06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازادی خوازانی ڕهشو سپی..
(ماندێلڵا ،لووسهركینگ ،غاندی ،لنكۆڵن )
جیهانی ئازادی خواز‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی رزگاریخوازی دنیا، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ژیانی سه‌ركرده ئازادی خوازه‌كانی جیهانن، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا یادی سێ كه‌سایه‌تی جیهانی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
1:سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا (ئه‌براهام لنكۆڵن) كه له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی دا جه‌نگی ناوخۆی باكوور‌و باشوری وڵاتهكهیو جه‌نگی ڕزگاركردنی كۆیله‌كانیش بڕایه‌وه.
2:تێپه‌ڕبوونی سه‌دساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌ڵام به نادیاریی سه‌ركرده مه‌زنه‌كه‌یان (نیلسۆن ماندێلا).
3:یادی له دایكبوونی سه‌ركرده‌ی ره‌شپێستی ئازادیخواز (مارتن لووسه‌ر كینگ) له (15)ی كانونی دووه‌می1920دا‌و كه له ته‌مه‌نی (39) ساڵیدا تیرۆركرا.
به‌ر له‌وه‌ی بچمه قوڵایی باسه‌كه‌مه‌وه، ئاگاداری ئه‌و بیروڕاو پرسیاره تیژڕهوانهشم كه ئێستا به هزری خوێنهرانمدا تێپه‌ڕ دهبێتو له‌وانه‌یه بڵێین (تۆیه‌كی ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتیی چیت داوه له‌م باس‌و خواسانهی دیانو گاوره‌كانی وڵاتانی دنیای ناموسڵمان)..
تاكه وه‌ڵامی سه‌رپێ یی منیش ئه‌وه‌یه بێگومان ئیسلام كه ئاینی ئازادیخوازی‌و رزگاركردنی مرۆڤه‌كانه له كۆیلایه‌تی، رێگه‌ی ئه‌وه‌شی داوه ستایشی یان باسی شۆڕشی هه‌ر ئازادیخوازێكی دنیا بكه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی دژی ئاینه‌كه‌مان نه‌بێت.
به هه‌رحاڵ له‌و بڕوایه‌شدام هه‌موو سه‌رده‌می مرۆڤایه‌تی سته‌مێكی دیكه‌ی وه‌ك سته‌می به كۆیلهگرتنی مرۆڤی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، سته‌می چه‌وسانه‌وه‌ی چینایهتیو ڕهگهزپهرستیو نه‌ته‌وه په‌رستیش، به‌ڵام له‌م سته‌مه‌ش زهقترو دزێوتر مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی خۆرئاوا بووه له‌گه‌ڵ گه‌لانی ئه‌فه‌ریقادا.. له هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی ئه‌م سێ سه‌ركرده جوامێرهش (ئه‌براهام لنكۆڵن)و (مارتن لوسه‌ر كینگ)و (نیلسۆن ماندێلا) به‌ڕوونی دیاره كه چۆن ته‌حه‌دداو به‌ربه‌ره‌كانێی زاڵم‌و دیكتاتۆره سپی پێسته‌كانیان كردووه تا ئه‌وكاته‌ی سزای زیندانی یان سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.. خودی سه‌رۆك (لینكۆڵن) وه‌كو كورد ده‌ڵێت (ئاگای له مه‌حموودی بێ زه‌واد) نه‌بوو كاتێك ژنه‌كه‌ی خۆی مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌دا كه تۆ له داهاتوودا ده‌بیته سه‌ركۆماری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ویش قاقا پێكهنیو له‌وپه‌ڕی پێكه‌نینه زۆره‌كه‌ی دا به‌زه‌ویدا كهوتو به ژنه‌كه‌ی گوت (كه‌س نا من ئه‌ی خاتوونی هاوسه‌رم، چۆن من ده‌بم به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا)؟
به‌ڵام له داهاتووشدا بوو به به‌ڕێزترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له مێژووی كۆن‌و نوێی هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ی ئهمهریكاو كۆتایی به جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی هێناو به‌نده ڕهشپێستهكانیشی له به‌ندایه‌تی رزگار كرد.
سه‌ركرده ره‌ش پێسته‌كه‌ی ئه‌فه‌ریقاش (نیلسۆن ماندێلا)ی پارێزه‌ر كه به‌ماوه‌ی پتر له (27) ساڵی زیندانی بوونی خۆی كۆتایی به حوكمی سپی پێست له‌سه‌ر ره‌ش پێسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆی (كۆماری باشوری ئه‌فه‌ریقا) هێناو ئه‌مرۆش 6/12/2013 كۆچی دوایی كرد ، توانی هه‌ر له نێو چوار دیواری زیندانه ئاسنینهكهیهوه ئه‌و به‌ربه‌سته گه‌وره‌یه‌ی سیستمی ره‌گه‌زپه‌رستی (ئاپارتهاید ) له‌به‌رده‌م ئازادیخوازانی وڵاته‌كه‌یدا بشكێنێت كه داگیركه‌ری سپی پێست چه‌ندین ساڵ بوو داینابوو، هه‌ر بۆیه‌ش ئازادیخوازێكی وه‌ك (غاندی)ی پارێزه‌ری هیندستانیش له وڵاته‌كه‌ی (نیلسۆن ماندێلا)دا رێی سواربوونی پاسی سپی پێسته‌كانی لێ گیرا، بۆیه بڕیاری دا كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتهكهیو له‌وێوه تا رۆژی ئازادبوونی وڵاته‌كه‌ی له دژی داگیركه‌رانی سپی پێست بجه‌نگێت..
