04/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بالۆتێلی: به‌ڵینی دا گۆڕانكاریی له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا بكات
ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كۆڵیدا له‌كه‌له ره‌قییه‌كه‌یی و دانی به‌وه دا كه‌هه‌ڵه‌یه‌كی زۆرده‌كات له‌ژیانی رۆژانه‌یدا، هه‌روه‌ها به‌ڵینی دا به‌زووترین كات گۆڕانكاریی له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا بكات.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "بۆنۆ نوتێز" ووتی: پێم وایه كاردانه‌وه‌ی من به‌رامبه‌ر هوتافه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان له‌جێی خۆیدابوو، ئه‌گه‌ر له‌وڵاتێكدا بووینایه یاسای تێدانه‌بووایه ئه‌وه وه‌ڵامێكی ترم ده‌بوو.
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا بالۆتێلی ووتی: دان به‌وه‌دا ده‌نێم هه‌ڵسوكه‌وتم زۆر كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌رم دروستكردووه و كاریگه‌ریشی دروستكردووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سدا.
له‌كۆتاییدا سۆپه‌ر ماریۆ ووتی: پێویسته به‌باشی وه‌ڵامی ئه‌و هانده‌ره خۆشه‌ویستانه بده‌مه‌وه كه‌له‌كاتی هاتنم بۆ میلان پێشوازیان لێكردم، هه‌روه‌ها مانشینی كه‌شتی زۆری فێركردم، مۆرینهۆ كه‌وره‌ی پێبه‌خشیم، هه‌روه‌ها ئه‌لیگری راهێنه‌ر و هاوڕێم.