14/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شیعه و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌واله‌وسلم)
له‌وانه‌یه گه‌نجانی كورد سهیریانبێت له‌وه‌ی كه مهسیرهیهكی گه‌وره به‌ناوی به‌غداددا له‌م رۆژانه‌دا گه‌ڕاون و جنێو‌و قسه‌یان به‌صه‌حابه وتبێت، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه سه‌یرنیه، چونكه دانه‌دانه‌ی شیعه صه‌حابه هه‌موو به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه ئه‌زانن و به‌به‌ره‌یه‌كی ناپاك و ناصاڵح و سته‌مكاریان ئه‌زانن و له‌ئیسلام و له‌ئیمان دهریانئهكهن، به‌تایبه‌تی جامی رق و خهشمیان ئه‌ڕژن به‌سه‌ر ئیمامی ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عوسمان و عائیشه‌و گه‌وره صه‌حابه‌كانی تردا، هه‌ركه‌س ئه‌و ریوایه‌تانه بخوێنێته‌وه كه‌شیعه ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم)دایانهێناوه ئه‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیمام مالیك و زوهری و جگه له‌وانیشی پێگه‌یشتووه كه ئه‌ڵێ:( هۆلاو گعنوا فی أصحاب رسول الله صلی الله علیه وێله وسلم، إنما گعنوا فی أصحابه لیقول القائل: رجل سو‌و كان له أصحاب سو‌و ولو كان رجلاً صالحاً لكان له أصحاب صالحون).الفتاویالعراقیه لابن تیمیه ص (157).
ئیتر هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه لهپهسهندیدهیی صه‌حابه‌دا هاتووه لهقورئاندا ئه‌ده‌ن بهدیوارداو ته‌ئویلی ناڕه‌واو نابه‌جێی ئه‌كه‌ن.
له‌كاتێكدا ئه‌هلی سوونه‌ت ئیمانیان وایه كه كهبهدهقی قورئان صه‌حابه هه‌موو ئه‌هلی به‌هه‌شتن، چ ئه‌وانه‌ی پێش فه‌تحی مه‌ككه موسڵمان بوون و چ ئه‌وانه‌شیان پاش فه‌تحی مه‌ككه موسڵمان بوون! چونكه خوا ئه‌فه‌رموێت:(ان الژین سبقت له‌م منا الحسنی اولئك عنها مبعدون) ده‌ی خوای گه‌وره ئه‌م په‌یمانه باشه‌ی داوه به‌صه‌حابه وه‌ك ئه‌فه‌رموێت:(لایستوی منكم من انفق من قبل الفتح و قاتل اولئك اعڤم درجه من الژین انفقوا من بعد و قاتلوا و كلا وعد الله الحسنی).
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌رریس (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) ئه‌فه‌رموێ: ئایه‌تی (پَانِێ اپْنَیْنِ إِژْ هُمَا فِی الْغَاڕ إِژْ ێقُولُ لِصَاحِبِهِ ڵا تَحْزَنْ إِنَّ اللّهَ مَعَنَا) چوار پله‌ی به‌رزی تێدایه بۆ ئه‌بوبه‌كر:
1ـ له‌گه‌ڵا بوونی تایبه‌ت (المعیه الخاصه) بۆ ئه‌بوبه‌كر كه مانای پشتیوانی‌و ڕازی بوون له ئه‌بوبه‌كری تێدایه.
2ـ ڕیزبه‌ندی كردنی به‌دوای پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه‌واله‌وسلم) ئه‌و یهكهمو ئه‌م دووه‌م، كه واتای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ ئه‌بوبه‌كر به‌رزترین كه‌سه له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا دوای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم).
3ـ وشه‌ی (صاحبه) -(هاوڕێكه‌ی خۆی)-كه مه‌دالیای شه‌ره‌فه بۆی.
4ـ بوونی له ئه‌شكه‌وتدا له‌گه‌ڵا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم) كه مانای (لهخۆبوردنو خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی) تێدایه بۆ دین‌و بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم).ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ: ئه‌و ئایه‌ته گله‌یی تێدایه بۆ هه‌موو ئوممه‌ت ئه‌بوبه‌كر نه‌بێت، "لاتحزن"خوا بۆ پێغه‌مبه‌ریش به‌كاریهێناوه بۆیه "بهخهمبوون"نهگوناههو نهشورهییشه،هه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ش یانی ئه‌بوبه‌كر به‌دڵ و به‌راستی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بووه نه‌ك هێڵی لاری قوره‌یش بووبێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه‌واله‌وسلم)!
