11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د. عەبدولواحید کوردیێکی رەسەنە .. نامەیەکی کراوە بۆ کاک مەریوان نەقشبەندی..
هەفتانەی رۆژنامەی باس و رۆژنامەی ڕووداو لە بە مانشێتی گەورە دەڵێن :دەبێت د. عەبدولواحید داوای لێبووردن بکات، چونکە سوکایەتی بە یەزیدەیەکان کردوە، ئەندام پەرلەمانێکی کۆمەڵیش دەڵێ ئەو کەسە هیچی پەیوەندی بە ئێمەوە نیە کۆمەڵ بەرپەرسیار نیە ، و مەریوان نەقشبەندی ووتەبێژی ئەوقاف هەرەشە دەکات و دەڵێت : قسەی وا لە کەس قوبوڵ ناکەین هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کێسەکەی دەجوڵێنت و دیداتە دادگا و داواکاری گشتی..
لەسەر ئەوەی گوایە د. عەبدولواحید ووتویەتی: کە یەزیدەکان کورد نین و ئافرەت بێجگە لەخۆیان نادەنە خەڵکی دیکە و لە ناو یەزیدیەکاندا خەڵکانێکیان هەیە خۆیان ناشۆن..
ئەگەر د. عەبدولواحید ئەم قسانەی کردبێ لە رووی مێژوویەوە هیچ هەڵەی تێدا نیەو ١٠٠% راستە ..
چۆن..
یەکەم : بەنیسبەت ئەوەی یەزیدیەکان کوردی ڕەسەنن نین ئەمە راستە، چونکە ئاین ئیلاقەی بە نەتەوەوە نیە وەك ئەوە وایە من کە کوردم ئیتر نابێت ئیسلام بم خۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام - ئاینێکە لە ووڵاتی عەرەبەوە سەرچاوەی گرتوە پەرتوکەکەی عەرەبیە..
- یاخود ئاینی عیبرانی ئەشێت جولەکەی روس و کورد‌و ئینگلیز و ..تاد.. پەیرەوی ئاینی جولەکە بکەن و خەڵکی ئیسرائیلیش نەبن ..
- یان مەسیحی و نصرانیەکان دەشێت خەڵکی بەرازیل و نەتەوەی ئەرجەنتین و ئەروپیی و ئاسیایی بن ئەو ئاینە هەڵبژێرن پەیڕەوەی بکەن لە نەوەی ئیسرایلیش نەبن..
یەزیدەکانیش لە بنەرەتدا بزوتنەوەیەکی ئەمەوین و سەر بە یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیانن - ڕەحمەتی خوا لە هەموویان بێت- کە دژی بزوتنەوەی عەباسی و طالیبینیەکان دروست بوون، هەندێکیان لە ناوچەکانی لالش و کۆبونەوە لەسەر دەستی پیاوچاکو خواناسی ئیسلامی عودەی کوڕی موسافیر ڕەحمەتی خوای لێ‌بیت..
گومانی تێدا نیە کە پیڕەو کەرانی ئەم ئاینە کورد بن و پاشان عەرەبن و ئینجا ئەرمەنی و دواتر تورك و تەنانەت ئەڵمانیش وەك رەگەز یەزیدیان تێدایە.. تاد
لە سەرچاوە مێژووە موعتەبەرەکانی ئیسلام و کوردا تەماشام کردوە هیچ پەیوەندی بە کوردەوە نیە ئەم ئاینە..
له‌دوای ئه‌وی که سه‌یری مێژووی ماده‌کانم کرد دیار بوو که هیچ په‌یوه‌ندێکیان به‌و سه‌رده‌مه‌وه نه‌بوو هه‌ر ناویان له هیچ مێژوویه‌كدا تۆمار نه‌کراوه وه ئاینی ماده‌کان ئاینی (ودا)یان (وارنادا) بووه یان به گوێره‌ی ئه‌و ناوه‌ی که مێژوو نوسه‌کان بۆیان داناوه له‌دوای ئه‌وان سه‌یری قۆناغی دەوڵه‌تی پارسیاو پاشان پێش هاتنی ئیسلامم کرد له هیچ مێژوویه‌ك باس نه‌کراوه بێ هیچ شک‌و گۆمانێك وه سه‌یری مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ڕۆماکانم کرد بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ڕۆژ ئاوای کوردستان هیچ گه‌ل هۆزێك نابینرێت به‌ناوی یه‌زیدی له‌دوای هاتنی ئیسلام بۆ ناوچه‌که به‌تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه که ئێستا تیدا ده‌ژین دۆڵی لالش بۆته ڕوگه‌و حه‌جیان، له مێژووی ئیسلامدا باسێك نیه له‌و باره‌یه‌وه وه زۆرسه‌رنجی ڕۆژ هه‌ڵات ناسه‌کانم دا ئه‌وانیش به هیچ شیوه‌یه‌ك باسیان نه‌کردوه له ناوه ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که ئاینی ئیسلامیش هاتۆته ناوچه‌که‌و به‌ڵام هه‌موو مێژوو نوسان له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که یه‌زیدیه‌کان به‌شێكن له ئه‌مه‌ویه‌کان و له‌دوای شۆڕشی عه‌باسیه‌کان جیا بونه‌ته‌وه ، وه ئه‌مە سه‌لمێنراوه....
گه‌شه‌كردنیان: كاتێك له‌ساڵی ١٣٢كوچی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی له‌شه‌ڕی (زێی گه‌وره)دا له سه‌رووی عێراق ڕووخا، ئه‌میر ئیبراهیم كوڕی حه‌ربی كوڕی یه‌زید به‌ره‌و كوردستانی عێراق ڕایكرد. له‌وێ ئه‌مه‌وییه ڕاكردووه‌كانی كۆكرده‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه یه‌زید له‌پێشتر و حه‌قتره به خه‌لافه‌ت و ده‌سه‌ڵات. وه ئه‌و (یه‌زید) ئه‌و سوفیانییه چاوه‌ڕوانكراوه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی و پڕی ده‌كاته‌وه له دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، وه بۆیه یه‌زیدی به سۆفی ناو برد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌وری کۆببنه‌وه، چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه سۆفی بوون.
هۆی هه‌ڵبژاردنی یه‌زیدییه‌كانیش بۆ كوردستانی عێراق ئه‌وه‌یه كه دایكی مه‌روانی دووه‌م كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی ڕووخا، كورد بووه،لای هه‌مووان ئاشکرایه که شۆڕشی یه‌زیدیه‌کان له کوردستانه‌وه ده‌ستی پێنه‌کردوه،به‌ڵکو له زۆر جێگای تره‌وه سه‌ر هه‌ڵدا بۆ نمونه له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل له ئه‌نده‌لوس سه‌ری هه‌ڵاداو ئه‌و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا دیاره له‌دوای ڕاکردنی له ده‌ستی عه‌باسیاکان توانی زۆر به‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس کۆ بکاته‌وه وه هه‌ندێکی تریان ویستیان له کوردستانه‌وه ئه‌و کاره بکه‌ن .
دووەم: بەنیسبەت دانی كچیان بە بێجگە لە خۆیان دوعای شەهید کە موسڵمان بوو شاهیدە..! هەموو دەزانین چۆن و چەندە دڕندانە بەردبارانیانی ئەو خوشکەیان کرد.. پێویست بەزیاتر بەڵگە ناکات بەڵگەیەکی زۆر زیندوە لە بەر دەستدا کە دووعایە ..
سێیەم:
ێناسه‌یان:یه‌زیدییه‌كان تاقمێكی لاده‌ر له ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ساڵی ١٣٢ك دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی دروست بوون. له‌سه‌ره‌تاوه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بوون بۆ هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌وییه‌كان، به‌ڵام له پاشاندا بارودۆخ و شوێنه‌كه و هۆكاری له‌ڕێ لایدان و گه‌یاندنییه ئه‌وه‌ی یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه به‌پیرۆز بگرن و پاشانیش له‌وه‌دا نه‌وه‌ستان و كه‌وتنه به‌گه‌وره‌گرتن و پیرۆزگرتنی شه‌یتان و ناوی (مه‌لیكه تاووس)یان لێ نا؛ واته به گومانی خۆیان شه‌یتان تاووسی مه‌لائیكه‌ته‌كانه و له هه‌موویان به‌ڕێزتر و گه‌وره‌تره!
بۆ ئەوەی کە خۆیان ناشۆن گوایە بە تەشهیر دراوتە قەڵەم: ئەمە سوکایەتی نیە بەڵکو ئەمە بوونی هەیە لە ناو هەموو ئاینەکانی تردا تەنانەت ئیسلامیشدا..
لە ناو ئاینی مەسیحیدا هەندێك راهیبەکان خۆیان دەشۆرد بۆ ئەوەی ئەو چڵکە کە کۆدەبوە لە سەر لاشە پێیان وابوو خێریان دەگات ..
لە هەندێك ناو چولەکەکاندا ئەوەنەی نوسەری تیلموت و هەڵگری تیلموتەکانن بەچەند ساڵ خۆایان دەشۆرد..
لە ئیسلامیشدا ئەو سۆفیانەی کە بڕوایان بە حلول بوو کە دەچونە خەڵەوەت نەزریان دەکرد کە خۆیان نەشۆن بۆ ئەوەی دوای خەڵوتیان بە جەندین رۆژ خۆیان پاك دەکردەوە لە تاوانەکانیان ئینجا خۆیان دەشۆرد..
هەندێك لە بیر‌و باوەڕی یەزیدەیەکان..
بیروباوه‌ڕییان:
•له‌سه‌رده‌می یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه شه‌ری كه‌ربه‌لا ڕویدا‌و حوسه‌ینی كوری عه‌لی له‌گه‌ڵ زۆرێك له ئال وبه‌یت تێیدا كوژران خوا له گشتیان ڕازی بێت.
وه مێژوویان لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات وه مێجه‌ر سۆنیش له ڕاپۆرته‌کیدابۆ ده‌وه‌ڵه‌تی به‌ریتانیاهه‌روا ده‌ڵیت که به‌شێك له موسڵمانه‌کان جیابونه‌ته‌وه به‌شێکن له موسڵمانان..
• لێره‌وه شیعه ده‌ستیان كرده نه‌فره‌تكردن له یه‌زیدو تۆمه‌تی مه‌یخواردن و زه‌نده‌قه‌یان دایه پاڵی.
• پاش ڕووخان و نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی یه‌زیدیی له شێوه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا.
شه‌یتان له بیروباوه‌ڕی یه‌زیدییه‌كاندا:
- شه‌یتان پێگه‌و پایه‌یه‌كی تایبه‌تی له بیروباوه‌ڕی یه‌زیدییه‌كاندا هه‌یه، بیرۆكه‌ی شه‌یتانیش لای یه‌زیدییه‌كان په‌یوه‌سته به بیرۆكه‌ی خێر‌و شه‌ڕه‌وه، ئه‌وان وا ده‌بینین كه شه‌یتان هۆی شه‌رو خراپه‌یه و ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه توانی كێبڕكی له‌گه‌ڵ خوادا بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه له به‌هه‌شت ده‌ركرا، له به‌ر ئه‌مه لێی ئه‌ترسن و ده‌یپه‌رستن و لێی ده‌پاڕێنه‌وه تا له‌شه‌ڕی به دوور بن.
