صلاح ا‌لدین له‌پێناو ڕزگاركردنه‌وه‌ی قودس دا ڕووبه‌ڕو گه‌لێك
لهناڕهحهتیهكان بوییه‌وه به‌ڵام ئه‌و نه‌خشه‌و پیلانێكی وای دانا
كهتوانایی و سیاسه‌ت مه‌داری و لێزانی ئه‌وی نیشان دا ئامانجه‌كه
له‌به‌رده‌میا ئاشكرابوو كه‌بریتی بوو له{ ڕزگار كردنی قودسی پیر‌وز }.
جیاوازی و فره ڕایی یه‌كێك بووه له به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ی كه‌ڕووی
كردبووه موسلمانان و وه‌ك خوی ده‌ڵێت {ته‌ماع كاری دوژمن لێیان و
جیاوازی و فره ڕایان ده‌ردیكی كوشنده‌یه } .صلاح ا‌لدین بۆ به‌دی هینانی
ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێگایانه‌ی گرته‌به‌ر :
1- یه‌كخستنی به‌ره‌ی ناوخۆ به‌له‌ناو بردنی جوداخوازان و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان .
2- پاراستن و به‌هێز كردنی سنوره‌كان ، به‌خستنه ژێر ڕكێفی ناوچه‌كانی تونس و سودان و یه‌مه‌ن .
3- یه‌كخستنی وڵاتی شام به‌سنوره كۆنهكهیشییهوه ، واته به‌ستنه‌وه‌ی شام بهمصرهوه .
4- سود وه‌رگرتن له‌بارو دۆخه‌كانی ده‌ورو به‌ری به‌تایبه‌ت ئه‌و بار‌و
دوخه‌ی كه‌له‌نێوان دوژمنه‌كانیدا هه‌بوو . سه‌ره‌تاو ده‌ركه‌وتنی صلاح
ا‌لدین ناصر صلاح ا‌لدین كوڕی یوسف كوڕی ئه‌یوبی كوردی له‌دایك بوی شاری
تكریته، له‌عراق له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌یدا كوچی كردووه بۆ شام و باوكی
ومامهی په‌یوه‌ندیان كردووه به عماد ا‌لدین زه‌نگی ئه‌میری موصڵ و
حه‌له‌به‌وه كه‌فه‌رمان ڕه‌وایی كه‌وته ده‌ست نوره‌الدین كوری عماد
ا‌لدین ، صلاح الدینی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و ڕووبه‌ڕو
بونه‌وه‌یه بێت كهخاچ په‌رستان به‌نیاز بوون بیكه‌نه سه‌ر مصر
به‌مه‌به‌ستی داگیر كردنی . كهسوپاكه به‌سه‌ركردایه‌تی مامه‌ی صلاح
ا‌لدین {شیرك‌و } بوو ، دواتر صلاح ا‌لدین بوو به‌وه‌زیر له‌ده‌سه‌ڵاتی كوتا
خه‌لیفه‌ی فاتمی دا لهمصر .
بیرۆكه‌ی ڕزگاركردن ئه‌م پروژه ئاینیه گه‌وره‌یه پێویستی به‌وه ده‌كرد
كهلهناوخۆدا صلاح ا‌لدین پشتی خۆی قایم بكات له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه پێش
ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌وره لهدژیخاچ په‌رستان ده‌ست پێ بكات كه‌وڵاتانی
ئه‌وروپی پشتگیریان له‌خاچ په‌رستان ده‌كرد به‌ماڵ و به‌چه‌ك و سه‌رباز
له‌ڕیگای ده‌ریاوه چونكه به‌نده‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای
ناوه‌ڕاستیان به‌ده‌سته‌وه بوو ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وڵاتی
ئه‌رمینیا وكهدهكهوێتهبهشی باشوری ڕوژهه‌ڵاتی ئاسیای بچوك
وهه‌روه‌ها هاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕۆمه‌كان له‌سه‌ره‌تادا. ئه‌م
بارودۆخانه ده‌وره‌ی صلاح الدینیان دابوو به‌ڵام ئه‌و توانی چۆن سود
مه‌ند بێت له‌و ڕاڕایی و جیاوازی و دابه‌ش بوونه‌ی كه‌له‌نێوان
دوژمنه‌كانی دا هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك صلاح ا‌لدین هه‌ند ێكیانی كرده
هاوپه‌یمانی خۆی هه‌روه‌ها توانی سود مه‌ند بێت له‌و دوژمن كارییه‌ی كه
له‌نێوان خاچهكانی شام و وڵاتی ڕوم دا هه‌بوو . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌و
نیشانه‌یه له‌سه‌ر بیر تیژی وڕاپهسهندیو توانا‌و زیره‌كی سه‌ركرده
صلاح ا‌لدین . یه‌كخستنی بار‌و دۆخی ناوخۆیی صلاح ا‌لدین له‌یه‌كه‌م
هه‌نگاویدا لایكرده‌وه به‌لای ئه‌و پشێوی و ئاڵوزیانه‌ی كهڕووبهڕوی
ده‌بوونه‌وه له‌وڵاتی مصردا كه‌هێشتا وه‌زیری خه‌لیفه {عازدالدوله }
بووله‌نێوان ساڵی (564 -567)ك (1169-1171)ز .
صلاح ا‌لدین به‌مه‌به‌ستی پته‌و كردنی بنكه‌ی تێكۆشانی خۆی وپشت
ئه‌ستور كردنی خۆی كه‌وته لێدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیلانیان له‌دژ
ئه‌گێڕا له‌وانه:
1- پیلانه‌كه‌ی (جهوهر الخصی) كه‌نازناوی ئه‌مینداری كۆشكی لێنرابوو ،
كاروباری كۆشكی به‌ڕێوه ده‌برد، لهدوایچوارمانگ له ده‌ست به‌كاربوونی
صلاح ا‌لدین وه‌ك وه‌زیری دوه‌ڵه‌ت ئه‌م پیلانه سه‌ری هه‌ڵداو ئامانج
تێیدا خۆ ڕزگار كردن بوو لهصلاح ا‌لدین وهاوڕێكانی . پیلان گێڕه‌كان وخاچ
په‌رستان ڕێك كه‌وتبوون له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی وڵات له‌نێوان خۆیاندا
.له‌دوای كوشتنی صلاح ا‌لدین ، به‌ڵام پیلانه‌كه سه‌ری نه‌گرت و
به‌كوشتنی ( جه‌وهه‌ر الخصی ) كۆتای پێ هات و له‌جێگایدا بها ْ ا‌لدین
قهراقوش دانرا.
2- لایه‌ن گرانی ئه‌مینداری كۆشك له‌قاهیره هه‌ڵسان به‌به‌رپاكردنی
ئاژاوه ، صلاح ا‌لدین یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی به‌ناوی (ابو هیجا ْ سمین )
نارده‌سه‌ریان و له‌پاش دوو ڕۆژ له‌جه‌نگ هه‌را شوێنه‌كه‌ی سوتاندن و
سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریاندا . ئه‌م ڕوداوه‌ش له‌كۆتایی مانگی زی القعده ی
ساڵی( 564 ) ك ڕوویدا .
3- به‌رپرس ولایه‌ن گرانی ده‌وڵه‌تی فاتمی ده‌ست وپێوهنهكانیان
،پیلانه‌كه‌ی سالی( 569 ك 1173 ز ) یان پهرپاكرد به‌سه‌ركردایه‌تی( عمار
كوڕی ابی حسن كوڕی زه‌یدان ) ی یه‌مه‌نی كه‌به (نجم ا‌لدین ) شاعیر
ناسراو بوو ئامانج له‌م پیلانه له‌ناوبردنی صلاح ا‌لدین پیاوه‌كانی
وگیرانهوهی ده‌وڵه‌تی فاتمی بوو . ئه‌وانه په‌نایان بردبووه به‌ر خاچ
په‌رستانی شام و( نورمان له‌دورگه‌ی صهقهلییه ) به‌ڵام ئه‌م پیلانه
كۆتای پێ هات له‌سه‌رده‌ستی شه‌رع زان (واعزی كوڕی نه‌جای
دیمه‌شقی)له‌ڕه‌مه‌زانی ساڵی 569 ك به‌رانبه‌ر بهنیسانی 1174 ز ولهم
ڕووداوه‌دا سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی صلاح ا‌لدین ده‌ركه‌وت له‌شێوه‌ی
هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كهدابوویانه پاڵ پیلان
گێڕه‌كان به‌وه‌ی كه‌هیچی پی نه‌وتن وه‌ك ئه‌وه‌ی لێیان بێ ئاگابوبێت .