نمونه بۆ ته‌ئویلی ناڕه‌وای شیعه توندڕه‌وه‌كان: دوودڵی‌و گومان دروستئه‌كه‌ن له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی ئه‌بوبه‌كر بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم) له‌سه‌فه‌ری هیجرهتیدا بۆ مه‌دینه، چونكه ئه‌وان قه‌ناعه‌تیان وایه ئه‌بوبه‌كر كافرو مورته‌دده، كه هه‌ستیش ئه‌كه‌ن ئه‌وه ڕیوایاتی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو باسی ئهكاتو قورئانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كات، "پانی اڵاپنین اژهما فی الغار" په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ته‌فسیری ناڕه‌وا، بۆ نمونه ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم)بۆیه ئه‌بوبه‌كری له‌گه‌ڵا خۆیدا برد، چونكه پیاوێكی زۆرترسنۆك بوو ترسا له‌وه‌ی له‌مه‌دینه‌دا جێیبهێڵێ خه‌به‌ری لێبدات!! ته‌نانه‌ت ئه‌ڵێن كهمێژوو ئه‌ڵێت: له‌ڕێگه‌ی هیجره‌تدا ئه‌بوبه‌كر جارێك له‌پێشه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌و جارێك لهدواوهیو جارێك لهڕاستو جارێ لهچهپیهوه ئه‌ڕۆیی ئه‌وه بۆ پاراستنی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم)نه‌بووه! به‌ڵكو ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕیوایه‌ته ڕاستیش بێت ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه‌زۆر ترساوه‌و ڕه‌وتی لێتێكچووه، زۆر پێش كه‌وتووه تائه‌گه‌ر یه‌كێك به‌دوایانه‌وه بێت پێغه‌مبه‌ر بگرێت‌و ئه‌م فریای هه‌ڵاتن بكه‌وێ! پاشان بیری كردۆته‌وه نه‌ك له‌پێشه‌وه بۆیانبێن، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری پێشخستووه!!سیره المصگفی، هاشم معروف الحسینی الشیعی ـ ص 256
له‌مه‌ی هاشم الحسینی ناشیرینتر ئه‌وه‌یه ئیبن موته‌هه‌ری حیللی له"منهاج الكرامه"دا ته‌ئویلی ناڕه‌وای ئایه‌تی:(پانی اڵاپنین اژهما فی الغار) ئه‌كات و ئه‌ڵێ:( فلا فچیله له فی الغار لجواز أن یستصحبه حژراً منه لئلا یڤهر أمره، واڵایه تدل علی نقصه وخوره وقله صبره لقوله (لا تحزن) فإن كان الحزن گاعه استحال أن ینه‌ی عنه الرسول وإن كان معصیه عادت الفچیله رژیله. وأیچاً فإن القرێ‌ن حیپ ژكر السكینه شرك مع الرسول فیها المۆمنین إلا هنا، ولا نقص أعڤم منه..)... سه‌یری كتێبیالمنتقی من منهاج الاعتدال، الژهبی(1/146). له‌و كتێبه‌دا كهكورتهی"منهاج السنه"ی ئیبن ته‌یمییه‌یه وه‌ڵامی زانستی و مه‌نتیقی ئیبن موتههههر دراوه‌ته‌وه، ئه‌كرێ خوێنه‌ر بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
بیروڕای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌كورتی و پوخته‌یی ده‌رباره‌ی ئه‌صحابی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللهعلیهواله وسلم) ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كێكی وه‌كو ئیمامی ته‌حاوی باسیئهكات و ئه‌فه‌رموێت:(ونحب اصحاب رسول الله (صلی اللهعلیهوالهوسلم) ولا نفرگ فی حب احد منهم، ولا نتبرأ من احد منهم، ونبغچ من یبغچهم، وبغیر الخیر یژكرهم، ولا نژكرهم الا بخیر، وحبهم دین و ایمان واحسان، وبغچهم كفر ونفاق وگغیان). شرح العقیده الگحاویه ابی العز الدمشقی، ص689، دار عام الكتب، تحقیق:شعیب الارناۆگ، گ/3، 1997.
هه‌روه‌ها ئیمام ئه‌بی حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری له‌كتێبی (الابانه)دا ئه‌فه‌رموێ: (ونشهد بالجنه للعشره الژین شهد له‌م رسول الله(صلی الله علیه واله وسلّم) بها ونتولی سائر اصحاب رسول الله(صلی الله علیه واله وسلم) ونكف عما شجر بینهم وندین بأن الائمه الاربعه خلفاو راشدون مهدیون فچلاو، لا یوازیهم فی الفچل غیرهم).الابانه عن اصول الدیانه: ابی الحسن الاشعری، دار الانصار، القاهره، گ(1)، تحقیق.د.فوقیه حسین محمود، ص20.
