05/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەینێ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی کاوە گەرمیانی بە خاکدەسپێردرێت
كاوە گەرمیانی، خاوەنی ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ، كە ئەمشەو لە ماڵەكەی خۆیدا كوژرا، سێ رۆژ لەمەوبەر هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە بە بەڵگەوە ژمارەیەك دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی ناوچەكە بڵاودەكاتەوە لە گۆڤارەكەیدا.
بە پێی پۆستێك كە كاوە لەسەر پەیجی حۆی لە فەیسبوك سێ رۆژ لەمەوبەر بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە "دەیان بەڵگەی ترمان تر لایە و چاوەڕوانی ئەنجامی ئەم دۆسیەیە دەكەین، لەداهاتوو لەرێگەی بەیاننامە و راپۆرتی رۆژنامەوانیەوە هەمووی بڵاودەكەینەوە
ههروهها دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنوس و هاوڕێی کاوە گەرمیانی راگەیاند؛ سبەینێ بە ئامادەبونی رۆژنامەنوسان و جەماوەرێکی زۆر، تەرمی کاوە گەرمیانی سەعات (9:00 سبهینێ ههینی) له مهراسیمێكی تایبهتداو بهپێ له مزگهوتی (ئیمام عهباس)هوه تهرمی كاوه گهرمیانی دهبرێت بۆ گۆڕستانی كهلاری كۆن و لەوێ بەخاکدەسپێردریت.