قوباد تاڵەبانی‌: له‌ باره‌ی‌ نەوشیروان مستەفا ده‌ڵێ‌
30/11/2013 نوسەر: bzavpress

قوباد تاڵەبانی‌: له‌ باره‌ی‌ نەوشیروان مستەفا ده‌ڵێ‌


قوباد تاڵەبانی‌ كوڕی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: كاتێك لەشەڕی‌ ناوخۆدا مام جەلال بە نەوشیروان مستەفای‌ وتوە ئەچمە پیرمام و چاوم بە مەسعود بارزانی دەكەوێـت، بەڵام  نەوشیروان مستەفا رێگری‌ لێكردووە و پێی وتووە یەكێتی لێی نیگەران دەبێت".
ئەو بۆچوونەی قوباد تاڵەبانی كوڕی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان لەهاوینەهەواری پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.

قوباد تاڵەبانی‌ لە نوسینێكیدا لە پەڕەی‌ خۆی‌ لەفەیسبوك لەزاری‌ مام جەلال نووسیویەتی: كاتێك مام جەلال لەتوركیا بووە، ئەو كات نێوانی یەكێتی لەگەڵ پارتی باش نەبوو، شەڕی ناوخۆ بەتەواوەتی كۆتایی نەهاتبوو، جوابی ناردووە بۆ كاك نەوشیروان و برادەرانی مەكتەبی سیاسی، كە دەیەوێ‌ لە سنوری توركیا بێتەوەو لەوێوە بچێتە پیرمام ‌و كاك مەسعود ببینێت، لەوەڵامدا كاك نەوشیروان و بەشی زۆری مەكتەبی سیاسی ناڕازیی بوون، وتوویانە ئەگەر وابكەی هەموو یەكێتی نیگەران دەبێت.

لەبەشێكی‌ تری‌ نوسینەكەیدا قوباد تاڵەبانی‌ ئاماژە بەوە دەكات ، دوای وەرگرتنی وەڵامی نەوشیروان مستەفا، جەلال تاڵەبانی پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح كردوە كە ئەو كات لەئەمریكا بووەوو پێی راگەیەندوە دەمەوێ‌ كارێكی لەوجۆرە بكەم بەڵام كاك نەوشیروان برادەرانی مەكتەبی سیاسی ئەڵێن هەموو یەكێتیت لێ‌ زویر ئەبێ‌, د.بەرهەم لەوەڵامدا ووتی : جەنابی مام جەلال كارێكی باش دەكەی ڕەنگە هەموو یەكێتی-ت لێ‌ زویر‌و نیگەران بێت, بەڵام ئەوەش بزانە هەموو كوردت لێ‌ ڕازی ئەبێت چونكە ئاوێك دەكەی بەسەر ئاگری شەڕی براكوژیدا.