ئه‌مه‌ش باشترین سیاسه‌تی لێزانی و دوربینی صلاح ا‌لدین بوو له‌هه‌مان
كاتیش‌دا زۆر توند‌و ڕه‌ق بوو له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕه‌كان .
4- له‌هه‌مان ساڵی پێشودا والی ئه‌سوان ( كنز الدوله )ڕاپه‌ری و
كومه‌ڵێك لهڕاكردوان و هه‌ڵهاتوانی ده‌وڵه‌تی فاتمی له‌ده‌وری
كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌تیره‌ی ئیسماعیلیه دا كه‌وا گومانیان
ده‌برد ده‌توانن ده‌وڵه‌تی فاتمی دروست بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام صلاح ا‌لدین
سوپایه‌كی به‌سه‌ركردایه‌تی براكه‌ی (عادل سه‌یفه ا‌لدین ابی بكر ) نارده
سه‌ریان و سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریاندا لهماگی( صفری ساڵی 570 ك . به‌هێز
كردنی سنوره‌كان له‌گه‌رمه‌ی ڕوداوه‌كانی پێشوداو له‌نێوان ساڵانی 568-
569ك 1172-1173ز صلاح ا‌لدین هه‌ڵسا به‌ئه‌نجام دانی سێ پڕوَژهی گه‌وره
بههوَی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان موسڵمانان و خاچ په‌رستان له‌پێناو
دابین كردنی ئاسایشی سنوره‌كانی كه بریتی بوون له:
1-ناردنی یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره بۆ وڵاتی (نه‌وبه) { ئه‌سیوپیای
ئه‌مڕۆ}به‌مه‌به‌ستی جێگر كردنی ئارامی بوَ ئه‌و ناوچانه به‌هۆی بونی پاش
ماوه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاتمی ، صلاح ا‌لدین براكه‌ی (شمس الدوله تورانشا )
ینارد و پاش سێ ڕۆژ له‌جه‌نگ ناوچه‌ی( ئیبریم) یڕزگاركرد.
2-صلاح ا‌لدین سنوری ڕۆژئاوای به‌هێز كرد ئه‌ویش به ڕزگار كردنی وڵاتانی
ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزیكی گه‌وره‌ی
به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌میر قهراقوش نارد‌و توانی ناوچه‌كانی ته‌رابلوسی ڕوژ
ئاوا وتونس بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه ، به‌هاوكاری یه‌كێك
له‌پیاوانی (عبدالمو ْ من بن علی الموحدی ) به‌ناوی( مسعودی كوڕی
زه‌مام ) كهابن ئه‌سیر له‌باره‌یه‌وه ئه‌ڵی یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده
ناوداره‌كانی ئه‌وێ .
3- ڕزگار كردنی وڵاتی یه‌مه‌ن ساڵی ( 569) ك به‌رانبه‌ر به ساڵی ( 1173
)ز ئه‌مش له‌سه‌رداوای خه‌لیفه‌ی عه‌باسی المستزی ْ بنورالله . ئه‌مه‌ش
كاتێك ڕویدا كه‌سه‌رۆكی یه‌مه‌نی ( زید عبدالنبی بن مهدی ) وازی هێنا
له‌وه‌ی كهوتاری هه‌ینی به‌ناوی خه‌لیفه‌وه بخوێنێته‌وه و هه‌روه‌ها
كه‌وته ئازاردانی خه‌لكه‌كه. صلاح ا‌لدین بوَ ئه‌م مه‌به‌سته هێزێكی
به‌سه‌رۆكایه‌تی ( توران شا) ی برای نارده سه‌ری . گوێ رایه‌ڵی صلاح
ا‌لدین بۆ ئه‌م فهرانهی خه‌لیفه ناوه‌رۆك وكاكلهی سیاسی هه‌یه
وئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ست هێنانی شه‌رعیه‌ت بوو له‌سه‌ر كاره‌كانی .
