رۆنی گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە لەگەڵ مان یۆنایتد
13/12/2013 نوسەر: bzavpress

رۆنی گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە لەگەڵ مان یۆنایتد


واین رۆنی رەتی کردەوە دەست بە گفتوگۆکان بکات لەگەڵ مان یۆنایتد دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەمەش دەنگۆی جێهێشتنی مان یۆنایتد زیاتر دەکات.

 پێگەی گۆڵ لە هەواڵێکی بڵاوی کردەوە واین رۆنی و بەرپرسی کارەکانی تەنانەت رەتیان کردۆتەوە گفتوگۆش دەست پێبکەن لەگەڵ یانەکەیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ٢٠١٥ کۆتایی دێت.

واین رۆنی لەگەڵ دەست بەکاربوونی داڤید مۆیز لە هەوڵی بەردەوام بوو بۆ جێهێشتنی یانەکەی، لەبەر ناکۆکی نێوان خۆی و راهێنەرە سکوتلەندیەکە، بەڵام یانەی مان یۆنایتد رەتی کردەوە دەست بەرداری ئەستێرەکەیان بێت.

هەروەها لەم وەرزەدا سەرەڕای ئەوەی مان یۆنایتد خراپترین دەستپێکی هەبوو، بەڵام واین رۆنی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، لە کۆی ١٣ یاریدا لە خولەی پرێمەرلیگ توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆماربکات.

هەروەبا پاوڵ سترێتفۆرد بەرێوەبەری کارەکانی رۆنی رایگەیاند هێرشبەرە ئینگلیزیەکە لە بەرنامەی دایە لە هاوینی داهاتوو یانەکە جێبهێڵێت، کاتێک تەنها یەک ساڵی دەمینێت لە گرێبەستەکەی.