13/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حاسيبهكهى گۆران بۆ راگه‌یاندنه‌كانى یه‌كێتى ئه‌م شینه بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران له تۆرى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يسبووك ده‌نوسيت
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانى یه‌كێتى
ئه‌م شینه بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه
عه‌لى حه‌مه ساڵح
دوو رۆژه به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانى یه‌كێتى، هێرشێكى ناڕه‌واو نادورست له‌باره‌ى وه‌رگرتنى موچه‌ى په‌رله‌مانتارییه‌وه ده‌كه‌نه سه‌ر من‌و هاوڕێ پهرلهمانتارهكانم له‌باره‌ى وه‌رگرتنى موچه‌ى په‌رله‌مانتارییه‌وه، هه‌رچه‌نده من نهم ده‌ویست وه‌ڵامییان بده‌مه‌وه چونكه ده‌م زانى ئه‌م شینه‌یان بۆچییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندى زۆرێك له دڵسۆزان ئه‌م رونكردنه‌وه‌ى پێ نووسیم.
1- نه من و نه هیچ كام له په‌رله‌مانتارانى گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وازمان له هه‌موو كاره‌كانى پێشوومان هێناوه‌و له رۆژى سوێندخواردنمانهوه په‌رله‌مانتارین و به‌دواداچونمان بۆ چه‌ندین كه‌یس كردووه‌و له‌گه‌ڵ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تدا ئه‌و كه‌یسانه رووبه‌ڕووى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و رۆژانه‌ش له نووسینگه‌كانى پهرلهمانو فراكسیۆنى گۆڕان ده‌وام ده‌كه‌ین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نهموچهمان وه‌رگرتووه‌و نه پرسیارمان كردووه بزانین موچه‌مان له كوێیه، نه‌بووه به قه‌زییه‌ش له‌لامان.
2-له خولى پێشوى په‌رله‌مانى كوردستاندا ئێمه پرۆژه‌مان هه‌بووه بۆ نه‌هێشتنى خانه‌نشینى په‌رله‌مان و له‌م خوله‌شدا پرۆژه‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى پهرلهمانتارو نه‌هێشتنى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران ده‌بێت، ئێمه نامانه‌وێ وه‌ك منه‌تێك به هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانى بفرۆشین كه له ئاینده‌دا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیمتیازات و موچهكانماندا ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك بییه‌وێت به‌دواداچون بكات له‌م راستییه تێده‌گات.
3- هه‌ندێك كاندیدى ده‌رنه‌چوو كه له خولى پێشوودا به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ دهستكهوتێكییان هه‌بووبێت بۆ ئه‌م میلله‌ته جگه له موچه هه‌موو ئیمتیازاتێكیان وه‌رده‌گرت و كاتێك براده‌رانى ئێمه‌ش ده‌یانووت درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم نایاساییه له په‌رله‌مان په‌لامارى ده‌دان ، ئێستاش موچه خانه‌نشینى وه‌رده‌گرێت، له برى خوێندنه‌وه‌ى عه‌قڵانى بۆ دۆخه‌كه په‌لامارى قاچمان ده‌دات.
من دڵنیام، ئه‌م نیگه‌رانییه هى شكستى هه‌ڵبژاردنى پێشووترو ترسى گه‌وره‌یه له دۆڕاندنى ئاینده.