04/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران له ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهاندایه
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی (٢٠١٣)، سه‌باره‌ت بهرِێژهی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا ئێران له‌كۆی (١٧٥) وڵات له پله‌ی (١٤٤)هكهمیندایه لهرِوی شه‌فافیه‌ته‌وه و به‌وه‌ش له پله‌ی چوارده‌ى وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه.
راپۆرته‌كه (١٧٧) وڵاتی ریزبهندكردوه لهرِوی گه‌نده‌ڵییه‌وه له كه‌رتی گشتیدا و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش دانیمارك و نیوزله‌ندا كه‌مترین گه‌نده‌ڵیان تێدایه و له پله‌ی یه‌كه‌مدان و فینله‌ندا و سویدیش له پله‌ی سێیه‌مدان كه‌مترین گه‌نده‌ڵیان تێدایه و نه‌رویجیش له پله‌ی پێنجه‌مدایه و سۆماڵیش گهندهڵنرین وڵاتی جیهانه.
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ئه‌وه‌شیداوه كه سێ-یه‌كی وڵاتانی جیهان ده‌چنه بازنه‌ی وڵاتانی گه‌نده‌ڵه‌وه و كه ئه‌وه‌ش ههرِهشه له ئابوری جیهان ده‌كات و مه‌ترسی هه‌ژاری زیاتر ده‌كات. هه‌روه‌ك (٦٩%)ی وڵاتانیش كه‌متر له (٥٠) خاڵیان وه‌رگرتوه له بواری گه‌نده‌ڵیدا و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ فراوانبونی بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی.