سبەی‌ دەوام بە جل و بەرگی‌ کوردی‌ رێگە پێدراو دەبێت
16/12/2013 نوسەر: bzavpress

سبەی‌ دەوام بە جل و بەرگی‌ کوردی‌ رێگە پێدراو دەبێت


لە ئاگاداری‌ نامەیەکدا کە کۆپیەکی‌ دەست "بزاڤ پرێس" کەوتووە  پاریزگاری‌ سلیمانی‌ دەلیت فەرمانبەران دەتوانن بەیانی‌ ١٧ی‌ مانگ بە جلو بەرگی‌ کوردیەوە دەوامی‌ ئاساییان بکەن 

١٧ی‌ کانونی‌ دووەمی‌ هەموو ساڵێک لە لایەن پارلەمانی‌ کوردستانەوە وەک رۆژی‌ ئالای‌ کوردستان ناسینراوە , بەو بۆنەیەشەوە بریاروایە چەندین چالاکی‌ جۆراو جۆر بەریوە بچیت 

هەر لە ئاگاداری‌ نامەکەی‌ پاریزگای‌ سلیمانیدا هاتووە ئەمرۆژە پیرۆزە لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و مایەی‌ خۆشحالیمانە لەم رۆژەدا بەئازادی‌ یادی‌ ئالای‌ کوردستان دەکەینەوە , ئالاکەمان بە ئازادی‌ لە ولاتەکەماندا دەشەکیتەوەو هیواش بۆ پارچەکانی‌ تری‌ کوردستان دەخوازین  بەتەواوی‌ مافەکانی‌ خۆیان بگەن .

داواش لە فەرمانبەران دەکات بۆ بەرز راگرتنی‌ ئەو رۆژە فەرمانبەران بە بەرگی‌ کوردیەوە دەوامی‌ ئاسایی‌ خۆیان بکەن 
بە پیی‌ بریاریکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان ١٧ی‌ کانونی‌ دووەمی‌ هەموو سالیک کراوە بە یادی‌ ئالای‌ کوردستان و لەو رۆژەدا چەندین چالاکی‌ جۆراو جۆر لە شوینە جیاجیاکانی‌ هەریمی‌ کوردستان بەریوە دەچیت و خەلکیش ئامادەکاری‌ بۆ ئەو رۆژە دەکەن