17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بونیادێك بۆ ئه‌وین
به‌شی چواره‌م
دووه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی ناوه‌ند:له‌دوای خۆشه‌ویستیی پله‌ی یه‌كه‌م كه بۆ خودا‌و پێغه‌مبه‌رو جیهادی ڕێی خودایه ،،ئینجا (خۆشه‌ویستیی پله‌ی دووه‌م بۆ كه‌س وكارو باوك و دایك و هاوسه‌رو منداڵ و هۆزوتیره‌و بنه‌ماڵه‌و ...هتد )..خۆشه‌ویستیی مام ناوه‌ندیی چییه؟
ئه‌مه‌یش وزه‌یه‌كه له‌هه‌ست‌و سۆزه‌كانی ناو دڵ‌و ده‌روون كه له‌هه‌ستی مرۆڤێكه‌وه ده‌رده‌چێت‌و به‌په‌یوه‌ندیی: بیروباوه‌ڕ یان هۆزو نه‌ته‌وه‌گه‌رییه‌وه یان بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌وه یان هاوڕێیه‌تییه‌وه، مرۆڤ به‌یه‌كترییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، ئیدی ورده‌ورده به‌هۆی سۆز‌و به‌زه‌یی‌و وه‌فاو یه‌كترویستنه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه به‌هێزده‌بێت، به‌هۆی ئه‌م هه‌ست‌و سۆزه‌ی دڵ‌و ده‌روونه‌وه كه خودا له‌ناخی مرۆڤدا دایناوه، پیاوانی خاوه‌ن باوه‌ڕ یه‌كدییان خۆشده‌وێت، ئافره‌تانی خاوه‌ن باوه‌ڕیشیان وه‌ك خوشك‌و كه‌سوكاری خۆیان خۆشده‌وێت.
به‌هه‌مان شێوه‌یش ئافره‌تانی خاوه‌ن باوه‌ڕ خوشكانی خاوه‌ن باوه‌ڕیان خۆشده‌وێت‌و پیاوانی باوه‌ڕداریشیان وه‌ك براو كه‌سوكاری خۆیان خۆشده‌وێت. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌ست‌و سۆزه خوڵقاوه‌ی خودایشه، نه‌وه‌و رۆڵه‌كان باوك‌و دایكیان خۆشده‌وێت، پیاو هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشده‌وێت، ژنیش هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆشده‌وێت، خۆشه‌ویستیی مرۆڤ بۆ خوشك‌و براو خزمان‌و هۆزو تیره‌كه‌ی ده‌بێت، هه‌ر به‌م ره‌نگه هاووڵاتییش ناوچه‌و نشینگه‌ی خۆی خۆشده‌وێت.
ئیسلام ئه‌مه‌ی به‌خۆشه‌ویستیی پاك‌و هه‌ست‌و سۆزی پیرۆز‌و راست‌و دروست داناوه .. به‌ڵام له‌لایه‌نی پله‌و قۆناغه‌وه به‌پله‌ی دووه‌می داناوه -دوای خۆشه‌ویستیی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌واله‌وسلم)و جیهاد له‌پێناوی خوادا-.
ئه‌و كاریگه‌ری‌و شوێنه‌وارانه‌یش كه له‌خۆشه‌ویستیی ناوه‌ندییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌پێكهێنانی تاكه‌كه‌س‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌لای هه‌موو تاكه‌كه‌س‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش دیار‌و ئاشكران، ته‌نانه‌ت ناشێت‌و نابێت له‌لای هیچ كه‌سێكی ژیر‌و خاوه‌ن هۆشی بیستن‌و دیتن، په‌نهان‌و نه‌زانراو بن .. چونكه حیكمه‌ت‌و دانایی خودایش له‌م پله‌ی دووه‌می خۆشه‌ویستییه‌دا هه‌یه‌و لێره‌دا هه‌ندێكیان ده‌ستنیشانده‌كه‌ین، وه‌ك:
1- ئه‌گه‌ر خودا سۆز‌و خۆشه‌ویستیی له‌دڵی ژن‌ومێرددا دانه‌نایه، خێزانیش پێكنه‌ده‌هات‌و وه‌چه‌و نه‌وه درێژنه‌ده‌بوونه‌وه‌و به‌خێوكردن‌و سه‌رپه‌رشتی‌و په‌روه‌رده‌یش بۆ منداڵانیان له‌ئارادانه‌ده‌بوو.
