04/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کچی گەورەی ماندێلا ئاشکرایکرد باوکی رۆژ دوای رۆژ نزیکی مردن دەبێتەوە
کچی گەورەی ماندێلا ئاشکرایکرد باوکی رۆژ دوای رۆژ نزیکی مردن دەبێتەوە بەڵام ھێشتا ھیوابڕاو نەبووە.
ماکازیوە ماندێلا، کچی گەورەی سەرۆکی پێشووی ئەفریقای باشوورو کەسایەتیی ناسراوی جیھانی نیلسۆن ماندێلا دەڵێ دوای زیکەی پێنچ مانگ لەتێکچوونی رەوشی تەندروستیی باوکی، بەڵام ھێشتا ھیوابڕاو نەبووە بەژیان و شەڕ لەگەڵ نەخۆشی دەکا.
ماکازیوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەکەڵ تەلەڤزیۆنی SABC گوتی: "باوکم ھێشتا لەگەڵماندایە و زور ئازایە. تا ئیستایش وانەی خۆشەویستی و ژیاندۆستی دەداتە ئێمە."
لە لایەکی دیکە کچی بچووکی ماندێلا بە ناوی زیندزی، قسەی بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کردووەو گوتوویەتی:" راستە ئیتر دەبێ قەبوڵی بکەین بابمان مردووە، بەڵام لەڕووی دەروونییەوە ناتوانین قبوڵی بکەین."
ماندێلا رۆژی ٨ی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەھۆی گرفتاربوونی بە میکرۆبی سییەکانی، رەوانەی نەخۆشخانە کرا. تێکچوونی تەندروستیی ماندێلا لە تەواوی جیھان بایەخی پێدراو لە سەر شوێنی ناشتنی تەرمەکەی، لەنێو ماڵبات و خزمانی ناکۆکی زۆر ھاتە ئاراوەو ھەر کەسەو خوازیار بوو لەو شوێنە بنێژرێ کە دەیانویست.
ماندێلا بەھۆی بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی نەژادپەرستیی سپی پێستەکان، ٢٧ ساڵ زیندانی چەشت. دوای ئازادبوونی لە زیندان پێنچ سالڕ وەکو سەرۆکی ئەفریقای باشوور کاری کردو دواتر لەسەر خواستی خۆی دەستبەرداری پۆستەکە بوو