05/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزە ســیاســی و دەســتەبژێرەکانى کۆمەڵگا
لەبەر دەم ئەرکى ناوەڕۆکدان بە قۆناغى نوێدا
ئاماژەو پێدراوەکان پێمان دەڵێن هەرێمى کوردستان لەبەر دەم قۆناغێکى نوآى ژیانى سیاسی خۆیدایە، هەر کەس و هێز و لایەنێکیش بەم جۆرە بیرنەکاتەوە و ئێستا بە درێژکراوەیەکى رۆتینى قۆناغى رابردوو بزانێت، پآدەچێت بکەوێتە هەڵەوە و ئازارى خۆى و وڵاتەکەشى دەدات، بەڵام نوآ بوونەوەى قۆناغ خۆ بەخۆ یەکسان نیە بە دۆخێکى باشتر و گۆڕان،یاخود لانى کەم پەرەسەندن و گەشە ساندن، هەروەک چۆن پێشکەوتن بە پێچەوانەى مژدەدەرانى چاخى رۆشنگەرییەوە مەرج نیە ئاماژە بێت بە بەرەوپێشچونێکى بەردەوامیی ئەخلاقیانەى مێژوو،نوآ بوون چەند دەرفەتە ، هێندەش مەیدانخوازى و تەحەدایە، چەند هەڵگرى مژدە و نوآبوونەوەیە ، بەو جۆرەش هەڵگرى هەستیارى و مەترسی یە، چونکە هەل و مەرجە نوێکان خۆیان ناوەڕۆک نادەن بە خۆیان ، گەرچى دەتوانن یارمەتیدەر بن، بەڵکو ناوەڕۆکیان پآدەدرێت، قۆناغى نوآ ئەگەر ئاماژە بێت بە تێپەڕاندنى قۆناغێک، لانى کەم لە هەندآ روەوە ، ئەوە ئاماژەشە بە راگوزەربون ء هەندآ جار ناڕۆشنى و دودڵىء ترسء لەرز . بە تایبەتیش لە حاڵەتى لە ئارادانەبوونى نەخشە رێگایەکى سازان لەسەر کراو ء دیدێکى ستراتیژى، کە بەر مەبناى خوێندنەوەیەکى هەمەلایەنەى رابردوو و ئێستا و داهاتوو داڕێژرابێت، ئەم قۆناغەمان بۆ ئەوەیە کە قۆناغى نوآ بگۆڕین بە دەرفەت، دەبێت رۆحیەتى مامەڵەکردن و تێگەیشتنى دەستەبژێرەکان گۆڕانیان بەسەردا بێتء تواناى خۆگونجاندنى فکرى و سیاسی و ئەخلاقى و دەرونیان هەبێت ، چونکە پێداگرتن و سوربوون لەسەر پێوەر و بیرکردنەوە و تێگەیشتنە کۆنەکان لە قۆناغى نوێدا، سەرى لەسەرلێشێوان ء نائومێدى و خۆخواردنەوە و سەراسیمە بوونەوە دەردەچێت ء،رەوتى گەشەکردنى سروشتى مێژوى سیاسیء کۆمەڵایەتى هێندەى تر دەشێوێن ، هەر لێرەشەو هاوپەیمانیەتى و یەکتر تەواوکردنى ناوەندى فکرى و ئەکادیمى و سیاسی لە کۆمەڵدا بایەخى گەورەى خۆى پەیدا دەکات ، چونکە لە کۆمەڵگایەکى تەندروستء گەشەکردوو عەقڵانیدا، ناکرێتء ناگونجێت ، سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنەوە و دەستنیشانکردن ء سیمادیارىکردنء وەسفکردنء راڤەکردنء سەرەنجام بڕیاردان ، لە دەستى دەستەبژێرى سیاسیدا بێت ء بازنەى درەستکردنى بڕیارى سیاسی لەو جوغزە بچوکەدا بسوڕێتەوە و بێتء بچێت.
ئەرکى رێبەرایەتى فکریی کۆمەڵگا کردنەوەى ئاسۆى نوآ ء خەمڵاندنى لۆژیکیانەى پرسارە گەورە و گرنگەکانى هەر قۆناغێکء شیکردنەوەى سروشت ء ئادگارى قۆناغەکە و رەهەند و پێکهێنەرەکانى واقیعەکەیەتى، چونکە کە دەوترێت قۆناغى نوآ راستە یەکسەر جۆرآ لە گەشبینیمان بۆ دروست دەبێت ء ئومێدمان بە دوارۆژێکى باشتر لا پەیدا دەکات . بەڵام، بۆ ئەوەى ئەم گەشبینى یە هى چەند ساتێک نەبێتء بناغەیەکى بەهێزى پآ بدرێتء دەرکەوتەى سیاسی و ئابورى ء یاسایی و دامءدەزگایی هەبێت، دەبێت هاوشان بێت لەگەلڕ کردەى عەقڵانى فکرى ء سیاسی ء ویستى چاکەخوازانە ء پێواژوى گەڕانەوە سەرخۆیەکى ئامانجادرانە و ، خوێندنەوەیەکى رەخنەگرانە و میتۆدیانەى رابردو و ئێستا، بۆ ئەوەى هەموو هەنگاونانێک بەرەو ئایندە، بەرەنجامى خوێندنەوەیەکى مەنهەجیانە و قوڵى رابردوو بێتء، هەر لەوێشەوە بیر لە ئەرکە تەواو نەکراوەکان ء خەونە بەدینەهاتووەکانء ، چاوەڕوانیە رەواکان بکرێتەوە و ، لە چوارچێوەى بەرنامەیەکى کردەیی راستەقینە و واقیعیانەدا جێگایان بکرێتەوە .
