دوو هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی كرماشان له ناوچه‌ی هه‌مه‌دان به ته‌قه‌ی هێزه كانی حكوومه‌تی ئێران كوژراو و بریندار بوون.
هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی بێهزاد یاری ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و كورِی فه‌ره‌یدوون به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه كانى حكوومه‌تی ئیران كوژرا.
رووداوه‌كه له‌نزیك گوندی "نه‌هاوه‌ند"ی سه‌ربه شاری "رهزن" له ئوستانی هه‌مه‌دان هاتۆته ئاراوه و بێهزاد یاری به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دوو گولـله گیانی داوه.
هاوكات له‌و رووداوه‌دا موحسین محه‌ممه‌دی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولڵهیهك كه له شانی دراوه، به توندی بریندار كراوه و له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. بێهزاد و موحسین له تارانه‌وه به‌ره‌و كرماشان له‌حاڵی گه‌رانه‌وه‌دا بوون و هه‌تا ئێستاش ته‌رمی بێهزاد راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه و موحسین محه‌ممه‌دی به‌هۆی قووڵیی برینه‌كانییه‌وه له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه.