02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قوباد تاڵەبانی رەتیدەكاتەوە هیچ شتێكی لەسەر نەوشیروان مستەفا نووسیبێت
قوباد تاڵەبانی رەتیدەكاتەوە لەماوەی رابردوودا هیچ شتێكی لەسەر نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نووسیبێت.
قوباد تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەمیانی نووسینێكدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە رەتیدەكاتەوە هیچ شتێكی لەبارەی نەوشیروان مستەفاوە نووسیبێتو رایگەیاندووە "لەماوەی رابردوودا بابەتێك لەچەند میدیایەك بەلەژێر ناونیشانی (قوباد تاڵەبانی چەند ڕاستییەك وەبیر نەوشیروان مستەفا دەهێنێتەوە) كە تێیدا باس لەبابەتێك دەكەن كە پەیوەندی بەبەڕێزان (جەلال تاڵەبانیو نەوشیروان مستەفا)وە هەیەو ناوی منیان لەنێو بابەتەكەدا بەكارهێناوە".
هەروەها رایگەیاندووە "لەكاتێكدا من دوورو نزیك ئاگاداری ئەو بابەتە نیم".
تاڵەبانی روونیشكردووەتەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند پەیجێك بەناوی ئەوەوە دروستكراوەو رایشیگەیاندووە "تەنیا یەك پەیجی هەیە لەو تۆڕە، كە خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیدەكات