07/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامه‌ڵه‌ی ژیری
زانایان ده‌لێن : ((پاش تێپه‌ڕ بوونی ماوه‌یه‌ك له ژیانی هاوسه‌رێتی دا دا كه پیاو ژنه‌كه‌ی خۆی بووێت و به دڵ خۆشی بووێت باسی ماڵ و سامان و منداڵ و خه‌رج ناكات ، ئه‌گه‌ر وای ووت خۆشه‌ویستی له دڵیدا سارد بۆته‌وه یان دڵی له دوای ژنێكی تره كه ده‌یه‌وێت له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان دا هاوكار و هاوڕاز و هاوده‌می بێت هه‌ر وه‌ك له ژنه‌كه‌ی خۆشی ئه‌و جۆره مه‌به‌ستانه‌ی هه‌بوون )) .
گوومانی تێدا نیه كه پیاو كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی هه‌ن له ناو ماڵ و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كه حه‌زی لێ یه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌ریان بدوێ بۆیه ده‌بێت ژن ئه‌وه‌نده ژیرانه بتوانێت كه‌ش و هه‌وایه‌ك بخوڵقێنێ كه پیاوه‌كه‌ی پێی وه‌قسه بێت و هه‌میشه ئه‌وه‌نده خۆی بۆی یه‌كلایی بكاته‌وه كه هاوكاری گرنگی بێت و یارمه‌تی بدات ،
لایه‌نێكی تری جێگای مه‌ترسی ئه‌وه‌یه كه كاتێك پیاو ده‌گاته ته‌مه‌نی بیر كردنه‌وه و ژیری هێشتا هه‌ر له بیری ئه‌وه دایه ژنێكی تر تاقی بكاته‌وه و به‌رده‌وام هه‌وڵی بوَ ده‌دات بۆی له جیاتی خۆ خه‌ریك كردن به خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌یه‌وه به‌لاَم بۆ لابردنی ئه‌و دیارده ترسناكه‌یه تۆزێك لێبورده‌یی و جه‌ربه‌زه‌یی ژن پێویسته كه وا له پیاو بگه‌یه‌نێت كچی منداڵكار و هه‌رزه‌كار مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و خه‌م و خه‌فه‌تن بۆ پیاو و پێویسته پیاو ئه‌و هه‌سته له دڵدا وه‌لا نێت نه‌ك له یه‌كه‌م دواندا چێژ وه‌ربگرێت و زۆر خوویان پێوه‌بگرێت به‌ڵكو ئه‌و تام و چێژه‌ی پیاو چاوه‌ڕوانی ده‌كات ته‌نها له لای خێزانێكی ژیر و بیرمه‌ند و چالاك و به توانا ده‌ست ده‌كه‌وێت كه هه‌رده‌م و له هه‌ر كاتێكدا هاوكاری و پشتیوانیه‌تی.