2- ئه‌گه‌ر خودا سۆز‌و خۆشه‌ویستیی نه‌خستایه‌ته دڵی رۆڵه‌كانه‌وه، ئه‌وا له‌ده‌روونیاندا گیانی خێزانداری به‌هێزنه‌ده‌بوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو خێزانیش پته‌ونه‌ده‌بوون، رۆڵه‌كانی ناو ئه‌و خێزانه به‌چاوی به‌زه‌یی‌و میهره‌بانی‌و هاوكارییه‌وه بۆ ئه‌ندامانیتری خێزانه‌كه‌یان نه‌ده‌ڕوانی.
3- ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌ی خۆشه‌ویستییه‌ی كه خودا -به‌فیتره‌ت به‌خه‌ڵكی به‌خشیوه- نه‌بووایه، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی نێوان گه‌لان دروستنه‌ده‌بوون كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌كدی ناسین‌و به‌شداریكردنه له‌بنیاتنانی شارستانێتیدا‌و سوود له‌زانستی گه‌لانی دیكه وه‌رنه‌ده‌گیرا‌و به‌ختیاری‌و خۆشی‌و چاكه‌خوازی بۆ ئاده‌میزاد به‌دینه‌ده‌هات.
كه‌وابوو خۆشه‌ویستیی ناوه‌ندی، زۆر پێویسته له‌پێناوی: به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌س‌و خێزاندا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان‌و مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌ئاڕاسته‌كردن‌و یاسا‌و حوكمه‌كانیدا ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی قووڵكردووه‌ته‌وه .. له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه‌واله‌وسلم) وه‌رده‌گرین، سه‌ره‌تا له‌فه‌رمایشته‌كانی خوداوه ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته، له‌سوره‌ته ئاماژه بۆ كراوه‌كانیاندا ده‌هێنینه‌وه:
1- [ۆیُۆْپِرُونَ عَڵی أَنْفُسِهِمْ ۆڵوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَه‌ٌ] (الحشر: 9). واته: حه‌ز به‌به‌خشینی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌وان ده‌كه‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا، هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن.
2- [إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆه‌ٌ] (الحجرات: 10). واته: له‌ڕاستیدا هه‌ر بڕواداران برای یه‌كترین.
3- [ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ژَكَرٍۆأُنْپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا] (الحجرات: 13). واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ك به‌دیهێناوه –كه باوكه ئاده‌م‌و دایكه حه‌وان-و كردوومانن به‌چه‌ندین تیره‌و گه‌ل‌و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌كتری بناسن‌و په‌یوه‌ندیتان پێكه‌وه خۆشبێت.
4- [ڵا ێنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّژِینَ ڵمْ یُقَاتِلُوكُمْ فِی الدِّینِ ۆڵمْ یُخْڕجُوكُمْ مِنْ دِێاڕكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ ۆتُقْسِگُوا إِڵیْهِمْ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ] (الممتحنه: . واته: دڵنیابن خوا ئه‌وه‌تان لێقه‌ده‌غه‌ناكات كه چاك ره‌فتاری‌و دادپه‌روه‌ری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه جه‌نگیان دژتان نه‌كردووه‌و دژایه‌تیی ئایینیان نه‌كردوون‌و له‌شوێنه‌وارتان ده‌ریاننه‌كردوون، چونكه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆشده‌وێت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه‌واله‌وسلم) هه‌یه وه‌ك:
1- "لایۆمن أحَدكم حتی یحب ڵاخیه مایحب لنفسه". واته: هیچ كه‌س له‌ئێوه باوه‌ڕی ته‌واو نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێیخۆشه بۆ براكه‌یشی پێیخۆشنه‌بێت.
2- "مپل المۆمنین فی توادهم وتراحمهم وتعاگفهم مپل الجسد، حتی إژا اشتكی منه عچو تداعی له سائر الجسر بالسهر والحمی" رواه الشیخان. واته: نموونه‌ی بڕواداران له‌خۆشه‌ویستی‌و میهره‌بانی‌و به‌زه‌یی به‌یه‌كتری هاتنه‌وه‌یاندا وه‌ك جه‌سته‌یه‌كه ئه‌گه‌ر لایه‌كی یان ئه‌ندامێكی به‌ده‌ست ئازارێكه‌وه ده‌یناڵاند، ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیتری ئه‌و جه‌سته‌یه به‌شه‌ونخوونی‌و ناڵاندنه‌وه هاوبه‌شیبكه‌ن.
