07/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵچوون
له په‌نجه‌ره‌ی
كام كۆشكی بێزاریه‌وه
سۆمای چاوت تێگرتووم؟
گوێت بۆ حه‌یرانی كام خه‌مه
شل كردووه؟
یاخود له‌گه‌ڵ
گڕی كوانوی ده‌رونی خۆت
پیاسه‌ت به‌نێو
كام شعره‌ی مندا كردووه؟
وا ئێستاكه
تنۆك
تنۆك
بارانی فرمێسكه‌كانت
نامه‌ی یهئسم بۆ ده‌نوسم
چیرۆكێكی پڕكاره‌سات تۆمار ده‌كه‌ن
تابلۆیه‌كی خۆڵه‌مێشیم
بۆ ده‌نێرن
بابزانی!
تۆ له‌كاتی زریانی ئه‌ندێشه‌ی مندا
له‌دایك بووی
بۆیه وازوو
وه‌ك شه‌پۆلی ڕوبارێكی توڕه‌و یاخی
به‌ڕووی مهلولیمدا
هه‌ڵچووی..