بەهۆی‌ خراپی‌ رێگاو تیژرەویەوە لە دەربەندی‌ رانیە رووداويَکی‌ هاتووچۆ رویدا
11/12/2013 نوسەر: bzavpress

بەهۆی‌ خراپی‌ رێگاو تیژرەویەوە لە دەربەندی‌ رانیە رووداويَکی‌ هاتووچۆ رویدا


ئیوارەی‌ ئەمرۆ کاتژمیر ٤:٢٥ خولەک لە سەرریگەی‌ سەنگەسەر رانیە لە لۆفەی‌ دەربەند نیسانیک وەرگەرا

بەهۆی‌ خراپی‌ ریگەی‌ رانیە سەنگەسەرو یەک سایدی‌ بەشیکی‌ زۆری‌ ریگاکە رووداوەکانی‌ هاتو چۆ روویان لەزیاد بوون کردووەو ئیوارەی‌ ئەمرۆ لە ریگەی‌ دەربەند سەنگەسەر ئۆتۆمبیلیکی‌ جۆری‌ بیک اب نیسانیک وەرگەراو بەهۆیەوە زیانیکی‌ زۆر بەر ئۆتۆمبیلەکە کەوت خۆشبەختانە زیانی‌ گیانی‌ لئ نەکەوتەوە 

ئەمە لەکاتیکدایە چیای‌ دەربەند بەشیکی‌ زۆری‌ مەترسی‌ رووخانی‌ لئ دەکریت و تا ئیستاش چارەسەری‌ ئەو ریگایە نەکراوەو هاولاتیانیش لە روخان و زەرەرمەند بوونی‌ هاولاتیان حکومەت بەبەرپرسیاری‌ یەکەم دەزانن .