه‌كات.
4. هه‌ندێكجار نه‌كردنه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌بووه كه بیری له‌و كاره نه‌كردۆته‌وه، یاخود به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه:
وه‌ك دروستكردنی دوانگه (مینبه‌ر) بۆی بۆ وتاردان، تا هاوه‌ڵان باسیاننهكرد له‌لایدا، دوانگه‌ی بۆخۆی دروستنه‌كرد.
5. زۆر جاریش نه‌كردنه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌بووه كاره‌كه له‌ژێر ده‌قه
گشتییه‌كاندا جێگه‌ی بووه‌ته‌وه‌و ئایهتو فه‌رمووده‌كان گشتگیربوون بۆی:
وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [...وَافْعَلُوا الْخَیْرَ ڵعَلَّكُمْ
تُفْلِحُونَ] الحج (77). واته: كاری خێر‌و چاكه بكه‌ن به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی
سه‌رفرازبن. دیاره خێر‌و چاكه‌كردن رێگه‌و شێوازه‌كانی زۆرن‌و ده‌رگای
كراوه‌یه، كه‌واته هه‌رشتێك خێر‌و چاكه بێت له‌ژێر ئه‌م ده‌قه‌دا
جێگهیدهبێتهوه، ئه‌گه‌رچی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) خۆیشی
ئهنجامینهدابێت.
6. زۆرجاریش له‌به‌ر راگرتنی دڵی هاوه‌ڵه‌كانی، كاره‌كه‌ی نه‌كردووه:
هه‌روه‌ك به‌خاتوو عائیشه‌ی فه‌رموو: ((لولا أن قومك حدیث عهد بجاهلیه
لامرت بالبیت فهدم فأدخلت فیه ما أخرج منه، وألزقته بالارض وجعلت له
بابین، بابا شرقیا، وبابا غربیا، فبلغت به أساس إبراهیم علیه السلم)) (65).
واته: ئه‌گه‌ر خزمه‌كانت سه‌ره‌تای موسوڵمانبوونیان نه‌بووایه، بڕیاڕی
رووخاندنی كه‌عبه‌م ده‌داو ته‌ختی زه‌ویم دهكردو دهمگهیانده
بناغه‌كه‌ی ئیبراهیم، پاشان دوو ده‌رگام تێده‌كرد، ده‌رگایه‌ك
لهخۆرههڵاتو ده‌رگایه‌كیش له‌خۆرئاواوه.
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ئه‌و كاره‌ی نهكردو وازیلێهینا
له‌به‌ر راگرتنی دڵی هاوهڵانو دروستنه‌بوونی دڵگرانی‌و ئاژاوه له‌ناو
قوڕهیشییهكاندا.
7. زۆر جار پێغه‌مبه‌ر ((صلی اللە علیە وسلم)له‌به‌ر ئاسانكاری‌و لابردنی بارگرانی، كاره‌كه‌ی نه‌كردووه:
وه‌ك خاتوو عائیشه دهیگێڕتهوهو ده‌فه‌رموێت: "إن كان رسول الله (صلی
اللە علیە وسلم)) لیدع العمل وهو یحب أن یعمل به خشیه أن یعمل به الناس
فیفرچ علیهم" (66). واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) وازیدههێنا
له‌ئه‌نجامدانی كاری خێر‌و نه‌یده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا پێی‌خۆش‌بوو
ئه‌نجامیبدات، به‌ڵام له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی نهیكهنو له‌سه‌ریان
واجبنهبێت، كاره‌كه‌ی وازلێدههێناو نه‌یده‌كرد.
به‌هه‌مان شێوه هاوه‌ڵانیش زۆرێكیان وازیان لهقوربانیكردن ده‌هێنا
له‌ترسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وانه‌زانن كه قوربانیكردن واجبه له‌سه‌ریان (67).
كه‌واته بۆمان روونبوویه‌وه كه نه‌كردن‌و ئه‌نجامنه‌دانی كاری خێر
له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر ((صلی اللە علیە وسلم)و هاوه‌ڵانه‌وه بهڵگهنییه
له‌سه‌ر بیدعهبوونو حه‌رامبوونی ئه‌و كاره به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه، به‌ڵكو
هه‌ندێكجار نهكردنهكهیان له‌به‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه
بووه كه روونمانكردنهوه.
وه هه‌ر شتێك له‌ئیسلامدا كه حهرامو تاوانبێت به‌ده‌ق (نص)
رێگریلێكراوه، وه‌ك زانایانیش باسیانكردووه ته‌نها سێ شێواز هه‌یه بۆ
ده‌لاله‌تكردن له‌سه‌ر حه‌رامبوونی شته‌كه، كه ئه‌مانه‌ن (68):
یه‌كه‌م/ قه‌ده‌غه‌كردن (نههیلێكردن): هه‌رشتێك خوای گه‌وره
نههییلێكردبێت، ئه‌نجامدانی ئه‌و شته حهرامو تاوانه، وه‌ك خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَڵا تَقْرَبُوا الزِّنَا] الإسرا‌ء (32). [وَلا
تَأْكُلُوا أَمْوَالكُمْ بَیْنَكُمْ بِالْبَاطلِ] البقره (188).
دووه‌م/ وشه‌ی (تحریم): له‌هه‌ر ئایهتو فه‌رمووده‌یه‌كدا وشه‌ی (حرم)
هاتبێت مانای وایه ئه‌و شته حهرامو قه‌ده‌غه‌كراوه، نموونه‌ی ئه‌مه‌یش
وه‌كو ئایه‌تی [حُرِّمَتْ عَڵیْكُمُ الْمَیْتَهُ...] المائده (3).
سێیه‌م/ هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و به‌خراپ باسكرنی ئه‌و كاره: ده‌قه شه‌رعییه‌كانی
قورئان‌و فه‌رمووده زه‌می هه‌رشتێكیان كردبێت‌و به‌خراپه باسیانكردبێت،
یاخود هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ئه‌نجامدانی كردبێت، مانای وایه ئه‌و شته حهرامو
یاساغه، نموونه‌ی ئه‌مه‌یش وه‌كو فه‌رمووده‌ی ((من غشّنا فلیس منا))
(69). كه‌واته ئه‌و شته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
نه‌یكردبێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك لهمانهنهبوو، ئه‌وا ناچێته بواری حه‌رام
یاخود بیدعهتهوه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: ده‌بێت موسوڵمانان زانیاری‌و ههستو ویژدان‌و ژیرییان
بخهنهگهڕو سه‌رپێیانه به‌سه‌ر باسه‌كه‌دا تێنه‌په‌ڕن، به‌ڵكو ژیرانه‌و
به‌ویژدانه‌وه بڕوانن‌و وردببنه‌وه‌و چهمكو زاراوه‌كان، چاك‌و خراپ،
راست‌و چه‌وت، بیدعهتو سوننه‌ت، خێر‌و شه‌ڕ، رێنموونیو گومڕایی
لێكجودابكهنهوه، هه‌روه‌ك پرۆفیسۆر هاشم جمیل ده‌ڵێت: "ويبدولي: أن
إطلاق بعض الناس إسم البدعة على بعض الأمور المستحدثة التي لاتندرج تحت
مستقبح في الشرع، قد جا‌ء نتيجة الخلط عند الإستعمال بين المصطلحات اللغوية،
والمصطلحات الشرعية، وهذا أمر خطير، يجيب على من يتصدى للكلام في قضايا
الشرع الحذر منه، لأنه يوقع الناس في لبس، فإطلاق إسم البدعة على كل
مستحدث: حسنا كان أو قبيحا، لايجوز، وإن كانت اللغة تساعد عليه" (70).
واته: بۆم روونبووه‌ته‌وه هه‌ندێك خه‌ڵك كه ناوی بیدعه داده‌بڕن
به‌سه‌ر به‌شێك له‌و شتانه‌ی كه له‌شه‌رعدا داهێنراون، له‌كاتێكدا كه
ئه‌و داهێنراوانه به‌بیدعه‌ی خراپ‌و ناپه‌سه‌ند ههژمارناكرێنو ناچنه
نێو بازنه‌ی داهێنراوی ناشهرعیو بیدعه‌ی خراپه‌وه، ئه‌مه له‌ئه‌نجامی
تێكه‌ڵكردنی مانای زمانهوانیو مانای شه‌رعیی وشه‌ی بیدعهتـهوه
دروستده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش شتێكی مه‌ترسیداره، بۆیه هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت
قسه له‌بابه‌ته شه‌رعییه‌كان بكات ده‌بێت ئاگاداری ئه‌مه بێت، ئه‌گینا
باسه‌كه تێكهڵدهكاتو له‌خه‌ڵكی ده‌شێوێنێت، وه دابڕٍینی وشه‌ی بیدعه
به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی نوێی داهێنراودا چاكبێت یان خراپ دروستنییه.
ده‌ره‌نجام:
له‌پاش ئه‌م توێژینه‌وه كورت‌و پوخته ده‌گه‌ینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1ـ سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)) فهرموویهتیو
ئه‌نجامیداوه‌و دانیپێداناوه، نه‌ك هه‌رشتێك كه نه‌یكردبێت ئێمه‌یش
نه‌كردنی به‌سوننه‌ت دابنێین بۆ خۆمان، چونكه پێناسه‌ی سوننه‌ت هه‌روه‌ك
روونمانكرده‌وه بریتییه له: (أقوال وأفعال وتقریرات)ی پێغه‌مبه‌ر (صلی
اللە علیە وسلم) به‌بێ (تروكاته)، كه‌واته ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە
علیە وسلم) نه‌یكردبێت دهلالهتناكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئێمه‌یش
نه‌یكه‌ین سوننه‌ته‌و ئه‌گه‌ریش كردمان بیدعه‌ته (71).
2ـ ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومڕاییه، ئه‌وا په‌نا به‌خوا
قسه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و قورسمان كردووه، چونكه ئه‌و كات موسوڵمانان‌و
زانایان‌و تابیعینو هاوهڵانو ته‌نانه‌ت خه‌لیفه‌كانی راشیدینیش له‌م
حوكمه (گومڕایی) به‌ده‌رنابن، چونكه ئه‌وانیش كاری داهێنراویان كردووه‌و
كۆمه‌ڵه شتێكیان داهێناوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
نه‌یكردووه.
3ـ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی بیدعه‌یه‌كی باش دادههێنێـت، پارێزگاریلێبكاتو
وازیلێنههێنێت، هه‌روه‌ك ئیمام قورتوبی له‌ته‌فسیری ئایه‌تی
[وَرَهْبَانِیَّهً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَڵیْهِمْ إِلَّا
ابْتِغَاوَ ڕچْوَانِ اللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ ڕعَاێتِهَا
فَێَتَیْنَا الَّژِینَ ێَمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ وَكَپِیرٌ مِنْهُمْ
فَاسِقُونَ] الحدید: (27)دا ده‌فه‌رموێت: "فینبغی لمن إبتدع خیرا أن یدوم
علیه، ولایعدل إلی چده فیدخل فی اڵایه" (72) . ئهبوئومامهی باهیلی-یش
ده‌ڵێت: "فإن ناسان من بنی إسرائیل إبتدعوا بدعا لم یكتبها الله علیهم
إبتغوا بها رچوان الله فما رعوها حق رعایتها، فعابهم الله بتركها" (73) .
له‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌دا خوای گه‌وره به‌خراپه باسی
بهنوئیسرائیلییهكانی كردووه، چونكه بیدعه‌ی خراپیان داهێناوه،
بیدعهكهیشیان بریتی‌بوو لهخۆئهزیهتدانو خۆگرتنه‌وه لهخواردنو
خواردنه‌وه‌و ژنهێنانو گۆشه‌گیری لهئهشكهوتو كه‌نیسه‌دا، هه‌روه‌ك
راڤه‌كاری گه‌وره‌ی قورئان قورتوبی ده‌فه‌رموێت: "وَرَهْبَانِيَّةً
ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ
اللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا فَآَتَيْنَا الَّذِينَ
آَمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ] الحديد:
(27)دا دةفةرمويَت: "فينبغي لمن إبتدع خيرا أن يدوم عليه، ولايعدل إلى ضده
فيدخل في الآية" (72) . ئةبوئومامةي باهيلي-يش دةلَيَت: "فإن ناسان من بني
إسرائيل إبتدعوا بدعا لم يكتبها الله عليهم إبتغوا بها رضوان الله فما
رعوها حق رعايتها، فعابهم الله بتركها) (75) . كه‌واته كه خوای گه‌وره
زه‌می داهێنانه‌كه‌ی به‌نوئیسرائیل ده‌كات له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كییه:
أ- بیدعه‌كه‌ی ئه‌وان بیدعه‌یه‌كی ناشهرعیو خراپ بوو، كه بریتی‌بوو
له‌خۆگرتنه‌وه لهخواردنو خواردنه‌وه‌و زهواجو گۆشه‌گیریی، كه هه‌موو
ئه‌مانه بیدعه‌ی خراپن.
ب- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیدعه‌كه‌یان داهێنا، پێوه‌ی پابه‌ندنه‌بوون‌و وازیانلێهێناو په‌یمانه‌كه‌یان شكاند.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه په‌یمانه‌كه‌یان پاراست‌و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر
پابه‌ندبوون به‌بیدعه باشهكانهوه، خوای گه‌وره پاداشتی خێری دانه‌وه،
هه‌روه‌ك قورتوبی دیسانه‌وه له‌ته‌فسیری [... فآَتَیْنَا الَّذینَ
آَمَنُوا مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ...] الحدید (27).دا ده‌فه‌رموێت: "یعنی:
الذین ابتدعوها أولاّ ورعوها"(76) .
4ـ نابێت له‌ژێر په‌رده‌ی بیدعه‌ی باش‌دا هه‌رجۆره شتێك دابهێنینو بیكه‌ین
به‌دین كه له‌دیندا هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بێت، بۆ نموونه په‌رستشێكی
سه‌ربه‌خۆ بنیاتبنێین، وه‌ك (زیادكردنی فه‌رزی شه‌شه‌می نوێژ، یاخود
زیادكردنی مانگێكی رۆژوو وه‌كو فه‌رز، ...هتد) چونكه ئه‌م جۆره
عیباده‌تانه تهوقیفینو پێویستییان به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه‌و داهێنانی
ئه‌م جۆره په‌رستشانه ده‌بێته هۆكاری گۆڕینی سیسته‌مه سه‌ره‌كییه‌كه،
هه‌روه‌ها نابێت به‌پێی قیاسێكی نالۆژیكی په‌رستشێك زیادبكه‌ین، بۆنموونه
(زیادكردنی شۆردنی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنوێژ، یاخود زیادكردنی ژماره‌ی
ركاته‌كانی نوێژ)، وه‌هه‌روه‌ها(77) .
5- پاش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه راجیاییو
ناكۆكیی نێوان زانایان سه‌باره‌ت به‌بیدعه‌و جۆره‌كانی ته‌نها ئیختیلافێكی
لهفزیو شكڵییه، چونكه هه‌موو زانایان یه‌كده‌نگن -به‌وانه‌یشه‌وه كه
بڕوایان به‌بیدعه‌و جیاوازیی جۆره‌كانی هه‌یه- كه هه‌رشتێك به‌ڵگه‌ی
شه‌رعی له‌سه‌رنه‌بوو، یاخود له‌ژێر یه‌كێك له‌بنه‌ما گشتییه‌كانی ئیسلامدا
جێگه‌ی نه‌بوویه‌وه، ئه‌وا بیدعه‌یه‌كی ناشهرعیو گومڕاییه.
به‌ڵام هه‌موویشیان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌رشتێك به‌ڵگه‌ی شه‌رعی
له‌سه‌ر هه‌بوو، ئه‌وا كارێكی شهرعیو ره‌وایه، كه‌واته ناكۆكییه‌كه
ته‌نها جیاوازیی ناو‌و وشه‌یه نه‌ك ناوه‌رۆك‌و مه‌به‌ست. هه‌روه‌ك پێشه‌وا
ئیبنوحه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێت: "والمراد بها -أي بالمحدثة-: ما أحدث وليس له
أصل في الشرع، ويسمى في عرف الشرع -بدعة-، وماكان له أصل يدلّ عليه الشرع
فليس ببدعة" (78). هةروةها ئيبن رةجةب-يش دةفةرمويَت: "ما أحدث مما لاأصل
له في الشريعة يدل عليه وأما ما كان له أصل من الشرع يدل عليه فليس بدعة
شرعا، وإن كان بدعة لغة)(79) . شيَخ ئيبنوتةيميية-يش لة(منهاج السنة)كةيدا
دةلَيَت: "إن البدعة الشرعية التي هي ضلالة، هي: مافعل بغير دليل شرعيّ
كإستحباب ما لم يحبه الله، وإيجاب ما لم يوجبه الله، وتحريم ما لم يحرمه
الله، فلابدّ مع الفعل من إعتقاد يخالف الشريعة"(80) .
6ـ كه‌واته ئه‌و تێگه‌ییشتنه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێین: "ماعدا السنه
بدعه". واته: هه‌رشتێك سوننه‌ت نه‌بوو بیدعه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی راسته
ئه‌م ده‌سته‌واژه شه‌رعییه‌یه كه ده‌وترێت: "ماخالف السنه فهو بدعه".
