10/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ههواڵێكی ناخۆش بۆ هاندهرانی یانهی لیڤەرپول
یاریزانی بە توانای یانەی لیڤەرپولی ئینگلتەرا لە یاری یانەکەی بەرامبەر وێستھام تووشی پێکان ھات ھەربۆیە ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە لە یاریگاکان .
لە دوای ئەو پێکانەی کە لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی وێستھام یونایتد تووشی ھات ستیڤن جێرارد بۆی دەرکەوتووە کە بۆ ماوەی ٦ ھەفتە دوور دەکەوێتەوە لە یاریگاکان .
ئەو یاریزانە پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆی ئەنجامدرا پزیشکی تایبەتی ئەو یانەیە بلاویکردەوە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بە باشی لەو پێکانەی رزگاری ببێت پێویستی بە ٦ ھەفتە پشودان ھەیە ھەربۆیە جێرارد ناچارە ئەو ماوەیە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە