30/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(جیهان) و(جیهانبینی) فیكری ئیسلامی كلیلی هه‌موو ده‌رگاكان !
خوێندنه‌وه‌و خه‌یاڵه فیكریه‌كانی مرۆڤ بۆ (ده‌ر)و (ده‌وروبه‌ر)ی خۆی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌باشترین شێوه به‌ره‌و رووی وه‌ڵامه كامڵه‌كانی بڕوات و به راسترین شێوه ده‌سته‌به‌ری بكات، ده‌بێت له رووانگه‌ی (وشه خواییه‌كان) وكتێب و قه‌ڵه‌می په‌روه‌رگاره‌وه بۆی بڕوانێت، وشه خواییه‌كان و نهێنیه‌كانی بێ كۆتایه، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت:
(قُلْ لَوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَادًا لِكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَنْ تَنْفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَدًا)109- الكهف
به‌ندایه‌تی و یاخی بوون، برایه‌تی و بڕینه‌وه‌ی یه‌كتر، هێزی خێر‌و هێزه‌كانی شه‌ڕ، كه‌رامه‌ت و كهرامهتداری وكهرامهتفرۆشی، رۆح و رۆحپارێزی و رۆحفهنایی،عه‌قڵ و سنوره‌كانی عه‌قڵ و سه‌ره‌ڕۆیی عه‌قڵ، كاریگه‌ری ئاین و ئاینداری، له‌كارخستن و گێڕكردنی ئاین و ئاینداران، مه‌ترسی نه‌زانی و خرۆشاندنی ئه‌فسانه وگهرمكردنی بازاڕی گێلایه‌تی، ده‌سمایه وسهرمایهو موڵكایه‌تی تایبه‌ت و گشتی، ره‌سه‌نایه‌تی و رهچهڵهكخوازی ودژو نه‌یاره‌كانی، ئازادی و دادویستی، تاك و خێزان و سه‌ربه‌خۆییخوازی، سته‌م وسته‌مكار،تاغوت و سه‌ربازانی تاغوت، پاوانكاری و ته‌راتێن، چێژ‌و چێژداوایی و چێژپه‌رستی، شه‌ریعه‌ت و سه‌روه‌ی شه‌ریعه‌ت، مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ، ئه‌وانه‌و رووبارێكی هه‌میشه خوڕو ته‌ییار لهزاراوهو چه‌مكه‌كان، وشه به‌رزو پڕ وێنه‌كان، رژێنه‌ری ئیلهامه جوانه‌كان، له رووباری ده‌سته‌واژه‌وه بۆ ده‌ریایه‌كی هه‌رده‌م روون و ڕه‌ییان له(مانا)و(هانا) له دووتوێی گفته‌كانی وه‌حیی خوایی و پێغه‌مبه‌ریی- سه‌ڵات وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت- چاوه‌ڕێی (دڕاندن) و(دركاندن)ن!.
(دڕاندن) و (دركاندن) به كام واتا؟
به واتای(دڕاندن)ی پۆشاك و په‌رده رووكهشیهكان، كه میراتگهلی نه‌زانی، نه‌خۆشیه ده‌روونی وپاشخانیهكان،نهییاری، هه‌ڵه‌و هه‌رزه‌یی، پارچه پارچه‌كردنی ده‌قه‌كان، پاشكۆیه‌تی،راڕایی و ڕاكردن له‌مه‌یدان،لوتبه‌رزی و له‌خۆڕازیبوون،گشت ئه‌وانه و زۆر پهتایتر نوێنهراتیان ده‌كات و بوونه‌ته(په‌نا)و(په‌نهان)كه‌ری مانا‌و مه‌به‌سته‌كان، (دركاندن)یش به‌مه‌عنای ده‌رهێنان و هه‌ڵێنجانی (حیكمه‌ت) و(حوكمه) نهێنیه باڵا‌و ئه‌وینداره‌كان، ئه‌ویندارو ئارهزومهندو تامه‌زرۆ به واقیعی (بوون)، بوونی بونه‌وه‌ره‌كان و مرۆڤ و گه‌ردوون و ئه‌و هێزوتینه غه‌یبیه بێسنوره‌ی هه‌موویان ده‌بات به‌ڕێوه، هێزی موتڵهتی خوای خاوه‌ن هه‌موو ئه‌و جیهانانه، یان ئه‌و تینه رێكخراووگوێڕایهڵهی كه چووه به ناخی هه‌موو مه‌وجودات ومهخلوقاتی خوای گه‌وره‌دا و بێلادان و سكه شكاندن ملی رێ‌یان گرتووه بۆ ئامانجه خواییه‌كه، بۆ مه‌به‌سته پهروهرگاریهكه، بۆ خاتیمه دیاریكراوه ئیلاهیهكه!.
پرسیاری دواتر ئه‌مه‌یه: كام (حیكمه‌ت و حوكمه)كان ؟.
وه‌ڵامیش به‌م شێوه‌یه: حیكمه‌ت و حوكمێك كه له دایك بووی واقیعی ده‌قه‌كانی وه‌حیی و ئاكامی ژانه زه‌ینیه‌كان و نه‌زیفی هێزه ههستیارو ههڵقوڵێنهرهكانی ناخ و ناوچه غه‌یبیه‌كانی مرۆڤی موسڵمان بێت، واقیعی وه‌حیی و ژان و نه‌زیفه فیكریهكانیش (ئیجتیهادیه فیكریه‌كان)ی لێبهردهبێتهوه، (ئیجتیهادی فیكری) و (فیكری ئیجتیهادی) له‌هه‌موو ئاسته‌كانیدا موریدی (ده‌ست) و (قه‌ڵه‌م) و(كه‌لامی) خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه، فیكریش ئه‌گه‌ر له‌وێوه گوزه‌ر بكات به زۆر شتی چاوهڕاننهكراو ده‌گات و جیهانێك له په‌نهان دێته ئامێزی، كه‌لام وكاره ئیعجازیه (ئه‌مری) و(خهڵقیهكان)ی خوای ته‌نها و باڵاش خاتیمه‌ی نیه و نابێت، وه‌كو ده‌فه‌رموێت:
(وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) 27- لقمان
فیكر‌و هزرخوانی مرۆڤه‌كان، هه‌م به‌هره‌ی خوای گه‌وره‌یه و هه‌میش فهڕوفهرمانی ئه‌وه، فه‌رمانیش به بیر‌و بیركردنه‌وه ته‌نها یه‌ك (ئامانج)ی سه‌ره‌كی هه‌یه‌و (ئه‌نجام)یش ته‌نها یه‌ك دانه‌یه ئه‌گه‌ر به رووه دروستهكهیدا كاری خۆی كرد و رێگای خۆی بڕی!، ئامانج و ئه‌نجامیش ته‌نهاو ته‌نها نزیك بوونه‌وه‌و گه‌یشتنه به‌خوای گه‌وره‌و ههرئامانج و ئاواتێكیترههبێت، زۆر بێت و كه‌م بێت، گرنگ یان ناگرنگ بێت، دوای ئامانجی به‌خوا شادبوون سه‌ره‌ی دێت و ده‌خرێته ریزه‌وه، راستر ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان له خزمه‌تی گه‌یشتنن به خوای گه‌وره. هه‌ر بیر‌و بیرۆكه‌یه‌كیش، له‌ئێستاو داهاتوو، نهمانگهیهنێت به‌ناسین و په‌رستنی خوای پهرروهدگار یه‌كسانه به هیچ و بهزایهدانی ته‌مه‌ن و ته‌وه‌للابوون و خۆدزینه‌وه‌یه له‌و حه‌قیقه‌ته موتڵه‌قه‌ی كه پێویسته هه‌وڵی درێژایی ژیانمان بۆ ئه‌وه بێت پێی بگه‌ین و چاومان پێیگهش بێت ودڵمان پێیروناك بێته‌وه‌و رۆحمان پێی ئاسوده بمێنێت و جه‌سته‌مان لێی بحه‌سێته‌وه هه‌تا به ره‌زامه‌ندی و پاداشتی ئه‌به‌دیش بگه‌ین كه ئه‌وانه‌ش جگه لای خوای گه‌وره لای كه‌س و شوێنی‌تر ده‌ست ناكه‌وێت!.
فیكرێكم بۆچیه له خوا نزیكم نه‌كاته‌وه؟، بیرمه‌ندیی چی نرخێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆخوا نهمژێنێت؟، ئه‌ندێشه چۆن دڵی پێخۆشكهم ئه‌گه‌رهه‌موو رۆژێكم هه‌نگاوێكی نوێ نه‌بێت بۆ به‌ره‌و خوا چوون؟، هه‌رچی بیر‌و بیرۆكه‌و به‌رهه‌مه بیریاریهكان هه‌یه به من چی، كامه خێر‌و بێریانه، ئهگهرخوای گه‌وره‌م روونتر پێ ئاشنا نه‌كات و رۆحم پێیه‌وه بهندوكۆت نه‌كات؟، بیركردنه‌وه وجه‌نگه فیكریه‌كان و ژانه هزریه‌كان و پرۆژه‌كانی عه‌قڵ وعهقڵدۆستی و مه‌رسومه هۆشمهندیهكان له كوێدا به من ده‌گه‌ن؟، كه‌ی به هانام ده‌گه‌ن؟، چۆن ئه‌مان و زه‌مانێك ده‌بن؟.
