مێسی بووە باشترین یاریزان و هێرشبەر
03/12/2013 نوسەر: bzavpress

مێسی بووە باشترین یاریزان و هێرشبەر


 ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی ” لیۆێل مێسی” بە فەرمی وەکو باشترین یاریزان و هێرشبەری خولی لالیگای ئیسپانی دەستنیشان کرا بۆ وەرزی رابردوو.

ئه‌مرۆ  لە رێورەسمێکی تایبەتدا کە بۆ باشترین یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی ئیسپانی سازکرابوو، مێسی هەڵبژێردرا بۆ براوەی ئەو خەڵاتە و لەلایەن ساندرۆ رۆسێلی سەرۆکی یانەی بارسا خەڵاتەکەی پێ بەخشرا .

ئەمە پێنجەم جارە لەسەر یەک مێسی دەبێتە باشترین هێرشبەری لالیگا و ناوی چووە مێژووی ئەو خولەوە.