خوای
بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ
تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ
مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ
وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ
تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا (19)]
النساء واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە بۆتان دروست -حەڵاڵ- نیە
کە ئافرەتان بە میرات بگرن وەزۆر لە خێزان و ئافرەتەکان مەکەن بەوەی
مەنعیان بکەن شوو بکەن بۆ ئەوەی مارەییەکەی داوتانەتێ لێیان بخۆن ئیللا
ئەگەر فاحیشەیەکی ئاشکرایان کرد -لە زینا یان خراپ بوون- وە بەجوانی لە
گەڵیان بژین قسەتان خۆش بێ و کردەوەتان نەرم بێ لەگەڵیان و تەحەممولیان
بکەن ئەگەریش شتێکتان بینی لێیان ڕقتان لێیان بوو ئەوە لەوانەیە ئێوە ڕقتان
لە شتێک بێ بەڵام خوا خێرێکی زۆری تیا بکات بۆتان).
لەو ئایەتە ئەم شتانەمان بۆ دەر ئەکەوێ
1- دروست نیە بە زۆر ئافرەت بکرێتە میراتی کەس بەوەی ئەگەر مێردی مرد برای
مێردەکەی بەزۆر بۆخۆیانی مارە بکەن یان پارەی لێوەگرن ئەوجا بهێڵن شوو
بکاتەوە وەک لەسەردەمی جاهیلی وابوو .
2- ئەگەر یەکێک ژنی هەبێ ئەبێ بە جوانی لەگەڵی بژێ نابێ حەپسی بکات نە مافی
بدات نە تەڵاقی بدات تا ئافرەتەکە ناچار بکات خۆی ڕزگار بکات بەوەی مارەیی
بۆ بگێڕێتەوە یان پارەی بداتێ وە لە ئایەتی تریش خوای بەرز ئەفەرموێ :
[الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ
بِإِحْسَانٍ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ
شَيْئًا إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَإِنْ
خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا
فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا وَمَنْ
يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (229)] البقرة
واتە : ( تەڵاق دوو جارە لەدوای ئەوە یان بە جوانی و چاکە خێزانی خۆتان
ڕاگرن و بیهێڵنەوە یان بە چاکی و جوانی لێی جودا بنەوەو تەڵاقی بدەن وە
بۆتان دروست نیە کە ئەو مارەییەی داوتانەتێ بیبەنەوەو لێی سەننەوە هیچی
ئیللا ئەگەر ئافرەتەکان ترسان لەوەی خۆیان نەتوانن سنوورەکانی خوا بۆی
داناون جێبەجێ بکەن وە ئەگەر ترسان لەوەی سنوورەکانی خوا جێبەجێ نەکەن ئەوە
تاوانیان لەسەر نیە کە ئافرەتەکان بەڕەزامەندی خۆیان فدیە بدەن -بەوەی
مارەییەکە بگێڕنەوە بۆ ئەوەی مێردەکانیان تەڵاقیان بدەن- ئەوە سنووری خوایە
بۆی داناون جا ئەو سنوورە مەبەزێنن کە خوا دایناوە هەرکەسانێک سنووری خوا
ببەزێنن ئەوانە لە ستەم کارانن ).
3- کەس بۆی نیە خوشکی یان کچی مەنع بکات لە مێردی خۆی ئەگەر یەک تەڵاقی
دابوو یان دووان دوای بێتەوە بیانەوێ دووبارە ژیانی هاوسەری پێک بێننەوە
بەڕەزامەندی هەردووکیان لە ئایەتێکی تر خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَإِذَا
طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ
يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ
ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ مِنْكُمْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ
الْآخِرِ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ
وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (232)] البقرة واتە : ( ئەگەر ئافرەتانتان
تەڵاق دا وە گەیشتنە ئەوەی عیددەکەی تەواو بێت ئەوە ڕێیان لێمەگرن لەوەی کە
شوو بکەنەوە بە مێردەکانی خۆیان ئەگەر لە بەینی خۆیان ڕازی بوون بە چاکی
ئەوە خوای بەرز ئامۆژگاری ئەو کەسانە ئەکات لە ئێوە کە بڕوایان هەیە بەخوا
وە بەڕۆژی دوایی ئەوە بۆتان چاکترەو دوورە لە تاوان و پاکترە وە خوا ئەزانێ
-چی باشەو خێرە بۆ ئێوە- ئێوە نازانن ).
هاتووە لە سەحیحی بوخاری لە معقل کوڕی یسار ئەفەرموێ ئەو ئایەتە لەسەر ئەو
دابەزیوە کاتێ خوشکەکەی تەڵاق درا و عیددەکەی تەواو بوو مێردەکەی هاتەوە
خواستیەوە دووبارە ئەفەرموێ : منیش ووتم ڕێزم گرتی و ژنم دایێ تۆ دوایی
تەڵاقت دا پاشان هاتی داوای دەکەیەوە نا والله قەت بۆت ناگەڕێنمەوە
دەفەرموێ ئەو ئایەتە دابەزی ئەوجا ووتم : ئێستا ئەیگەڕێنمەوە ڕازی بووم ئەی
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم .
بەهەرحاڵ مەنع کردنی ئافەرت لە شوو کردن لەبەر تەماعی پارە یان بۆ ئەوەی بۆ
خزمی خۆت بێت یان بۆ برای مێردی بێت یان ژن بەژنەی پێبکەی ئەوە لە عادەتی
کافرەکان بوو ئیسلام نەهی لێکردووە بۆ زیاتر شارەزا بوون تکایە بڕۆنەوە سەر
تەفسیری ئایەتەکانی باسم کرد لە(تەفسیری طبري وە ابن کثیر).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إذا أراد الرجل
أن يزوج ابنته فليستأذنها ) السلسلة الصحيحة 1206 واتە : ( ئەگەر پیاوێک
ویستی کچەکەی بە شوو بدا با پرسی پێ بکات و داوای ئیزنی لێ بکات ) .
وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لَا تُنْكَحُ
الْأَيِّمُ حَتَّى تُسْتَأْمَرَ وَلَا تُنْكَحُ الْبِكْرُ حَتَّى
تُسْتَأْذَنَ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَكَيْفَ إِذْنُهَا قَالَ أَنْ
تَسْكُتَ ) رواه البخاري واتە : ( ئافرەتی بێوەژن مارە ناکرێ تا داوای
فەرمان لە خۆی ئەکرێ بەوەی بڵێ مارەم بکەن ڕازیم وە ئافرەتی کچ ئیزنی
وەرئەگیرێ ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیزنی
چۆنە فەرمووی : ئەوەیە بێدەنگ بێت ) .
وە هاتووە لە خَنْسَاءَ بِنْتِ خِذَامٍ الْأَنْصَارِيَّةِ دەفەرموێت : (
أَنَّ أَبَاهَا زَوَّجَهَا وَهْيَ ثَيِّبٌ فَكَرِهَتْ ذَلِكَ فَأَتَتْ
رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَرَدَّ نِكَاحَهُ )
رواه البخاري واتە : ( کە باوکی بە مێردی داو بێوەژن بوو وە ئەوەی پێناخۆش
بوو ڕازی نەبوو جا هاتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم مارە بڕینەکەی ڕەد کردەوە ).
وە هاتووە لە ابن عباس خوا لێیان ڕازی بێ دەفەرموێ : ( أن جارية بكرا أتت
النبي صلى الله عليه وسلم فذكرت أن أباها زوجها وهي كارهة فخيرها النبي صلى
الله عليه وسلم ) رواه ابو داود وابن ماجة وصححه الالباني واتە : ( کچێک
هاتە لای پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوەی باس کرد کە باوکی بە
شووی داوەو ئەو ڕازی نیەو پێی ناخۆشە جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم سەرپشکی کرد -بەوەی شوو ئەکات یان بەوەی نەیکات-).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا شغار فی
الاسلام) رواه مسلم واتە : ( ژن بە ژنە نیە لە ئیسلام ) .
وەهەروەها عبدالله ی کوڕی عمر ڕەزای خوایان لە سەربێ ئەفەرموێ : ( ان رسول
الله صلى الله علیه وعلى اله وسلم نهى عن الشغار ) رواه مسلم واتە : (
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نەهی کرد لە ژن بەژنە ) .
لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- ئەوە هەڵوێستی ئیسلامە بۆمان دەر ئەکەوێ لەفەرموودەکان کە ئەوانەی بەزۆر
وە بێ ئەوەی پرس بە کچەکانیان بکەن بە شویان ئەدەن ئەوە سەرپێچی فەرمانی
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەن و کارەکەیان تاوانەو ناشیرینە ،
نەوەک خەڵکانێکی نەفام ئەمە لەسەر ئیسلام حیساب بکەن و تانە بەن لە ئیسلام
، ئیسلام لە پێغەمبەرەوە وەر ئەگیرێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەویش
زانیمان نەهی کردووە لەم کارە ئیتر سوپاس بۆ خوا کە ئیسلام دینێکی پاکەو
کەس ناتوانێ بە بەڵگەی ڕاست تانە بدا لە ئیسلام .
2- ئەگەر ئافرەتێک چ کچ بێ چ بێوەژن بەزۆر بدرێ بە شوو قازی مارە بڕینەکە
هەڵدەوەشێنێتەوەو مارەیی بەزۆر نابێت .