ئەم جۆرە مامەڵەش لێمان دەخوازێت، تەنها وەک دروشمێک سەیرى قۆناغى نوآ نەکەین، هەروەک نەکرێت بە کەرەسەیەک بۆ داپۆشینى ناتەواویەکانى هێزەکان لە قۆناغى رابردوودا، قۆناغى نوآ دەبێت شیبکرێتەوە و ناوەڕۆکى پێبدرێتء واتا و ئاماژە و دەرکەوتەکانى لەسەر ئاست ء رەهەندە جۆراو جۆرەکانى ژیانى سیاسی و ئابورى و کۆمەڵایەتى دەستنیشان بکرێت، بۆ ئەوەى ئەمەش مەیسەر بێت ءبێتە دى ، دەبێت بوارى بیرکردنەوەى قولڕ ء هێمن ء بابەتیانەمان هەبێت ، وە تا دەکرێت هەستیارە تەقلفیدیەکان لە پانتایی دیاریکردنى ئەرکء لێپرسراوێتى یەکانء سیمادان بە قۆناغەکە و خوێندنەوەى رابردوو، دوربخرێنەوە، ئەمەش هەر وەک ئاماژەمان پێکرد دەخوازێت، رێز لە بیرکردنەوەى بیرمەند ء رۆشنبیر بگیرێتء ناوەندى ئەکادیمیاش بەشدار بێت، لە واتادان بە چەمکء دیاریکردنى خەسڵەتەکان، چونکە ئەم ناوەندانە زۆرترین نزیکیان لە پێوەرە زانستیەکان لێ چاوەڕوان دەکرێت لەسەر ئاستى پێدراوە مەیدانى ء زانستى یەکان و رۆشنبیریش لەسەر ئاستى بەهاکان بیردەکەنەوە و چارەسەر پێشکەش دەکەن . هەروەک ئاماژەشمان پێکردن تێگەیشتن لە قۆناغى نوآ، پێشەکیەکى دەوێت، کە ئەویش تێگەیشتنە لە قۆناغى رابردوو ، وەڵامدانەوەى چەندین پرسیارە دەربارەى ئەو قۆناغە ، بۆ نموونە سروشتى ئەو قۆناغە ء خەسڵەتەکانى چى بوون؟ چى دەبوا بکرێت ء نەکرا؟ واتە ئەرکە تەواو نەکراوەکان یاخود هەر لە بنەڕەتەوە بە ئەنجام نەگەیەنراوەکان چى بوون؟ چى لە پشت ئەنجامنەدانیانەوە بووە؟ کێشە سەرەکى و لاوەکیەکانى ئەو قۆناغە چى بوون؟ کارتێکەرە ناوخۆیی و ناوچەی ء جیهانیەکان لەسەریان چى بوون ء ئێستا چى گۆڕاوە؟ هێزە پێکهێنەرەکانى و سروشتى ململانێکان ء رەنگدانەوەیان بە سەر سیستمى سیاسی ء کۆى ژیاندا چى بووە؟ .
ئەمە و چەندین پرسیارى ترى لەم جۆرە، دواى ئەوەش دەبێت بپرسین چى ئێمەى خستۆتە بەردەم قۆناغێکى نوێوە ؟ گۆڕاوە نێوخۆیی و دەرەکیەکان چین؟ جیاوازى ئەم قۆناغە لەگەلڕ قۆناغى پێشوتردا کوتء مت لە چیدایە؟ سروشتء خەسڵەتء سیماء ئەرکەکانى ئەم قۆناغە چین و چۆن گوزارشت لە خۆیان دەدەن و دەناسرێنە و کەرەسەى خوێندنەوە و پێوەرى هەڵسەنگاندنمان دەدەنە دەست؟ هەروەها دەبێت بپرسین چیمان لە قۆناغى نوآ دەوێت؟ وە چۆن هەوڵبدەین نوێبون تەنها ئاماژە نەبێت بە زەمەنێکى ئاسایی تێپەڕیو، بەڵکو هەوڵدان بێت بۆ بارگاوى کردنى ئەو زەمەنە لە مێژودا بە بەها و پێوەر و ئەخلاقیاتى نوآى هەڵقوڵاو لە کەرامەتى مرۆڤ و پێداویستیەکانى گەشەکردنێکى راستەقینەى سیاسى و کۆمەڵایەتى؟ . نوێبون لەم چوارچێوانەدا تەنها بە گۆڕینى پێکهێنەرەکانى حکومەت مەیسەر و تەواو نابێت، بەڵکو پێش هەر شتێک نوێبونەوەى دیدگاکانء ئەخلاقیاتى کار و پەیوەندى دەوێت، بۆ ئەوەى ئەمڕۆ درێژەکراوەى دوێنآ نەبێت بەڵکو ئەڵقەیەکى گەشەکردوى ئەو بێتء ، فەزایەک بێت بۆ پڕکردنەوەى قولڕ و جدىء، بەزانستى کارکردنء، (اعتبار) گێڕانەوە بۆ لێهاتویی ء دڵسۆزى ء شارەزایی ء نیشتمانپەروەرێتى ، هەروەها بۆ ئەوەى تێگەیشتنمان بۆ قۆناغى نوآ بەشێکى جیانەکراوە بێت لە تێگەیشتنمان بۆ جیهانى سەردەمء ئەو دۆخەى پێویستە بێتء دۆخى خۆبیناکردنەوەى ئێمە بێت .