06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ركوك و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كان
دیارده‌یه‌كی سه‌یر،هاتۆته پێش،ئه‌ویش نامه بۆ ئه‌م و ئه‌و ده‌نوسن :" ئه‌گه‌ر پیاوی تۆش چه‌ك هه‌ڵبگره و ،وه‌ره بۆ كه‌ركوك.." : ڕۆژنامه‌نووسی ! نوسیویه‌تی :كوا حاكم شێخ له‌تیف با ئه‌ویش چه‌ك هه‌ڵبگرێت ؟.جارێ به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه،ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌ناسن له‌چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك،ده‌زانن ئه‌گه‌ر پێوه‌ر بۆ پیاوه‌تی ئه‌م وته نابه‌جێ یانه،بێت.ڕه‌نگه كه‌م كه‌س ئه‌وه‌نه‌ی ئێمه پیاو بێت !.ڕاسته ئێسته قسه له‌سه‌ر فكر‌و دیراساتی ستراتیژیی،ئه‌كه‌ین،به‌لاَم ئێمه مناڵی ناو باروت بوین،پێش پرۆسه‌و دوای پرۆسه‌ش،له‌م ڕێگه‌یه بریندار بوین.ئه‌و (له‌یلانه) ی ئه‌وان به‌ڕۆژ ڕێگه‌كه‌یان پێ ناپارێزرێ،ئێمه به‌شه‌و له‌سه‌رده‌می به‌عس و به (17) ساڵی به‌بارێ چه‌كه‌وه پیاهاتوین و چوین.گشت لادێ موحه‌ڕه‌مه‌كانی ناوچه‌ی جه‌باریی و شێخان و به‌شێكی زه‌نگنه.ئه‌م شایه‌دییه‌مان بۆ ئه‌ده‌ن.
.ئیشی، هاولاَتیه‌ك،كاسبكارێك،ڕۆژنامه‌ونوسێ.په‌رله‌مانتارێك،به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و لقێك.ئه‌وه‌نییه: چه‌كێك بكاته شانی و كامێرا مانێك بخاته دوای خۆی و،له‌په‌یجه خوازراوه‌كانه‌وه،دیعایه بكات .هه‌موو ولاَتێك،خاوه‌نی هێزێكی نیشتمانییه،هێزێكی هه‌واڵگریی باشه،بڕێكی زۆر له‌بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ئه‌كا،ئیتر كه‌س سبه‌ی منه‌تی نییه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه،گوایه شه‌هیدی داوه‌و بریندار بووه‌و،به‌هه‌زار درۆ‌و ده‌له‌سه‌وه تا خانه‌نشینی بكه‌ن و،له‌ماڵه‌وه قسه‌ی زل بكا.ئه‌م ڕووداوه‌ی كه‌ركوك دوو ڕاستی گه‌وره‌ی پێش چاو خستین:
یه‌كه‌م: هه‌موو نوسینه‌كانی ئێمه،له‌سه‌ر به‌حزبی كردنی كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی كه‌ركوك ڕاست بون،دوای ده‌ساڵ یه‌كێتی و پارتی،نه‌ك هه‌ر ده‌زگای ئاسایش و پۆلیس،به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری خوێندنگه‌كانیشیان،به ته‌سكیه‌ی كومیته‌و ناوچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داناوه.
دووه‌م: ده‌یان ده‌زگای ئه‌منی له‌كه‌ركوكدا،هه‌یه،هیچ كامیان هه‌ماهه‌نگیان له‌نێواندا نییه.به‌ڵًكو فره‌كوێخاییه‌كه،له‌سلێمانیش ئه‌ولاتره .!.ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی به‌جیا ئیش ده‌كات،لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگا هه‌رلێدوانه‌دات،عه‌مید سه‌رحه‌د ئه‌یه‌وێ،ئه‌و ئه‌ركه‌ی كێشاویه‌تی‌خه‌ڵكی تر خۆی نه‌كا به‌خاوه‌نی، یه‌كێتی و دژه تیرۆر گه‌ره‌كیانه،له‌م ڕێگه‌یه‌وه حزبه‌كه‌یان بكه‌نه خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌ك،كه‌ئێستا ئامانجێكی نه‌ماوه،موخابه‌راتی عێراقی به‌ناو هه‌مویانا ته‌راتێن ده‌كات ،لقی (3) ی پارتی سه‌رقاڵه به‌وه‌ی،ڕای گشتی ئاگاداربكاته‌وه،كه له‌مه‌ولا پارتی و ماڵی بارزانی گڵۆپه سه‌وزه‌كه‌یان له نه‌جمه‌دین كه‌ریم كوژانۆته‌وه.
كادره ناڕازییه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك،هه‌ریه‌كه‌ی قه‌برستانێ،شه‌هیدی داوه‌و،كوێخایه‌ك نادۆزنه‌وه،له‌ناو یه‌كێتی گوێیان لێبگرێت و،به‌شدارییه‌كیان پێبكات.هه‌ندێ كه‌سی ڕاگه‌یاندنكارو سه‌ندیكایی،به‌ناوی ڕۆژنامه‌ده‌ركردنه‌وه،بازاڕه شێواوه‌كه‌یان قۆستۆته‌وه،سه‌ر به‌هه‌موو كونێكا ئه‌كه‌ن،تاله‌گشت لایه‌ك بخۆن و،كه‌سابه‌تێكیش به‌ناوی كه‌ركوكه‌وه بكه‌ن.ئێ ماڵێك ئاوها شێواو بێت.به‌رنامه‌یه‌كی نه‌بێت.نه‌ك (6) كه‌سی جه‌ربه‌زه،به‌ڵكو (2) كه‌سیش په‌لاماریان بدات.سه‌ری دونیایان لێدێته یه‌ك و،گورزی كوشنده‌ی لێ ده‌وه‌شێنن .
ئه‌ی له (2006) له‌كه‌ركوك،به‌جه‌نابی مام جه‌لالمان نه‌وت: كه‌ركوك ژوورێكی هه‌واڵگریی هاوبه‌شیی كوردیی پێویسته.كه‌ركوك پێویستی به‌ته‌كانێكی سه‌حافی و سه‌قافی هه‌یه .ئه‌ی بۆچی ئێمه به (20) ساڵی ته‌مه‌نه‌وه.ئه‌وكات هه‌ستمان به‌وه كرد،ئه‌وان نایكه‌ن ؟.ئه‌ی هه‌مان پرۆژه مان نه‌دا،به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و،له كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیریی گه‌لاوێژیش،بۆیان كردین به‌كۆڕ و،تیشك خرایه سه‌ری ،ئه‌ی ئه‌و هه‌موو نوسینه كێ خوێندیه‌وه .؟.
سه‌ره‌نجام،ئه‌وه‌ی قوربانییه،كه‌ركوكییه‌كانن،خاكی نیشتمانه،كه نه‌ك هه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كه‌ی كه‌ركوك،به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی سیاسیش،زیاتر له (2) ساڵه،هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌ركوك نه‌كردووه .