3- بۆمان دەرکەوت کە نەهی کراوە لە ئیسلام لە ژن بەژنە پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ ژن بە ژنە نیە لە ئیسلام ، ئیتر هەر
کەسێکتان بینی ئەم کارە ئەکاو ناوی ئیسلامی لێ ئەنێ ئەوە بزانن درۆ ئەکاو
بوختان بۆ ئیسلام ئەکا با هەر پلەو پایەکیشی هەبێ ئیسلام لە پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم وەر ئەگیرێ .
پێشەوا نەوەوی ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ بۆ ئەم فەرموودانە لە شەرحی صەحیحی
مسلم باسێکی نوسیوە ( باب تحریم نکاح الشغار وبطلانه ) واتە : ( باسی
حەرامی ژن بە ژنەو بەتاڵیەکەی ) ئینجا لە شەرحی ئەو فەرموودە ئەفەرموێ :
(ژن بە ژنە لە نیکاحی جاهیلیەت بوو -واتە لە پێش ئیسلام- . وە زاناکان یەک
دەنگن لەسەر ئەوەی کە ژن بە ژنە نەهی لێ کراوە ، بەڵام خیلاف کەوتۆتە
بەینیان لە سەر ئەوەی ئایا ئەو نەهیە نیکاحەکە -مارەکردنەکە- باتڵ ئەکات
یان نا ؟ لای شافعی ئەم نەهیە بەتاڵی ئەکات ، وە خەطابي ئەمە لە احمد و
اسحاق و ابی عبید ئەگێڕێتەوە -کە نەهیەکە بەتاڵی ئەکات- ...) ئەوەی ئەیەوێ
با بچێتە سەر شەرحی صحیح موسلیم بە تەواوی شەرحەکەی ئیمام نەوەوی
بخوێنێتەوە ڕەحمەتی خوا لەو زانا بەڕێزانە بێ .
ئیتر بۆ مان دەرکەوت کە بە هیچ شێوەیەک ژن بە ژنە لە ئیسلام نیە بەڵکو هی
سەردەمی جاهیلی بوو لە دینی ابو جهل و ابو لهب بوو ، پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم نەهی لێکرد و ئیسلام بەتاڵی کردەوە ، بەڵام
بەداخەوە ئەو جەهالەتە لە ناو زۆر لە موسڵمانان هەیەو بە ئیسلامیشی ئەزانن
داخی لەوەش گەورە تر کە کۆمەڵێک بەناو زانای ئاینی ئەم کارە بۆ خەڵک ئاسان
ئەکەن و بە ناهەق فەتوایان بۆ ئەدەن بە تایبەتی لەو شوێنانەی خەڵکی
خوێندەوار کەمەو شارەزاییان لە ئیسلام نیە ، تا وای لێهاتووە گەورە بە بچوک
و جاری واش هەیە کچ لە بێشکە -لانک- بەشوو ئەدرێ پەنا بە خوا با ئەم جۆرە
بەناو زانایانە بزانن ئەوەی ئەوان ئەیکەن لە پێغەمبەریان صلى الله علیه
وعلى اله وسلم وەرنەگرتووە بەڵکو ئەوە لە دینی دوژمنەکانی پێغەمبەری خوا
بوو صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیتر ئەگەر ئەیانەوێ ببن بە دوژمنی
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوا با بزانن خوا ڕیسوایان
ئەکات لە دونیاو قیامەت ئەگەریش ئەیانەوێ با تەوبە بکەن و پەشیمان ببنەوە
ئەوە خوا تەوبە وەر ئەگرێ لە هەموو کەس .
وە زانیشمان کە ژن بە ژنە لای ئیمامی شافعی ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ حەرامەو
باتڵە واتە نیکاحەکە دانامەزرێ وەک زینا وایە ئەوەش درۆی ئەو بە ناو
زانایانەمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە کە ئەڵێن ئێمە لە سەر مەزهەبی شافیعین
ڕەحمەتی خوای لە سەر بێ کەچی ژن بەژنە بە دروست ئەزانن و بۆ خەڵکی مارەبڕی
ئەکەن !!!.
تێبینی : مەبەست لە ژن بەژنە ئەوەیە کە بەمەرج بگیرێ ئەو کچەم بدەیتێ ئەوجا
ئەو کچەت ئەدەمێ یان ئەو خوشکە یان ئەو پوورە هەرکەسێک بێ بەڵام ئەگەر
کەسێک ئافرەتێ بێنێ دوایی خزمی ئەو ئافرەتە لەو داوای ئافرەتێکی تر بکەن بێ
ئەوەی مەرجی پێشتریان هەبێ کە لەبری ئەو ژنە بێ ئەوە بە مارەیی خۆی بێت
دروستە بەو مەرجەی بەهیچ شێوەیەک مەرجی ژن لە جیاتی ژن بەمەرج نەگیرابێ
والله اعلم.