14/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بكوژی كارمەندە تەندروستیەكەی دوێنیی قەڵادزێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا
دوای ئەوەی دوێنێ لاشەی كارمەندێكی تەندروستی بەكوژراوی لە سنوری شاری قەڵادزێ دۆزرایەوە پۆلیس و ئاسایشی قەڵادزێ لەبەدواداچونى بەردەوام دا بوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری تاوانەكە
بەریوەبەرایەتى پۆلیسى قەزاى پشدەر رایگەیاند لە ئەنجامى بەدواداچونى وردمان ئەمڕۆ شەممە (14/12/2013) بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لێپسراوی پۆلیسی پشدەرو بەبەشداری چەند ئەفسەرێك وە بە هاوكاری ئاسایشی پشدەر لە شاری قەڵادزێ کەسیک بەتۆمەتى کوشتنى کارمەندەکە دەستگیركرا بەناوی (ك/م/ا) تەمەن (30) ساڵ پیشە كاسب دانیشتوی شارى قەڵادزێ گەرەکى خانەقایە لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا وتەى لى وەرگیراو دانینا بە تاوانەكەیدا
بەریوەبەرى پۆلیسى قەزاى پشدەر وتیشى تۆمەتبارەکە لەکاتى لیپرسینەوەدا ڕوونی كردەوە كە تاوانلێكراوی بە ئۆتۆمبێل هێناوەتە شوێنی ڕووداوەکەو لەوێ بە چەكی دەمانچە كوشتویەتی هۆكارى کوشتنەکەشى گیرایەوە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی
دەشلیت ئیستا ئەو تۆمەتبارە بەندە بە پێی ماددەی (406) لە یاسایی سزادانی عێڕاقی و لێكۆڵینەوەش بە ردەوامە.