(ماندێلا) له ماوه‌ی ساڵانی زیندانی بوونی دا هه‌موو پاسه‌وانه‌كانی زیندانیشی به ره‌فتاری جوانی سه‌رسام و گۆش كردبوو، بۆیه پیاڵه چایهكانی خۆیان ده‌دایه ده‌ست ئه‌و، نانی خۆیان به‌و ده‌داو به‌و هه‌موو له خۆبوردهییو خۆنه‌ویستیه‌ی سه‌رسام بوون، كه‌چی دوای ئازادبوونی له زیندان، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا بوون به دۆستی‌و لایه‌نگری، به‌ڵام ژنه‌كه‌ی لێی جیابۆوه‌و داوای ته‌ڵاقی لێ ده‌كرد، (ماندێلا) رازی بوو به ته‌ڵاقدانی ئه‌و ژنه دنیاپهرستهی، به‌ڵام پاره‌و تێچوونی ماره‌ییه‌كه‌ی پێ هه‌ڵنه‌ده‌سوڕا، بۆیه پادشای پادشایانی ئه‌فه‌ریقا (واته: قه‌زافی) كه به‌وه‌ی زانی ئهركو مه‌سره‌فی ماره‌یی ژنه‌كه‌ی بۆ دابین كرد.
من له‌ماوه‌ی نوسینی فیكری‌و سیاسیم دا زۆر سه‌رنجی ژیانی (ماندێلا)و (لووسه‌ر كینگ)یشم داوه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریم دا‌و كه گه‌له‌كه‌م له ژێر زه‌بری به‌عسی داگیركه‌ری كوردستان دا ده‌یناڵاند.. له بیرمه ئه‌و رۆژه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی هه‌واڵی (فیلادلفیا)م دهكردو ته‌نها بۆ خۆشم ده‌نووسییه‌وه‌و پوخته‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌بوو كه تێكۆشه‌ری ڕه‌شپێست (لووسه‌ر كینگ) رووی كردبووه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌وشاره‌و ده‌یگوت (چاك ده‌زانم كه ئێستا بكوژانی خۆم له چوار ده‌ورم بۆسه‌یان داناوه) پاشان ڕووی كرده خۆپیشانده‌ره سپی پێسته‌كانی دوژمنانی خۆی‌و پێی گوتن (تاكه پیاوێكتان تیادا نییه كه من بترسێنێت).
ئه‌وه بوو له‌و كاته‌دا دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (من خه‌ونێكم هه‌یه) به‌رز كرده‌وه‌و هاواریشی ده‌كرد (ئه‌مه‌ریكا، وڵاتی ئازادیخوازان‌و ئازایانه، وڵاتی سپی پێستی ئازاد‌و وڵاتی ره‌ش پێستی ئازایه).
ئیدی ره‌شپێستی ئازا له خه‌بات به‌رده‌وام بوو، تا ئازاد بوو. ئه‌م كورته چیرۆكانه‌ی نێو ئه‌م وتاره‌م سێ پاڵه‌وانی نێو سێ سه‌رده‌می جیاجیان كه له سێ كیشوه‌ره‌وه هاتن، مرۆڤایه‌تیان له جه‌نگه‌ڵستانی دڕنده‌یی‌و وه‌حشه‌ته‌وه بۆ ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی گواسته‌وه، دوانیان له‌م سێ سه‌ركرده‌یه ژیانی خۆیان به‌م ئازادییه بهخشیو له پێناوی دا مردن، سێ هه‌میشیان كه (ماندێلا)یه گوڵی جوانی‌و لاوی خۆی له پێناوی ئازادی دا له زیندان دا به‌سه‌ر برد‌و دوای ئازادبوونیشی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیا بووه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه، جه‌نابی سه‌رۆكی ره‌ش پێستی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدا گوایه به كردار خه‌ونه‌كه‌ی (لوسه‌ر كینگ) به‌دی ده‌هێنێت، كه‌چی ئاگاداری ئازادی خوازانی فهلهستینو كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقیای باب‌و باپیرانیشی نییه كه رۆژانه چه‌ندین قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
راسته ئۆباما ساڵی پێشووتر بۆ یادی سه‌دساڵه‌ی حیزبه‌كه‌ی (ماندێلا) چوو كه ئه‌وسا ته‌مه‌نی پیری و نه‌خۆشیی ده‌ستی له بینه‌قاقای نابوو و له‌و سه‌رو به‌نده‌دا سه‌ردانی شوێنی حه‌وانه‌وه‌شی كرد، ده‌بێت ئۆباما له ماوه‌ی ئه‌م خوله‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دا خۆی له چوار دیواری زیندانی كۆشكی سپی رزگاركات كه هه‌میشه بۆته سه‌نته‌ری داڕشتنی پیلانی ژه‌هراوی له دژی ئازادی خوازانی جیهان.