06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی بزاڤ ده‌كات
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی گۆڤاری بزاڤ ده‌كات.
ئه‌مرۆ هه‌ینی ستافی گۆڤاری بزاڤ كه پێكهاتبوون له (ماكوان كه‌ریم) خاوه‌ن ئیمتیاز‌و (دلێر عبدالله) سه‌رنوسه‌رو (جه‌بار ره‌حمان) به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی، سه‌ردانی (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود) سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانیان كرد له‌گوندی گوڵه‌خانه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین پرسكراو ستافی گۆڤاری بزاڤ داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سكرتێری حزبی سۆسیالست كرد كه نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی بوو له‌گۆڤاری بزاڤدا.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه ده‌ربڕی پرۆژه‌یه‌كی خۆی پێشكه‌شی گۆڤاره‌كه كرد كه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه گرنگه‌كانی مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه له‌گۆڤاره‌كه‌دا به‌شێوه‌ی زنجیره، كه ئه‌مه‌ش بۆ گۆڤاره‌كه بایه‌خی تایبه‌تی ده‌بێت.
ستافی گۆڤاری بزاڤ، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵ و ده‌ستخۆشی له‌ناوبراو، پێیانوابوو كه ئه‌مه هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ گۆڤاره‌كه.
د.ع