- چونكه كڕنووشی بۆ ئاده‌م نه‌برد، له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه‌سێكی یه‌كخواناس و ئه‌و ڕاسپێرییه‌ی له یاد نه‌چووبوو كه خوا هه‌ر له ئه‌زله‌وه پێی وتبوون كه كڕنووش بۆ كه‌س نه‌به‌ن، كڕنووشی فریشته‌كانیش ته‌نها بۆ تاقیكرنه‌وه بووه و ئیبلیسیش –ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕی موسڵمانان- له‌وه‌دا ده‌رچووه‌و به یه‌كتاپه‌رستی ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆته تاووسی فریشته‌كان و له هه‌موویان باڵاده‌ست تره.
- به توندی ڕوو به نه‌فره‌تكردنی شه‌یتان له قورئاندا وه‌ستانه‌وه، هه‌ر نه‌فره‌تێكی شه‌یتان له قورئاندا هاتبێت سه‌ره‌تا نه‌یانهێشت و لایان برد و پاشان وتیان ئه‌مه خۆی له ئه‌سڵی قورئاندا نییه‌وموسڵمانه‌كان بۆیان زیاد كردووه.
- ئه‌شیپه‌رستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جوامێر‌و به جه‌رگ بووه له پشت هه‌ڵكردن و ملنه‌داندا!!.
- شه‌یتان له‌به‌هه‌شت ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵكوو خۆی هاتۆته خوارێ ئه‌ویش بۆ پاراستن و پارێزگاریكردنی تایه‌فه‌ی یه‌زیدیی.
- هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان وایه كه له كۆتایی دنیادا شه‌یتان ته‌وبه ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و حاڵی باش ده‌بێت و وه‌ك یه‌كه‌مجاری پێگه‌و پایه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه.
شه‌یتانیش لای یه‌زیدییه‌كان به (مه‌لیكه تاووس) یان (تاووسی فریشته‌كان) ناو ده‌برێت.
•له كاتی به‌ندایه‌تیاندا شێوه‌ی تاووسێكی له مس دروست ده‌كه‌ن و ده‌یهێنن و جاری وایه ناوی ده‌نێن (سنجق) به ئه‌ندازه‌ی له‌په‌ده‌ستێكی قونجاو و به شار‌و لادێكانیاندا ده‌یگێڕن و به ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه؟ ئه‌مه‌ش چه‌ند شتێكی پیرۆزی لێ ده‌نوسرێت كه ئه‌مانه‌ن: (الله، شمس ا‌لدین، ناصر ا‌لدین، فخر ا‌لدین، سجادالدین، قدیم القدیم، ...)
• یه‌زیدییه‌كان وازیان له په‌رستنی خوای تاك و ته‌نها هێناوه‌و چه‌ختیان له‌سه‌ر پیرۆزكردن و په‌رستنی شه‌یتانه، پاساوی ئه‌م كاره‌شیان ئه‌وه‌یه كه خوا به‌خشنده‌و لێبورده‌یه، به‌ڵام شه‌یتان بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕو خراپه‌ی دوور بین ده‌بێت خۆمانی بده‌ینه ده‌ست و بیكه‌ینه سه‌رپه‌رشتیاری خۆمان!
• باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له موسڵمانه‌كان وتی (په‌نا ئه‌گرم به خوا له شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو) ئه‌و یه‌زیدییه‌ی گوێی له‌مه‌یه ئه‌گه‌ر توانی ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و موسڵمانه بكوژێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه ده‌بێ خۆی بكوژیت تاكو به‌م كاره‌ی گوزارش له ناڕه‌زایی توندی ئه‌و قسه‌یه بكات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیانی بۆ نه‌كرا، ئه‌وه تاوانێكی ئه‌نجام داوه.
• كتێبێكیان هه‌یه به ناوی (كتێبی ڕه‌ش) زۆر پیرۆزه لایان و وه‌ك قورئانی موسڵمانان تێی ده‌ڕوانن.
•قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر یه‌زیدی تف بكاته سه‌رزه‌ی یان ڕوو به مرۆڤێك یان ئاژه‌ڵێك، چونكه له باوه‌ڕی ئه‌واندا ئه‌م كاره بێڕێزی و ئیهانه‌كردنه به مه‌لیكه تاووس.
• ئایینی یه‌زیدی لای ئه‌وانه ده‌بێت نهێنی بێت و كه‌سی تری جگه له یه‌زیدی پێ ئاشنا نه‌كرێت.
• یه‌زیدییه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه حه‌شرو گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ڕۆژی قیامه‌تدا له دێی (باتوت) ده‌بێت و خه‌ڵكی هه‌موو دێنه به‌رده‌م عه‌دی كوڕی موسافیرو ته‌رازوو داده‌نرێت و ئه‌و كات هه‌موو یه‌زیدییه‌كان به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌بات.
• به لای ئه‌وانه‌وه نابێت میزی پیاو له‌گه‌ڵ میزی یه‌كێك له مه‌حره‌مه‌كانیدا تێكه‌ڵ ببێت له كاتی سه‌رئاودا.
• حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه ژنخوازی له نێوان چینه‌كانی یه‌زیدییدا و هه‌رچینه ده‌بێت له خۆی بێت، بۆ یه‌زیدیش هه‌یه له یه‌ك كاتدا چوار ژنی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌میره‌كانیان بێ سنوور بۆیان هه‌یه خێزانیان هه‌بێت و لێپرسینه‌وه‌یان نییه، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه دوو خوشك به یه‌كه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه هه‌روه‌ك (سه‌عید به‌گ)ی ئه‌میریان كردبووی.
•شوكردن و ژنهێنان لای یه‌زیدییه‌كان له ڕێی ڕه‌دوكه‌وتنه‌وه ده‌بێت، سه‌ره‌تا بووك ده‌فڕێنرێت و هه‌ڵده‌گیرێت و پاشان ئیتر ڕێك ده‌كه‌ون و پێك دێن.
• ڕه‌نگی سه‌وز به لایانه‌وه حه‌رامه چونكه دیارترین ڕه‌نگه‌كانی تاووسه، هه‌روه‌ها خواردنی كاهو (الخس) یان سه‌یركردنی حه‌رامه، هه‌ركه‌سێكیشیان ئه‌وه بكات پێی ده‌ڵێن بێباوه‌ڕ بووه، چونكه باوه‌ڕیان وایه كه یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانیان ناوی (الخاسیة)بووه.
• خواردنی هه‌ریه‌كه له ترێ، فاسۆلیا، گۆشی كه‌ڵه‌شێر... هه‌روه‌ها گۆشتی تاووس حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه لایان.
• هه‌روه‌ها گۆشتی مریشك و ماسی و ئاسك و گۆشتی به‌رازیش ناخۆن.
• حه‌رامه لای یه‌زیدیی سمێڵ تاشین.
• ئه‌گه‌ر بازنه‌یه‌كت له چوارده‌وری یه‌زیدییه‌كدا كێشا، لێی ده‌رناچێت تا له لایه‌كه‌وه به‌شێكی نه‌سڕێته‌وه، چونكه باوه‌ڕیان وایه ئه‌وه شه‌یتان فه‌رمانی پێداویت ئه‌و كاره بكه‌یت.
• خوێندنه‌وه‌و نووسین به فه‌رمانێكی ئایینی قه‌ده‌غه‌یه، چونكه ئه‌وان پشت به زانیاری سینه (علم الصدر) ده‌به‌ستن و ده‌ڵێن پێویستمان به خوێنده‌واری نییه.
• یه‌زیدییه‌كان دوو كتێبی پیرۆزیان هه‌یه، یه‌كه‌م به ناوی (الجلوة) كه باس له سیفات و ڕاسپێرییه‌كانی خوا ده‌كات، ئه‌وی دیكه‌ش(په‌ڕاوی ڕه‌ش) كه باس له دروستكردنی بوونه‌وه‌رو فریشته‌و مێژووی یه‌زیدی و بیروباوه‌ڕیان ده‌كات.
• یه‌زیدییه‌كان باوه‌ڕیان به خۆشۆردنی دوای له‌شپیسی نییه.
• نابێت یه‌زیدی له كاتی خه‌و یان كاری سه‌رجێی یان سه‌رئاودا ڕوو له نزرگه‌ی شێخ عه‌دی كوڕی موسافیر بكات، هه‌روه‌ك نابێت كه‌سێكی یه‌زیدی ماڵ و كه‌ل و په‌لی خۆی به كه‌سێكی نا یه‌زیدی بفرۆشێت.
• لای یه‌زیدی قه‌ده‌غه‌یه ژنهێنان و شووكردن له مانگی نیساندا، چونكه باوه‌ڕیان وایه كه له‌م مانگه‌دا فریشته‌كان هه‌ندێكیان ده‌چنه لای هه‌ندێكی دیكه‌یان.
•ئینكاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی گه‌وره‌مان موحه‌ممه (صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن و دان به په‌یامه‌كه‌یدا نانێن.
• باوه‌ڕیان وایه كه شیوی لالش كه نزرگه‌ی شێخه‌كه‌یان عه‌دی كوڕی موسافیری لێیه، شیوێكی پیرۆزه‌و هه‌موو شتێكی تێیدا قه‌ده‌غه‌یه وه‌ك كاری خراپ، عه‌ره‌ق خواردنه‌وه، ڕاو، هه‌ڵكه‌ندنی دار‌و دڕه‌خت و گژو گیا...هتد.
• شایه‌تمانیان بریتییه له: أشهد واحد الله، سلطان يزيد حبيب الله.
• نوێژ: له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا نوێژ ده‌كه‌ن، وا ده‌زانن كه ئیتر ئه‌وه له بریتی نوێژی یه‌ك ساڵی ته‌واوه, هه‌موو یه‌زیدییه‌كانیش له‌سه‌ریان نییه نوێژ بكه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌سیش چاوی لێیان نه‌بێت كه چی ده‌ڵێن و چی ده‌كه‌ن.
• ڕۆژوو: ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه: یه‌كه‌م: ڕۆژووی خه‌ڵكی گشتی: له هه‌موو ساڵێكداو له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا سێ ڕۆژ به ڕۆژوو ده‌بن و كه ڕێكه‌وتی له دایكبوونی یه‌زیدی كوری مه‌عاوییه‌یه.
دووه‌م:ڕۆژووی تایبه‌ت: ئه‌مه هه‌شتا ڕۆژه و ئه‌میش ئه‌كرێت به دوو به‌شه‌وه:
-٤٠ ڕۆژ له كانونی یه‌كه‌مدا، ده‌چنه لای نزرگه‌ی شێخ عه‌دی له‌وێ سێ ڕۆژ به ڕۆژوو ده‌بن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وه‌ی تری ته‌واو ده‌كه‌ن.
-به‌شه‌كه‌ی تر له مانگی ته‌مووزدا به هه‌مان شێوه ده‌گرن.
• له كاتی ڕۆژوو شكاندنیاندا به شتێكی كه‌م له خۆڵی نزرگه‌ی عه‌دی كوڕی موسافیر ڕۆژووه‌كه‌یان ده‌شكێنن، یان به نانێكی هه‌لێكشراو له خۆی كه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه كه جووله‌كه ڕۆژووی پێ ده‌شكێنێت.