3- "من كان یۆمن بالله والیوم اڵاخره فلیحسن إلی جاره، فلیكرم چیفه" رواه الشیخان.
واته: هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خودا‌و به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه با چاكه له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی بكات‌و رێزی میوان بگرێت.
به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه‌ی دووه‌می خۆشه‌ویستی، كه پله‌ی ناوه‌نده، هه‌ندێكجار كه‌م‌و لاواز ده‌بێت یان ده‌بچڕێت به‌هۆی چه‌ند كێشه‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌هاوه كه له‌وانه‌یه هۆكاری ئایینی یان سیاسی یان چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌رعی تیادا پێشێلكرابێت، یان به‌هۆی به‌دڕه‌فتاریی چه‌ند كه‌سێكه‌وه. هه‌ندێكجار بۆ مه‌به‌ستی چاكه‌و خێرخوازی، مرۆڤ ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌بچڕێنێت تاوه‌كو كه‌سانی به‌دكار‌و خراپ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و پاشگه‌زببنه‌وه‌و كه‌سانی گومڕاو بێباوه‌ڕیش واز له‌گومڕایی‌و بێباوه‌ڕی بهێنن یان ده‌ست له‌زیانگه‌یاندن‌و خراپه‌كاری هه‌ڵگرن. جا بۆیه مرۆڤی باوه‌ڕدار كاتێك كه‌سانی برای یان خوشكی خۆی خۆشده‌وێت له‌به‌ر بیروباوه‌ڕه كه خۆشیده‌وێن، له‌پێناوی خوادا خۆشیده‌وێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌خۆشه‌ویستانی به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه () ره‌فتاریده‌كرد، ده‌بێت ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی رابگرێت، هه‌تا له‌چاكبوونی‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی دڵنیانه‌بێت خۆشینه‌وێت‌و هه‌ر رقیلێیبێت ته‌نها له‌پێناوی خودای مه‌زندا، كه‌وابوو رق‌و خۆشه‌ویستی هه‌ر له‌پێناوی خوادا ده‌بێت .. له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین ده‌قی قورئان‌و سوننه‌ت هه‌ن وه‌ك:
1- خودا ده‌فه‌رموێت: [ڵا تَجِدُ قَوْمًا یُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ ۆالْێوْمِ الْێ‌َخِڕ یُۆادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ ۆرَسُوڵهُ ۆڵوْ كَانُوا ێ‌َبَا‌وَهُمْ أَوْ أَبْنَا‌وَهُمْ أَوْ إِخْۆانَهُمْ أَوْ عَشِیرَتَهُمْ] (المجادله: 22). واته: كه‌سانێكتان ده‌ستناكه‌وێت بڕوابهێنن به‌خواو رۆژی دوایی، له‌كاتێكدا كه‌سانێكیان خۆشبوێت كه دژایه‌تیی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان () كردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باوك‌و باپیریان بن، یان نه‌وه‌یان بن، یان برایان بن، یان عه‌شیره‌تیان بن.
2- خوای بێهاوتا له‌سه‌ر زمانی (نوح) فه‌رموویه‌تی: [ۆنَادَی نُوحٌ رَبَّهُ فَقَاڵ رَبِّ إِنَّ ابْنِی مِنْ أَهْلِی ۆإِنَّ ۆعْدَكَ الْحَقُّ ۆأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِینَ (45) قَاڵ ێا نُوحُ إِنَّهُ ڵیْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَیْرُ صَالِحٍ فَڵا تَسْأَلْنِ مَا ڵیْسَ ڵكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّی أَعِڤُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِینَ (46)] (هود). واته: -پاش هێوربوونه‌وه‌ی زریانه‌كه- نوح هاواری له‌خوا كرد‌و ئینجا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم كوڕه‌كه‌م له‌خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆیش راسته‌و –كاتی خۆی فه‌رمووت: خێزانی تۆ رزگارن له‌تیاچوون- تۆیش زاناترین‌و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت، خوای گه‌وره‌یش فه‌رمووی: ئه‌ی نوح به‌ڕاستی ئه‌و له‌خێزانی تۆ نه‌بوو، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وكرداری چاكنه‌بوو، كه‌وابوو داوای شتێكم لێمه‌كه كه زانیاریت ده‌رباره‌ی نییه، بێگومان من ئامۆژگاریتده‌كه‌م كه كارێك نه‌كه‌یت، خۆت بخه‌یته ریزی نه‌فامانه‌وه.
