03/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕیفۆڕمی ئاینی و حه‌قیقه‌تی ڕیفۆڕم
ڕیفۆڕم:
ڕیفۆڕم(چاكسازی) ناویكه كه‌به سه‌رده‌می پارچه پارچه بوونی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحیه‌ت ده‌وترئ , به‌مه‌به‌ستی چاككردن و دورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك بنه‌مای ئاینی , كه‌خۆی ده‌بینیوه له‌ڕێگه لادان (انحراف)ی ئاینی مه‌سیحی له‌بنه‌ما ڕستهقینهكهی خۆی . زاراروهی چاكسازی ئاینی (Reformation) ناوی مێژوی ئه‌و بزوتنه‌وه ئاینیه فراوانه‌یه كهلهسهدهی شازدهلهئهورهپا هاته ئاراوه , به‌گه‌روه ترین بزوتنه‌وه‌ی ئاینی داده‌نرێت له مێژوی ئاینی مه‌سیحدا له‌ئه‌نجامی ئه‌و زوڵمه زۆره‌ی كهكهنیسهی كاسۆلیكیبهدرێژای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست لهپهیڕهكهرانی كردبوو
ڕیفۆڕم له‌مێژوی ئاینی مه‌سیحیه‌تدا :
ڕیفۆڕمی ئاینی له‌مێژوی ئاینی مه‌سیحیه‌تدا هه‌وڵ و بانگه‌وازی زۆری بۆ كراوه و ریشه‌ی مێژووی درێژی هه‌یه , بهلاَم ئه‌وه‌ی كه‌بوو به بنچینه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و ڕیفۆرمه ئاینیه فراوانه كهلهسهدهی شازده رویداوه , مێژووه‌كه‌ی بۆسه‌ده‌ی چوارده ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سه‌رده‌می داڕوخانی دهسهلاَتی پاپاییه له‌ئه‌وروپا,سه‌ده‌ی (جۆن ویكلیف) به‌ڕیتانیه كه‌دیارترین زانای ئاینی ڕۆژگاری خۆی بوو , دادانرێت به باوكی ڕیفۆرمی ئایینی له جیهانی مه‌سیحی ڕۆژئاوا
هۆكاری ڕیفۆڕمی ئایینی:
مێژوونوسان هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ڕیفۆرمی ئایینی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار وه‌ك لاوازی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی كه‌به‌درێژایی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست توشی بو بوو , دامه‌زراندنی دادگایه‌كی لیكۆلینه‌وه كه پاپا دایمه‌زراندبوو, یه‌كه‌م جار بۆ ئه‌وانه بوو كه‌باوه‌ریان به ئاینی مه‌سیحی نه‌بوو به‌لام ئه‌وانه‌ی كه‌دواتر لایاندا له‌ئاینی مه‌سیحی سزای سوتاندن و كوشتن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مال و سامان یاندا , فرۆشتنی پسوله‌ی لێخۆشبونیش كهپاپاو كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له‌په‌یڕه‌وانی ئایننی مه‌سیحی وه‌رده‌گرت داده‌نرێت به‌خراپ ترین هه‌ڵه‌كانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له‌مێژودا به‌شێكی زۆریش لهئهوروپیهكان هه‌ستیان ده‌كرد كهكهنیسهی كاسۆلیكی شێوازێكی گشتگیر و جیهانی هه‌یه و به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م خواسته نهتهوایهتیهكانیاندا , هه‌روه‌ها بڕیاردانی نادروست و ده‌ركردنی فه‌رمانی ئایینی له‌لایه‌ن پاپاو كه‌وره قه‌شه‌كانی مه‌سیحی بۆمه‌رامی تایبه‌تی خۆیان و به‌دڕه‌وشتی و داوێنپیسی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری قه‌شه‌و پیاوانی كه‌نیسه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته راِهیبهكان و ,رۆلی چینی باژوازی له‌كۆمه‌لگای ئه‌وروپیدا له‌سه‌ده‌ی شازده كه بوونه پالپشتیكی به‌هیزی چاكسازی ئاینی , چه‌ندین خاڵی لاوازی تری كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی دهسهلاَتدارانی كه‌نیسه ئه‌نجامیاندا له‌ماوه‌ی دهسهلاَتیدا.
