11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جيرۆمی بواتينگ" گرێبەستەکەی لەگەڵ يانەکەی نوێ کردەوە
جيرۆمی بواتينگی ئەڵمانی و ياريزانی يانەی بايرن ميونخ گرێبەستەکەی لەگەڵ يانەکەی نوێ کردەوە پاش کۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی يانەکەی.
لە پێگەی تايبەتی خۆيان يانەی بايرن ميونخ بڵاويان کردەوە توانيان دووبارە خزمەتەکانی بواتينگی ياريزانی هێڵی بەرگری يانەکەيان بەدەست بهێننەوە بۆ تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٨ ، لەو بارەيەوە کاڕۆڵ ڕۆمێنيگە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری يانە باڤارييەکە وتی " بواتينگ يەکێکە لە ياريزانە تۆپ ڕاگرەکان و لە پێکهاتەی سەرەکی بايرن ميونخدايە ، ئەو توانيويەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ، ئێمەش بەئەرکی سەرشانی خۆمان هەستاين و گرێبەستی ناوبراومان نوێ کردەوە ، هەست بە ئاسوودەيی دەکەم و توانيمان ئەنجامی بدەين ".
هەروەها بواتينگ سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی وتی " من زۆر ئاسوودەم ، ئەوە شەرەفێکی گەورەيە بۆ من ، گرێبەستەکەم نوێ کردەوە لەگەڵ يەکێک لە يانە گەورەکانی جيهان ، ئەمەوێت بۆ ماوەيەکی دوورو درێژ لەگەڵيان بەردەوام بم ".
بواتينگی تەمەن ٢٥ ساڵ لە وەرزی ٢٠١١ بەبڕی ١٣.٥ مليۆن يۆرۆ لە يانەی مانچستەر سيتیيەوە پەيوەندی کرد بە يانەی بايرن ميونخی ئەڵمانی.