توخوا بەدایکم مەلێ...!!!!
09/12/2013 نوسەر: bzavpress

توخوا بەدایکم مەلێ...!!!!


هۆ پیاوکوژان
دەست لەسەر سنگ 
بۆ جەلاد و بۆ خوێن مژ و 

بۆ زوحاکی مار لەسەر شان..
هەرکاتێ ویستتان بمکوژن
بەخۆم بڵێن...

بەڵێن دەدەم
بەدەستی خۆم
گۆڕێک بۆخۆم هەڵبکەنم

هەر خۆم کفن حازر دەکەم
کاتی کوشتن دیاری دەکەم..
بەڵام توخوا هەی بێشەڕەف

دەبا کەمێ شەڕەفتان بێ...
کاتێ هاتن بۆ کوشتنم
بۆ بانگکردن

بێ ویژدان بەدایکم مەلێ.

دەربەندیخان