واته: هه‌رشتێك پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت بوو ئه‌وا بیدعه‌ته (81) .
ئه‌مه په‌یامێك بوو ده‌مێكه به‌ئاواته‌وه‌م ئێوه‌ی خوێنه‌ری
لێبهئاگابهێنمهوهو له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونیی ئه‌م بابه‌ته‌بن، هیوادارم
جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی خوای مهزنو پاشانیش سوودمه‌ندبوونی ئێوه‌ی ئازیز
بووبێت.
[إِنَّ فِی ذلِكَ لذكْرَی لِمَنْ كَانَ ڵهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَی
السَّمْعَ وَهُوَ شَهِیدٌ] ق (37). وصلی الله وسلم وبارك علی سیدنا محمد
وعلی ێله وصحبه وإتباعه أجمعین، وێخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.
لیستی سه‌رچاوه‌كان:
1. التعريفات: أبوالحسن علي بن محمد بن علي، المعروف بالسيد الشريف الجرجاني، دار شؤون الثقافة العامة، العراق- بغداد.
2. رائد الطلاب: جبران مسعود، دار العلم للملايين، بيروت 1967م.
3. الوجيز في أصول الفقه: د. عبدالكريم زيدان، الطبعة الخامسة 1420 هـ- 2000مـ، نشر إحسان، إيران- طهران.
4. البدعة في مفهومها الإسلامي الدقيق: د.عبدالملك السعدي، الطبعة الأولى 1992م - 1413هـ، دار النيل- بغداد.
5. البدعة المحمودة والبدعة الإضافية بين المجيزين والمانعين: عبدالفتاح بن
صالح قديش اليافعي، الطبعة الأولى 1432هـ - 2011مـ، مؤسسة الرسالة ـ
بيروت.
6. مفهوم البدعة وأثره في إضطراب الفتاوى المعاصرة: د. عبدالإله بن حسين
العرفج، الطبعة الأولى 1430 هـ ـ 2009مـ، دار الفتح للدراسات والنشر.
7. صحيح الأدب المفرد للإمام البخاري، المؤلف: محمد ناصر الدين الألباني، الطبعة الأولى 1421هـ، الناشر : دار الصدّيق.
8. سبل السلام شرح بلوغ المرام: للصنعاني، تحقيق: محمد عبدالعزيز الخولي.
9. الموطأ: مالك بن أنس أبو عبدالله الأصبحي، الطبعة الأولى 1413هـ -1991م، تحقيق: د. تقي الدين الندوي، دار القلم– دمشق.
10. الموسوعة اليوسفية في بيان أدلة الصوفية: الشيخ يوسف محمد خطار، سوريا- دمشق.
11. صحيح مسلم بشرح النووي: الطبعة الرابعة، دار إحياء التراث العربي ـ بيروت.
12. فتح الباري شرح صحيح البخاري، للإمام أحمد بن علي بن حجر العسقلاني،
ترقيم وتبويب: محمد فؤاد عبدالباقي، الطبعة الثالثة 1421هـ ـ 2000مـ، دار
السلام ـ الرياض، دار الفيخاء ـ دمشق.
13. دليل الفالحين لطرق رياض الصالحين: محمد بن علان الصديقي الشافعي الأشعري، دار الكتاب العربي ـ بيروت.
14. حاشية إبن عابدين: الشيخ علا‌ء الدين الحصكفي، تحقيق: عبدالمجيد طمعة
حلبي، الطبعة الثالثة 1432هـ ـ 2011مـ، دار المعرفة ـ بيروت.
15. مسائل من الفقه المقارن: الأستاذ الدكتور هاشم جميل، الطبعة الأولى 1428هـ ـ 2007مـ، دار السلام ـ بغداد.
16. تفسير الجامع لأحكام القرآ‌ن: لأبي عبدالله محمد بن أحمد الأنصاري
القرطبي، تقديم: الشيخ خليل محي الدين الميس، تخريج: الشيخ عرفان العشا،
الطبعة الأولى 1419هـ ــ 1999مـ، دار الفكر/ بيروت ــ لبنان.
17. جامع العلوم والحكم بشرح خمسين حديثا من جوامع الكلم: إبن رجب الحنبلي، تحقيق: ماهر ياسين الفحل، موقع: صيد الفوائد.
18. منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة والقدرية: أحمد بن عبدالحليم
بن تيمية الحراني، تحقيق: د.محمد رشاد سالم، الطبعة الأولى 1406، مؤسسة
القرطبة.