3- ده‌رباره‌ی خۆ به‌ریكردنی ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێبێت) له‌باوكی، خوا فه‌رمووی: [ۆمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِیمَ لِأَبِیهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَه‌ٍ ۆعَدَهَا إِیَّاهُ فَڵمَّا تَبَیَّنَ ڵهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِیمَ ڵأَوَّاهٌ حَلِیمٌ] (التوبه: 114). واته: جا داوای ئیبراهیم بۆ باوكی له‌به‌ر به‌ڵێنێك بوو كه پێی‌دابوو، كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت به‌ڕاستی باوكی دوژمنی خوایه، ئیتر خۆی لێبه‌ریكرد، به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵنه‌رمبوو زۆر خاوه‌نی حیلم بوو.
4- هه‌روه‌ها خودا فه‌رموویه‌تی: [إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ] (الحجرات: 13). واته: به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا، ئه‌و كه‌سانه‌تانه كه زۆرتر له‌خواترسن‌و پارێزكارن.
5- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌واله‌وسلم) له‌م رووه‌وه فه‌رموویه‌تی: "أوپق عری الإیمان الموالاه فی الله والمعاداه فی الله والحب فی الله والبغچ فی الله".
له‌م رووه‌وه سه‌دان ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌ی دیكه هه‌ن كه رۆژانه له‌وتاره هه‌مه‌جۆره‌كانی بۆنه ئایینییه‌كان‌و هه‌ینی‌و جه‌ژنه‌كاندا، به‌گوێی موسوڵماناندا ده‌درێن‌و ده‌توانم بڵێم: وه‌ك بابه‌تێكی به‌رده‌وام‌و پێویستیی گشتی‌و رۆژانه‌ی لێهاتووه.
سێیه‌م/ دیارده‌ی خۆشه‌ویستیی نزم:
ده‌یشتوانین بڵێین: دیارده‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی بێبه‌ها، بێزاركار، رووخا‌و، دابه‌زینه نێو چاڵی نه‌فامی، بكوژی حاڵه‌تی مرۆڤایه‌تیی مرۆڤه، ئه‌م خۆشه‌ویستییه نزمه‌یش چه‌ندین جۆر‌و حاڵه‌تی هه‌یه، وه‌ك:
1- خۆشویستنی سته‌مكاران‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سته‌م‌و گوناهكاری‌و تاوانباریدا رۆچوون‌و سنووریانبه‌زاندووه، هه‌روه‌ها خۆشویستنی ئه‌و شتانه‌ی كه به‌هاوه‌ڵ بۆ خودا دانراون، له‌مرۆڤ‌و به‌ردو شتیتری بێ‌گیان، خودا فه‌رموویه‌تی: [ۆمِنَ النَّاسِ مَنْ ێتَّخِژُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا یُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ۆالَّژِینَ ێ‌َمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ] (البقره: 165). واته: -له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشكرایانه‌دا- هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی هه‌ن له‌جیاتیی ئه‌وه‌ی خوابپه‌رستێت، شتانیتر داده‌تاشێت بۆ خۆی‌و –شوێنی رێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت‌و- خۆشه‌ویستی‌و سۆزی ده‌دات به‌و بت‌و به‌رنامۆلكه‌و توله‌ڕێگه‌یانه‌و خۆشیده‌وێن، وه‌ك چۆن بڕواداران خوایان خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بڕوایانهێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆشده‌وێت –ئه‌و دوو جۆره خۆشه‌ویستییه هه‌ر به‌راوردناكرێن-.