كاریگه‌ری ڕیفۆرمی ئاینی له‌سه‌ده‌ی شازده:
كاریگه‌ری ڕیفۆرمی ئاینی له سه‌ده ی شازده داده‌نرێت به گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ی ئاینی له مێژووی ئاینی مه سیحییهت دا،كه بوه هۆی دابه‌ش بونی جیهانی كاسۆلیكی بۆدووبه شی جیاواز و دروست بونی ڕێبازی ێكی مه‌سیحی نوێ وه چه‌ندین ڕێكخراوی ئاینی نوێ كه ناسرابه پرۆتستانه‌كان(ناڕازییه‌كان)،مێژوونوسان ساڵی(1517ز)داده‌نێن به‌سه‌ره‌تای په‌یدابونی بزوتنه‌وه‌ی (شۆڕش)ی پۆتستانی كه له سێ لقی سه‌ره‌كی پێك دێت لۆسهرلهئهڵمانیاوه ده‌ركه‌وت ،زوینكلی كالڤن له سویسرا وئهنگلیكانی له ئینگلته‌را.
مارتین لوسه‌ر وه‌ك (دیارترین چاكسازی ئاینی(
مارتین لوسه‌ر له‌شاری (گۆتنبێرگ) كهشارێكه له هه‌رێمی سه‌كسۆنیا له‌باكوری ڕۆژههلاَتی ئه‌ڵمانیا له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی (1483)ز له‌دایك بووه كه‌دواتر به(سین مارتین ) ناونرا قه‌شه‌یه‌كی دیاری ئه‌ڵانی گۆتنبێرگ بووخوێندویهتی له‌بواره‌كانی (زمانی لاتینی , الوصایا العشر, التاَریخ , فه‌لسه‌فه وتاربێژی , قه‌وانین ئیمان , مه‌نتق ) مامۆستای زانكۆ بوو له‌زانكۆی ئۆڕفۆڕت له‌بواری (لاهوتی(
له‌سالی (1520)ز دژی فرۆشتنی پسوله‌ی لیخۆشبوون(صكوك الغفران) و ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه (پاپالۆی دووه‌م) به‌ستی به‌مه‌ستی دروست كردننی بینای قه‌دیس بوتروس ئیزنی فرۆشتنی لێبهردنی پسهلهكانی لابوو ئه‌م ڕوداوه ده‌وری كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بوو لهجا كردنه‌وه‌ی لۆسه‌ری له‌كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی .
یه‌كه‌م جار بانگه‌شه‌ی لۆسه‌ر بۆچاككردنی كهنیسهبوو بهلاَم به‌هۆی دژایه‌تی بیر‌و ڕاكانیلهلایهن كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیهوه له‌ئاكامدا پڕۆیهی چاكسازی هێنایه كایه‌وه.
ده‌رباره‌ی فیكره‌ی چاكسازیه‌كه‌ی ڕای جاوازی هه‌بوو هه‌ندێك له‌زانایانی ئایننی پێیان وابوو ئه‌و فیكره له‌دایك بوی شه‌و ڕۆژێك نیه‌و به‌لكو كاتێكی زۆری ده‌وێت ,بهلاَم هه‌ندێك له‌مێژونوسان پێچه‌وانه‌ی بۆچونی یه‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێن لۆسه‌ر له‌ناكاو فیكره‌كه‌ی ڕگهیاندوو چونكه كاتێك بینی كهكهنیسه ئه‌و كاره خراپانه ده‌كات ئینجا ئه‌و فیكره چاكسازییه‌ی ڕاگه‌یاند.
لۆسه‌ر له حه‌وت نهێنیه‌كه ته‌نها داوانیانی هێشته‌وه ئه‌ویش ( تهعمیدو السرالقربان) لۆسه‌ر په‌رستنی (مریه‌می بیگه‌رد)و پیاوچاكانی هه‌لوه‌شانده‌وه ڕێگه‌ی دا بهقهشهكان هاوسه‌رگیری بكه‌ن و هه روهها وهركێڕانی ئینجیل له‌زمانی لاتینیه‌وه بۆ ئه‌لمانی . كاریگه‌ری ئه‌م بۆچونانه بووه هۆی دروست بونی ڕێچكه‌ی لۆسه‌ری دامه‌زراندی پرۆستنتانت به‌ڕابه‌رایه‌تی لۆسه‌ر.
لۆسه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی لهدریژایی ته‌مه‌نیدا
لۆسهرلهكاتی نوسینی به‌رهه‌مه‌كانیدا توشی ماندوبون و نارهحاتی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی زۆر بوو به‌لام هه‌ر ده‌ستی هه‌لنه‌گرت له‌نوسینه‌كانی به‌رده‌وام بوو ,نوسراوه‌كانی لهكاتیكی ئاینی و سیاسی دیاریكراودا بوو كه ئه‌و كیشانه باو بوو , به‌نوسینی سێ كتیب ناوبانگ و بانگه‌وازی زۆری پی ده‌ركرد (له‌وه‌سفی نوسینه‌كانی لۆسهردا ده‌لین گه‌وره و چاك بوون ) گه‌وره‌ی ئه‌و كتیبانه له‌به‌ر گه‌وره‌یی و قه‌باره‌ی كتیبهك نه‌بوو به‌لكوو له‌به‌ر گه‌وره‌یی نوسینی و ده‌ربرینه‌كانی بوون .
( 95 )بابه‌ته‌ی نوسیوه كه ئاسان نییه باسكردنی ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌ك ئامازه پیده ده‌م ئه‌و بابه‌تانه له 31ی ئۆكتۆبه‌ری (1517ز) نوسیویه‌تی ئه مانه‌ی خوارهوهكورتهی جه ندبابه تیكه:
یه‌كه‌م : لۆسه‌ر ده‌لیت له‌وكاته‌دا مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی ته‌وبه بكه‌ن , مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو كه ژیانی باوه‌رداران هه‌مووی لهتهوبهدا بباته سه‌ر , لۆسه‌ر ده‌لیت( الموئمن هو الباری الخاتی) واته كه‌سی باوه‌ردار خراپه‌ش ده‌كات و چاكه‌یش ده‌كات .
دووه‌م: لۆسه‌ر پیی وایه پاپا نا‌توانیت مرۆڤه‌كان رزگار بكات له هیچ سزایه‌كی قانونی ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بیت یه‌ك لایه‌نانه خۆی باك ده‌كاته‌وه به هه‌ولی خۆی.
سییه‌م: ئه‌و كه‌سانه گومران كهدهلین هه‌ر كات ویستت رزگار ده‌بیت كهپارهت خسته سندوقی كه‌نیسه‌وه به‌یه‌كجاریش پاك ده‌بیته‌وه .
چواره‌م : ئه‌وكه‌سانه گومران كه‌له ئه‌ماندان به‌هۆی لیخۆشبوونی پاپاوه .
پینجه‌م: مه‌سیحی راسته‌قینه تاوانه‌كان ره‌ش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دله پهشیمانهكان خۆش ده‌بیت و پیویست بهبلیتی لیخۆشبوون ناكات.
لهكتیبه بلاوكراوه‌كانی
(بۆ نه‌ته‌وه‌ی مه‌سیحی ئه‌لمانی ژیر) له‌سالی (1520ز) بلاوی كرده‌وه له‌و كتیبه‌دا وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه (كاتی بیده‌نگ بوون ته‌واو بوو ئیستا كاتی قسه‌كردنه) مه‌به‌ست لهونوسینه ئه‌وه بوو كه‌خه‌لك تی بگه‌یه‌نیت و واز لهگویرایهلی كویرانه و ملكه‌چی بی سودانه بینن ئه‌و كتیبه به‌زمانی گه‌ل واته ئه‌لمانی نوسراوه له‌به‌ر به‌هیزی ئه‌و كتیبه چوارسه‌د ژماره‌ی لی ده‌رچوو له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا
(دیلی بابلییه‌كان بۆ كه‌نیسه ) ئه‌م جاره كتیبه‌كه‌ی نوسی بۆ لاهوتی و رۆشنبیران و زانایانی ئاینی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كتیبه‌كه‌ی به‌زمانی لاتینی نووسی (لۆسه‌ر له‌و كتیبه‌دا ره‌خنه ده‌گریت لهكاربهدهستانی ئاینی لهتیگهیشتنی هه‌له‌یان له‌بیر و باوه‌ر له حه‌وت واجبه‌كه,ته نها دوانیانی قبوول كرد (ته‌عمید ,نهینی خواردن )
(ئازادی مه‌سیحی ) له‌م كتیبه‌دا بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆی مه‌سیحیه‌تی كرد ئه‌وه‌ی نوسی (واته له كتیبهكهدا) به‌نامه‌یه‌ك ناردی بۆ پاپ له‌گه‌ل چه‌ند قسهكردنیكی شه‌خسی ئه‌م هه‌واله به‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیادا بلاو بوویه‌وه لۆسه‌ر له‌م كتیبه‌دا راڤه‌ی دوو بواری كرد یه‌كه‌م مه‌سیحیه‌كان مرۆڤی ئازادن گه‌وره‌ی هه‌موو شتیكن دووه‌م مه‌سیحی خزمه‌تكار چاپكرا بۆ هه‌مووان (واته ئاینی مه‌سیحی به‌بروای لۆسه‌ر ده‌بیت خزمه‌تی خه‌لكی بكات ) ئه‌م كتیبه بهززمانی ئه‌لمانی و لاتینی نوسراوه .