• حه‌ج: یه‌زیدییه‌كان هه‌موو ساڵێك له كێۆی عه‌ره‌فات له مه‌رجه‌ی نوورانی له لالش ده‌وه‌ستن و حه‌ج ده‌كه‌ن، وه‌رزی حه‌ج هه‌موو ساڵێك له ٢٣ ئه‌یلول ده‌ست پێ ده‌كات و له ٣٠ ئه‌و مانگه‌دا ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌وی كۆتایی هه‌موو ده‌چنه سه‌ر كێۆی لالش و له‌وێ یه‌كێك به ناوی (بابا جاویش) پێشیان ده‌كه‌وێت، كۆمه‌ڵێك دوعا‌و قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌موو یه‌زیدییه‌كیش ده‌بێ حه‌ج به جێ بێنێت، ئه‌گه‌ر نه‌چێت بۆ حه‌ج به كافر ده‌ناسرێت و ده‌رده‌كرێت. كاتێكیشی ده‌چنه‌وه لای نزرگه‌ی عه‌دی كوڕی موسافیر ده‌بێت پێڵاوه‌كانیان دابكه‌نن.
• گڵ و خۆڵی نزرگه‌ی شێخه‌كه‌یان زۆر لایان پیرۆزه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه به‌شێك له خۆڵه‌كه‌ی ده‌كه‌نه قوڕو به ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه چواله‌یه‌ك یان زیاتر هه‌ڵیده‌گرن و پێی ده‌ڵێن(به‌رات) و بۆ پیرۆزی له ماڵه‌كانیاندا ده‌یده‌نێن یان هه‌ڵی ده‌گرن له‌گه‌ڵ خۆیان، له كاتی ئاشتی نێوان دوو تیره‌دا هه‌ر یه‌كێك له‌وانه (به‌رات)ه‌كه‌ی خۆی ئه‌داته ئه‌وی تر مانای ڕێك كه‌وتون و ئاشتی له نێوانیان سه‌قامیگر ده‌بێت، سه‌ندنه‌وه‌ی (به‌رات)یش له هه‌ر یه‌كه‌یان مانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوڵح و ڕێككه‌وتنی نێوانیانه. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك دوژمنیشیان بێت و به ناویاندا تێپه‌ڕێت به‌ڵام بزانن كه ئه‌و (به‌رات)ی پێیه، وازی لێ دێنن و هیچی لێ ناكه‌ن تا پێی نامێنێت یان لێی ده‌ستێنن.
• كه‌عبه‌ش لای یه‌زیدییه‌كان گۆڕه‌ی عه‌دی كوڕی موسافیره‌و كێوی لالشیشی كێوی عه‌ره‌فاته و ئه‌و ئاوه‌ش له كێوه‌كه هه‌ڵده‌قوڵێت ئاوی زه‌مزه‌مه.
• زه‌كات: به هۆی تاووسه‌وه كۆ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌برێت بۆ سه‌رۆكی تایه‌فه.
• ڕێز‌و ئیحترام له ئایینی نه‌سرانی ده‌گرن، ته‌نانه‌ت جاری وایه ده‌ستی قه‌شه‌كانیشیان ماچ ده‌كه‌ن، ئاماده‌ی ئاهه‌نگی (العشاء الربانی) ده‌بن له گه‌ڵیاندا، باوه‌ڕیان وایه ئه‌و عه‌ره‌قه‌ی له‌و ئاهه‌نگه‌دا پێیان ده‌درێت خوێنی حه‌قیقی مه‌سیحه، له‌به‌ر ئه‌وه ناهێڵن دڵۆپێكیشی بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی یان به ڕیش و سمێڵێیانه‌وه بمێنێته‌وه.
• ڕێڕوڕه‌سمی (ته‌عمید)یان له نه‌سرانییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه، كاتێك منداڵیان له دایك ده‌بێت ده‌ی‌به‌نه سه‌ر ئاوێك كه پێی ده‌ڵێن (سه‌رچاوه‌ی سپی) تا له‌وێ ته‌عمیدی بكه‌ن، جا پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌بێته هه‌فته‌یه‌ك ده‌برێته لای نزرگه‌ی شێخ عه‌دی و له‌وێ له ئاوی زه‌مزه‌م هه‌ڵده‌كێشرێت و به ده‌نگی به‌رز ناوه‌كه‌ی ده‌ڵێنه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن كه ببێته كه‌سێكی یه‌زیدی و باوه‌ڕی به مه‌لیكه تاووس (شه‌یتان)ببێت.
ماوه‌ته‌وه بڵین با باسێکی ئاینی کورد دروشمی زرده‌شت بکه‌ین بازانین په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ئاینی ئه‌زیدیه‌وه؟
ئایینی کورد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان زیاتر له نه‌وچه شاخاویه‌کاندا ژیاون زۆر تێکه‌ڵ نه‌بوون به نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان به تێڕامانی خۆیان په‌رستنیان کردوه.
په‌رستنه‌کانیشیان بریتی بووه له شته سروشتیه‌کان وه‌ك (دار، مانگ، ڕۆژ،گا....هتد) هه‌موو جۆره شتێكی سروشتی له‌م بونه‌دا سودی به مرۆڤ گه‌یاندبێت ئه‌وان ده‌یان په‌رست، به‌ڵام مێژوونوسان سه‌ره‌تای ئایینی کورد ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ( فیتیشیزم) یان(ئه‌نیمیسیسم) واتا بت په‌رستی وه پاشان ئایینی کورد له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونیان به هۆزه‌کان و دروست کردنی فه‌رمانڕه‌وایی مادد یان ئایینی ئاریه‌کان له‌و ناوچه‌دا به گشتی بریتی بوه له ئاینی (ودا) که له هینده‌کانه‌وه وه‌ریان گرتبوو، وه پاشان ئه‌م ئایینه وابه‌ست بوو به کورده‌کانه‌وه که گۆڕا به ئایینی(واردنا) که ئه‌م خوایه ته‌نها په‌یوه‌ست بوو به مادده‌کانه‌وه.هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن هنده‌کانیش په‌رستویانه، وه پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی بودایی له ناو مادده‌کان و پارسه‌کاندا ده‌ستی پێ کردوه و به مهر په‌رستی خۆی ناساندوه. مادده‌کان و پارسه‌کان بڕوایان وابوه که مهرپه‌رستی خوایه‌کی گه‌وره‌تر بوه له هه‌موو خواکانی تر وه پاشان ئه‌م ئایینه‌شیان به‌جێ هێشتوه ڕوویان کردوه‌ته ئایینێکی که که ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هنده‌کان ئه‌م ئایینه ناوی (میترا ئیسیسم) بووه. که له سه‌ر بناغه‌ی ئاگر په‌رستی هێزه سروشتیه‌کان دانراوه وه‌ك ( باو تۆفان و جوانی و ئاسمان و چیا و جه‌نگه‌ڵ و شه‌و) کورد به‌سه‌رده‌مێکی که‌دا تێپه‌ڕیوه که پێی ده‌وترێت سه‌رده‌می جاد و سحربازی.
ئه‌م ئایینه زۆر بره‌وی هه‌بوه خه‌ڵکی ساده و پیاو چاکه‌کانی کوردیش ده‌بوو له سحرو جادو شاره‌زا بونایه ته‌نانه‌ت پیاوه ئاینیه کانیش له سحر شاره‌زا بوون واتا سحر پیشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه.
ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر بنه‌مای خوایه‌ك دامه‌زراوه که دوو فریشته‌ی له ژێر ده‌ستا بووه به ناوی ( ڕاشنو وه سه‌ر ئوشنا) له ژێر فه‌رمانڕه‌وای خواکه‌یاندا بووه که ناوی (میترا دانه) که فریشته‌کان سزای خراپه‌کاران ده‌ده‌ن وه بێجگه له‌م خوایه بڕوایان به خوای خواکان بووه که ناوی ( ئێزه‌دی یان ئێزده‌کان) بووه.
ئه‌و خوایه‌ی تریش بریتی بوه له (میترا) که خوای ڕووناکی بووه وه (ئاگنی) خوای ئاگر و(ئیبن دارا) که خوای سروشت و هه‌وره‌بروسکه بووه، خوای (وارونه) خوای ئاسمان و (ئاناهیتا) خوای ئاو، وه بێجگه له‌م خوایانه خوای که‌شیان په‌رستوه وه هه‌روه‌ك باسمان کرد خوای خواکان (ئێزه‌دی) بووه، به‌ڵام خوای ئاگر به‌ڕیزترین خوا بووه لای کورده‌کان وه ئاگریش ڕێزێکی تایبه‌تی هه‌بوه وه پیاوانی ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد به (ئه‌تروبان یان ئاگره‌وان) ناو ده‌بران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م دروشمه ئایینیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوه (ووته‌ی چاك، كرداری چاك) کاریان پێ کردوه، به‌ڵام له دوای ئه‌م ئاینه‌نانه گرنگترین ئایین که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له ناو کورده‌کاندا ئایینی (شوشانگ) بووه واتا خوای هه‌مه چه‌شنه. مێژوونوسی دانیمارکی... (کریستیانسن) وه مێژوونوسانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئه‌م ئایینه سه‌رچاوه‌کانی ئایینه‌کانی پێش‌و بووه پیاوه ئاینه‌کان و سحربازه کورده‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئاینه‌یان دامه‌زراندوه. بناغه‌ی ئه‌م ئاینه که (میترا)یه.
1- په‌رستنی هه‌موو دیارده سروشتیه‌کان.
2- پیاوه‌کانی ئه‌م ئایینه جاد و سحرباز بوون.
3-ته‌نها ڕۆحانیه‌کانی ئه‌م ئایینه پاکن.
وه ئاینی (شوشه‌نگ) له هه‌موو جیهاندا بڵاو بۆته‌وه به تایبه‌ت له ناوه‌ندی ئه‌وروپا له ساڵی 107ی ز وه ده‌ستی پێ کردوه، باکوری باڵکان و ئیتالیا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم ئایینی (شوشه‌نگ یان میترایان) هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بریتی بوو له ئایینی سه‌ره‌کی کورد پێش هاتنی زه‌رده‌شت..
په‌رتوکی ئاوێستا
ووشه‌ی ئاوێستا له بنه‌ڕه‌تدا واتاکه‌ی به بێخ دێت یان ئه‌سڵ وه یان په‌نا یان دۆستایه‌تی هاتوه.
کتێبی ئاوێستا په‌رتوکی ئایینی زه‌رده‌شته که هیچ گومانێکی تێدا نییه که ئه‌م په‌رتوکه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی نه‌ماوه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌مه، مێژوونوسان ده‌ڵێن له سه‌رده‌می خۆیدا له ته‌ختی جه‌مشیدا له‌و ئاته‌شگایه هه‌ڵگیراوه له سه‌ر پێستی گیانله‌به‌ران نوسرابوه‌وه که کاتێک ئه‌سکه‌نده‌ر له 331ی پ.ز دا که هه‌خامه‌نشینه‌کان، بابلیه‌کان و پارسیه‌کانی گرت ئه‌و ئاته‌شگایه‌ی سوتاند و ئاوێستاکه‌ی له ناو برد، وه ئه‌و ئاوێستایانه‌ی تریش که له ئاته‌شگاکانی تردا مابونه‌وه وه‌ك ئاته‌شگاکانی هندستان، ئازه‌ربایجان یۆنانیه‌کان دزیان بۆ خۆیان مێژوونوسه‌کان ده‌ڵین زۆربه‌ی زۆری فه‌له‌ك ناسه‌کانی یۆنانی له کتێبی ئاوێستاوه فێری فه‌له‌ك ناسی بوون. ده‌ڵێن ئاوێستا سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بوه بۆ گه‌ردوون ناسی.
