08/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مۆرینهۆ" ئاشكرایكرد تیپه‌كه‌ی له‌كێشه‌دایه
خۆزی مۆرینهۆ راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌لێدوانێكیدا ددانی به‌خراپی یانه‌كه‌ی دانا‌و ئاشكرایكرد تیپه‌كه‌ی له‌كێشه‌دایه.
رۆژی شه‌ممه چێڵسی به‌ئه‌نجامی (3-2) به‌یانه‌ی ستۆك ستی دۆڕاو هه‌ڵی بهئارسناڵی ركابه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانیان زیاتر بكات كه وابڕیاره ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن ببێته‌وه.
مۆرینهۆ له‌دوای یارییه‌كه گوتی”هه‌ست به‌پشوو ناكه‌م تارای خۆمتان له‌باره‌ی یارییه‌كه بۆ باس بكه‌م، ئێمه لهكێشهداین، ده‌بوا به‌ئه‌نجامی 3-0 یان 4-0 یارییه‌كه‌مان بردباوه، به‌ڵام گۆڵ تۆمارنه‌كردن و هه‌ڵه‌ی به‌رگری بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دات.
زیاتر گوتی”شۆرلێ و ماتا و هازارد به‌سه‌ره‌تایه‌كی باش یارییه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد به‌ڵام به‌پێی پێویست گۆڵمان تۆمارنهكردو یارییه‌كه‌مان یهكڵانهكردهوه، له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی هێلی به‌رگری گۆڵمان لێكرا