شیعه‌كه قسه به‌صه‌حابه ئه‌ڵێن بیریان لای ئه‌وه نیه كه قسه‌وتن بهسهحابه قسه‌وتنه به‌پێغه‌مبه‌ر به‌ناراسته‌وخۆ، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو قسه‌وتنه به‌خوای په‌روه‌ردگار، مه‌وله‌وی عه‌لامه ئه‌فه‌رموێ: لهتهنقیصی صهحب ئهكهوێتهودهر....تهنقیصی جه‌ناب خودا‌و پێغه‌مبه‌ر...،یانی: له‌بازنه‌ی بهكهمسهیركردنی صه‌حابه‌وه زۆرنابات ئهچیتهدهرو ئه‌چیته بازنه‌ی به‌كه‌م سه‌یركردنی خودی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم)، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، له‌قورئان و حه‌دیسدا مه‌دحێكی زۆری صه‌حابه‌یان كردووه، كه‌تۆش قسه‌یان پێبڵێیت وه‌ك ئه‌وه وایه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر به درۆزن بزانی-په‌نابه‌خوا-، یان وه‌ك ئه‌وه وایه بێده‌سه‌ڵاتی و نه‌توانین بده‌یته پاڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌واله‌وسلم)، وه‌ك ئه‌وه وایه بڵێی: خوا نه‌یتوانی كۆمه‌ڵێك كه‌سی چاك و باش له‌ده‌وری ئه‌م كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌ی خۆی كۆبكاته‌وه كه هه‌م پهیامهكهو هه‌م پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بپارێزن، یا ن وه‌ك ئه‌وه وایه بڵێی: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره فاشیلبووهو نه‌یتوانیوه له‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی خۆیدا-(25)ساڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی- به‌ره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی چاك و باش كۆبكاته‌وه له‌ده‌وری خۆی، كه هه‌م خۆی و هه‌م په‌یامه‌كه‌ی بپارێزێت پێیان! ئێ خۆدیاره ئه‌مه‌ش كوفر‌و بێدینییهو ئه‌وپه‌ڕی بێئاوهزیشه..
ره‌حمه‌تی خوا له‌ئه‌بو زورعه‌ی رازی كه ئه‌فه‌رموێت:" إژارأیتالرجلینتقصأحدًامنأصحابرسولالله(صلی الله علیه واله وسلم) فاعلمأنهزندیق،وژلكأنالرسولصلیاللهعلیهوسلمحقوالقرێنحق،وإنه أدیإلیناهژاالقرێنوالسننأصحابرسولالله،وإنمایریدونأنیجرحواشهودنالیبگلواالكتابوالسنه،والجرحبهمأولیوهمزنادقه"، له‌شوێنێكی تردا له‌مه روونتر ئه‌فه‌رموێ: "إنماأرادهۆلاوالگعنفیالرسولصلیاللهعلیهوسلملیقولالقائل: رجلسووكانلهأصحابسوو،ولوكانرجلاًصالحاًلكانأصحابهصالحین"..الفتاویالعراقیه لابن تیمیه ص (157).
هه‌زار ره‌حمه‌تیش له‌مه‌وله‌وی شاعیر چه‌ند جوان وه‌سفی به‌ره‌ی صه‌حابه ئه‌كات و ئه‌فه‌رمووێت:
ئـــهوانــن ئــــه‌وان چــــاكــیان بــناس
"خیـــر امــــه اخــــرجت للـــــــناس"
ئـــــهدهس ئـه‌وان كه‌وت ده‌ره‌جه‌ی قـهبووڵا
ڕه‌زامه‌ندی حـــهق صــوحبهتی ڕهســـــول
بـكه بهچـــــاوی دڵا تــــهماشـــایــــان
لـــــه‌م قورئانه‌دا مهدحو سهنــــایـــــان
ئینصافت بــــوێ نــــهزهركــــه ورد ورد
چـــلۆنــه شـــــهخصێ خود سه‌نای كــرد
نــهك هه‌ر له جایێ، جایهكـــێ، جـــا دوو
ڕاس وهبـــێ جــــــا دوو (جاهدوا، جادوا)
به مــــوجـــاههدهی ئــــهصغهرو ئه‌كبه‌ر
به جــــودی مهیسور یان مهعسور یه‌كسه‌ر
به جـهلای فیتره‌ت له ژهنـگی فــــــهترهت
بـه جـهلای مه وگین مهئلوفو هـــیجرهت
بـــه نـهفـــسو به مـــاڵا (فی سبــیل الله)
(بــــــالله، مــــــــــع الله، فی الله، لله)
(والله اشــــتــــری وهـــــم قـــــدشروا
منـــهم، بــــــل مــــالهم مــــاعتـوا)
نـــاكهن چــــه حـــاجهت پێوان له (أوان)
صــهد هه‌مباری غـــــهیر به مشتی ئه‌وان
هـــــــــای له‌و تهصدیقهو عهزمو ئاهه‌نگه
لـــــــــهو بــهزلی ماڵا‌و ڕۆحه به‌و ڕه‌نگـه
لـه‌و قه‌وله فیــــكری چـــــــاك لێكه‌ره‌وه
لــه گـــهرمــهی جــهنگــدا داتــه ده‌ره‌وه
(مــــــن فـــم الانصــار والمـــهــاجـــــره!
امـــــا الغـنیـمـه، امــــــــا اڵاخــــــــــره)
هــیــچ واریــد نـــهوێ له شــــهئنیانــدا
بــــهســـن بـــۆ ده‌لیل لـــه فــهزڵیانــدا
ئــــهدوی هــــهركـــامــــێ له‌وانه كه‌وی
تۆشیاری یه‌كێ لهمــــانـــــه ده‌وی.
چه‌ند جوانه ئه‌م شیعره‌ی مه‌وله‌وی له‌به‌ر بكرێت و به‌ده‌رس بوترێته‌وه، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه عه‌قیده‌ی مهرچیه، مه‌وله‌وی، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، ل465.