رۆبن تووشی پێکان هات
06/12/2013 نوسەر: bzavpress

رۆبن تووشی پێکان هات


 ئاریێن رۆبنی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەیاری دوێنێ شەوییان بەرامبەر یانەی ئۆگسبۆڕگ لەجامی ئەڵمانیادا تووشی پێکان بوو لەسەر ئاستی ئەژنۆ.

رۆبن رۆڵی سەرەکی گێڕا لەتۆمارکردنی گۆڵی یەکەم و میونشن لەو یارییەدا بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە، رۆبن دوای تێپەڕبوونی پانزدە خوولەک بەهۆی پێکان یاریگەی جێهێشت و لەدوای یارییەکە ماتیاس زامەری بەڕێوەبەری وەرزشی پاڵەوانی ئەڵمانیا لەلێدوانێکدا گووتی “لەژووری خۆگۆڕین تەنیا برینەکەی پاکرایەوە و دواتر گەیەنرایە نەخۆشخانە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروستمان لانییە”.

لەلایەکی دیکەوە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانە باڤارییەکە هیوای خواست رۆبن بەزووترین کات بگەڕێتەوە یاریکردن تایبەت دوای نزیک بوونەوەی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی یانەکان کەبڕیارە لەهەفتەی داهاتوو لە مەغریب ئەنجام بدرێت.