سیناریۆیی ( دار )
21/06/2013 نوسەر: bzavpress

سیناریۆیی ( دار )


    

[email protected]

دیمه‌نی 1
ناوه‌وه‌ . رۆژ. ژور
(ژوری تایبه‌تی ژیار ، یه‌ك جێگای نوستنی تێدایه‌ وه‌چه‌ند كتێبیك و كۆمپیته‌رێك له‌ زه‌وی ژووره‌كه‌دایه‌ له‌كه‌ڵ هیته‌ریكی كاره‌با به‌ كوژاوه‌ی و له‌گه‌ل جێگایه‌كی جلوبه‌رگ هه‌ڵواسین و ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره‌.
ژیار كورێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌، بالاَیه‌كی مام ناوه‌ندی هه‌یه‌ له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه‌ ئه‌یه‌وێت بخه‌وێت بێتاقه‌ت و بێزاره‌  به‌لام هه‌رچی ده‌كات خه‌وی لێ ناكه‌وێت،جێگای سه‌رینه‌كه‌ی ده‌گۆریت له‌سه‌ر قه‌ره‌ویڵه‌كه‌ جیگای خۆی ده‌گۆریت بێ سوده‌ خه‌وی لێناكه‌ویت. به‌تانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی لاده‌بات و دائه‌نیشێت بیرئه‌كاته‌وه‌ ، هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌چێته‌ پێش ئاوینه‌كه‌ ته‌ماشای خۆی ئه‌كات ده‌موچاوێكی بێزار و قژێكی تێك چووی هه‌یه‌.  ملپێجێك له‌مل ده‌كات و ده‌روات.  

ده‌ره‌وه‌.رۆژ. ماڵ
(ژیار ده‌رگای ماڵیان داده‌خات و ده‌رواته‌ ده‌ره‌وه‌)
(ژیار له‌شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغدا رێده‌كات)
(له‌ترافلایتێك وه‌ستاوه‌ چاوه‌رێی په‌رینه‌وه‌ ده‌كات)
ده‌ره‌وه‌ . رۆژ. پارك  
(له‌ پێش پاركێكی گه‌وره‌ وه‌ستاوه‌ سه‌یری ده‌كات )
ٍناوه‌ه‌وه‌ . رۆژ. پارك  
(ژیار له‌ناو پاركه‌كه‌دا به‌ته‌نیا پێاسه‌ده‌كات به‌ته‌نیشت داره‌ به‌رزه‌كاندا ده‌روات و ده‌چیته‌ ته‌نیش ئاویك و  سه‌یری دارو گوڵه‌كانی ده‌كات ، كورسیه‌ك ده‌بینێت له‌سه‌ری داده‌نیشێت وبیرده‌كاته‌وه‌ بیزار و بێتاقه‌ته‌)
(له‌ته‌نیشت ئه‌و كورسیه‌ی ژیار دانیشتووه‌ دارێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌)
  (ژیار  سه‌یری داره‌كه‌ ده‌كات ، و مال پێچه‌كه‌ی له‌ مل ده‌كاته‌وه‌،  به‌بێتاقه‌تی له‌سه‌رداره‌كه‌ ده‌نوسیت
// ژیان هیچ كه‌سیكی تیدا نیه‌ ، سلاو  چۆنی //
 (دواتر هه‌ڵده‌ستێت و ده‌روات به‌لام مل پێچه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆرسییه‌كه‌ له‌بیرده‌چێت)
(ژیار پیایه‌سه‌ ده‌كات به‌ناو پاركه‌كه‌دا و ده‌چێته‌ له‌ ته‌نیشت نافوره‌یه‌ك كه‌ ئاوێكی به‌رز و جوان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، ده‌موو چاوی ده‌شوات بیری ده‌كه‌وێته‌وه‌ مل پێچه‌كه‌ی له‌بیرچووه‌)
(ژیار به‌په‌له‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ سه‌ر كورسییه‌كه‌ و ده‌بینێت مل پێچه‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ نه‌ماوه‌ ، سه‌یری داره‌كه‌ ده‌كات له‌سه‌ری نوسراوه‌)
// ژیان كه‌سی تیدایه‌ به‌س تۆ نایبینیت ، من باشم تۆ چۆنی ، ناوت چیه‌ //   
(ژیار ئه‌مه‌ی پێ سه‌یره‌ ده‌بێت و سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌و لای داره‌كه‌ و ناوپاركه‌كه‌ ده‌كات كه‌س نابینێت، بزه‌ پیكه‌نینیك ده‌كات و له‌سه‌ر داره‌كه‌ ده‌نوسێت)
//  سوباس باشم ناوم ژیار. تۆ ناوت چیه‌ //
ناوه‌وه‌ .رۆژ. ژور
(ژیار دێته‌ ژوره‌كه‌یه‌وه‌ بیرده‌كاته‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌رجێگاكه‌ی و بزه‌پێكه‌نینێك ده‌كات و به‌تانیه‌كه‌ ئه‌دات به‌سه‌ریدا)
(ژیار هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و سه‌یری سه‌عات ده‌كات و به‌ په‌له‌ ده‌روات)
ده‌ره‌وه‌ . رۆژ. پارك  
ژیار ده‌چێته‌ پێش پاركه‌كه‌ و سه‌یری پاركه‌كه‌ ده‌كات له‌ هه‌مان شوێن كه‌یه‌كه‌م جار سه‌یری پاركه‌كه‌ی ده‌كرد بزه‌یه‌كی كه‌م ده‌كات و به‌رێكردنێكی سه‌رع ده‌روات بۆ ناو پاركه‌كه‌ )
(له‌سه‌ر كۆرسیه‌كه‌ داده‌نیشێت سه‌یری داره‌كه‌ ده‌كات نوسراوه‌)
//  ناوم سوزانه‌ , تۆ كێیت ؟ //
ژیار: (بزه‌ پیكه‌نینێك ده‌كات و ده‌نوسێت)
ناوه‌وه‌ .رۆژ. ژوری
(ژیار هه‌ڵده‌ستێت له‌خه‌و به‌زووی چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رده‌كات و ده‌روات )
ده‌ره‌وه‌ . رۆژ. پارك  
(ژیار له‌ هه‌مان شوین سه‌یری پاركه‌كه‌ ده‌كات و به‌ راكردن ده‌روات بۆ ناو پاركه‌كه‌ ، له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ داده‌نیشێت و سه‌یری داره‌كه‌ ده‌كات و نوسینه‌كان ده‌خوێنێته‌وه‌  و ده‌ست ئه‌كات به‌نوسین )
هه‌مان شوێن
(چه‌ند جارێك جلوبه‌رگی ژیار ده‌گۆرێت له‌ ته‌نیشت داره‌كه‌ ،  بێئه‌كه‌نێت وسه‌یری داره‌كه‌ ئه‌كات و نوسین ده‌خۆینێته‌وه‌ چه‌پڵه‌ی خۆشی لێ ده‌دات سه‌یرس داره‌كه‌ده‌كات و پاڵبه‌داره‌كه‌وه‌ ده‌دات و سه‌یری ئاسمان ده‌كات شت ده‌نوسێت , چه‌ند رۆژێك تێ ده‌په‌رێت)
(ژیار سه‌یری داره‌كه‌ ئه‌كات نوسراوه‌ )
سوزان: // به‌یانی یه‌ك ببینین //
ژیار:  ده‌نوسێت // به‌ڵێ //

ناوه‌وه‌ .رۆژ. ژوری
(ژیار له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ  دڵخۆشه‌ )
(ده‌موو چاوی و ددانی ده‌شوات)
(خه‌ریكی ریش تاشین ده‌بێت و پێده‌كه‌نێت)
(ده‌چێته‌ پێش ئاوێنه‌كه‌ جله‌به‌رگ له‌ به‌رده‌كات)
(چه‌ند جلوبه‌رگێك تاقی ده‌كاته‌وه‌)

ناوه‌وه‌. رۆژ. پارك
(ژیار له‌دووره‌وه‌ سه‌یری داره‌كه‌ ئه‌كات ئه‌بینێت كچێك دانیشتووه‌ ،ئه‌چیت بۆلای داره‌كه‌ و نزیك ئه‌بیته‌وه‌  كچه‌كه‌ ده‌یبینیت  بۆ یه‌ك بزه‌ پیكه‌نین ده‌كه‌ن و به‌ره‌وه‌ رووی یه‌ك ده‌رۆن و كچه‌كه‌ ملپیچه‌كه‌ی ژیاری له‌ملیدایه‌  و پێده‌كه‌ن و له‌ته‌نیشت داره‌كه‌ داده‌نیشن )

                        كۆتایی



.............................................................................................................................................
تیبینی : ئه‌م سیناریۆیه‌ كراوه‌ته‌ فیلم له‌ كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان له‌زانكۆی صلاحدین