الحمد
لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
لەگەڵ ئەوەی هەندێ مەسەلە بۆتە شتێکێ بەڵگە نەویست و هەموو کەس ئەیزانێ،
بەڵام بەداخەوە کەسانێک بەناوی دینەوە لەو مەسەلە بەڵگە نەویستانەش چەواشە
ئەکەن و زۆر جاران ئەو جۆرە کەسانە دەبنە ماڵێکی قەڵپ و دەبنە هۆی گومان
دروست کردن لە دینی پاکی ئیسلام بۆ هەندێ کەسی نەزان!
لەو باسەش کە دروستی و حەڵاڵی تەداوی کردن و دەرمان بەکار هێنان وچوونە لای
پزیشکانە، بەداخەوە کەسانێ هەن گومانیان دروست کردووە بۆ خەڵکو بۆ ئەوەی
خەڵک ڕوویان تێبکەن و بە حیسابی بەکار هێنانی زانستی پزیشکی نەبەوی
گومانیان بۆ دروست ئەکەن لە زانستی پزیشکی و بەکار هێنانی دەرمانی پزیشکی.
من لێرە بەکورتی ئەوە ڕوون ئەکەمەوە کە زانستی پزیشکی لە شەریعەتی ئیسلام
ڕێگە پێدراوەو هان دراوین بۆ بەکار هێنانی دەرمان بۆ چارەسەری
نەخۆشیەکانمان، وە چوونە لای پزیشکی شارەزا نەک ڕێی لێ نەگیراوە بەڵکو
فەرمانیشی پێکراوە.
هاتووە لە فەرموودەیەکی صەحیح کە هەندێ صەحابە رضي الله عنهم پرسیاریان
کردووە : ( فَقَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ: هَلْ عَلَيْنَا جُنَاحٌ أَنْ
لَا نَتَدَاوَى؟ قَالَ: تَدَاوَوْا عِبَادَ اللَّهِ، فَإِنَّ اللَّهَ،
سُبْحَانَهُ، لَمْ يَضَعْ دَاءً، إِلَّا وَضَعَ مَعَهُ شِفَاءً، إِلَّا
الْهَرَمَ ) رواه ابن ماجة وصححه الالباني واتە : (ووتیان ئەی پێغەمبەری
خوا -صلى الله علیه وعلى اله وسلم- ئایا تاوانمان لەسەرە کە دەرمان بۆ
نەخۆشیەکانمان بەکار نەهێنین -خۆمان نیشانی دکتۆر نەدەین بۆ عیلاج بەکار
هێنان-؟ فەرمووی : دەرمان بەکار بێنن -عیلاج بەکار بێنن بە دەست نیشان
کردنی نەخۆشی وچارەسەر لە لایەن کەسی شارەزا-، بە تەئکید خوا، پاکی و
بێگەردی بۆ خوایە لە هەموو نەقسێک، هیچ دەردێکی دانەناوە، ئیللا لەگەڵ ئەو
دەردە شیفاکەی داناوە-دەرمانێکی داناوە-، تەنها پیری و بەساڵاچوون نەبێ).
وە لە صەحیحی موسلیم لە ژێر ئەو باسە (بَابُ لِكُلِّ دَاءٍ دَوَاءٌ
وَاسْتِحْبَابِ التَّدَاوِي)واتە : (باسی ئەوەی بۆ هەموو دەردێک دەرمانێک
هەیە وە ئەوەی کە موستەحەببە -سوننەتە- تەداوی -دەرمان بەکار هێنان بۆ
چارەسەری نەخۆشی).
لە ژێر ئەو باسە پێشەوا موسلیم رحمه الله ئەو فەرموودەی هێناوە کە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : «لِكُلِّ دَاءٍ
دَوَاءٌ، فَإِذَا أُصِيبَ دَوَاءُ الدَّاءِ بَرَأَ بِإِذْنِ اللهِ عَزَّ
وَجَلَّ» واتە : (بۆ هەموو دەردێک دەرمان هەیە، جا کە دەرمان بگاتە دەردی
خۆی ئەوەچاک ئەبێتەوە بە ئیزنی الله عز وجل).