یه‌كخستنی شام له دوای ئه‌وه‌ی كه صلاح ا‌لدین دڵنیا بووله‌وه‌ی
كهكاروبارهكانی ناوخوَیی كوَتای پێ هاتووه‌و سنوره‌كانی خۆی قایم
كردووه‌و له‌ڕۆژئاواو باشوره‌وه ، ڕوی كرده شام و به‌مه‌به‌ستی یه‌ك
خستنی وشه‌ی موسڵمانان و كۆكردنه‌وه‌یان .صلاح ا‌لدین یه‌كخستنی شامی
به‌پێویست ده‌زانی به‌هۆی شوێنی جوگرافییایهوه، بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی
دوژمنان ، كه‌هه‌میشه ده‌یگوت {من ناتوانم لهمصر دابم به‌هۆی دوری
نێوانمان و نه‌بوونی ناوچه‌ی ئاوه‌دان وله‌وه‌ڕی وڵاغهكانمان
كه‌به‌هۆیه‌وه هێز ده‌به‌خشێته جیهاد كه‌ران ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان بڕی
ئه‌مه به‌رژه‌وه‌دنی گشتیمانه و توانا دهستیمانه و وڵات لێمانه‌وه
نزیكه‌و سه‌ركه‌وتن نزیكه‌و ڕویشتن واڵایه‌و ئه‌سپه‌كان پشوو ئه‌ده‌ن هێزی
سه‌ربازی گه‌وره‌مان بۆ كۆده‌بێته‌وه }. هه‌ڵویستی سه‌ركرده‌كانی
بنه‌ماله‌ی نوره‌الدین له‌دوای وه‌فاتی خۆی له‌سالی1174-له‌دیمه‌شق
وحه‌له‌ب ، هه‌ڵوێستیكی لاواز‌و زه‌لیلانه بوو به‌رانبه‌ر به‌خاچ په‌رستان
،به‌هۆی ته‌ماع كاری وكێشه‌ی ناوخۆیا ن ، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كێشه‌ی
سه‌رپه‌رشتیاری كردن له‌سه‌ر (ملك صالح اسماعیل ) .پایته‌ختیان
لهدیمهشقهوه گواسته‌وه بۆ حه‌له‌ب له‌كۆتایی مانگی زی الحجه 569ك
ئه‌م دابه‌ش بوون و كێشه‌یه له‌لایه‌ن صلاح الدینه‌وه جێگای نیگه‌رانی
بوو .به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕهزیلانهو زه‌لیلانه یان به‌رانبه‌ر
به‌خاچ په‌رستان ، له‌به‌ر ئه‌وه صلاح ا‌لدین بڕیاری دا خۆی كاروباره‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رێت . صلاح ا‌لدین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌شتێكی دوو ساڵی
ئه‌نجام دا له‌سالی 570-573 ك 1174-1176ز خایاند براكه‌ی ( عادل ابوبكر )
وه‌ك جێگری خۆی له‌سه‌ر مصر دانا ، صلاح ا‌لدین گه‌یشته ( عه‌قه‌به )
كه‌پێشتر ئازادی كردبوو له‌ده‌سه‌ڵاتی خاچ په‌رستان كاتێك وه‌زیری
(عازدالدوله)ی فاتمی بوو .ئهوناچهیهی كرده پێگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ
جیهادی موسڵمانان و كاروان سهرایهك بۆ گه‌شتیاران وپاشان صلاح ا‌لدین
ڕووی كرده بصری ودیمه‌شق كه‌چووه ناویانه‌وه له‌كۆتایی ڕه‌بیعی
یه‌كه‌می ساڵی 570ك له‌سه‌ر قه‌ڵای دیمه‌شق براكه‌ی (زه‌هیر ا‌لدین سیف
الاسلام تهغتهكین ) ی دانا پاشان ده‌ستی گرت به‌سه‌ر (حمص وحماه )
هه‌روه‌ها گه‌مارۆی (حه‌له‌ب) ی دا‌و .سه‌ركرده‌كانی ( حه‌له‌ب ) داوای
كۆمه‌ك و هاوكاریان له‌بێ باوڕان و تایفه‌ی(حهشاشینه) كرد له‌دژی صلاح
ا‌لدین به‌ڵام نه‌یان توانی ده‌ستیان بگه‌ێنه خاچ بهرستان هه‌رچه‌نده
داوایان له‌سه‌رۆكی ( ترابلس ) { كۆنت ڕیمۆندی سیه‌م}كرد .
