02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای شاری سه‌قز سێ هاووڵاتیی كوردی به ٩ ساڵ زیندانی كرد
سێ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به زیندانی ته‌عزیری حوكمدرام كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا؛
لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سه‌قز سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌تی ئێران، به ٩ ساڵ زیندانی كرد.
كامیل شه‌ریفزاده به ٣ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری، غه‌ریب شه‌ریفزاده به ٢ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری و عیرفان مه‌جیدی به ٤ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. ئه‌و سێ هاووڵاتییه كورده ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك راگیران له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سه‌قز گوازرانه‌وه.