لۆسه‌ر هۆكاری سه‌ركه‌وتنی چاكسازیه‌كه‌ی :
به‌م پرسیاره ده‌ست پێده‌كه‌م ئایا پێشتر كه‌س هه‌ولی چاكسازی نه‌دابوو؟ بێگومان به‌لێ (ویكلیف و هۆس) له‌سه‌ده‌ی سیازده و چوارده هه‌وڵێكیان دا بهلاَم بیر‌و ڕاكانیان ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نه‌بوو .
هۆكاری سه‌ركه‌وتنی چاكسازیه‌كه‌ی لۆسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڕیار وابوبێت كه‌سێك له‌سه‌رده‌مێكی باش و شوێنێكی له‌باردا ئه‌م ئه‌ركه‌ی به‌جێهێنا بێت ئه‌وه بێگومان مارنت لۆسه‌ره ,وه به‌هۆی ڕێكخسنتی چاكسازیه‌كانی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری , هه‌روه‌ها خه‌لكی ئه‌ڵمان له‌سه‌ده‌ی شازدههه م تا كخوازی یان به پربایه خ ده‌زانی ئه وان زۆرپیویستیان هه‌بوو به‌گوێگرتن له كه سێك كه‌ئازادی ئه‌وان به‌ده ست بهێنێت،لۆسه ربه زمانی لاتینی قسه‌ی نه دهكردبه ڵكوبه زمانیِِكی ڕون وبهڕشكاوانه به‌ئه‌ڵمانی قسه‌ی ده كردئه یویست ئینجیل راڤه بكاتهسهرزمانی ئه ڵمانی..
ئیسلام له به رده م ڕیفوَرمی دا
ئه وزنجیره باسكردنه له سه ریفۆرم له ئاینی مه سیحی دابۆبه رچاوڕونی بووكه چۆن به چی شێوه یه ك ئه ریفۆرمه كراوه؟هۆكاری چی بوو؟
كه زۆرجارعه لمانی یه كان زاراوه یڕیفۆرم به كارده هێنن كه ده بێت هه مووئاینێك ڕیفۆرمی تێدابكرێت به گوێره‌ی قۆناغ وسه ردهم.
خۆی راستیه‌ك ئه‌بێت پهیپێبهرین وبهرجاورونبین ,سلهمینهوهی خه‌لكی ئهوروپاوڕۆژئاوالهئاینی مه‌سیحی نه‌ك هه‌رشتێكی سهیروجێی پرسیارنه بوو،بهلكوشتێكی سروشتی چاوهڕونكراوبوو،له‌ڕاستی داسهیروسهرسوڕهینهرئهوهبووكهبۆچی هێندهدرهنگ ئهوههلوێستهیان نواند!
بهلاَم گرنگ ئه‌وه‌یه لێره‌دا ڕاستیه‌كی گرنگ هه‌یه نابێت لێی بێ‌ئاگا بین بۆئه‌وه‌ی حوكومدانمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌و په‌یامی ( عیسای مه‌سیح) دا (علیه‌السلام) به‌هه‌له‌دا نه‌چین و توشی سته‌م و بێویژدانی نه‌بین , چون ئه‌وه‌ی خه‌لكی ڕۆژئاوا لێی بیزاربوون و چاكسازیان تێدا كرد ئه‌و به‌رنامه ڕاست‌و دروسته‌ی عیسا (علیه‌السلام) نه‌بوو, به‌لكوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ئاینه دروست كرا‌و داتاشراوی پاپاو قه‌شه‌كان بوو كه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و دهسهلاَتهكانیان به‌كارده‌هێنا , دوركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌لكی ڕۆژئاوا لهكلێسا و مه‌سیحیه‌ت شتێكی چاوه‌ڕوانكراوو مهنتیقیبوو , هه‌لبه‌ت هه‌رشتێكیش زاده‌و به‌رهه‌می فیكروو هۆشی مرۆڤبێت هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر كیشه وكهمو كورتی تێده‌كه‌وێت .
