11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران:لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌ی كورد له‌گرتووخانه‌ی ورمێ له‌سێداره درا
به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێران له‌گرتووخانه‌ی ورمێ‌حوكمی له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی كوردیان به‌ڕێوه برد.
لاوێكی كورد به‌ناوی "بهزاد خه‌لیلی ئیگدیر" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و كوڕی محه‌ممه‌دره‌زا سه‌رله به‌یانیی رۆژی سێ‌شه‌ممه له‌لایه‌ن لێپرسراوانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێه‌وه له‌سێداره درا.
ئه‌و هاووڵاتییه خه‌ڵكی شاری شنۆ بووه و ده‌وتریت كه به تاوانی "قه‌تل" له‌سێداره دراوه. دوای ئه‌وه‌ی له‌تێكهه‌ڵچوونێكدا كه‌سێك كوژراوه، بهزاد وه‌كوو بكووژه‌كه دادگای و حوكمی سێداره‌ی بۆ بڕابوویه‌وه،
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ده‌یانهه‌ویست ئه‌و لاوه كورده عه‌فوو بكه‌ن كه به داخه‌وه ده‌زگا قه‌زایی و رێكخراوی زیندانه‌كان له‌و باره‌یه‌وه كه‌مته‌ر خه‌مییان نواندووه.