08/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یانه‌ی كۆره‌نتیانزیش رایده‌گه‌یه‌نێت نرخی پاتۆ 10 ملیۆن پاوه‌نده
زیاد له یانه‌یه‌ك له‌هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لیكسه‌نده‌ر پاتۆو یانه‌ی كۆره‌نتیانزیش رایده‌گه‌یه‌نێت نرخی ئه‌و هێرشبه‌ره 10 ملیۆن پاوه‌نده.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی گرنگیدانی به ئه‌لیكسه‌نده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری پێشوی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی دوپاتكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی ئارسناڵ هاونیشتمانی و یانه‌ی بێشكتاشی توركی هاوشێوه‌ی یانه‌كه‌ی باكوری شاری له‌نده‌ن له هه‌وڵدان بۆ كڕینی پاتۆ.
ده‌یلی ئێكسپرێس بڵاویشیكردۆته‌وه یانه‌ی كۆره‌نتیانز كه پاتۆ له ریزه‌كانیدا یاری ده‌كات، لاری نییه له ده‌ستبه‌رداربوون له هێرشبه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن پاوه‌ندا.