11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حكومه‌تی به‌رهه‌م فراوان
كابینه نوێ هێشتا له‌قۆناخی ئامادهكارییهبۆپێكهێنان به‌ڵام چاودێران له‌شیكاری خۆیان بونه‌ته‌وه كه كابینه‌ی هه‌شته‌م له‌هه‌لومه‌رجێكی جیاوازدا دێتهكایه كه‌ده‌بێت ئه‌م كابینه‌یه توانای دوجهمسهرهی هه‌بێت بۆپلان وه‌ده‌ست هێنانوئیدارهی ده‌سكه‌وته‌كان له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی گشت به‌ربه‌ست ومهترسیهكان كه‌ئه‌وه‌ش به‌شیك له چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ری كوردستان پێك ده‌هێنن به‌وه‌ی هه‌موان تاڕاده‌یه‌ك گه‌شبینن به‌ئه‌نجامه‌كان كهنزدیكه له‌واقیع وئهوكۆدهنگیهی لهنێۆبهرندهكاندا هه‌یه بۆ پێكهێنانی یه‌كڕیزی نیشتمانی .
زۆردهربارهی ئه‌م كابینه نوێیه وتراوه‌و ده‌وترێت له‌وه‌ش زیاتر چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه كه‌زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد چاویان له‌به‌رهه‌م وكرداره له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نوێ سه‌ره‌ڕای ئه‌زمونی چهندساڵهو كارامه‌یی خۆیان له‌ئێستاشدا به‌هێزترن به‌پشتیوانه‌ی ئامانجه‌كانی هه‌ڵبژاردن ودهستكراوهیی زیاتر وئه‌و پوژانهوه ئابوریه‌ی كه‌نه‌وتی كوردی گه‌یانده بازاڕی جیهانه‌وه , ئهوبوژانهوه ئابوریه‌ی كوردستان وبه‌م نه‌فه‌سه تازه‌یه‌ی كابینه‌ی نوێ تۆمارێكی ترله داخوازی وچاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌برده‌م كارنامه‌ی ئاماده‌كراودا خۆی ده‌نوێنێت .
پێش باس كردنی ههرپرۆژهوكارنامهیهك ده‌بێت هه‌موان له بیری ئهوئاسایش وسهقامگیریهی كوردستاندابین كه بێ بونی بارودۆخێكی ئارام وسه‌قامگیر هیچ هێمایه‌كی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی وقه‌واره‌ی متمانه پێكراو به‌دی ناكرێت بۆیه ده‌بێت لێبڕاوانه له‌بیری ئه‌وه‌دابین پارێزگاری بكه‌ین لهوئارامیهی كه‌هه‌یه وهه‌وڵی بێ وچانیش بده‌ین بۆپایهداركردنی كه دیاره ئه‌و ئه‌ركه به‌ته‌نها به هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌واو نابێت بهڵكوئهوهئهركی گشت لایه‌نه‌كانه‌و ئه‌ركی ته‌واوی دانیشتوانه چونكه هه‌موان سه‌رنشینی ئهوكهشتیهین كه هێشتا زۆری ماوه بگاته دڵنیایی .
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ئیداره‌ی سیاسی هه‌رێم له بیری ئه‌وه‌دابن به‌وردی هه‌رهۆكارێك كه ده‌بێته هۆی تێك دانی نێوماڵی كوردی ویه‌كڕیزی نیشتمانی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆبدۆزرێته‌وه , ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م بواره‌دا به ڕاشكاوهیی بگوترێت ئه‌وه‌یه تێكڕای جهماوهروئیدارهی هه‌رێمیش گیرۆده‌ی دوكهمایهتین كه ناڕاسته‌وخۆ ئیداره‌ی ململانێیه‌كی ناڕهوادهكهن وئه‌م ئه‌زمونه‌ش ده‌بێت باجه‌كه‌ی بدات . كه‌مایه‌تیه‌ك ئه‌وپه‌ڕی بهرداشهكهی گرتوهوههرچی پیرۆزی وبههاوتایبهتمهندی ئه‌م گهلهموسڵمانهههیه كردویه‌تیه ئامانج ودهیشێلێت ویاسا‌و ئازادی ڕاده‌ربڕینی كردوه‌ته سپهر كهمایهتیهكهی تریش له‌وپه‌ڕه‌وه له‌هێڵی سروشتی دهرچوهوبه پێوانه‌كه‌ی خۆی ئه‌ویش له‌ولاوه ئه‌وه‌ی كه‌ماوه ده‌یشێلێت به‌جۆرێك دورهلهبنهماكانی ئایین وسپهرهكهشی بۆئه‌م كاره‌ی به‌رگریه له پیرۆزیه‌كان ئیتر ههموجهماوهروئهزمونهكهش كه‌وتوه‌ته بهرئهوبهرداشهو ده‌هاڕرێن , دو‌ریش نیه ده‌ست له‌پشت ده‌ری ده‌ره‌كی وئاسانكارییان بۆنه‌كرێت , ئه‌وه ڕاستی ودروستی ئه‌وململانێ ناڕه‌وایه‌یه كه پێویسته هه‌رچی زوتره چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ دابنرێت .
پاش ئه‌وه سهرلیستهی ههرداخوازیهكیش گرنگی دانهبه كه‌رتی به‌رهه‌م هێنان , دیاره هۆكاره‌كانیش ئهوبایهخدانه ده‌خوازن ئه‌وه‌ته سه‌رزه‌مین وژێرزهمینی وڵاتمان پڕه له‌و ههموخێروبهخشیشهی خوداییه كه‌چی بوینه‌ته گه‌وره‌ترین هاورده‌ی ناوچه‌كه ئه‌ویش به‌و شێوه سه‌قه‌ته‌ی كه‌هه‌موان به‌ده‌ست ئاسهوارهكهیهوه ده‌ناڵێنین , ڕونیشه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌وه‌به‌رهێنان سه‌ره‌تا له‌وبوارانه‌دا كه پێویستی ڕۆژانه‌ی دانیشتوانی كوردستانه به پله‌ی یه‌كه‌م نه‌ك كارخانهوپرۆژه ستراتیژیه‌كانی وه‌ك كارخانه‌ی بترۆكیمیاوی ودروستكردنی ئۆتومبێل وكارخانهزهبهلاحهكانی تر كه‌ئه‌وانه‌ش بیركردنه‌وه لێیان حه‌رام نیه به‌ڵكو پلان د\اڕشتن بۆ به‌دیهێنانیان نیشانه‌ی ڕۆشنبیری دهوڵهتدارین و زۆرجێگای خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم پلانی ئایینده‌ی بۆیان هه‌بێت به‌ڵام دروستكردنی كارخانه‌كانی تری دابین كردنی پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك ئه‌ركێكی سه‌ره‌تایی ههرحكومهتێكی خاوه‌ن دارییه وه‌ك ههنگازوهكانی به‌ره‌و پشت به‌ستن به‌خۆ وپاراستنی ئابوری وڵات كه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره بۆ كارمهندوكرێكاری ناوخۆیی وڕێگرتن له به‌كارهێنانی كهرهسهوكهلوپهلی خراپ . ئه‌ڵبه‌ته به به‌رچاوگرتنی باشترین شێوازی جۆری وكواڵتی به‌رز كه كێبڕكێی هاوشێوه‌كانیان بكات له‌ده‌وروبه‌ردا وستانداردی كوردستانی خۆی بسه‌پێنێت .
به‌پله‌ی سێیه‌م گرنگی دان به‌سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كوردستان و پارێزگاری لێیان دێت كه‌له‌ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می له‌م بوراه‌دا مه‌ترسیه‌كی گهورهبهدی ده‌كرێت له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ڕوبدات ,بۆیه‌ده‌بێت له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌م بواره پرۆژه‌ی عه‌مه‌لی ئامادهوجێ به‌جێ بكرێت كه‌له‌ئێستادا په‌له كردن له‌دروستكردنی به‌نداوه‌كان وداكۆكی له به‌ربه‌ست نه‌كردنی ڕوباره‌كان له لایه‌ن وڵاته دراوسێكانه‌وه به چاره‌سه‌ری به‌په‌له داده‌نرێت .
كه‌رتی كشتوكاڵیش یه‌كێكه له كه‌لێنه گرنگه‌كان كه ئهگهروهك پێویست كاری بۆبكرێت هه‌رێمه‌كه‌مان لههاوردهی دانهوێلهوسهروزهومیوهوهدهگوازێتهوه بۆ هه‌نارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه ,بۆپلان داڕشتنی بوژانه‌وه‌ی ئه‌م كهرتهش پێویسته پسپۆڕوشارهزایانی ناوخۆیی گرنگی زیاتریان پێ بدرێت وبهپهلهش ڕێگری بكرێت له به فیڕۆدانی زه‌وی كشتوكاڵی .
ئیتركۆتایی هێنان به كاره‌با بڕانیش كاتی هاتوهوموهلیدهی ئه‌هلیش پێویسته بچێته ئه‌رشێفی مێژو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكرێت به‌ته‌وه‌ری په‌روه‌رده‌وفێركردن كه‌ئه‌وه‌ش بۆخۆی چه‌ند باسی سه‌ربه‌خۆی پێویسته كهئهوشێوازهی گۆڕینی پرۆگرامه چ زیانێك به توێژه‌كانی ئایینده ده‌گه‌یه‌نێت وئاخۆدهبێت كه‌ی قوتابیه‌كی كوردستان بتوانێت وه‌ك قوتابیه‌كی وڵاته پیشه‌سازیه‌كان ژیری ومێشكی خۆی به‌كاربهێنێت .
لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی سه‌قفی پێشنیاره‌كان زیاتر نه‌بن كهگهلێ بابه‌تی پێویست ماون باس بكرێت به‌ڵام به‌م سه‌ره‌كیانه ئیكتیفا ده‌كه‌م به‌و هیوایه‌ی كابینه‌ی نوێ له‌و به‌رگه ته‌قلیده خۆی ڕههابكات هه‌م بۆمهشۆرهت و هه‌م بۆ دروستكردنی كابینه‌ی نوێ وببێته كابینه‌ی به‌رهه‌م فراوان