11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێنه‌رێكی كورد داواكاره كۆمیسیۆن ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژبكاته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكاره له‌كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ بكاته‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به( بزاڤ )ی راگه‌یاند :بارودۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری وایكردووه ببنه به‌ربه‌ست له‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن، بۆیه داواكارم له‌كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و لافاوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عێراقی گرته‌وه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه‌بوونه‌ته رێگر له‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بكه‌ن، كاری داموده‌زگاكانی وڵاته كه بتوانن كاری ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن به‌تایبه‌ت كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه هاوكاری هاوڵاتیان بن له‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاوڵاتیان بتوانن به‌شداری بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
داواكاریشه له‌هاوڵاتیان كه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بكه نبۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌ركه‌وتووی به‌رێوه بچێ، چونكه ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی كه‌می هاوڵاتیان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی بێ توانا بچنه په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌و كاته ئه‌و ناوه‌نده گرنگه‌ی بڕیاردان ده‌بێته شوێنی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و گروپ و حزبایه‌تی.
جێی باسه دوای مشتومڕێكی زۆر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌پێویسته تا 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرابێ.