04/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆناڵدینهۆ: شکستی رۆناڵدۆ ئەوەیە کە لە هەمان سەردەمی مێسی دایە
یاریگا- ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی ئەتلەتیکۆ مینیرۆ ” رۆناڵدینهۆ ” کە پێشتر لە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە و هاوشانی ” لیۆنێل مێسی ” یاری کردووە، دەڵێت: شکستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوەدایە کە لە سەردەمێکدا یاری دەکات هەمان سەردەمی یاری کردنی لێۆنێل مێسی یە.
رۆنالدینهۆ بۆ ماڵپەری ” گلۆبۆ” گوتی: سلڤینهۆ و دیکۆ پاڵپشتیەکی زۆری مێسی یان کرد بۆ سەرکەوتن لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئەویش ئێستا هەمان رۆحیەت لەگەڵ نەیمار بەکار دێنێت.
زیاتریش گوتی: لە ساڵانی داهاتوودا نەیمار دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام بەو مەرجەی مێسی لەم ئاستە خراپەی بەردەوام بێت، گوتیشی: ئێستا نەیمار لە باشترین یانە و خول یاری دەکات لە هەموو جیهان.