پێشەوا نەوەوی رحمه
الله لە شەرحی فەرموودەکە دەفەرموێ : (وفى هَذَا الْحَدِيثِ إِشَارَةٌ
إِلَى اسْتِحْبَابِ الدَّوَاءِ وَهُوَ مَذْهَبُ أَصْحَابِنَا وَجُمْهُورِ
السَّلَفِ وَعَامَّةِ الْخَلْفِ قَالَ الْقَاضِي فِي هَذِهِ الْأَحَادِيثِ
جُمَلٌ مِنْ عُلُومِ الدين والدنيا وصحة علم الطب وجواز التطبب فِي
الْجُمْلَةِ وَاسْتِحْبَابُهُ بِالْأُمُورِ الْمَذْكُورَةِ فِي هَذِهِ
الْأَحَادِيثِ الَّتِي ذَكَرَهَا مُسْلِمٌ وَفِيهَا رَدٌّ عَلَى مَنْ
أَنْكَرَ التَّدَاوِيَ مِنْ غُلَاةِ الصُّوفِيَّةِ وَقَالَ كل شيء بقضاء
وقدر فلاحاجة إِلَى التَّدَاوِي وَحُجَّةُ الْعُلَمَاءِ هَذِهِ
الْأَحَادِيثُ وَيَعْتَقِدُونَ أَنَّ اللَّهَ تَعَالَى هُوَ الْفَاعِلُ
وَأَنَّ التَّدَاوِيَ هُوَ أَيْضًا مِنْ قَدَرِ اللَّهِ وَهَذَا
كَالْأَمْرِ بالدعاء وكالأمر بقتال الكفار وبالتحصن ومجانبة الْإِلْقَاءِ
بِالْيَدِ إِلَى التَّهْلُكَةِ مَعَ أَنَّ الْأَجَلَ لايتغير والمقادير
لاتتأخر ولا تتقدم عن أوقاتها ولابد مِنْ وُقُوعِ الْمُقَدَّرَاتِ
وَاللَّهُ أَعْلَمُ) واتە : (وە لەو فەرموودە ئیشارەتی -ئاماژەی- تێدا بۆ
ئەوەی کە بەکار هێنانی دەرمان موستەحەببە -سوننەتەو هاندراوین بۆی- وە ئەوە
مەزهەبی هاوەڵانی ئێمەیە وە مەزهەبی جومهوری سەلەف و عاممەتی خەلەفە قاضي
فەرمویەتی : لەو فەرموودانە کۆمەڵێک زانستی دین ودونیا هەیە وە بەڵگەی
دروستی وڕاستی زانستی پزیشکی تێدایە وە بەڵگەی دروستی و ڕێگە پێدراوی بەکار
هێنانی زانستی پزیشکی تێدا لە کۆی بەڵگەکان وە ئەوەی کە موستەحەببە بەو
شتانەی کە باس کراوە لەو فەرموودانەی کە موسلیم باسی کردووەو هێناوێتی -لە
کتابەکەی- وە ڕەددی تێدایە لەسەر ئەوانەی کە ئینکاری بەکار هێنای دەرمان
وتەداوی ئەکەن لە سۆفیە زێدەڕۆکان ئەوانە کە دەڵێن هەموو شتێک بە قەزاو
قەدەرە ئیتر تەداوی ودەرمان بەکار هێنان پێویست ناکات! وە بەڵگەی زانایان
-بۆ دروستی تەداوی ودەرمان بەکار هێنان- ئەو فەرموودانەیە وە بڕوایان وایە
کە خوای بەرز خۆی بکەرە -هەموو شتێک بە فەرمانی خوای بەرز ئەبێت- وە تەداوی
و دەرمان بەکار هێنانیش هەر بە قەدەری خوایە وە ئەوە وەکو فەرمان کردنە بە
دوعا وە فەرمان کردن بە جەنگان لەگەڵ کافران وە بە خۆ پاراستن و دوور
کەوتنەوە لەوەی بە دەستی خۆت خۆت بخەیتە هیلاکی و لەناوبردنەوە لەگەڵ ئەوەی
کە ئەجەل -کاتی دیاری کرواوی مردن- ناگۆڕێ وەئەو شتانەی قەدەرن و داندراون
ونوسراون پاش و پێش ناکەون لە کاتی خۆیان وە ئەوەی داندراوەو نوسراوەو
قەدەری خوای بەرزە هەر ئەبێ ڕووبدات والله اعلم).
وە هاتووە لە فەرموودەیەک لە جابر رضي الله عنه ئەفەرموێ : «بَعَثَ رَسُولُ
اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ
طَبِيبًا، فَقَطَعَ مِنْهُ عِرْقًا، ثُمَّ كَوَاهُ عَلَيْهِ» رواه مسلم
واتە : (پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دکتۆرێکی نارد بۆ لای ئوبەی کوڕی
کەعب، -دکتۆرەکە- دەمارێکی بۆ بڕیەوە ، پاشان داغی کرد -برینەکەی داغ
کرد-).
لەو فەرموودە ئەبینن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دکتۆری بۆ
یەکێک لە صەحابە بەڕێزەکان ناردووە تا عەمەلیاتی بکات وبرینی تەداوی بکات.
هیوادارم توانیبێتم بە کورتیش بێـ ئەو باسە ڕوون بکەمەوەو سوودی هەبێت.