11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆناڵدۆ بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەی لە جامپیۆنس لیگ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ی بەڕەگەز پڕتوگالی لە یاری دوێنێ شەو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دا لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی کۆپنھاگن لە میانی یاریەکانی گەڕی کۆتای قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ دا توانی ژمارەیەکی پێوانەی تازە بۆ گۆڵکارانی چامپینس لیگ بێنێتە ئاراوە.
یاریزان ڕۆناڵدۆ بە تۆمار کردنی گۆڵی ژمارە نۆ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ دا توانی ژمارەی پێوانەی پێشوو بشکێنێت کە تا ئێستا ھەریەکە لە یاریزانان کریسپۆ و ئینزاگی و ھەروەھا ڤان نیستەڕۆی توانی بوویان ھەشت گۆڵ لەم قۆناغە تۆمار بکەن، بەڵام ئەستێرەی یانەی شاھانە لە ئێستادا ژمارەیەکی تازەی ھێنایە ئاراوە ئەمیش تۆمار کردنی نۆ گۆڵە.
شایەنی باسە یاریزانی ناوبراو ھەلی لەبەردەم دابوو بۆ ئەوەی بتوانێت ژمارەی گۆڵەکانی بکاتە ١٠ گۆڵ لەم قۆناغە دا، بەڵام بەھۆی لەدەست دانی لێدانی سزا لە یاریەکە تەنھا بووە خاوەنی نۆ گۆڵ.