10/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مارادۆنا " كێشی خۆی دابه‌زاندووه
سه‌ره‌ڕای واز هێنانی له‌یاری تۆپی پێ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و تێپه‌ڕینی به‌سه‌رئێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان و ماده هۆشبه‌ره‌كان ,دواجار ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی , پێده‌چێت ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ ی ئه‌رژه‌نتینی "دییگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا " به‌شێك له جوانی له‌شی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌پێ ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرۆدته‌وه .
هه‌ندێك گومان له‌ڕاستی وێنه‌كه ده‌كات كه " دالما " ی كچی مارادۆنا بڵاویكردۆته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و 330 هه‌زار ته‌ماشاكاری له‌تویته‌ر هه‌یه .
مارادۆنا ی ته‌مه‌ن 53 ساڵ له‌وێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه له ته‌ندروستیه‌كی باشدایه , دوای ئه‌وه‌ی ئالوده بوو به سه‌ردانیكردنی یانه‌ی له‌ش جوانی و ئه‌نجامدانی ڕاهێنان بۆ پاراستنی جوانی له‌شی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیربون .