له كۆنفراسی كۆربه‌ندی هزری كوردی له سلێمانی پاڵاس
ئه‌مرۆ به‌نیازی سوود وه‌رگرتن و ئاگابوون له دۆخی فیكری و زانستی وه‌ك میوان به‌شداریم كرد له‌و كۆنفراسه‌دا، ئینساف و عه‌دل واجبی ده‌كات كه بڵێم له پێنج توێژینه‌وه چوار‌و نیویان جێی ڕێزگرتن بوون و دڵم گه‌شایه‌وه به تێڕوانینه‌كانیان، له‌وانه د. عوسمان عه‌لی(ئازاد گه‌رمیانی) م. عبدالرحمن كریم ده‌روێش م. بێخاڵ ئه‌بو به‌كر د . محسن عبدالحمید . هه‌ر چه‌نده قسه و باسی نامۆ و نامهنتقیشم له هه‌ندێك له ئاماده بووانه‌وه ده‌بیست .
لێره‌دا برگه‌یه‌كی سێ بڕگه‌ی شیرین و ناشيرين ئاماژه پێدهبكهم به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كورته‌ی حاڵی بوونی جیاوازیه‌كانی كه‌سانی ئيسلامی و ئه‌وانه‌ش ناسراون به ئیسلامی له گه‌ڵ ئه‌وانیتردا :
1- د. محسن عبدالحمید ووتی : خه‌ڵكی ره‌خنه‌گر له ئیسلام یان موسڵمانی خراپ حاڵی بوو جیاوازی ناكه‌ن له نێوان (جزئیات) و(كلیات)، ئێمه له جیاتی ئه‌وه‌ی جوزئیات له غه‌ربه‌وه بهێنین ده‌چین كلیات دێنین و به‌مه‌ش ئیسلاممان لێ ده‌شێوێت و ناشتوانین وه‌كو غه‌رب بین، هه‌ر وه‌ك چۆن غهربیهك كه غهربیانه بیر ده‌كاته‌وه بێته لای ئێمه كلیاتی ئیسلامی به‌رێته‌وه به غه‌ربی نامێنێت و به‌ره‌و ئیسلام دێت، ئاواش ئێمه كه كلیاتی فیكری و فه‌لسه‌فیان وه‌رده‌گرین ده‌بینه غه‌ربی زاده‌و له ئیسلام دادهبرێین و به خاوه‌نی خۆمان نامێنین .
2- د. محسن عبدالحمید : عه‌لمانیه‌كان ئیسلام و كه‌لتور و مێژوو تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ به جیا سه‌یریان بكه‌ن ،چونكه ئیسلام هه‌مووی جوانیه به‌ڵام مێژوو كه‌لتور جوان و ناشیرینی تێدایه، كه‌واته نایانه‌وێ جوانیه‌كان ببینن و ناشیرینه‌كان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ئیسلام حه‌ساوی ده‌كه‌ن.
3- عه‌لمانیه‌ت دوژمنی گه‌لانه و صدام و به‌شارو ئه‌تاتورك له نمونه پیسه‌كانی عه‌لمانیه‌تن. (به هه‌ندێك زیاده‌كاری وشه‌ییه‌وه گواستوومه‌ته‌وه بۆ زیادهروونی) سلێمانی 30-11-2013
نمونه‌ی شیرین و ناشيرين 2-3
له كۆنفراسی كۆربه‌ندی هزری كوردی له سلێمانی پاڵاس
لێره‌شدا چه‌ند برگه‌یه‌كی شیرین ئاماژه پێدهبكهم له وته‌كانی د. عثمان علي كه وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌ناوی ( الاسلام و الاقلیات الدینیة والقومیة) پێشكه‌ش كرد :
1- نه‌ته‌وه‌ییه‌كان -قه‌ومیه‌كان- بۆ شه‌رعیه‌تدان به خۆیان له په‌یوه‌ندیه نێوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا سوكایه‌تی به ئیسلام و موسڵمانان ده‌كه‌ن !.
2- قه‌ومیه‌كان تۆمه‌ت ده‌ده‌ن پاڵ ئیسلام كه نهتهوهكانیتری غه‌یره عه‌ره‌بی تواندووه‌ته‌وه، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ڵێم : چۆن خوای گه‌وره بریاری داوه نێر‌و مێ بمێنێته‌وه و له نێو نه‌چن به‌و شێوه‌ش بریاریداوه نه‌ته‌وه‌كان و هۆزه‌كان بمێننه‌وه وه‌كو ده‌فه‌رموێ : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ )13-الحجرات .
3- قه‌ومیه‌كان خۆیان به دڵسۆزی نه‌ته‌وه ده‌زانن و كه‌چی له جیاتی گرنگیدان به رێنوسی كوردی گرنگی به رێنوسی لاتینی ده‌ده‌ن كه هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه وخهریكن زمانی نه‌ته‌وه‌مان له بیر ده‌به‌نه‌وه !.
4- له چوارده سه‌ده‌ی حوكمی ئیسلام هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و تورك و فارس و ئه‌مازیغ و به‌ربه‌ره‌كان ئه‌نجا ته‌واوی كه‌مینه ئاینیه‌كانی وه‌ك قیبتیهكانی میسر و مهوارنهی لوبنان و زه‌رده‌شتیه‌كانی ئێران خۆیان و مهعبهدهكانیان وه‌كو خۆیان مایه‌وه، به‌ڵام كاتێك له ئه‌نده‌لوس و ئیسپانی جاران ده‌سه‌ڵاتی گاوره‌كان به‌رقه‌رار بوو مرۆڤێكیان نه‌هێشت ناوی مسڵمان بێت و بتوانێ به ئازادی كاری دینداری خۆی بكات .
5- گه‌وره‌ترین نه‌گبه‌تی له‌و كه‌سه كوردانه‌وه(به حساب نه‌ته‌وه‌یی) بۆمان هاتووه و ماوه‌ته‌وه كه ئاماده‌ن تۆمه‌تی قات و قری گه‌لی ئه‌رمه‌نه‌كان له سنوری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بخه‌نه سه‌ر كورد نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان!، گوایه ده‌ڵێن كورد ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێی كردووه، كه ئه‌مه گه‌لێك ترسناكه و هه‌ر رۆژێك كورد بێته ده‌وڵه‌ت داوای خوێنی پاپیرانیان له‌كورد ده‌كه‌ن، قسه‌ی ئه‌و جۆره (كوردانه‌ش) ده‌كه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رمانه‌وه !!، به‌ڵگه‌ی فه‌رمانی عوسمانیهكانیش قیمه‌تی نیه، وه‌كو ئه‌وه وایه من هاورێكه‌ی خۆم بكوژم و بڵێم پێم وتراوه و به ده‌ست من نه‌بووه، بابه هه‌ر چۆن بێت تۆ قاتیلی !!. سلێمانی 30-11-2013
نمونه‌ی شیرين وناشيرن 3-3
له كۆنفراسی كۆربه‌ندی هزری كوردی له سلێمانی پاڵاس
لێره‌شدا برگه‌یه‌كی ناشیرین ئاماژه پێدهبكهم به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له جومله‌ی حاڵی بوونی جیاوازیه‌كانی كه‌سانی ناسراو به ئیسلامی ده‌رباره‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا :
ئه‌ندامێكی م.س یه‌كێك له حیزبه ئیسلامیه‌كان هه‌ندێك قسه‌ی زۆرتر به لای هه‌وه‌سی فیكریدا ده‌چوو وه‌ك له‌وه‌ی هێما بێت بۆ شه‌ریعه‌ت و شهریعهتخوازیداو ووتی :
1- ئێمه پێویستمان به جورئه‌ت هه‌یه بۆ تازه‌گه‌ری و یه‌ك دوو نمونه‌ی به‌كاك مفتی زاده‌و زانایهكیتر هێناوه‌و كه نوێخوازیان كردووه و نه‌ترساون له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئیجتیهاد و هتد تا ئێره كێشه‌م نیه !، دواتر نمونه‌ی به خۆی هێناوه كه میراتی خۆی و خوشكه‌كانی و دایكی بێ زیاد و كه‌م و به یه‌كسانی له نێوان خۆیاندا دابه‌شكردووه و هیچیش رووی نه‌داوه به ووتيشی : به شانازیه‌وه كردوومه!!.
ئه‌وه‌شی روون نه‌كرده‌وه كه چۆن كردووێتی، ئایا هه‌ر ئه‌سڵه‌ن بروای به‌و كه‌مه جیاوازیه نیه له میراتدا و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كه شه‌ریعه‌ت دیاری كردووه له نێوان نێر‌و مێدا، یان نه‌خێر بروای پێی هه‌یه و به‌ڵام له دوای دابه‌شكردن به شێوه شه‌رعیه‌كه دواتر وازی له مافی خۆی هێناوه و پێی به‌خشیون!، كه ئه‌مه‌ی دووه‌م جۆرێكه له دیاری و خه‌ڵات و بێ كێشه‌یه . هه‌رچه‌نده ئافره‌تانی لای ئێمه هه‌میشه رووگیر ده‌كرێن و ناچار ده‌كرێن مافیان نه‌بێت یان كه‌م بێت، جگه له‌وه‌ی خوشك و دایك یه‌كسان نین له میراتدا و هه‌ر وه‌كو كور‌و كچ هه‌ندێك جیاوازیان هه‌یه ئیتر ئه‌و كاكه‌یه چۆن ئه‌م (( ئیجتیهاده‌ی)) كردووه ؟!!. ئه‌وه‌شم خوێنده‌وه له هه‌موو خه‌ڵكه‌كه زۆرتر هه‌ستی به ئیحراج بوون ده‌كرد له پرسیارگه‌لی عه‌لمانیه‌كان سه‌باره‌ت به میرات، بۆچی و له‌به‌رچی ئه‌وه‌نده‌ش خۆبه‌كه‌م زانین وملدان به‌حه‌زی ناحه‌زان ده‌رباره‌ی شه‌ریعه‌ت وحوكمه‌كانی!؟. ئه‌وه‌ی لام من ترسناك بوو له‌م لێدوانه‌ی كاكی مه‌كته‌ب سیاسی گوێ‌گران وا حاڵی بوون كه لادان له ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت ده‌رباره‌ی میرات زۆر ئاساییه!! .
2- ووتی محمد خاته‌می لێیان پرسی : له ماڵی خۆتاندا كار به فیقه ده‌كه‌یت؟، ووتی : من كار به ئه‌خلاق ده‌كه‌م نه‌ك فیقه، كه‌واته ئێمه‌ش ده‌بێت به ئه‌خلاق حوكمه‌كان بده‌ین نه‌ك فیقه !!.
پرسیاری منيش ئه‌وه‌یه : جگه هه‌ندێك به‌ناو ئیجتیهاد یان به‌ناو فه‌توا ئه‌گینا فیقه له ئه‌سڵدا مهنتوجی شهریعهتین به ده‌ست و ده‌می موجته‌هیدین دروست بوون ئایا ئه‌و به‌رهه‌مانه خاڵین له ئه‌خلاق ؟!، باشه بۆچی وێنای فیقهو فه‌توا وانیشان بدرێت كه دوژمنه به ئه‌خلاق یان به پێچه‌وانه‌وه ؟!. له‌وه‌ش سهلیبتر ئایا ده‌بێت فیقه به مانای یاسا و رێسای خێزانی و مافه‌كان هه‌موو پاڵنێن بۆ ده‌ره‌وه‌و ته‌نها ئه‌خلاق به حساب رۆڵی هه‌بێت؟!، ئه‌م سه‌ماحه‌ته خه‌یاڵیه بگره سته‌م ئامێزه كێ ده‌یكات و چۆن ده‌كرێت، وا بروات كه‌س به خاوه‌نی ماڵ و موڵك نامێنێت و گه‌وره بچوكی خێزانیش سفر ده‌مێته‌وه و له پێناو یه‌كسانیه‌ك كه منداڵی یه‌ك ساڵه و باوك و دایكی 30-40 له بریاردا ده‌خاته رێزێكهوه ....!!.
سلێمانی 30-11-2013