قاوە... خواردنەوەیەكی ئەوروپیە یان موسڵمانەكان دایانهێناوە؟!
11/12/2013 نوسەر: bzavpress

قاوە... خواردنەوەیەكی ئەوروپیە یان موسڵمانەكان دایانهێناوە؟!

ڕۆژانە لەجیهاندا (1,6)ملیۆن كوپ قاوە دەخورێتەوە، بەلایەنی كەمەوە دەكاتە (300)مەلەوانگەی ئۆڵۆمپی. وەك دەشزانین چێشتخانەی ماڵەوەشمان بێ بونی قاوە ناگونجێت و نابێت. هەربۆیە دەبینین قاوە بۆتە پیشەسازیەكی جیهانی و دووەم بەرهەمهێنانە لەدوای نەوتەوە. 
پێش زیاتر لە (1200)ساڵ كارگەران لەهەوڵی بەدەستهێنانی چست و چالاكی و نەمری خۆیاندا بون، بۆ ئەوەی بەباشی ئاژەڵداریەكەیان ئەنجام بدەن. لەنێو هۆزەكانی حەبەشەدا بۆ ئەوەی شوانەكانیان بەباشی سەرپەرشتی بزنەكانیان بن چەند دەنكێك قاوەیان دەخوارد كە وزەیەكی باشی پێدەبەخشین و بەڵام بەم جۆرە نەمایەوە خەڵكی دی دەیانكردە ئاوەوە و بەمەش قاوەی لێ دروست بوو. 
سۆفیەكان لەیەمەن قاوەیان دەخواردەوە تاوەكو ڕۆژانە چالاكتر بن و شەوانیش بۆ شەونوێژ باشتر تەركیزیان لەسەر زیكر و پاڕانەوەكانیان بێت. پاشان قاوە لەجیهانی ئیسلامیدا بڵاوبۆوە بەهەوڵی گەڕیدە و حاجی و بازرگانەكان لەكۆتاییەكانی سەدەی (15)ز لەمەككەوە گواسترایەوە بۆ توركیا و لەسەدەی (16)ز بۆ قاهیرە، هەتاوەكو بووە خواردنەوەیەكی خۆشەویست لەلای خەڵكی. 
دەركەوتنی قاوەخانە لەئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1645)ز لەبوندقیە (Venice)، لەپاشان قاوە لەهەموو ئەوروپادا بڵاوبۆوە بەهۆی بازرگانیكردنیان لەگەڵ باكوری ئەفریقیا و میصر و ئیستەنبوڵ، لە لەندەنیش قاوەخانەی لویدز (LIoyds Coffee House) كرایەوە لەكۆتاییەكانی سەدەی (17)ز (وەك لەوێنەكەدا دەیبینن) لەلایەن دەریاوان و بازرگانانەوە. 
قاوەخانەكان لەسەر شێوەی یانەكانی ئێستا، خەڵكی تێیدا گرددەبونەوە و تێیدا باسی سیاسەتیان دەكرد و لەوێشەوە بزوتنەوە ئازادیخوازەكان سەریان هەڵدا. 
لەساڵی (1650)ز قاوە گەیشتە بەریتانیا لەلایەن كەسێكی توركی بەناوی باسكرا روزی (Pasqua Rosee)، بەمەش یەكەم قاوەخانە لە لەندەن لە مەیدان جۆرج (George Yard) شەقامی لومبارد (Lombard Street) دەفرۆشرا. دوای (8)ساڵ قاوەخانەیەكی تر كرایەوە بەناوی سوڵتانیس هید (Sultaness Head) لە كورنهیل (cornhill). كۆمپانیای لویدزی لەندەنی بەناوبانگیش یەكەم قاوەخانەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دروست كرد بەناوی قاوەخانەی ئیدوارد لویدز (Edward LIoyds Coffee House). 
لەدەوروبەری (1700)ز لەبەریتانیا ژمارەی قاوەخانەكان گەیشتە (3500)قاوەخانە و بەتەنها لە لەندەن (500) قاوەخانەی تێدا بوو. پاشان قاوەخانەی زانكۆیی بەناوی (Penny Universities) كرایەوە كە موشتەریەكانی ئەیانتوانی گوێ لەگەورە بیرمەندەكان بگرن بە كڕینی قاوەیەك كەبە یەك بنس بوو (1بنس = 240 جونەیهی ئیستەرلینی). 
شێوازی ئامادەكردنی قاوە لە ئەوروپا لەسەر هەمان ئەو شێوازە سوننەتیەی موسڵمانەكان بوو كەبە تێكەڵكردنی لەگەڵ (شەكر، شیر، ئاو) بەبێ پاڵفتەكردنی دایانهێنابوو. لەساڵی (1683)ز جۆرێكی تر لە ئامادەكردنی قاوە داهێنرا و لەقاوەخانەكاندا پێشكەش دەكرا، ئەویش
قاوەی كاپوچینۆ (Cappuccino) بوو، بەناوی كەنیسەی (Capuchin) كە كاهن ماركۆ دفیانۆ (Marco d'viano) سەرپەرشتی دەكرد لەكاتی گەمارۆدانی ڤیەننا (Vienna) لەلایەن توركەكانەوە ساڵی 1683ز. خەڵكی ئەوێ لەبەرامبەر ئەمەدا هەستان بە شێوازێكی نوێ لە ئامادەكردنی قاوە لەكوپە شیرەكاندا تاوەكو جیاواز بێت لەوەی توركەكان ئەویش بەتێكەڵكردنی كەرە و هەنگوین بوو كە ڕەنگ و بۆیەكی جیاوازی بوو، پاشان بە پۆشاكێكی ڕەبەنی كاپوچین پاڵفتەكرا و بەهۆی ئەمەشەوە خەڵكی ڤیەننا ناویاننا (كاپوچینۆ)، وەك پیرۆزیەك بۆ ڕەبەن (ماركۆ دفیانۆ). 

سەرچاوە/ 1001 اختراع واختراع: پرۆفیسۆر د.سلیم الحسني