جەستەی کاوە و سەرپۆشەکەی دایکی لەگەڵ هاوسەرکەی..
07/12/2013 نوسەر: bzavpress

جەستەی کاوە و سەرپۆشەکەی دایکی لەگەڵ هاوسەرکەی..




ئاخر کاوە من بیستومە تۆ سەری زوحاك خەڵتانی خوێن دەکەیت..
ئەدی تۆ نیت بە قەڵمەکەت جەستەی تاوان و گەندەڵی گڕ دەدەیت؟
کوا کاوە ... کوا قەڵەم .. کوا گۆڤار ..

قەڵەم ووتی تا چەند رۆژێك لە مەوبەر هاوڕێ بووم ئیتر نازانم.. دیار نەما
گۆڤار ووتی لەگەڵم بوو چوە ماڵ تا پشو بۆ پشو بکاتە خەیاڵ..

نا .. نا چاپخانە بەدوایدا دەگەڕێت .. هۆ هۆ کاوە .. برا کاوە ..

نا توخوا وازی لێبهێنن جەستەی کاوە سورە و لێوی خاکی گەرمیان سوراو دەکات

ئەو تێکەڵی بەفری ئەم زستانە بووە وا کلو.. کلو بەسەرماندا دەبەرێ
ئەها کاوە .. ئەها سۆران.. ئەوەتا زەردەشت.. ئەوانی تریش وا دادەبارێن بەسەرماندا..

هاوارم کرد گەلۆ- بۆ دەبێت ناوەکانیان بخەینە پەناییەك هەر هەژماردیان بکەین؟
کەسێك نیە تۆڵەیەك بفرێنیت بۆ لای یاسا..؟!

یاسا.. یاسا .. یاسا .. کە نامۆیە ئەم ووشەیە لەگەڵ جەستەی سۆران و زەردەشت و هەموو.. طەی دەکەن..

ئاخ سۆزانی .. نا ببورن سۆزانیاکان زۆر بەشەرەف ترن، چونکە بەس لاشەی خۆیان پێشکەش بە چەند عانەو پارەیەك دەکەن..!
بەڵام ئێوە دەیوثی بەردەم سۆزانیەکانن و سەرشۆری ئەم نیشتیمانە بەستەزمانن
ئێوە هەڵگری ناوی تیرۆرن ئێوە روو ڕەشی قەڵەمن و بەردەمی ناعلی دایکی کاوەن..

ئێوە سەرەتای زەمەنی رسوا بوونن..
ئێوە مەنهۆڵی زێرابی بەعسی بۆ گەنن..
ئێوە روو ڕەشی دەرگای هاوسەری کاوەی سەروەرن.

ماکوان و ئێوارەیەکی پر لە گریانی سلێمانی

7/12/ساڵی 3600 پ.ز