14/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران" ٦ زیندانی كورد رۆیشتنه ناو‌و ٤١مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌یان
به پێی راپۆرتی هه‌واڵیه‌كان، شه‌ش زیندانی سیاسی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو‌و له زیندانی قه‌زه‌لحه‌ساری كه‌ره‌ج رۆیشتنه ناو‌و ٤١مین رۆژی مانگرتنی خۆیانه‌وه و
رایانگه‌یاندووه: كه تاكوو ئاخر له پای مانگرتنه‌كه‌یان ده‌وه‌ستن. ئه‌و شه‌ش زیندانییه كورده له له ناره‌زایه‌تی به حوكمی ئێعدامه كه‌یان و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنیان به پارێزه‌ر و بارودۆخی غه‌یره ئینسانی ناو‌و زیندان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
جێگه‌ی باسه كه قازی نه‌سیری پوور، قازی چاودێری زیندان پێی راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان نه‌هێنن حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان زووتر جێ به جێ ده‌كات، زیندانییه‌كانیش له ولامی ئه‌و قازییه‌دا وتویانه كه ئێمه حوكمه‌كه‌ی تۆمان قبووڵ نییه و ئه‌و حوكمه زاڵمانه‌یه و تا پای گیانمان به مانگرتنه‌كه‌مان درێژه ده‌ده‌ین.