07/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بەیاننامەی ناڕەزاریی رۆژنامەنووسانی هەولێر له به‌رامبه‌ر تیرۆكردنی رۆژنامه‌نوس "كاوه گه‌رمیانی"
بەرێزان:
حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئەنجومەنی دادوەری
پەرلەمانی كوردستان
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
گشت كونسڵخانەكانی هەرێمی كوردستان
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ
رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ
گشت رێكخراوە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان
لە كاتێكدا خەمی تیرۆر و دەستگیرنەكردنی تاوانبارانی دۆسییەكانی تیرۆركردنی (سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامەحەمە و د.عەبدولستار تاهیر شەریف) بەرینەداوین، دیسانه‌وه قه‌ڵه‌م كوژ‌و دوژمنانی ئازادی راده‌ڕبرن‌و رۆژنامه‌وانی ده‌ستیان چووه خوێنی قه‌ڵه‌مێكی تری مه‌یدانی ئازادی‌و سومبلی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه ئه‌ویش رۆژنامه‌نووس (كاوه گه‌رمیانی) جوانه مه‌رگه.
شه‌هید كردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی دیسانه‌وه لێدانی ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیداره‌یه كه پێمان ده‌ڵێ هێشتا پانتایی ئازادی راده‌ڕبرین‌و رۆژنامه‌وانی له خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌دایه له هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش بێ باكن له به‌رامبه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسان .
تێرۆركردنی رۆژنامه‌نووسێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی بریتی یه له ته‌واوكردنی ئه‌و نه‌خشه گلاوه‌ی كه دوژمنانی ئازادی‌ودیموكراسی له‌م ولاته گرتوویانه‌ته به‌ر.
لێره‌وه جێی خۆیه‌تی هه‌موو ئازادیخوازان‌و سه‌رجه‌م نوخبه‌ی سیاسی‌و رۆشنبیری‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێ ده‌نگ نەبن له به‌رامبه‌ر ئه‌م تیرۆره ئاشكرایه، چونكه هه‌موومان ده‌زانین (كاوه گه‌رمیانی) و هه‌موو رۆژنامه‌نووسان سه‌رماییه‌كی نایایی دیموكراسی هه‌رێمه‌كه‌مانن و نابێ چیتر له‌وه زیاتر سه‌برمان هه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر تیرۆركردنیان.
لێره‌وه‌شه‌وه جێگای خۆیه‌تی داوا له هه‌رچوار ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین هه‌ر لایه‌نه‌و به‌گوێره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له نێویشیان حكومه‌ت‌و هێزه ئه‌منیه‌كان كه ئۆباڵی یه‌كه‌می ئه‌م تیرۆكردنه‌یان له ئه‌ستۆدایه، پێویسته له زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه ئاشكرا بكه‌ن‌و ئه‌و ئیرهابه‌ی كه دژی ئازادی‌و نوخبه‌ی رۆشنبیری گیراوه‌ته به‌ر رابگرن.
هەروەها دۆسییەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسی شەهید (كاوە گەرمیانی) وەك دۆسییەكانی تری تیرۆری رۆژنامەنووسانی لێنەكرێت، بەوەی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەوەنانە بە ئازادی بسوڕێنەوە.
دووباره سلاو له رۆژنامه‌نووس‌و سیمبولی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی (كاوه گه‌رمیانی) و نه‌فره‌ت له قه‌ڵه‌م‌كوژ‌و ئازادی كوژه‌كان.
ناوی رۆژنامه‌نووسه‌كان
1.مه‌سعود عبدالخالق
2.دیار عه‌زیز شه‌ریف
3.نیاز عبدالله
4.سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
5.سروه عبدالواحد
6.شه‌وقی كانه‌بی
7.ئیبراهیم علی حه‌مه‌د
8.دڵشاد هه‌رته‌لی
9. هێمن مامه‌ند
10.ئاواره حه‌مید
11.كامه‌ران محمد
12.عیسا خدر
13.عیسا عبدالقهار
14.شوان صدیق
15.محمد قادر
16.كه‌مال چۆمانی
17.فه‌رمان ره‌شاد
18.محمود یاسین كوردی
19.فه‌رمان صادق
20.عبدالله حه‌وێز
21.هۆشمه‌ند صادق
22.هه‌ژار ئه‌نوه‌ر
23.مه‌ریوان مه‌لا صالح
24.ئه‌ڵوه‌ند حه‌مید
25.ئاكار فارس
26.هاوكار حه‌مه‌د
27.ئه‌نوره صباح
28.هۆگر عومه‌ر
29.هۆگر غه‌ریب
30.ئاسۆ حه‌مید
31.ئالان ساحێبقران
32.بورهان قادر
33.لوقمان عه‌زیز
34.هیوا به‌رزنجی
35.سعود هاشم
36.ئامانج ئه‌حمه‌د
37.بارزان حه‌سه‌ن
38.فه‌رمان محمد
39.دارا عبدالله
40.هه‌نگا‌و هاشم
41.سه‌رخێل هاشم
42.ئارام قه‌ره‌داغی
43.كۆچه‌ر عەلی
44.هێدی حوسین
45.زانیار خۆشناو