ئه‌وه هۆكارانه‌ی كه خه‌لكی ڕۆژئاوا له ئاینه‌كه‌یان دورخسته‌وه له‌ئیسلامدا بونی نیه:
چه‌ند هۆكارێك بوه هۆی دورخستنه‌وه‌ی خه‌لكی ڕۆژئاوا له‌ئاینی مه‌سیحیه‌ت له‌ئیسلامدا هیچ یه‌كێك له‌و هۆكارانه به‌دی ناكرێت , له‌ئیسلامدا دین و ژین حوكم و حیكمه‌ت سیاسه‌ت و عیبادات تێك ههلكێشن بۆدهركردنی ئه‌م ڕاسته‌یه‌ش بهسرج دانێكی خێرای نه‌ك هه‌موو قورئان به‌لكو ته‌نیا یه‌ك سوره‌ت بۆنمونه (البقره) باسی عیبادات و خێزان و ئابوری و جه‌نگ و په‌یوه‌ندی سیایی تێدا كراوه , له‌ئاینی ئیسلامدا زۆركردن به‌هیج جۆرێك به‌دی ناكرێت له‌م باره‌یشه‌وه خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(لااِكراه فی ا‌لدین .................) البقره (256) (وقل الحق من ربيكم فمن شا‌ء فليومن وم شا‌ء فليكفر.........) الكهف (29) ,
هه‌روه‌ها له‌ئاینی ئیسلامدا به‌هۆی پارێزگاری كردن له قورئان له‌ده‌ست كاری كران ڕێ له‌هه‌موو جۆره لادانێكی گه‌وره‌و بچوك ده‌گیرێت خوای گورو ده‌فه‌رموێت (اِنا نحنُ نَزلنا الذكرَ واِنا له لحافضون) الحجر(9),
ئاینی ئیسلام عه‌قیده‌یه‌كی ڕاست و به‌رنامه‌یه‌كی كامله هیج جۆره نیازمه‌ندی به‌غه‌یری خۆی نیه ده‌ستی موسولمانانیش كراوه‌یه بۆ هه‌موو بیر‌و بۆچونێكی چاك و سودبه‌خش.
به‌رده‌وام بونی ئیسلام له‌گه‌ل گۆرانكارییه‌كاندا:
هه‌ندێك واگومان ده‌به‌ن كه‌چۆن ئاینێك پێش چوارده‌سه‌ده له بار‌و دۆخێك و سه‌رده‌مێكی جیاوازدا هاتۆته خواره‌ووه ده‌توانێت حوكمی ئه‌م واقیعیه‌ی ئه مرۆبكات كهتهواوگۆراوهبهڕادهیهك كه‌هیچ لێكچونێك نابینن له‌نێوان واقیعی ئهمڕۆودوێنێ داكهئهم ئاینه‌ی تێدادابهزیوه!
دووبهلگهی ئایه‌تی كه‌خودای گه‌وره له‌كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا به یانی كردووهدهخهمهڕوو:
یه‌كه‌میان تۆكمه‌ی ئه‌م دینه:(اليوم أكملت لكم دينكم وأتمتم عليكم نيعمتى ورضيت لكم الاسلام دينا)المائد(3)
دووهه میش بریتی یه له كۆتای هێنان به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ( ماكان محمدُاَبا أحدٍ من ريجالكم ولاكن رَسولَ اللهِ وخاتمَ النَبين) اڵ‌حزاب (40) جا ئه‌و كۆمه‌له له خه‌لك دوو سیفاتی خودای به‌رزو توانا نه‌رێ (نه‌فی) ده‌كه‌ن سیفه‌تی زانست (العلم) و دانای (الحكمه) به‌جۆرێك لایان وایه ئه‌و كاته‌ی خودای په‌روه‌ردگار ئه‌م دینه‌ی نارده خواره‌وه نه‌ی زانیوه , كه‌گۆڕان كاری له جیهانی مرۆڤدا ڕوده‌ده‌ن ! .
سه‌رچاوه‌كان:
1. قورئانی پیرۆز
2. تهفسیرئاسان
3. ئائه‌مه‌یه ئیسلام (محمد قتب) (و.مزه‌فه‌ر عهولاَقهسرێ)لا(13-15-16)
4. ئه‌وروپا له‌هه‌ردوو سه‌رده‌می بوژانه‌وه و ڕۆشنگه‌ریدا (د.كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر)لا(33-35-36)
5. المصلح مارتن لۆسه رحیاته وتعالمه(الدكتور القیس برجس الحچری)
6. ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی خاله هاوبه‌ش و جیاوازه كانی (علی باپیر)لا(78-89-97-105-106)
7. چاكسازی ئاینی (سارا فلۆه رزی)(و.هه‌ژار ڕه‌حیمی)لا(7-20-42-71)
8. گۆڤاری ڕێگای هزر ژماره (2) لا (84-85-86)
9. محازه‌ره‌ی (عدنان ئه‌مین محمد)
10. پیًگهی (ویكیپیدیا)
11. St-taka.org