ئه‌گه‌ر-ئه‌و ژان و جه‌نگ و پرۆژه فیكریانه- نه‌بنه ده‌رگا وده‌زگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گوێی هه‌موو كاروباره مرۆییه‌كان بگرێت و له وه‌حیی ئیسلامه‌وه ره‌زامه‌ندی بۆ وه‌ربگرێت، له (وه‌رزش) و (وه‌رزێری) و (وه‌به‌رهێنانه)وه، هه‌تا ده‌گاته (ته‌ندروستی) و (مرۆڤدۆستی) و (خۆشه‌ویستی)، هه‌تا ده‌چێت و داده‌به‌زێته ناو (مزگه‌ت) و(ده‌وڵه‌ت)، (فێرگه)و(سه‌ربازگه)، (دادگا) و(دایه‌نگا)، (په‌رله‌مان) و(په‌روه‌رده)، (هونه‌ر)و(نمایش) و (سینه‌ما)، (شیعر)و(ئه‌ده‌ب) و (ڕۆمان) و(چیرۆك)، (شارسازی) و (شارستانی)، (تێكۆشان) و(شۆڕش) و(به‌ره‌نگاربوونه‌وه)ی تاغوت و تاغوتیهكان، (ئابوری) و (بانك) و (بۆرسه)و (بازاڕه‌كان)
ئه‌و فیكر‌و فیكرههڵكۆڵینه، یان هزرو هزروانیه، له‌و بوارانه‌ی ناومان بردن و له‌وانه‌ش كه ناومان نه‌بردوون، نابنه نمونه‌و نرخیان نابێت ئه‌گه‌ر له‌ڕووانگه‌ی (خواناسی) و(خواپه‌رستی) وبۆ (خوا) ژیان و بۆ(خوا) مردن هه‌وێن نه‌ده‌ن به ژیان، هه‌موو ژیان، ئه‌گه‌ر نه‌كرێنه ناسنامه، ناسنامه‌ی تاك وكۆی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه‌كان، به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه ئیمانداره‌كان، ئه‌وانه‌ش:
له‌بیرو بیرمه‌نده‌كان، كه به‌خوای گه‌وره‌مان نه‌گه‌یه‌نن و نهمانسپێرن به ته‌نهایی خوا، ئه‌وه بێ دوو دڵی ده‌مانده‌نه ده‌ست شه‌یتان و شه‌یتانی بوون، مل و چاوشۆڕمان ده‌كه‌ن بۆهێزه جاهیلیه‌كان و جاهیلیهتمان لێده‌كه‌نه ئاین له به‌دیلی ئاینی ته‌وحید، له‌جیاتی خۆگیرساندنهوهش به ئوممه‌تی ته‌وحیده‌وه گرێمان ده‌ده‌ن به تاغوتێكی دژ به(فیكری ته‌وحید) و(ته‌وحیدی فیكریی) ئوممه‌تی خاوه‌ن په‌یامه‌وه،كامه په‌یام؟، په‌یامی (نه‌مر) و(نه‌مریی)،پێڕه‌وی (نور)و (نوراندن)، پێگه‌ی فورقان وفهڕههنگی باڵا، په‌نای رۆح و پاكیزه‌یی رۆحه‌كان،په‌نجه‌ی (هیوا)و (هیدایه‌ت)،په‌لكه زێڕینه‌ی (ڕه‌حمه‌ت) و (ڕه‌حه‌تی)، په‌یمانی (پارێزراو) و (پایه‌دار)، ئه‌ویش په‌یامی (قورئان) و(قوربانی)ه، كه پیك و پاچی سه‌رسه‌ری جاهیلیه‌تی كۆن ونوێیه !.
بازنه‌یه‌كی فیكر‌و زیكریش كه له قورئاندا خشته‌ی بۆ كێشراوه به فیكر ده‌ست پێده‌كات و به زیكر كۆتایی دێت، دیسان و پاشتر به زیكر ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌و به‌فیكر كۆتایی دێت، ئه‌م خولگه‌ی (زیكر‌و فیكره) یان(فیكر‌و زیكره) كهلهیهكتر بوونه‌ته دوو گیانی ناو جه‌سته‌یه‌ك یان جه‌سته‌یه‌كی دووگیان!، ئه‌وه ده‌چه‌سپێنێت كه دونیای فیكری ئیسلامی، ئه‌گه‌ر هه‌زاران لق و لكی لێ بێته‌وه، له ئامراز تێپه‌ڕ ناكات و وه‌كو (ئامراز)ێكیش یه‌ك (ئامانج)ی هه‌یه ئه‌ویش گه‌یشتنه به خوای میهره‌بان ودهسكهوتنی گه‌وره‌یی وڕێزی بێ وێنه‌و به‌رزترین نمره‌یه لهسایهو سێبه‌ری وی‌دا. قورئانیش ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآَيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ (190) الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ (191) رَبَّنَا إِنَّكَ مَنْ تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَار)190- 192: ال عمران.
ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رده‌ستان هه‌وڵێكه بۆ ته‌قه‌دان وكردنه‌وه‌ی ده‌رگا له‌سه‌ر كه‌مێك زاراوه و هێنانه زمان و عه‌رزوحاڵی هه‌ندێك (كێشه‌ی حه‌قیقی) و(حه‌قیقه‌تی كێشه) فیكری و فیكره جیاوازه‌كانی ناوخۆی ئیسلامه‌تیمان،یان ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام و ئیسلامه‌تی، كه‌پێویسته به‌پێی تێگه‌یشتنمان بۆ حوكم ودابهشكردنه (ئیسلام)یه‌كه بۆ دونیای فیكر‌و خوانه فیكریه‌كان، قسه‌ی دڵی خۆمانی له‌سه‌ر بكه‌ین و مشتێك له‌و مشت ومڕهی كه(خۆم له گه‌ڵ خۆم) هه‌مه یان (خۆم له گه‌ڵ خه‌ڵك) یان (خۆم له‌گه‌ڵ واقیع)دا به شێوه‌ی شیته‌ڵكردن وبهراووردی فره‌لایه‌نی بیخه‌مه به‌رگوێ و چاوی خوێنه‌ران، به‌ئومێدی گه‌یشتنی په‌یامه بچوكه‌كانم وه‌كو خۆی به خوێنه‌ران به گشتی و نوخبه‌ی فیكر به تایبه‌تی، مۆری ره‌زامه‌ندی خوای به‌رزو به‌ڕێزیش بۆ من له‌سه‌روی هه‌موو شته‌كانه‌وه‌یه.
(1)
له (دڵه) وه یان له (عه‌قڵه) وه......؟؟
زۆر‌و كه‌مبوونی ئیمان بووه‌ته پێوه‌رێك بۆ به‌رزو نزمبوونی (ئاسوده)یی و (ڕوون)بینی و (ئاكار) به‌رزی، نه‌بووه‌و ناكرێت هه‌میشه ئه‌وسێ خاڵه له خاڵێكدا بچه‌قن و باڵا نه‌كه‌ن یان نزم نه‌بنه‌وه. به‌ڵكو ناوه‌ناوه (نائارام)ی و (خراپ)بینی و(ئاكار)ساردی ده‌بێته میوانێكی ره‌زا قورس. پرسیاریش ئه‌وه‌یه له كوێوه راستیكهینهوه؟,به‌چی ئارامی وحه‌قیقه‌ت بینی و سلوك به‌رزی به‌رده‌وامی پێبده‌ین؟، له (دڵ)ه وه یان له (عه‌قڵ)ه‌وه؟ یان له هه‌ردووكیانه‌وه ؟.
جیهانه نه‌بینراوه-غه‌یبیه- كه‌ی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزه‌و ناڕه‌حه‌ته عه‌قڵ و دڵ وه‌كو دوو ده‌زگای دوور‌و دوژمن به‌یه‌كتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. هه‌روه‌ك كه‌سێك بیه‌وێت مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ دوو جه‌سته‌دا.
ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك دڵ ئاسوده‌و ئارام نیه ته‌نها له دڵدا مه‌گه‌ڕێ بۆ هۆكار یان چاره‌كه‌ی!. به‌وشێوه‌ش كه‌ی له عه‌قڵدا خراپ بینینێك, یان خراپ بڕیارێك هه‌بوو ته‌نها له عه‌قڵدا وێڵی زانینی هۆكارو چاره‌سه‌ری مه‌به!. به‌ڵكو له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ده‌بێت له عه‌قڵه‌وه بڕوانی بۆ عه‌قڵ و هه‌روه‌ها بۆ دڵیش, وه له دوربینی دڵه‌وه بڕوانی بۆ دڵ و بۆ ئاسمانه‌كانی عه‌قڵیش. ئه‌م دوو سهحرایهی عه‌قڵ و دڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه گێژهڵوكهو گوڵبارانیشیان هه‌یه!.
ئه‌مه‌ش باشترین رێگایه بۆ ئاشكراكردنی په‌نهانه‌كان خێربێت یان شه‌ڕ، بۆیه ده‌بێت له دڵ و له عه‌قڵه‌وه ده‌ست به‌كاربین و ئه‌و هاوسه‌نگیه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و تێكدانی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ش له ده‌ستدانی دڵ یان عه‌قڵی لێ ده‌بێته‌وه!، ئه‌وه‌ش یانی مردنی مرۆڤه‌كه ئه‌گه‌ر به زه‌ویشدا بێت و بڕوات، زۆر به‌قوڵی سه‌رنجی ئه‌م ئایه‌تانه بده, وه‌ڵامه‌كان هه‌موویان له‌وێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر ده‌سیشت نه‌كه‌وت ئه‌وه به هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ت بۆی كردووه‌و به‌خۆتدا بچۆره‌وه و لۆمه‌ی خۆت بكه‌و بێبهختیهكهت!، خۆت به نه‌زانی یان سه‌رسه‌ختی خۆت به‌ده‌ستت هێناوه.. فه‌رموون بۆ فه‌رمایشتی خوای گه‌وره:
( إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَنْ كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ )37-ق, (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ, بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ) 43-44النحل
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وتارۆكهیهم له (فه‌یسبووك) دابه‌زاند برای به‌ڕێزم مامۆستا به‌شیر عه‌بدولكه‌ریم چه‌ند وشه‌یه‌كی وه‌كو سه‌رنج له‌سه‌ر وته‌كه‌م نوسیبوو منیش له‌به‌ر جوانی سه‌رنجه‌كانی و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی باسه‌كه‌ش پێم خۆش بوو بیخه‌مه ریزه‌وه، ئه‌وه‌تا نوسیوێتی:
« ده‌ست خۆش سه‌یدا...به‌ڵام مرۆڤ ته‌نها به‌عه‌قڵ و‌دڵ نابێته مرۆڤ... به‌ڵكو مرۆڤ له سێ پێكهاته‌ی (دڵ وعه‌قڵ ونه‌فس) به‌رقه‌راری ژیان بووه, بۆیه به‌درێژایی مێژوی مرۆڤایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر چوار سه‌ربازگه‌دا دابه‌ش بووه ودهشبێت:
1- ئه‌وانه‌ی نه‌فسیان غه‌له‌به ده‌كات به‌سه‌ر دڵ وعهقڵیاندا ده‌بنه ئه‌سیری نه‌فس و ئاره‌زوو به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه كه ئه‌م جۆره‌یان زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگاكانی پێكهێناوه.
2- ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵیان غه‌له‌به‌ی كردوه به‌سه‌ر نه‌فس و دڵیان‌دا، كه ده‌توانیین بڵێین كه ئه‌مجۆره‌یان ده‌سته‌ی فهلاسیفهو ئهشباههكانیانن. كه دڵێكی بێ سۆز‌و نه‌فسێكی كپكراویان هه‌یه.
3- ئه‌وانه‌ی كهدڵیان غه‌له‌به ده‌كات به‌سه‌ر نه‌فس وعهقڵیاندا كه‌ده‌توانین نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌یان به عاریف وهه‌ندێك له متصوفین بهێنینه‌وه كه به‌ئیخلاصه‌وه له رێگای راست لایان داوه.
4- ده‌سته‌ی چواره‌م ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌نی دڵێكی ساز‌و زیندوو عه‌قڵێكی پشت ئه‌ستور به قورئان و نه‌فسێكی فه‌رمانبه‌ری سه‌رڕاستی خۆیانن له‌ژیاندا, به‌مانه دهوتڕیت مرۆڤێكی زیندوو واته: سێ كوچكه‌ی هێزی پێبهخشراویان به‌دروستی وه‌گه‌رخستووه, كه‌واته ده‌بێت هه‌رسێ نیروی (عه‌قڵ و‌دڵ ونهقس)به‌دروستی ئاراسته بكرێت تا مرۆڤ ببێته مرۆڤ نه‌ك شتی دیكه، به‌ڵام فه‌زڵدانی هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یاندا وه‌ك فه‌زڵدانی هه‌ریه‌ك له ستون وكۆڵهكهو گه‌ڵای ساباتێكی بهسێبهرهوه به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌یاندا, كه مه‌علوومه كۆڵه‌كه چه‌نده گرنگه بۆ ڕاگرتنی ستون وستون و گورگه‌ش چه‌ند گرنگه له راگرتنی گه‌ڵاو سێبهرخهری كه‌پری حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ له هه‌وارگه‌ی ژیاندا. دووباره ده‌ست خۆش
منیش ئه‌وه‌نده‌م وت: ماشاوالله له ده‌م وده‌ست رهنگینیت مامۆستا به‌شیری برام, حه‌ق وایه من بێ ده‌نگ بم و جنابت وته‌ی جوان بفه‌رموویت!, له‌و ته‌قسیمه عارفانه‌ی جنابت سوودی باش وه‌رده‌گرم ئهگهرمۆڵهتیشم بده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆم ده‌ستیان له‌مل یهكتردهكهم و ده‌یكه‌مه شتێكی‌تر له‌داهاتوو، چونكه ئاكامی قسه‌كانت به‌م ئیتیفاقه دوو قۆڵیه ستراتیجیه‌ی نێوان عه‌قڵ و دڵ نه‌بێت ناتوانن ده‌روون له سوچێكا حهشركهن و رایبێنن به‌ژێر باربوون!، دوژمنی هاوبه‌شیش پیویستی به جیهادی هاوبه‌شه!.
(2)
بیر، بیرۆكه، بیرمه‌ند , كێ و له كوێ ؟؟
له زوه‌وه وانه‌م وه‌رگرتووه كه له مه‌جلیسدا له شوێنێك دانه‌نیشم دوایی پێم بڵێن چۆڵیكه, جا به راسته‌وخۆ یان بهكینایه !، بۆیه هه‌میشه حه‌زم له خواری مه‌جلیسه، ئه‌مه‌ش باسی ته‌وازوع و خۆخۆشهویستكردن نیه تكایه !!. به‌ڵكو ئه‌مه ده‌رسی زه‌مانه‌یه‌و ئه‌وه‌ی دهردهدارێكیش ده‌یزانێت ههزارحهكیم نایزانێت، به‌ڵام, به‌ڵام هه‌رگیز حه‌زم به‌وه نه‌بووه و ئاواتم نهخوازتووه له ماریفه‌و مۆڵكردنی ماریفهدا یان بیر‌و به‌یاندا له خواره‌وه بم وگوێكرێكی كهڕهواڵه یان قسه‌كه‌رێكی بێفهڕو فیكربم، ئه‌مانه حه‌ز بوون به‌ڵام چۆن بووم, خوا ده‌زانێت و خۆشم هه‌میشه لۆمه‌ی خۆم ده‌كه‌م، زۆر جاریش له مه‌جلیسی برایان ودۆستانی هاوتای خۆم یان به‌رزترو گه‌وره‌تر له‌خۆم پێشنیار‌و په‌یامم له مێشكدا بووه، به‌ڵام خه‌تای خۆم بوو یان شه‌یتانه‌كه‌م زاڵبوو، به‌خۆمم ده‌وت بێده‌نگ بیت باشتره!، ههرعهینی بابه‌ت كهسێكیتر به كامڵی یان كاڵی یان كوڵاوی یان سوتاوی ده‌ریده‌بڕی و سه‌رانی مه‌جلیس ئامینیان بۆ ده‌كرد, ئیتر ئه‌و ده‌بووه خاوه‌ن بیرۆكه‌كه‌و ههركهسیتر چی بفه‌رمووایه ده‌بووه حاشیه نوس یان موعهللیق وشارح بۆ ئه‌و بیرۆكه‌ی له مێشكی مندا هه‌بوو وه‌لێ كهسێكیتر وتی و دركاندی، به‌ڵام من شه‌رمنی و خۆبه(هیچ) زانین رێگه‌ی نه‌دا عه‌رزیان بكه‌م !.
بۆیه وا ده‌زانم هه‌موومان خاوه‌نی بیرۆكهین و لێمان دێت بیرمه‌ند بین، ئه‌مما هه‌ندێكمان خاوه‌ن بیرۆكه‌و بیرمه‌ندین(بالقوة) وههندهكهیتر(بالفعل)، وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر وه‌كو منی جاران نه‌بین هه‌موومان ببینه بیرمه‌ند (بالفعل) !.
ئه‌وه‌ش ده‌زانم هه‌ردوو ههندهكه پلیكانه‌ی هه‌یه و به‌رزو نزمه‌و وه‌كو یه‌ك نین.هه‌رچۆن ئیمانی ئیمانداران وه‌كو یه‌ك نیه و هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز ده‌كات.
بۆچی ده‌توانین موسڵمان بین به‌ڵام ناتوانین خاوه‌ن بیر‌و بیرۆكه‌و بیرمه‌ند بین؟!، ئایا كه‌سێك نه‌یه‌وێت وا بێت، حاڵی بوونی بۆ (ئیمان) و بۆ (توانا)ی مرۆڤه‌كان و بۆ (ئاراسته) خواییه‌كه ناكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه؟، هه‌رئه‌و خوایه كه داوای (ئیمان) ده‌كات داوای (بیر)و(بیركردنه‌وه)و (بیرۆكه) و(بیرمه‌ند) بوونیش ده‌كات!، چۆن فه‌رمانێكی به جێیه‌و فهرمانێكیتری پێچه‌وانه‌یه؟!. (په‌نا به تۆ خوایه).
وه‌سێتم بۆ خۆم ئه‌وه‌یه كه پێش مردن هه‌رچی بیرۆكه‌یه‌ك ده‌چێته پشتێنه‌ی زانستی(كه‌لام)ێكی تازه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ خواناسی و خواپه‌رستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی و فیكر‌و رۆحی زه‌وی نشینان، هه‌رزوو بینوسم یان بیدركێنم، دوایش چی له‌قه‌ب و(له‌قه)یه‌كمان لێ ده‌درێت پیویسته حه‌واڵه‌ی ئه‌و خوایه‌ی بكه‌م كه به فه‌رمانی ئه‌و بیردهكهینهوهو ده‌یه‌وێت وه‌كو (مؤمن) بین (مفكر)یش بین !. بۆ ئه‌وه‌شه كه ده‌فه‌رموێت: (قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُمْ بِوَاحِدَةٍ أَنْ تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَى وَفُرَادَى ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُمْ مِنْ جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَكُمْ بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ) 46- سبأ.
(3)
(قورئان) له‌كوێی ئێمه دایه، ئێمه له‌كوێی (قورئان) داین ؟؟.
پرسیاری ساڵانێكمه كه بۆچی مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ قورئان رووكه‌ش و سارد‌و وشك و كاتیی و ده‌می ونیوهچڵیه؟!، بۆچی چێژ‌و تامه‌زرۆیمان له قورئانه‌وه ده‌گمه‌نه‌و خۆزگه‌ی به وشكه‌ساڵیه؟، له‌به‌رچی (بزاڤی رۆح) و (ڕۆحی بزاڤمان) تێراو و تێزاو نه‌بووه به هه‌واو هه‌یمه‌نه‌ی وه‌حیی؟، چی وایكردووه نه‌مانتوانیوه له‌جیهانه نورانی و به‌ره‌كه‌ته كهونیهكهی قورئان خۆمان به‌یه‌كجاری به‌هره‌مه‌ندی رۆحی و ده‌روونی بكه‌ین و له ده‌ریای ئاسوده‌یی بێسنوریدا ئیقامه‌ی هه‌میشه‌یی وه‌رگرین؟.