پاشان له سه‌رده‌می (ئه‌رده‌شیر) پاشای ئه‌شکانیه‌کان که له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه وویستی سه‌ر له نوێ ئاوێستا کۆ بکاته‌وه فه‌رمانی دا به ڕۆحانی و موغه‌کان که ده‌ست بکه‌ن به کۆکردنه‌وه‌ی ئاوێستا وه ئه‌مه‌ش موغه‌کان و ڕۆحانیه‌کانی هاندا که خۆیان بکه‌ن به زه‌رده‌شت وه ئه‌وان سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ئاوێستا بکه‌نه‌وه.!!
مێژوونوسی کورد مه‌ردۆخی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ند زه‌رده‌شتێك دروست ببێت تا به ئاره‌زووی خۆیان چه‌ند ئاوێستایه‌ك بنوسنه‌وه.!!
له ده‌وڵه‌تی ساسانیه‌کاندا زۆر بره‌ویان دا به ئایینی زه‌رده شتیه‌ت که سێکی ڕۆشنبیر که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد بوو بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له ساسانیه‌کان وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێنێته‌وه کایه ووتی من زه‌رده‌شتم ئاوێستایه‌کی نوسراوه‌ی جوانی به‌ده‌ستی خۆی خسته به‌رده‌ست ساسانیه‌کان وه خۆشی کرده گه‌وره‌ی موغه‌کان و ڕۆحانیه‌کان وه زه‌رده‌شتیه‌تی کرده یاسا‌و ئایینی کیشوه‌ری ساسانی.
ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت وه پاشان له سه‌رده‌می(شاپور)دا گه‌ڕانێكی زۆریان کرد له یۆنان و هند ستان و ئاته‌شگاکانی تری زه‌رده‌شتی دا تا به‌م شێوه‌یه کۆیان کردوه که له ڕاستیدا ئاوێستا نه‌بوو،به‌ڵکو ته‌نها قسه‌و باس بوو له زه‌رده‌شت.
ئاوێستایان دروست کرد له31 نسك یان به‌ش تا سه‌رده‌می ئاینی ئیسلام.
که ئاینی ئیسلام هات ئاوێستا کاریگه‌ری ئیسلامی له سه‌ر بوو یان یاسایی (فیتودت) به‌کار ده‌هێنرا که کوڕ ده‌یتوانی دایك وه باوك کچی خۆی ماره بکات وه خۆشك و برا له‌یه‌ك ماره بکرێن له سه‌ر ئه‌و بنمایه‌ی که ڕه‌چه‌ڵه‌ك وون نه‌بێت.
ئه‌و چوار به‌شه‌ی ئاوێستا که هیچ شه‌رع و یاسایه‌کی تێدا نه‌ماوه به‌ڵکو ته‌نها چیرۆکی به‌ر ئاگردانن بریتین له مانه‌ی خواره‌وه:
1- دینکرد
2- نه‌ته‌ر
3- ویستاگ
4-یه‌زده‌ك
هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و چواربه‌شه‌ی ئاوێستادا پێنج بنه‌مایی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ به‌ندایه‌تی:
1- یه‌سنا: واتا نزا‌و پاڕانه‌وه که له به‌رانبه‌ر ئاگردا ده‌خوێنرێت.
2- ویس پزد: واتا به‌ندایه‌تی بۆ ئاهورا مه‌زدا ئه‌مه ته‌واوکه‌ری یه‌سنایه.
3- وه‌ندیدان: ئه‌مه‌یان ده‌ستوری ئیش وکارو سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دێوو درنجه‌کاندا.!!
4- پشت یان سروود وه‌یان گاته:ئه‌مه بۆ ئه‌و شه‌ش فریشته‌یه ده‌خوێنرێت که زه‌رده‌شت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ کردون.!!
5- خورده ئاوێستا: واتا ئه‌و نوێژانه‌ی له بۆنه‌و جه‌ژنه‌کاندا ده‌خوێنرێت.
به کورتی ئه‌مه باسێکی ئاوێستا بوو.
باوه‌ڕی زه‌رده‌شتی
له ئایینی زه‌رده‌شتیدا ئاهورا مه‌زدا به خوای چاکه ناوزه‌نگ کراوه، وه ئه‌هریمه‌ن به خوای خراپه دانراوه.
هه‌میشه ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته که له ناو زه‌رده‌شتیه‌تدا به خوا ناسراون له کێشمه‌و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست یه‌کتری.
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌م دوو خوایه له خوایه‌کی که‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه که ناوی ( زه‌روان) که گوایه زه‌روان له‌مه‌ولاوه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌خشیوه‌ته ده‌ست ئاهورامه‌زدا بۆ چاکه، به‌ڵام ئه‌هریمه‌ن ئه‌مه‌ی پێ ڕه‌وا نییه بۆیه که‌وتۆته گیانی شوێن که‌وتوانی ئاهورامه‌زدا.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕێك له سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه دابمه‌زرێت خواکان له ده‌سه‌ڵات له یه‌کتری سه‌ندنه‌وه‌دا بن ئه‌و کات ژیان به‌ره‌و له ناو چون و مرۆڤه‌کانیش به‌ره‌و فه‌تاره‌ت ده‌چن که‌واته ئه‌م ئایینه‌ی که ئێستا بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن هه‌ڵخڵه‌تاندنی گه‌لی کوردی موسڵمانه وبیرێکی پوکاوه‌ی سه‌رده‌می ساسانیه‌کانه که ئێستا ئه‌یانه‌وێت به ناوی هێنانه‌وه کایه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی که گوایه وه‌ك زه‌رده‌شت بانگه‌وازی بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی کردبێت وا ئێستا ده‌یانه‌وێت به بیری زه‌رده‌شتی ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێنن که ته‌نانه‌ت بنه‌مایه‌کی یاسای له ناو ئه‌و ئایینه‌دا نه‌ماوه یان به سرودی ئه‌یڕه‌قیب که شانازی به که‌یخوسره‌وه ده‌که‌ن وه خۆیان به نه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زانن که له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی ئه‌و له ناو چوه.
گه‌لی کوردی موسڵمان هه‌میشه شانازی کردوه به ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه سودمان له ئایینی پیرۆزی ئیسلام بینیوه ئه‌وه‌نده سودمان له هیچ بیر‌و باوه‌ڕێکی که نه‌دیوه به تایبه‌ت نازانین ئێستای بیری زه‌رده‌شتی وه له پێشینه‌شدا چ خزمه‌تێکی به میلله‌ته‌که‌ی من کردوه تا ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه جێگه‌ی سه‌رنجی من بێت ته‌نها ئێستا وه‌ك قسه‌ی زل یان ڕه‌ق یان قسه‌ی نه‌زۆك یان زۆڵه‌ك ده‌یده‌ن به گوێی میلله‌ته‌که‌مدا که ته‌نها ده‌یانه‌وێت داماڵینی ئه‌و کولتوره موسڵمانیه‌ی گه‌لی کورد دابماڵن.
(مه‌ودودی ) ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین هیچ شتێك به زه‌رده‌شت بڵێین وه‌ك موسڵمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌ر بوبێت ئه‌وه په‌یامی په‌یامبه‌رێتی ته‌واو بووه کۆتای پێ هاتوه خۆ ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوفێکیش بوبێت وه‌ك زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی تر ئێمه سودی لێوه‌رده‌گرین.
پێشئەوەی ئەم غیرەتە بۆ د. عەبدولواحید بەکاربنێت چاوێك بە
هەفتانەی چاودێر‌و باس دا بخشێنە پێش ئەوەی سکاڵا لەسەر د. عەبدولواحید
تۆمار بکەیت بڕۆ لەسەر ئەو رۆژنانەنە تۆمار بکە کە بەدڵنیایەوە ناوێریت..
بۆ خۆم لە هانۆڤەر چاوپێکەوتنم لەگەڵ شێخیکیان کردوە و بەدەنگی لامە.. کەپشت راستی هەموو سەرچاوە مێژوویانە دەکاتەوە
تێبینی:- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم که ئه‌م بابه‌ته زۆربه‌ی زۆری له لایان کاك عه‌بدوڵا عه‌بوڕه‌حمانه‌وه وه له زمانی بانگه‌واز چی به‌ناو بانگ مدوح علی الحربی وه‌ریگێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی له پێگه‌ی ده‌نگی ئیسلام بڵاو کرابووه لێره‌وجێگای خۆیه‌تی که ده‌ست خۆشی لێبکه‌ین.
سەرچاوە:
مێژووی کورد‌و کوردستان........... محمد مه‌ردۆخی کوردستانی
کورد‌و کوردستانی ..........امین زه‌کی به‌گ
-مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت.......... عه‌بدوڵڵا موبلغی ئابادانی
-تاریخ شناختن ادیان............ علی شریعتی
- الفهرست........... ابن ندیم
-البدایه و النهایه........ ابن کثیر
- به ئیسلام کردنی کورد.... فاضل قه‌ره‌داغی
- کامل فى التریخ..... ابن اثیر
-تاریخ مختصر الادیان...... شاله
گۆڤاری ڕێگا ژمارە ٢
.بابه‌تێكی شێخ (ممدوح بن علی الحربی) له ژێر ناوی (الیزيدية.. أتباع الشيطان) ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی: [www.islamway.com]
(الیزيدية) ئاماده‌كردنی (نه‌دوه‌ی جيهاني لاوانی ئیسلامی) ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی: [saaid.net]
هه‌ردووكیشیان له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌ریان گرتووه:
ـ اليزيدية، تأليف سعيد الديوه جي.
ـ اليزيديون في حاضرهم وماضيهم، تأليف عبد الرزاق الحسني.
ـ اليزيدية، أحوالهم ومعتقداتهم، تأليف الدكتور سامي سعيد الأحمد.
ـ اليزيدية وأصل عقيدتهم، تأليف عباس الغزَّاوي.
ـ اليزيدية ومنشأ نحلتهم، تأليف أحمد تيمور.
ـ اليزيدية، تأليف صديق الدملوجي.
ـ اليزيديون، تأليف هاشم البناء.
ـ ما هي اليزيدية؟ ومن هم اليزيديون؟ تأليف محمود الجندي ـ مطبعة التضامن ط١ ـ بغداد ١٩٧٦م.
ـ كرد وترك وعرب، تأليف ادموندز ـ ترجمة جرجس فتح الله.
ـ مباحث عراقية، تأليف يعقوب سركيس.
ـ الأكراد، تأليف باسيل نيكتن.
ـ مجموعة الرسائل والمسائل، تأليف شيخ الإسلام ابن تيمية.
ـ رحلتي إلى العراق، تأليف جيمس بكنغهام ـ رجمة سليم طه التكريتي.
ـ جريدة التآخي العراقية، بغداد ١٦/٩/١٩٧٤م.
ـ العراق الشمالي، تأليف الدكتور شاكر خصباك.
ـ تاريخ الموصل، تأليف سليمان الصايغ.