ڕهههندیسیاسی صلاح ا‌لدین له‌جوڵه‌كانی دا وای به‌باش ده‌زانی كه‌هێزه
ئیسلامیه‌كان كۆ بكاته‌وه و پشتگیری له‌خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بكه‌ن به‌ڵكو
ئه‌مه‌ش به‌ڕێو شوینی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی (المستهزی بنورالله ) یه
ئه‌مه‌ش بووبوه پاڵپشتێكی شه‌رعی بوو كهباڵادهست بێت به‌سه‌ر ئه‌و
ناوچه فراوانه‌دا . كێشه‌و جیاوازی نێوان ئه‌میره‌كانی شام بووبوه هۆی
لاوازیان به‌رانبه‌ر به‌خاچ په‌رستان و سه‌رانه‌یان ئه‌دا پێیان
وگیراوهكانیان ئازاد كردن و ئه‌مانه هه‌موویان بووبونه جیگای نیگه‌رانی
صلاح ا‌لدین ولهم باره‌شه‌وه شیوازیكی سیاسی گرته‌به‌رو له‌دوای
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی حه‌ڵه‌ب ڕێكه‌وت به‌چاودێری و فه‌رمانی
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بوو . ئه‌مه‌ش ڕێگای بۆ یه‌كخستنی به‌ره‌ی ئیسلامی
خۆش كرد و خاچ په‌رستان داوای ئاشتیان لێ كرد له‌كۆتای سالی 570. صلاح
ا‌لدین ده‌رچوو بۆناوچه‌ی ( مرج صفر) و ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و سنوری خاچ
په‌رستان وله‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خاچه‌كان كۆبویه‌وه‌و هودنهیهكی له‌گه‌ڵدا
به‌ستن بۆ به‌ده‌ست هێنانی كات بۆ ته‌واوكردنی یه‌كخستنی به‌ره‌ی
موسڵمانان . ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ساڵی 571ك به‌رانبه‌ر به ساڵی 1175ز بوو
به‌و مه‌رجانه‌ی كه صلاح ا‌لدین سه‌پاندبووی به‌سه‌ر خاچ په‌رستاندا،
صلاح ا‌لدین ئه‌مه‌ی به‌هه‌ل گرت بۆ سه‌قام گیر كردنی كۆڵه‌كه‌كانی
به‌ره‌ی ئیسلامی و ڕێكخستنی كاروباره‌كانی شام و هه‌ڵبژاردنی
توانادارهكان بۆ به‌ڕێوه‌بردن . براكه‌ی (شمس ا‌لدین توران شا)ی له‌سه‌ر
دیمه‌شق دانا وله‌سه‌ر بهعلهبهگیش سه‌ركرده (شمس ا‌لدین محمد بن
عبدالملك كوڕی مقدم ) كوڕی ناودارترین ئه‌میری دیمه‌شق بوو دانا له‌سه‌ر
حماه خاڵۆی(شهاب ا‌لدین ) ی دانا و له‌سه‌ر( منیج ) برازاكه‌ی ( تقی
ا‌لدین عمر كوڕی شاهنشای كوڕی ئه‌یوب) ی دانا . له‌به‌ر گرنگی شوێنی
ستراتیژی شام بۆ ڕزگاركردنی كه‌ناره‌كانی له‌خاچ په‌رستان . وه‌ك
موجاهیدێك ته‌واوی ژیانی خۆی له‌ناوچه‌كانی شام به‌سه‌ر برد جگه له‌و
پینج ساڵه‌ی كهلهمصر بوو وه‌ك فه‌رمان ڕه‌وایی. له‌ساڵی 581ك 1186ز
له‌هه‌موو ناوچه‌كانی وه‌ك موصڵ ، دیار بكر ، ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات
(كوردستان ) به‌ناوی ئه‌وه‌وه وتاری هه‌ینی ئه‌خوێنرایه‌وه ، هه‌روه‌ها
سككه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه لێدا . ئابه‌م شێوه ته‌واوی ناوچه‌كانی مصرو
نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب و عێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیا بوو وه‌ك (غۆستاف لۆبۆن )
ئه‌ڵی . جه‌نگی حه‌تین سوپای صلاح ا‌لدین گه‌یشت به‌سوپای خاچ په‌رستان
له‌رۆژئاوای ( ته‌به‌رییه ) لهناوچهێهك كه ناسراوبوو به {اللوبیا}
بهشێوهێهك ڕێگای له‌خاچ په‌رستان گرت كه‌ده‌ستیان بگاته ئاوه‌كانی (
ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه) . صلاح ا‌لدین به‌سه‌ر سوپاكهیا ئه‌گه‌ڕاو هانی
ئه‌دان له‌سه‌ر جیهاد كردن . هه‌ر پۆلێك له‌سوپای خاچ په‌رستان ڕوی
بكردایه ته( ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌ریه ) چاره‌نوسیان كوشتن یان دیل كردن
ده‌بوو . پاشان جه‌نگ وهه‌را له‌نێوان سوپای موسڵمانان و سوپای خاچ
په‌رستان گه‌رم بوو سه‌ركه‌وتن به‌لای موسڵمانان دا شكایه‌وه‌و مه‌لیكی
قودس (جی لوزینان) و ( ئه‌رنات) سه‌ركرده‌ی كه‌ڕه‌ك و سه‌رۆكی جه‌به‌ل
به‌دیل گیران و دوای ئه‌مه‌ش قه‌ڵای ته‌به‌رییه خۆی دابهدهستهوهو
به‌مه‌ش ناوچه‌ی تهبهرییهو ده‌ورو به‌ری ڕزگار كران و له‌وانه :
(ناوچه‌ی سیلت– به‌لقا ْ –جۆلان ) و دواتریش ( حه‌تین و ڕمله و ناصرهو
قیسارییهو حه‌یفا و صفورییه و مهعلیا و شه‌قیف و (غه‌له) و نابلس و
عه‌سقه‌لان) یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕزگار كران . صلاح ا‌لدین به‌خۆی و
هێزه‌كه‌یه‌وه ڕوی كرده شاری قودس له‌مانگی ڕه‌جه‌بی سالی 583ك بۆ
ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌ده‌وری شاره‌كه‌دا سوڕایه‌وه و سه‌یری شوراكانی كرد
له‌كوێوه شه‌ڕ ده‌ست پێ بكات ، مه‌نجه‌نیقی دامهزاندو هه‌ردولا تێك
هه‌ڵپژان و موسڵمانان وا ده‌یان ڕوانییه جیهاد كه‌وا فه‌رزی عه‌ینه
له‌سه‌ریان پێویست ناكات بۆ هه‌ڵنانیان بۆی .موسڵمانان په‌لامارێكی
توندوتیژیان كرده سه‌ر خاچ په‌رستان و تاناچاریان كردن بچنه‌وه ناو
شاره‌كه ،خاچ په‌رستان كاتێك هه‌ستیان كرد شكانیان نزیك بۆته‌وه داوای
ئاشته‌واییان كرد لهصلاح ا‌لدین له‌دوایدا شاره‌كه خۆی دابهدهستهوهو
موسڵمانان چوونه ناو {بیت المقد‌س } له‌ڕۆژی جمعه‌ی27ڕه‌جه‌بی ساڵی 583 ك
به‌رانبه‌ر به 2تشرینی یه‌كه‌می سالی 1187ز . ئه‌و شه‌وه شه‌وی معراجی
پێغه‌مبه‌ر بوو (ص) لێره‌دا ده‌چینه لای( ابن وا‌صل)كهلهكتیبهكهیدا
به‌ناوی { مفرج الكروب فی أخبار بنی ایوب } چۆنیه‌تی نویژی هه‌ینی ئه‌و
ڕۆژه‌مان بۆ باس بكات و ئه‌ڵی { ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 4 شه‌عبان 583ك
9تشرینی یه‌كه‌می 1187ز نوێژی هه‌ینی ئه‌نجام دراو حه‌ره‌می پیر‌وز به‌نوێژ
خوێنان داپۆشرابوو كه له‌هه‌موو لایه‌كی جیهانی ئیسلامییه‌وه هاتبوون بۆ
ئه‌و یه‌كه‌م نوێژه‌ی كه‌له‌دوای پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت .
صلاح ا‌لدین له‌مزگه‌وتی قبه صخره ئاماده‌بوو كه‌له‌و په‌ری خۆشحاڵدابوو
كه‌خوای گه‌وره فه‌تحی دووه‌می پێ به‌خشیبوو له‌دوای عمه‌ری كوڕی ختاب
ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت كهفهتحی یه‌كه‌می كردبوو ، ئه‌و تایبه‌ت
مه‌ندییه‌ی كه‌خوای گه‌وره به‌وی به‌خشی بوو و به‌سه‌ركرده‌كانی تری
نه‌به‌خشی بوو .
( قازی محی ا‌لدین كوڕی زه‌كی ) قازی دیمه‌شق یه‌كه‌م وتاری هه‌ینی
خوینده‌وه‌و كه‌به‌م ئایهتهپیروزهی سوره‌ی الا‌نعام ده‌ستی پی كرد
كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رمیت { فقتع دابر القوم الژین ڤلموا والحمدلله رب
العلمین }دواتر هه‌ر ئایه‌تیكی قورانی پیر‌وز كه‌به الحمدلله هاتبوو
لهقورئاندا خوێندییهوهو وه‌ك سوره‌ته‌كانی { كهف – نمل- سبا ْ – فاطر - }
ئینجا وتی ( ئه‌ی خه‌ڵكینه مژده‌تان ئه‌ده‌مێ به‌ڕه‌زامه‌ندی خوای
گه‌وره كه ته‌نها ئاوات و ئامانجی گه‌وره‌مانه به‌وه‌ی خوای گه‌وره
بۆی ئاماده‌كردون، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ون بووه بۆ گه‌لێكی ون بوو و
په‌رته‌وازه ، ئه‌م ناوچه پیرۆزه‌ی گێڕاێهوه بۆ سه‌ر خاكی موسڵمانان
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه كهوتهژیر چنگی مشركینهوه . كه‌شوێنی نێشته جێ
بوونی ابراهیم و جێگای معراجی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه (ص) بنكه‌ی
پێغه‌مبه‌رانه و زه‌وی حه‌شرو جێگای كرانه‌وه‌ی نامه‌ی كرداره‌كانه
اللهاكبر ڕزگار كرایه‌وه‌و خوای گه‌وره سه‌ركه‌وت و باڵاده‌ست بوو شیرك
ومشركین زه‌لیل و سه‌رشۆر بوون وپاشان دوعای بۆ خه‌لیفه‌ی عباسی و ناصر
صلاح ا‌لدین كرد‌و وتی (خوایه فه‌رمان ڕه‌وایی به‌نده‌ی خۆت كه‌ته‌سلیم
بهفهرمانت بوو ملك صلاح ا‌لدین ئه‌میرو سه‌ركرده‌ی موسڵمانان ڕزگاركه‌ری
بیت المقد‌س كوڕی ابن موزه‌فه‌ر یوسف صلاح ا‌لدین كوڕی ئه‌یوب درێژ‌و
به‌رده‌وام كه )