مانگرتنی سەرتاسەری لە بەنگلادش
15/12/2013 نوسەر: bzavpress

مانگرتنی سەرتاسەری لە بەنگلادش


حزبی جەماعەی ئیسلامی لە بەنگلادش رایگەیاند ئەمڕۆ لە سەراپای وڵاتدا خۆپیشان و مانگرتنی سەرتاسەریی دەست پێدەکەن.

موتیعور رەحمانی، گوتەبێژی حزبی جەماعەی ئیسلامی لە بەنگلادش  رايگه‌ياند: خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەنگلادش زۆر ھەستیار دەبێ."

رەحمانی ووتى: بەھۆی شەڕ و تێھەڵچوونی نێوان پۆلیس و خەڵکی ناڕازی بە لە سێدارەدانی عەبدولقادر مەلا، ١٠ کەس کوژراون کە حەوتیان سەر بە جەماعەی ئیسلامین. لەمبارەیەوە گوتی:" حکومەت زۆر بێ بەزەییانە روو بەڕووی خەڵکی ناڕازی دەبێتەوە.  پێدەچێ حکومەت سەرکردەکانمان دەستگیر بکا."

 گرژیی و ئاڵۆزیی پێش ھەڵبژاردن

لەگەڵ لە سێدارەدانی عەبدوڵقادر مەلا، لە سەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتەدا گرژیی وئاڵۆزیی تەشەنەی سەندووە. ئەمە لەکاتێکدا وا بڕیارە رۆژی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێ.

لەماوەی ٢ رۆژی رابردوودا بەھۆی گرژیی و ئاڵۆزیەکانەوە نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندانی دیکە دەستگیر کراون