2- پیشاندانی سۆز‌و خۆشه‌ویستیی بۆ دوژمنانی خودا، خودا، فه‌رموویه‌تی: [ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌َمَنُوا ڵا تَتَّخِژُوا عَدُوِّی ۆعَدُوَّكُمْ أَوْلِێا‌وَ تُلْقُونَ إِڵیْهِمْ بِالْمَۆدَّه‌ِ ۆقَدْ كَفَرُوا بِمَا جَا‌وَكُمْ مِنَ الْحَقِّ] (الممتحنه: 1). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتانهێناوه دوژمنانی من‌و دوژمنانی خۆتان مه‌كه‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی‌و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌بڕن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێبڕوایشبوون به‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه.
3- قوڵبوونه‌وه له‌ئاره‌زووی جنسیدا‌و خۆ خستنه ناو كاری داوێنپیسی‌و به‌دڕه‌فتارییه‌وه، خودا ده‌فه‌رموێت: [ۆقَاڵ نِسْۆه‌ٌ فِی الْمَدِینَه‌ِ امْرَأَه‌ُ الْعَزِیزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَنْ نَفْسِهِ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا إِنَّا ڵنَرَاهَا فِی چَڵالٍ مُبِینٍ] (یوسف: 30). واته: پاشان ژنانێك له‌ئافره‌تانی ناو شار ئه‌م ده‌نگوباسه‌یان بیست، بۆیه وتیان: سه‌یره! ژنه‌كه‌ی عه‌زیزی میسر ده‌یه‌وێت به‌نه‌رمونیانی سه‌رنجی لاوه‌كه‌ی خۆی رابكێشێت بۆ لای خۆی، به‌ڕاستی ئه‌ویندارییه‌كه‌ی بۆی هه‌موو په‌ڕه‌كانی دڵی داگیركردووه، بێگومان ئێمه ئه‌و ژنه له‌ناو سه‌رگه‌ردانییه‌كی ئاشكرادا ده‌بینین.
4- هه‌روه‌ها خودا فه‌رموویه‌تی: [زُیِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَۆاتِ مِنَ النِّسَا‌وِ] (ێ‌ل عمران: 14). واته: ئاره‌زووی ئافره‌ت بۆ خه‌ڵكی رازێنراوه‌ته‌وه.
5- به‌باشتر دانانی خۆشه‌ویستیی: باوك، كوڕ، هاوسه‌ر، هۆز، تیره، بازرگانی، نیشتمان‌و زیاتر خۆشویستنیان له‌خۆشه‌ویستیی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌و جیهادی رێی خودا. وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی: [قُلْ إِنْ كَانَ ێ‌َبَاۆُكُمْ ۆأَبْنَاۆُكُمْ ۆإِخْۆانُكُمْ ۆأَزْۆاجُكُمْ ۆعَشِیرَتُكُمْ ۆأَمْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا ۆتِجَارَه‌ٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا ۆمَسَاكِنُ تَرْچَوْنَهَا أَحَبَّ إِڵیْكُمْ مِنَ اللَّهِ ۆرَسُولِهِ ۆجِهَادٍ فِی سَبِیلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّی ێأْتِێ اللَّهُ بِأَمْڕهِ ۆاللَّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ] (التوبه: 24).
6- پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه‌واله‌وسلم) فه‌رموویه‌تی: "لایۆمن أحدكم حتی أكون أحب إلیه من ماله و ولده والناس أجمعین" رواه الشیخان.
واته: هیچ كه‌سێك له‌ئێوه باوه‌ڕی نابێت هه‌تاوه‌كو منی له‌لای خۆی، له‌ماڵ‌و نه‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵكیتر خۆشترنه‌وێت.
7- هه‌ر له‌جۆره‌كانی ئه‌م خۆشه‌ویستییه نزمه، په‌رستنی هه‌واو هه‌وه‌س‌و ملكه‌چكردن بۆ هێزی ده‌روونی فه‌رمانكار به‌خراپه‌و به‌دكارییه، هه‌روه‌ها خووڕه‌وشتی خۆبه‌زلزانی‌و خۆپه‌سه‌ندییه، وه‌ك خودا فه‌رموویه‌تی: [أَفَرَأَیْتَ مَنِ اتَّخَژَ إِڵهَهُ هَۆاهُ ۆأَچَلَّهُ اللَّهُ عَڵی عِلْمٍ ۆخَتَمَ عَڵی سَمْعِهِ ۆقَلْبِهِ ۆجَعَڵ عَڵی بَصَڕهِ غِشَاۆه‌ً فَمَنْ ێهْدِیهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ أَفَڵا تَژَكَّرُونَ] (الجاپیه: 23).
8- په‌رستنی شه‌یتان به‌و ره‌نگ‌و واتایه‌ی خۆ بدرێته ده‌ست فه‌رمان‌و وه‌سوه‌سه‌كان، خودای مه‌زن فه‌رموویه‌تی: [أَڵمْ أَعْهَدْ إِڵیْكُمْ ێا بَنِی ێ‌َدَمَ أَنْ ڵا تَعْبُدُوا الشَّیْگَانَ إِنَّهُ ڵكُمْ عَدُوٌّ مُبِینٌ (60) ۆأَنِ اعْبُدُونِی هَژَا صِرَاگٌ مُسْتَقِیمٌ (61) ۆڵقَدْ أَچَلَّ مِنْكُمْ جِبِلًّا كَپِیرًا أَفَڵمْ تَكُونُوا تَعْقِلُونَ (62)] (ی‌س). واته: ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له‌یاخییه‌كانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م؛ مه‌گه‌ر من پێمڕانه‌گه‌یاندن كه شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونكه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشكراتانه، به‌ڵكو ته‌نها من بپه‌رستن كه هه‌ر ئه‌مه‌یه رێبازی راست‌و درووست، بێگومان شه‌یتان خه‌ڵكێكی زۆری له‌ئێوه گومڕاكرد، جا ئایا بۆچی ژیرنه‌بوون؟.
ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی پله‌ی سێیه‌م، نزم‌و دابه‌زیوه‌و چه‌ندین جۆریتری هه‌یه‌و چه‌ندین بواری هه‌واو هه‌وه‌س په‌رستیی روخاویتری هه‌یه.
به‌ڵام مرۆڤی خاوه‌ن باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیی خودا‌و ره‌زامه‌ندی‌و چاودێریی خودا له‌سه‌ری، له‌نهێنی‌و ئاشكرادا بخاته‌به‌ر هه‌ردوو دیده‌ی خۆی، ئه‌وا له‌ژیاندا به‌سه‌ر وه‌سوه‌سه شه‌یتانییه‌كان‌و بیر‌و ئه‌ندێشه ده‌روونییه‌كانیدا زاڵده‌بێت‌و ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ست‌و سۆزه ره‌مه‌كییه‌كان‌و خرۆش‌و په‌رۆشییه جنسییه‌كاندا سه‌ركه‌وێت، ئه‌گه‌رچی له‌قووڵایی قه‌واره مرۆڤییه‌كه‌یشییه‌وه قوڵئه‌ده‌ن.
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌خووڕه‌وشتدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێبێت) ده‌بێت‌و له‌پاكیدا وه‌ك فریشته‌كان‌و له‌داوێنپاكییشدا رێز‌و شكۆی وه‌ك موسوڵمانه پێشینه چاكه‌كان ده‌بێت، خودای مه‌زنیش هه‌ر خۆی سه‌رخه‌ری موسوڵمانان‌و رێنماكاریانه بۆ سه‌ر رێگه‌ی راست‌و هۆشمه‌ندی‌و شه‌ره‌فمه‌ندی، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ، خۆشه‌ویستیی پله‌ی سێیه‌میان كردووه‌ته پله‌ی یه‌كه‌م لای خۆیان، هێنده‌ی ماڵ، سامان، خانوو، ڤێللا، كۆمپانیا‌و بازرگانییان خۆشده‌وێت، ئه‌وه‌نده كه‌سوكار، باوك، دایك، خوشك‌و برایان خۆشناوێت، كه ئه‌وان له‌خۆشه‌ویستیی پله دووی ئه‌م باسه‌دان، ته‌نانه‌ت به‌هۆی كزی‌و لاوازیی ئیمانیانه‌وه، خۆشه‌ویستیی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌واله‌وسلم)و تێكۆشان له‌پێناوی خودایان له‌پله‌كانی دواوه‌ی خۆشه‌ویستی داناوه، تا وایلێهاتووه به‌كزبوونی چرای ئیمان له‌ناخیاندا، خه‌ریكه ئه‌و تۆسقاڵه ئیمانه‌یشیان نه‌مێنێت، به‌هۆی هه‌ستنه‌كردن به‌نیعمه‌ته‌كانی خودا‌و به‌كارنه‌هێنانیان له‌ڕێی چاكه‌دا.