02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مانچسته‌ریونایتد له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕۆنی په‌له‌ی نییه
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی وه‌ین رۆنی په‌له‌ی نییه‌و بڕیاریشداوه به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت.
رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را بڵاویانكردۆته‌وه مانچسته‌ریونایتد ده‌یه‌وێت وه‌ین رۆنی بۆ چه‌ند وه‌رزێكی تر له ئۆڵدترافۆردا بهێڵێته‌وه، به‌ڵام له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی په‌له‌ی نییه، چونكه 18 مانگی ماوه.
له‌باره‌ی وه‌ین رۆنیهوه سایتی سپۆرتس مۆڵی ئینگلیزی لێدوانێكی له د‌یڤید مۆیسی راهێنه‌ری شه‌یتانه سوره‌كان وه‌رگرتووه كه تێیدا رایگه‌یاندووه له كاتی گونجاو‌دا گرێبه‌ستی هێرشبه‌ره‌كه‌یان نوێدهكهنهوهو ئاماده‌ش نین به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ببن.