ئه‌م گرفتانه كۆنن و كه‌س نیه پشكی تێدا نه‌بێت، هه‌یه تاسه‌ری تێناوه, هه‌یه هه‌تا ناوكی, هه‌یه هه‌تا ئه‌ژنۆی, هه‌روا خواروسهر ده‌كات به پێی ملكه‌چبوون و ئه‌ندازه‌ی سهركزكردن یان گوێ ئاخنینی كه‌سه‌كان!.
جا بۆ ئه‌وه‌ش به وه‌حیی خوایی هه‌ناسه بده‌ین و ههوڵدهربین و ناخمان حهواوهی سێبه‌رو سه‌نگه‌ری پڕلهئهمانی قورئان بێت، به‌تایبه‌تی بۆ وه‌رگرتنی ته‌وحید و ره‌گ و رایه‌ڵه‌كانی ده‌بێت له گرفته‌كانی رابووردوو لاده‌ین و هه‌رچیه‌ك موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌ریه و كوللابیهو جه‌همیه و.... هتد نوسیویانه بیخه‌ینه لاوه و مامه‌ڵه‌مان راسته‌وخۆ له گه‌ڵ وه‌حیی به گشتی و -قورئان به تایبه‌تی- بێت, به‌و پاشینه رۆحی و ژینگه پاك و ئاماده‌ییه فیتریانهی هاوه‌ڵان بێت كه بۆ وه‌رگرتنی ئاراسته‌كانی وه‌حیی به‌ركارو رێكاریان بوو، بێ ئه‌وه‌ی گرێ و گۆڵه‌ی لوغه‌وی یان ده‌روونیان دروستكردبێت.
هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوون، له‌وه‌ش زۆرتر گه‌رم وگوڕتر بوون، هه‌میشه‌یی بوون، كرداریی بوون، گشتگیرانه بوون، خۆشحاڵیی بوون، زوو حاڵی بوون، به‌ده‌ست و بردبوون، ده‌بێت ئێمه‌ش وابین ئه‌گینا قورئان له شوێنێك و قورئان خوێنانیش له شوێنێكیتر ده‌بن!، ئێمه موحتاجی (زانستی كه‌لام)ێكی نوێ یان (كه‌لامێكی زانستین) زۆر زوو له‌ناو (جه‌و)و(جه‌وله) قورئانیه‌كاندا نیشته‌جێمان كات، له خۆماندا قورئانمان نیشاندات و بمانكاته شاشه و ئاوێنه‌ی جیهانه بێ گهردهكهی وه‌حیی !، هه‌تا نه‌وه‌یه‌ك بێته‌وه مه‌یدان كه‌ڵكی ئه‌وه‌یان هه‌بێت و دروست بێت موریدی هاوه‌ڵان بن، بێ ئاگاش نیم كه گرفتی فیكری و فه‌لسه‌فی گه‌وره‌ی وه‌كو (عه‌لمانیه‌ت) و(عه‌وله‌مه)ی رۆژئاوا و (سروشیه‌ت) و(قادیانیه‌ت) و(ئیلحاد) و(نه‌ته‌وه‌په‌رست)ی و...هتد دژمانه، وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ش به قورئان و زاراوه قورئانیه‌كان و فیكرێكی پاپه‌ند به وه‌حیی ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه‌یه مانه‌وه‌مانه له سنوره‌كانی قورئان وهه‌ڵوێسته قورئانیه‌كاندا، هیچ چاره‌مان نیه جگه له‌وه و ته‌نها ئه‌ویش ده‌توانێت ده‌رمان بێنێت له په‌شێویه رۆحی و(ناڕۆحی)ه‌كان, هیچیش نیه له‌ژیاندا له‌به‌رده‌م قورئاندا خۆی بگرێت، فه‌رموون تاقیكهنهوه!.
جوان له‌م ئایه‌تانه بكۆڵنهوهكه چۆن خوای گه‌وره‌مان پێده‌ناسێنێت و چۆن باس له هێزوتینی بێ به‌رانبه‌ری قورئان ده‌كات!، زانست بهكهلامی خوای گه‌وره باشترین زانستی كه‌لامیه بۆ گشت وه‌ڵامه‌كان له كۆن ونوێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه قورئان و ئێمه‌ی موسڵمان له‌یه‌ك شوێن بین و یه‌ك شوێنه‌وارمان بێت. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
(لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ * هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ * هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ * هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) 21-24الحشر.
(4)
(من و تۆی پێوه‌ر) یان (پێوه‌ری من و تۆ)..؟؟
زۆرچاو ده‌گێڕم, زۆرێكیش گوێ ده‌گرم, كه‌م كه‌میش ده‌خوێنمه‌وه، له‌م گه‌ڕان وخوێندنهوهمدا (گابه‌رد)و(گا ئاسته‌نگ)ی به‌رده‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فیكری وقاڵبوونهوهمان له فه‌لسه‌فه‌ی بوون و حیكمه‌ته باڵاكانی كۆتایی -دواڕۆژ- و ته‌واوی فه‌رهه‌نگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بوونه‌وه، (گا له‌مپه‌ر)ی به‌رده‌ممان ئه‌وه‌یه ده‌ویسترێت وهه‌وڵی هه‌میشه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی من و تۆ, ئه‌وو ئه‌وان, ئێمه‌و ئێوه, بكرێته پێوه‌ر، ببێته كێشهر، قه‌پانی هه‌موو شته‌كان، هه‌موو شه‌خسه‌كان، هه‌موو رووداوه‌كان، به‌تایبه‌تی ولهپێشی گشتیانه‌وه پێوه‌ره ئاده‌میه‌كان له جێی پێوه‌ره خوداییه‌كه خهتڕێژی (ئاراسته) و(ئامانج) و(ئاكام)ه شه‌ریعه‌تیه‌كان بن، ئه‌مه‌ش چی ده‌گه‌یه‌نێت، جگه رهتكردوهی شه‌ریعه‌ت وئه‌حكامه‌كانی یان سنوردار‌و سنورداش كردنیان؟!.
له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێوه‌ره‌كان و میزانه نه‌گۆڕه‌كانی وه‌حیی خوایی بمانكێشی نه‌ك بیكێشین، بمانپێوێت نه‌ك بیپێوین، له قهپانماندا نه‌ك له قه‌پانی بده‌ین، به‌ڵام مرۆڤه سه‌رسه‌خته‌كان ئه‌وه‌یان ناوێت، یانی: ده‌یانه‌وێت شه‌خسه‌كان پێوه‌ر بێت نه‌ك شه‌ریعه‌ت، بۆڕازیبوون یان نارازیبوون له‌سه‌ر ژیان و به‌ڕێوه‌بردنی ژیان، ئه‌مه قسهوكرداری مرۆڤه ستهمكارو یاخی و شاخی بووه‌كانه. ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت پێچێكیتری دڵم بكه‌مه‌وه وقسهكهشم رۆشنتروكورتتر بكه‌مه‌وه، ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر باسی حاكم و حاكمیه‌تی خوای گه‌وره بكرێت ده‌ڵێن: ئه‌وه قسه‌ی سه‌ید و مهودودیه!، ئه‌گه‌ر باسی جه‌نگ وجیهاد بكرێت ده‌ڵێن: ئه‌وه بیری عه‌بدوڵڵا عه‌زام و ئوسامه‌یه!، ئه‌گه‌ر له بیدعه‌و خوڕافات هه‌ڵوێستت هه‌بوو ده‌ڵێن: ئه‌وه عه‌قڵیه‌تی ئیبن ته‌یمیه‌و ئیبن عهبدولوههابه!، خۆ ئه‌گه‌ر فیكر‌و فیكرمهندی و ئیجتیهاد و نوێخوازیی داوابكرێت ده‌ڵێن: ئه‌وه داوای محمد عه‌بده‌و ئیقبال و رشید ره‌زایه!، مه‌به‌ستی یه‌كه‌م و دواهه‌مینیش بچوككردنه‌وه‌ی شه‌رع و گه‌وره‌كردنی شهخسهكانه یان به قهزهمكردنی هه‌ردووكیانه!!، ئه‌وه‌ی باسی نیه ئیسلام و خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، هه‌روه‌كو ئاینێكی (كه‌م ئه‌نداممان) بۆ هاتبێت!.
به داخه‌وه زۆرێك له نوخبه‌ی موسڵمانانیش به‌م ئاوازه گوێی خۆیان و خه‌ڵكه‌كانیان ئاو ده‌ده‌ن!، ئیتر باسی به‌چكه عه‌لمانی و باوه عهولهمهییهكان مه‌كه, چی ده‌ڵێن و چی ده‌كه‌ن و چی ده‌نوسن!، ئامۆژگاریم بۆ خۆم ئه‌وه‌یه بۆ شكاندنی ئه‌و ئاسته‌نگه گه‌وره‌یه شه‌رمم نه‌بێت له نوسین و نواندنی هه‌رچیه‌ك شه‌ریعه‌تی خوا بكاته مه‌رجه‌ع و شهخسهكانیش بكاته مه‌ئمور و مورید!، كێ به‌م تێڕوانینه ده‌ڵێت: ئامیین، با به فیكرێكی ئاوێزان به وه‌حیی سوچێكی ئه‌م مه‌یانه فراوانه بگرێت و بكه‌وێته لمۆزی ئه‌و ئاسته‌نگه به‌ڵایه و ئیسلام بكه‌ینه‌وه خاوه‌ن بڕیاری سه‌ر هه‌موو سهكۆكان و به شهخسانیهتیهت كردنی شه‌ریعه‌ت بگۆڕین به (به شه‌ریعه‌تی) كردنی شه‌خسه‌كان، ئه‌مه‌ش پێوه‌ری باڵا‌و ته‌نها بێت، ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌مه رێگایه‌كی دووره له چاوی ئێمه‌دا به‌ڵام لای خوای گه‌وره نزیكه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ)25-الحديد.
(5)
(زاراوه‌ی زیندوكردنه‌وه) و (زیندوكردنه‌وه‌ی زاراوه‌كان)!
زۆر به‌لامه‌وه قورسه و له پارویه‌كی دڕكاوی ده‌چێت و هه‌رچی ده‌كه‌م گه‌رووم نایكێشێت!، كه ده‌بیسم و ده‌بینم و ده‌خوێنمه‌وه ته‌قه‌للایه‌كی بێ وچان هه‌یه بۆ ناسین و ناردنی مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی ده‌قه‌كانی وه‌حیی بۆ مێشك و ماڵی بیسه‌ران و خوێنه‌ران, به‌ڵام به‌زاراوه و ده‌سته‌واژه نامۆكان به وه‌حیی، وه‌كو ده‌سته‌واژه فیكری و فه‌لسه‌فیه‌كانی رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتیه‌كان، ئه‌م تێكۆشانه شێواوكارییهش نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه له گوڕ‌و گۆڕیندایه،له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا دوو زیانی گه‌وره‌مان پێگه‌یشتووه.
یه‌كه‌م: زاراوه‌كانی وه‌حییمان كڕوكپ كردووه یان مراندووه.
دووه‌م: زاراوه نامۆكانیش شوێنی ئه‌وانی گرتووه‌ته‌وه‌و نه‌ك نه‌یتوانیوه مانا راسته‌كانی شه‌ریعه‌ت بخاته‌ڕوو به‌ڵكو پڕوكاندوێتی!.
هه‌روه‌كو وه‌حیی له جیاتی زمانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌ی مه‌ككه‌و مه‌دینه به زمانی ئینگلیزی و له ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپی یان ئه‌مریكیه‌كان دابهزێنرانبێت، له كاتێكدا ئه‌و زاراوانه ئه‌وانه‌ی وه‌حیی و دژه وهحییهكانیش پێش ئه‌وه‌ی باس له مانا كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری یان لوغه‌وی یان مێژوویه‌كانی بكرێت بنچینه‌و بناغه‌یه‌كی عه‌قائیدی و فیكری قوڵی هه‌یه, عه‌قیده‌ی زاراوه‌كانی وه‌حیی له گه‌ڵ عه‌قیده‌ی زاراوه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌وانیتریش نه‌ك یه‌كگرتوونین به‌ڵكو به‌یه‌كیش ناحهزو ناكۆكن!، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان به زاراوه ته‌وحیدی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی و (شارخوازییه) تایبه‌ته‌كانمان نایانه‌وێت و ناتوانن بیكه‌نه چوارچێوه و قاڵبی فه‌لسه‌فه‌و جیهابینیان، به‌و شێوه‌ش ئێمه بۆمان ناكرێت و ناپه‌سه‌نده به زاراوه تایبه‌ته جیهانناسیهكانیان مانا‌و حیكمه‌ته باڵاكانی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بدركێنین و بیكه‌ینه له‌قه‌ب وناوو نازناو بۆ بیروباوه‌ڕه ئیسلامیه‌كانمان.
كاتی ئه‌وه هاتووه بۆ ئاشنابوون به‌ڕۆح و ره‌وایی و رێبازی وه‌حیی له به‌رگ و ده‌فره لوغه‌وی و زه‌مینیه تایبهتهیكهیدا بهیڵینهوه و وه‌حیی و ناوهحیی نه‌كه‌ینه هاوسه‌رینی یه‌كتر!، زاراوه‌كانی شورا و عه‌دل و ئیحسان و ئیمان و به‌یعه‌ت و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و وهلاو و به‌راو و یه‌كسانی و ئوممه‌ت و تهعارف و ته‌عاون و یه‌كبوون و و زوڵم و شیرك و كوفر‌و حه‌ق و باتڵ..هتد, بۆچی و به چی پێوه‌رێكی زانستیی شه‌رعی كرچ و كاڵ ده‌كرێنه‌وه؟, وه له‌به‌رچی شه‌رم و ترس و خراپ حاڵی بوون و نیازخراپی رێگه نه‌دات زیندووبن له به‌رانبه‌ر زاراوه (نا ئیسلامی)ه‌كانی وه‌كو ئیشتراكیه‌ت و دیموكراسیه‌ت و لیبراڵیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت....هتد؟!، ئایا خێر‌و سه‌ده‌قه‌یه ئه‌وانه هێنراون و كراونه‌ته مانابێژی ره‌سمی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره؟!، خۆ ئیسلام كه‌ڕوڵاڵ و بێكه‌سیش نیه هه‌تا وه‌رگێڕو ئاماژهچیی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئوممه‌ته‌وه بۆی بهێنرێت!، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئوممه‌تی موسڵمان زیدوو بێت, ده‌بێت له زیندووكردنه‌وه‌ی زاراوه شه‌رعیه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین, ئه‌گینا ره‌وته فیكریه‌كانی ئه‌وان دادمان نادات و ره‌وته‌كه‌ی خۆشمان له بیر ده‌چێته‌وه !!، فه‌رموون با ده‌ست بكه‌ین بهبهیان و به‌لاغی (زاراوه‌ی زیندوكردنه‌وه) و (زیندوكردنه‌وه‌ی زاراوه‌كان (مصطلح الإحیاء) و(إحیا‌ء المصطلحات). خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموووێت:
(وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَذِهِ الْقَرْيَةَ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًا وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا وَقُولُوا حِطَّةٌ نَغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ , فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ فَأَنْزَلْنَا عَلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا رِجْزًا مِنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ) 58- 59 – البقرة (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقُولُوا رَاعِنَا وَقُولُوا انْظُرْنَا وَاسْمَعُوا وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ) 104- البقرة.
(6)
(باڵای حیكمه‌ت) و (حیكمه‌تی باڵا) !
به‌ده‌ست خۆم نیه و ناخم داوام لێده‌كات كه پێشه‌نگ و پێشه‌وا زه‌روره‌تێكی ئیسلامی و ئینسانیشه، هه‌تا لێیه‌وه فێربین و ده‌ستمان بگرێت بۆ گه‌یشتن به نهێنیه‌كان، نهێنی بوون، نهێنی بۆچی و بۆكوێ و له كوێوه؟. ئه‌رێ براینه، ئه‌م پێشه‌نگه هه‌م زه‌روره, هه‌م كه‌م و روو له كهمیه!، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ندێك له (چاولێكه‌ر)ی و ههندهكهیتر له(چاوه‌ڕوان)ی‌دا بمێننه‌وه، بۆ یه‌كه‌میان: هه‌رچی به‌رده‌ست وچاوی كهتبێت دوایكهوتووه، دووه‌میش: جارێ له قه‌له‌ق و چاوه چاودایه، ده‌شزانم كاری هه‌ردوو ههندهكه خاڵی نیه له‌خاڵی خاس وخراو، ئه‌ی چی بكه‌ین؟, روو له كوێ بكه‌ین؟, شكاتی حاڵمان بۆ كێ به‌رزكه‌ینه‌وه؟.
ئێمه پێشهوایهكمان ده‌وێت (لێمان) نه‌بڕێت و(لامان) لێبكاته‌وه وبه (لامانا) تێپه‌ڕنه‌كات و(لامان) نه‌دات له جاده‌ی وه‌حیی، به‌ڵكو بتوانێت بمانگه‌یه‌نێته ژێرباڵی(باڵای حیكمه‌ت) و(حیكمه‌تی باڵا)!، حیكمه‌تی باڵاش لای خواپه‌رستان هیچ نیه جگه خواپه‌رستیی راسته‌قینه‌و (ئاودان) و (ئاوه‌دان)كردنه‌وه‌ی زه‌وی خوای گه‌وره.
دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌نگ وپێشه‌وایانی (به‌یان) و (مه‌یان)،(به‌یان)ی شه‌ریعه‌ت و (مه‌یدان)ی كار به شه‌ریعه‌ت (كه‌م) یان (كه‌مئه‌ندام)ن!!، بۆ قوتاربوون باشترین رێگا‌و كورتترین كاروان, ناسینی ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌یه تا له واقیع و وڵاتی دابه‌زاندنی حیكمه‌تی به‌رزو باڵادا نیشته‌جێبین، راشكاوانه‌تر ناوه‌كانی خوای به‌رزوباڵا رێگایه بۆ ناوه‌رۆكی حیكمه‌ت و حیكمه‌تی باڵا و ناسینی به‌هره وبارانی به‌ربڵاوی. ئه‌ویش به داوهزاندنی سێكوچكه‌ی:
1- پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره.
2- ته‌ره‌فی خوای گه‌وره هه‌میشه به خاوه‌ن منه‌ت بزانین.
3- مه‌شق و راهێنانی رۆحی و فیكری و ده‌روونی، ئه‌ویش بهتهوفیقی خوای گه‌وره.
یانی هه‌رسێكیان پێكه‌وه بكه‌ینه ئامراز‌و ئاوازی رۆژانه‌مان هه‌تا خوای گه‌وره تۆزێك له (الحكیم)ی خۆی حیكمهتمان بداتێ، هه‌ندێك له(العلیم)ی خۆی عیلمان پێ ببه‌خشێت، مشتێك له (القادر)یی خۆی هێزمان بۆ بنێرێت، له (الرحمن)ی خۆی ره‌حممان پێبكات و رهحمدارمانكات، له ناوی(السلام) ئه‌مانمان قبوڵكات و بمانسوڵحێنی هه‌تا بیبینه ئه‌مان و زه‌مان بۆیه‌كتر، له ناوی(المتكبر) غیره‌تمان بداتێ هه‌تا مل به‌رز و رۆح گه‌وره‌بین له ئاست تاوان و تاوانباراندا، به (المهیمن) خۆشهمانكات كه ئاگامان له خۆمان بێت و چاودێریی خۆمانبین و نه‌كه‌وینه ته‌ڵه‌ی رۆژگاره‌وه.
خوای به‌رزو به‌ڕێز ناوێكی نیه ئێمه نه‌توانین لێی بههرهمهندببین، حیكمه‌تی باڵاش لای ئێمه گه‌یشتنه به باڵاترین حه‌كیم و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنور كه ته‌نها خوای گه‌وره‌یه، ئیتر خه‌می چی؟, گومان له‌چی؟, دڵه‌ڕاوكێ بۆ؟!، دوژمنه‌كانی حیكمه‌تی باڵا, كه گومان و گومانكارانن, ناتوانن لێمان بشێونن، ئه‌گه‌ر دووچاری بێكه‌سیش هاتین و قڕوقاتی پێشه‌نگه‌كان بوو، ئه‌وه چاره و ئه‌وه رێگه‌چاره، با داوا له‌خوا بكه‌ین و چاومان لهسهرناوو سیفه‌ته جوانه‌كانی بێت و چاو له‌خوای خۆمان بكه‌ین!،كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی تیمارو تهییارێك نیه بۆمان بلوێ هانای بۆ به‌رین مه‌گه‌ر چاووچاوگهكانی وه‌حیی كه له‌وێوه مورادمان حاسڵ ده‌بێت.
هه‌رئه‌مه‌ش شایسته‌یه ناوی حیكمه‌تی باڵا بێت و له پێناویدا خۆمان بژێنین و بمرێنین. خوایه هه‌ر تۆ په‌نای!. خوای په‌روه‌ردگار بۆ مه‌شقی رۆح و ده‌روون و ده‌ری هه‌موومان ده‌فه‌رموێت: (فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَى وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ) 90- الانبیا‌ء. ئه‌مه‌شیان بۆ منهتباریمانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ) 11- ابراهيم.. كۆتا وته‌ی پیرۆز فه‌رمووده‌ی پیغه‌مبه‌ری پێشه‌وایه -سه‌ڵات وسه‌لامی له‌سه‌ربێت- بۆ دوعاكردن و پاڕانه‌وه‌یه وه‌كو ده‌فه‌رموێت: (اللهم ارزقنی علما نافعاً..)....!!.
ئه‌م كورته قسه‌مان با پێوه‌ر بێت بۆ رێگای دوور‌و درێژمان و به‌ڵكو وون نه‌بین.
(7)
له قۆناغی (إن شا‌ء الله) بۆ قۆناغی (ماشاء الله)..!!
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌م بۆ بزه‌و خه‌نده نیه، به‌ڵكو بۆ پێداگهڕانهوهی ژیانی خۆم و خهڵكانێكیتری (هاودین) و(هاودید)و(هاوقۆناغ)ی كاری ئیسلامهتیمن، هه‌ندێك (هاوته‌مه‌ن) و زۆریشیان له‌سه‌روی خۆمه‌وه‌ن، وه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی تۆمار‌و ئه‌رشیفی (ده‌نگ) و(ده‌نگۆ) و (باس) و)بابه‌ت) و (كار)و(كاریگه‌ر)ی قۆناغی رابوردوومانه، كه‌چۆن له‌داماوی خۆمان و داگیربوونمان به شوومی ده‌سته‌وسانی یان خود دهستهوسانكردن، ته‌مه‌ڵی یان خۆتهمهڵكردن بچوك بووبینه‌وه!.
ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا-سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر بێت- به(العجز) و(الكسل) ناوی بردووه‌و هانای بۆ خوای گه‌وره بردووه له‌و دوو په‌تاو به‌ڵایه بیپارێزێت، هه‌ردووكیان پێكه‌وه پێش ئه‌وه‌ی جه‌سته بیمار‌و بێكاركهن، ده‌كرێت عه‌قڵ راوه‌ستێنن و له جوڵه‌ی بخه‌ن !.
ده‌زانم ناگاته پله‌ی شێتی به‌ڵام كه عه‌قڵ نه‌یتوانی له ئاستی رۆژگار تواناكانی خۆی رۆكات و لهشهوگاری جاهیلیه‌تی هاوچه‌رخ عوروج بكات و هه‌ڵبێت له بارگاوی بوون!.كامه وچۆن بارگاوی بوونێك؟، بارگاوی بوون به هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌و خێڵ و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی بیر‌و بۆنه باوه‌كان و دوابڕاوهكان!، هه‌موشی له له‌حزه‌ی وه‌لانانی حوكمی شه‌ریعه‌ت و لالوت بوون له حاكمێتی عه‌قیده‌و كۆیله‌كردنی عه‌قڵدایه!، به‌ڵام به كه‌ژاوه‌ی پینه‌وپه‌ڕۆ یان خۆگێلكردن له‌گفتوگۆی جددی و زۆركاتیش به(حیكمهتاوی)كردنی هه‌ڵوێسته په‌ڕۆیی و گێلۆكهییهكان كه‌ڕوو ده‌دات، یانی گه‌یشتن به سنوری (سیلاوی) كردن یان (شووم) كردنی كۆمه‌ڵێك نمونه‌و نمایشی (ئیسلام)یانه!!.
ئهگهرعهقڵ ئه‌مه حاڵی بێت، جه‌سته‌ش به‌سروشتی خۆی ژێرباری عه‌قڵه‌و به‌خاوی ئه‌و خاوه‌و به‌خێرایی ئه‌و خێرایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه كارا‌و كاریگه‌ربوو ئیتر خۆزگه‌ت به شێتی!، چونكه شێتی دووره له ته‌كلیفی شه‌رع و له‌مه‌حكه‌مه‌ی خاوه‌نی شه‌رع، جارانی كار‌و كرێكاریي ئیسلامی دۆخێك هه‌بوو هێشتا هه‌رماوه كه‌هه‌موو شتێك ده‌سپێردرا به‌بڕیاری سه‌رپێی و به‌حوكمی زه‌مانه‌و به‌داهاتووی نادیار، بۆ ئاودانی دڵی گوێگره (نازداره‌كان)ی وه‌كو ئێمه‌و مانانیش وشه‌ی(إن شا‌ء الله) به‌س بوو، دوایش به‌رهه‌مێكی زۆر كه‌م و خه‌رجییه‌كی زۆر له(كات) و (كار)و (كارته) جۆراو جۆره‌كان ده‌چووه فایله تۆزاویه وونبوهكانهوه، هه‌تا وایلێهاتبوو ماوه‌یه‌ك كه‌سێك(إن شا‌ء الله)ی بكردایه، ده‌یانپرسی(إن شا‌ء الله)ی ئیسلامی یان نا ئیسلامی؟.
ووته‌ی (إن شا‌ء الله) و بڕوا بون پێی به‌شێكه له ته‌وحیدو باوه‌ڕ به قه‌ده‌ری خوایی،به‌ڵام ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه بڕۆین و بگه‌ین به قۆناغی (ماشاء الله)!، یانی:
عه‌قڵی ئیجتیهادی و سه‌ربه‌خۆ بخه‌ینه كار‌و له‌و ده‌سته‌وسانی و ته‌وه‌زه‌لی و ده‌ستبه‌سه‌ری رزگاری بكه‌ین و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌له ئاسۆكانی (ئایات) و(ئهنفس) و(ئافاق) پێیدراوه و له‌سنوری توانا‌و پێویستیه‌كانی مرۆڤدا ئاو بووه‌ستێت ئه‌و نه‌وه‌ستێت و له‌گه‌ڵیدا كاری (سه‌رپێی) و (سه‌ره‌ڕۆیی) و (سه‌رزاری) و (سهرلهدهری) ببێته به‌شێك له مێژوو!!.
مێژووی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ (إن شا‌ء الله)دا هیچی له‌ڕابوردوو نه‌چێت و بزاڤێكی نوێ نوێ بده‌ینه باوه‌ڕ، باوه‌ڕێكی تازه‌تازه بكه‌ین به‌به‌ری بزاڤماندا، هه‌تا هه‌موو رۆژێك له گه‌ڵ هه‌موو نوێبوونه‌وه‌و داهێنانێكی موسڵمانانه‌دا بڵێن: (ماشاء الله..... ماشاء الله) !!. له‌م ئایه‌تانه‌ی خوای پیرۆز‌و پایه‌داری بێ وێنه سه‌رنج بده‌ن كه ده‌فه‌رموێت:
(قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا) 2- المزمل، (قُمْ فَأَنْذِرْ) 2- المدثر، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ) 6- التحريم، (وَلَا تَقُولَنَّ لِشَيْءٍ إِنِّي فَاعِلٌ ذَلِكَ غَدًا * إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَى أَنْ يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَذَا رَشَدًا)23-24 الكهف، (قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ) 108 -يوسف.
(8)
(قۆناغپەروەری) و (قۆناغپەڕاندن)...!!
چی بكەم؟!، بەحەزو حەواڵەی من نیە، هەرچەندە پەلەو پڕۆزاندن یان هەڵەشەیی و هەڵپروكاندن هەندێك كات دیكۆری كارەكانمان جوان بكات و دڵمان خۆش بێت كەبە شتێك و شوێنێك گەیشتووین، بەڵام ئەوە جگە لەسیحری دیكۆر كەچاومانی شێواندووەو دوایش بووەتە بڕوایەكی بناغە فشۆڵ هیچیتر نیە!،ئەم سیحرەش تاك وكۆمەڵ لەئاستیدا هەمان بەختیان هەیە، ئەگەر ئامادەبووبن قابلیەتی شوێنەواری سیحری (فشۆڵاندن) تێیاندا دەركەوێت!.
بەسەرنجدان لەدەقەكانی وەحیی زیاتر لە قۆناغێك و زنجیرەقۆناغی پەیام و پێگەیاندنی مرۆڤەكانی ناساندووە، وەكو زنجیرەقۆناغی(ئیمان) و (كۆچكردن) و (جیهاد) و (دەوڵەت)دامەزراندن یان ریزە قۆناغی (ئیمان) و (پەرستن) و(ئاكار) و(بزاڤ) یان (ئیمان) و(تەقوا) یان (ئیمان) و(كردار) یان (ئیمان) و(ئیسلام) و(ئیحسان).
ئەوانەش هەم وەكو ئوسوڵ وقەواعید، هەم وەكو جوزئییات ولقەكانی زۆر رەچاوی قۆناغبەندی تێداكراوەو لابردنی عەرەقخۆری و ریباكاری و دابەزاندنی ئەركە سەرەكیە ئیسلامیەكان نمونەیەكی دیاری ئەو قۆناغكاری و قۆناغپەروەرییەن. قۆناغبەندی لەدینداركردنی خەڵكدا گرفتەكانی كەمنین، لەوانە:
ئەگەری مامەڵەی رەق وسندوقی لەگەڵ (زەین) و(زەمین) و(زەمینە)ی هەر قۆناغێكدا یانی غەیب بوونی مورونەت! یان حوزور بوونی زیادەڕۆیی و درێژكردنەوەی قۆناغەكان یان كورتكردنەوەیان.
نەبوونی زەوابیت و ماریفە شەرعیەكان و نەشارەزایی بە مەودای واقیعەكان، یان بێ ئاگایی لە تێهەڵكێش بووونی ئەو قۆناغانە لە هەندێك جاروباردا!, واتە: جیاكردنەوەو دانانی دیواری زەمانی ومەكانی لەنێوان، بۆنمونە: ئیمان و ئیسلام یان ئیسلام و ئیحسان یان عەقڵ و رۆح یان دڵ و جەستە, ئەمانە چەند هەڵەیەكی زەقن، لەكاتێكدا ئەو جیاكاریە بوارێكی تیۆری وزەینیەو بۆتێگەیاندنی مرۆڤەكانە ئەگینا هەموویان دەم و دەست و دڵی یەك جەستەی دین و دیندارین و تەنها لە پەردەلادانی نەزەری لەسەریان هەندێك پێش و پاش دەكەون!.
بەڵام قۆناغەكانی ئیمان و كۆچكردن و جیهاد و دەوڵەت دانان باشتر ئەو ناوبڕە زەمەكانیە(زەمان و مەكان)ی تێدا بەرچاوە, هەرچەندە راست ئەوەیە كە مەرج نیە لە هەموو كاتێك و كەرتێكی جوگرافیدا یەك بەدوای یەكدا ئەو چوار قۆناغە بێتەدی, دەگونجێت و دوژمنیش نابێت بە سوننەتی خوایی لە گۆڕانكاریەكاندا ئەگەر كۆمەڵێكی موسڵمان قۆناغی كۆچكردنیان بەسەر نەهاتبێت و گەیشتبن بە قۆناغی جیهاد و پاشان دەوڵەتداری با لە شوێنێكی تەسك و تەنگاویشدا بوو بێت, یان دوور نیە ئەو حاڵەتە ئاماژە پێكراوە دواتر لە شوێنێك رووبدات, ئەگەر پێشتریش رووی نەدابێت, ئەو حیساباتە فیكریە ستراتیجیە گەلێك پێی حەوجێن, لەناو ئەو(كەڵە تەسەورە) ئیسلامیەدا بۆ چلۆن و چەندێتی بچڕان و گرێدانی قۆناغەكانی دابارینە مەیدان و مەیدان گرتن لە تاغوت و سەربازانی تاغوت, كەدەڕوانینە ڕەوتی رووداوەكانی مێژوو, بە تایبەتی مێژووی هاوچەرخ هیچ كۆمەڵگەیەكی موسڵمان نیە دەستەو تاقمێكیان ناچاری كۆچ و بێ دەرەتانی نەبووبن و بە دینەكەیانەوە وڵاتەكەیان بە جێ نەهێشتبێت!, هەروەكو كۆچكردن و حیكمەتە زۆرەكانی بوو بێتە بەشێك لە جەستەی ئوممەتی ئیسلام و مێژوی داهێنان و داكوتانی حەزارەتە عەقایدیەكەی!. ئەو گرنگیەش تەنها تاپۆی كۆچ نیە, جیهاد و دەوڵەتیش هەمان گەورەیی یان زۆرتریان هەیە, ئیمان و شادەمارە ئیمانیەكانیش هیچ لة جيهاد و كۆچ پێی ناگەن, لەبەر ئەوەی هەموو قۆناغەكان بەڵگەو بەڵگەنامهو دیارده‌ن لەسەر ئیمان و ئیمانداری.
هیچ كاتێك توانای مرۆڤ ناگاتە ئەوەی دڵ و عەقڵ، یان عەقڵ و دەروون، یان دەروون و دڵ لەیەكتر دووربخاتەوە و دیوارێك بخاتە نێوانیان كە ئەگەر لەگەڵ عەقڵ دواندنی كرد هیچ شوێنەوارێكی نەبێت لەسەر دڵ یان دەروون. یان بە پێچەوانەوە ئەگەر چرپاندی بە گوێی دڵدا, عەقڵ هەستی پێ نەكات و لەگەڵیدا كەمێك جوڵەو جیوەی تێنەكەوێت.
ئەوانەی ووتم ناوچەی تێگەیشتن و پاپەندیەكانی مرۆڤەكانەو زۆروكەم دەكات، بەڵام هەندێك كاتیش قەدەری خوا بەرنامەیەكیتری پێیەو زەرورە زوو لێی حاڵی ببین و بیناسین كاتێك روودەدات، چونكە ئەو قەدەرە كە لەچوارچێوەی گۆڕانێكی تاك یان كۆمەڵگە دێتە خوارەوە قۆناغێك یان دوو قۆناغی دواتر پێش دەخات و دەبێتە قۆناغی كتوپڕ‌و لەناكاوی چاوەڕووان نەكراو، ئەنجا هەندێك كەس وكەسایەتی نەناسراویش قوت دەكاتەوە، لەگەڵ هاتنی ئەم دۆخە نوێیەشدا دەبێت قبوڵ بكرێت و بەهانەی (قۆناغبەند)ی و هێشتا ماوێتی نەكرێتە لەمپەر بۆ دوژمنایەتیكردنی، زۆرێك لە شۆڕشەكان ئەم پێوەرە دەیانگرێتەوە بە تایبەتی ئەمانەی وڵاتانی عەرەبی.
كەدەڵێم نەناسراو لەوانەیە هەڵەی من وتۆ بێت وهەڵسەنگاندن وبێژنگكاریمان بۆ مرۆڤەكان زیرەكانە نەبووبێت و نەخشەی رووانیمان ئەوانی نەبینیبێت!. بۆیە لەم كاتانەدا سروشتیبوون ئەوەیە دەستبەرداری قۆناغبەندیبین و لە گەڵ قۆناغی كت وپڕدا دەست پێبكەینەوە و گرێیدەین بە رابووردووە، ئەوەش راستە ئەگەر بوترێت ئەوە لە چاوی ئێمەدا ئەو قۆناغە نوێیە كت وپڕەو نەمانتوانیوە پێشوەخت پێشوازی لێبكەین، ئەگینا كاتی خۆیەتی و باجی دەیان ساڵەی رۆحی و جەستەیی و ماڵیمان لەسەریداوە!.
ئەوەندە ماوەبڵێم هەندێك كات ولەهەندێك شوێن بۆ هەندێك كەس و كۆمەڵ قۆناغبەردان وپەڕەندانی قۆناغێك تەواوی قۆناغبەندی و رەچاوكردنی و قۆناغكاریە! یان قۆناغبەندی ئەوەیە زۆر سور نەبیت لەسەر قۆناغی رابوردوو كە دەزانیت بووەتە بەشێك لە رابوردوو كۆتایی هاتووە!، لەمەیان گرنگتر پارێزگاریە لە فیكری قۆناغبەندی بە شێوە مرۆڤایەتیەكەی كە زۆرینەی ژیان هەروابووەو قۆناغ پەڕاندنەكەش حاڵەتی كەم و دەگمەن وقەدەری تایبەتی خوای گەورەیە و مرۆڤ بە پێوەری شەریعەت و ئەزمونی قوڵیان دەتوانن لێی سوودمەند ببن و لە كیسی نەدەن. قوڵ لەم ئایەتانە بڕوانن و بزانن چۆن خوای گەورە سەرنجمان بۆ لای قۆناغپەروەری رادەكیچشێت:
(إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَئِكَ يَرْجُونَ رَحْمَةَ اللَّهِ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ) 218- البقرة (وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) 247- البقرة. (إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) 277 - البقرة.
(9)
(گرفته‌كانی ناوخۆ) یان (ناوخۆی گرفته‌كان)..؟!
بیركرنه‌وه ته‌نها له‌پێناو ژماردنی گرفته‌كاندا له‌وانه‌یه زۆر كه‌س و كۆی مرۆڤه‌كان لێیان بووه‌شێته‌وه و له ئاماركردنیاندا سه‌ركه‌وتووبن و ماتماتیكیانه هه‌ڵه نه‌كه‌ن كهگرفتهكان كامانه‌یه؟، له‌وانه‌یه منیش -وه‌كو كه‌سانیتر- تۆزێك رووی ئه‌وه‌م هه‌بێت وه‌كو تاكێكی گوێگر له خه‌ڵكی چاوساغه‌وه فێری ئه‌وه بووبم كه له ژماردنی گرێ و گرێسازهكاندا بتوانم یه‌ك و دووی گرفته ناوخۆییه‌كان بكه‌م.
ناوخۆش مه‌به‌ستم ناوخۆ‌و چوارچێوه‌ی كاروكاراكتهره ئیسلامییه‌كانه به تایبه‌ت، ناوخۆیهكیترمان هه‌یه كه‌ئه‌ویش ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانه به‌گشتی، جا لێره‌دا رێگه‌م بده‌ن له‌ناوخۆ تایبه‌ته‌كه‌وه ئه‌وه‌ی بووه‌ته گرفت یان به‌شێك له‌گرفت بۆ خاوكردنه‌وه‌ی واقیعی به‌ره‌و پێش چوونی ماریفه و ماركه‌ی حه‌قیقی دینداری و پرۆژه‌ی ستراتیژی چاره‌نوسسازیی كه‌جێگه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی تێدا بێته‌وه یاد بكه‌م، گرفته‌كانیش فیكری نوخبهكانن, نوخبه‌ی (ئیخوانی، جیهادی، سه‌له‌فی. سۆفی، سه‌ربه‌خۆ، حیزبی، ناحیزبی، نوریی، ئه‌وانیترن).
مه‌به‌ستم لێره‌دا هه‌ر یه‌كێك له‌و نوخبانه سوچێكیان گرتووه‌و سوچهكانیتری دینداریان مۆڵهتداوه!، هه‌ر ئه‌وه‌ش نیه، به‌ڵكو ئاماده‌ش نین هه‌موویان كۆببنه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری و پسپۆڕی هه‌ریه‌كه‌و له‌سوچی خۆیه‌وه فه‌رشه‌كه به‌رزكاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ناوم بردن ته‌نها ژماردنی سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كانی ناوخۆی ئیسلامیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌مه جگه منیش خهڵكیتر ده‌توانێت ئه‌وه بكات و من لێره‌دا شتێكی تازه‌م نه‌كرد و هیچ داهێنانێكم نه‌كرد!.
كه‌وابێت داهێنان وده‌رهێنانی نوێكاری ئه‌وه‌یه كه له (ناوخۆی) هه‌ر یه‌كێك له‌و گرفتانه حاڵی ببم وبتوانم به ئاسانی گوێ‌گران و خوێنه‌ران تێگه‌یه‌نم كهكامهیه شوێن و شوێنه‌واری مه‌ترسیداری هه‌ر یه‌كێكیان؟، له كوێوه هه‌تا كوێیه؟، بێ زیاده‌ڕۆیی و كورتڕه‌وی، كه ده‌ماوێت راوی هه‌ڵه وههڵهداوان بكه‌ین و بیانخه‌ینه سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی، ده‌بێت به هه‌مان دڵسۆزی چاكه‌و چاكه‌كاران رێك ئاماژه پێبكه‌ین، به‌ڵام ئێستا نا.. له شوێنی خۆیدا.
گرفتی به‌ربڵاو ئه‌وه‌یه حه‌شارگه‌ی گرفته‌كانمان پێ ئاشكرا ناكرێت و لێمان نایه‌ت راڤه‌ی بكه‌ین و بیتوێژینهوه، ته‌نها ژماردن و ریزكردنیان- به بێ ره‌چاوكردنی پلهپهندییان- بووه‌ته ره‌گه‌زی رۆناكبیریمان، ئێمه لێره‌دا پێكراوین و په‌كمان كه‌وتووه و پێویستمان به‌وه‌یه له(عه‌قڵی ژمێریار)ی بڕۆین بۆ (عه‌قڵی راڤه‌كاری) وه له عه‌قڵی (ڕوخسارخوێندنهوه) بچین بۆ عه‌قڵی (ناواخن خوێندنه‌وه)!.
ئه‌وه‌نده‌ی بیروهۆشم بڕبكات وای ده‌بینم گرفت له هه‌موو كه‌س و كۆمهڵهكاندایه، چاكه‌ش له هه‌موویاندایه، به‌ڵام بۆ ناسینی چاكه‌كان و ناسینه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كان پێویستمان به ناسینی (ناسنامه)و(سنوره‌كان) و(هۆكاره‌كان) و (ڕێگاچاره)كانی هه‌ریه‌ك له‌و گرفتانه هه‌یه، به‌ڵام عه‌قڵێك ئه‌مانه‌ی پێ ده‌كرێت كه ناوخۆ‌و ناوجه‌رگه‌ی گرفته‌كان تانوپۆ بكات و ناوی گه‌وره و نازناوی داهۆڵیی فریوی نه‌دات!. هه‌تا بگه‌ین به‌و ئاست وڕاسته‌ی پێش ئه‌وه‌ی خه‌می ژماردنی (گرفته‌كانی ناوخۆ) بخۆین، خه‌م و مه‌راقی ئه‌وه بخۆین كه له(ناوخۆی گرفته‌كان)دا به قوڵی رێپێوان بكه‌ین و هیچ تاسه‌یه‌كی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی نهماوهستێنێت!!. خوای جیهانیان ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ) 90- النحل , (وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ). 78- الحج.
(
10)
(گشت گرفته‌كان) یان (گرفته گشتیه‌كان)..؟؟
كه‌سێك نیه گیرۆده‌ی گرفتێك نه‌بێت، مرۆڤێك نا‌بینیت ژانێكی ده‌روونی یان داخێكی ژیانیی نه‌بێت، هه‌یه كه‌م وهه‌یه زۆر، مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن بێ پشك بێت له ئاهوو ئۆفی رۆژگار!, ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌رژمێریان بۆ بكه‌ین مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌و تاقانه, ئه‌گینا زاتێك نیه بتوانێت ژماره‌كه‌یمان پێبڵێت، كه‌وا بێت با باس له به‌رپرسیارێتی بكه‌ین كه‌كه‌سی لێدهرناچیت و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و سوچێكی بگرێت و بیربكاته‌وه و قوڵ بێته‌وه له پرۆژه پێشنیاری چاره‌نوسسازانه هه‌تا هه‌موو گیرۆدهبووهكان پشكێكیان به‌ركه‌وێت له‌ده‌رمانی ده‌ردی سهریهكان!.
سنوری بهرپرسبوونیش له‌دیواری دراوسێ و سهركۆڵانی ماڵه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌لوتكه‌ی هه‌ره‌می ده‌وڵه‌تداریدا ستار ده‌گرێت!، بۆ تێگه‌یشتن له‌گشت گرفته‌كان و چاره‌ی راسته‌قینه بۆیان پێویستمان به نوخبه‌یه‌كی نوێ و ناخێكی نوێ و نیازێكی نوێ و ناوچه‌یه‌كی نوێ هه‌یه بۆ نمایشێكی نوێ له فیكر‌و عهقیدهخوازیدا !، كێ له‌خۆی راده‌بینێت ئه‌گه‌ر كه‌مترین باریشی پێههڵگیرێت و بوچككترین كاری پێبكرێت، تكایه با ده‌ستێك بداته كۆڵی براكه‌ی حه‌تمه‌ن بارسوكی ده‌بێت بۆ براكه‌ی و بۆ خۆیشی سه‌ربه‌رزی و بۆ كۆی ئوممه‌تی موسڵمانیش سه‌ربڵندیه.
له‌گه‌ڵ عینوانی یه‌كه‌م(گشت گرفته‌كان) گرێ و گێره‌م زۆره، به‌ڵام زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌و خه‌م و خهمشێلانهی هه‌مه له‌گه‌ڵ عینوانی دووه‌م (گرفته گشتیه‌كان)!، ده‌زانم زمانتان ناوه‌ستێت و یه‌كسه‌ر پێم ده‌ڵێن: بۆ، ئه‌م قسه‌یه چیه؟، منیش جارێ ته‌نها ئه‌مه ده‌ڵێم: گشت گرفته‌كان هه‌موویان له‌سه‌ر ئاستی تاك یان خێزان روو ده‌ده‌ن، هه‌ندێك تاك و خێزانیش بۆ كه‌مێك ماوه چاوه‌ڕووان ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی كاتیش نایكه‌ن و بێ سێ و دوو سه‌ری رێ ده‌گرن و به پاڵنه‌ری خۆپه‌رستیش بێت بارێكدار ده‌خه‌نه داڵان و باراشێك گه‌نم ده‌به‌نه ئاش هه‌تا بژین و بمێننه‌وه!.
ئه‌ی(گرفته گشتیه‌كان) له كوێدا له بیركراوهو به‌چیدا هه‌ڵواسراوه؟!.
ژماردنی (گرفته گشتیه‌كان) قورس نیه، به‌ڵام دڵی ده‌وێت دڵ!، هێزوتینی ده‌وێت هێزوتین!،گه‌لكاری ده‌وێت گهلگاری!، شان و پشتی قه‌به‌ی ده‌وێ شان و پشت!، ئه‌و مرۆڤانه‌ش زۆر كه‌من!!.
)ئیلحاد) و (نیوه ئیلحاد) و(هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه)و(سته‌مكاری) و(دونیاپه‌رستی) و(عه‌لمانیه‌ت) و(عه‌وله‌مه)ی رۆژئاوا و(داگیركاری) و (نه‌ته‌وه‌په‌رستی) و(خێڵ په‌رستی) و (بنه‌ماڵه‌په‌رستی) و (بێگانه‌په‌رستی) و (كه‌رامه‌ت شكێنی) مرۆڤه‌كان و(ملهوڕی حیزب و رژێمه‌كان) و (برسێتی) و (نه‌خوێنه‌واری) و (ئیعلامی وێرانكار) و به (كاڵاكردنی ئافره‌تان) و (سێكس په‌رستی) و هه‌موو به‌ڵاكانی (چاولێكه‌ری) كوێرانه‌و (هه‌ست به‌كه‌می و بچوكی و قه‌زه‌م) بوون له‌به‌رده‌م ناحه‌زانی دوورونزیكدا و له‌سێداره‌كانی ئامانجه بڵنده‌كانی شه‌ریعه‌تی خودای گه‌وره له زه‌ین و زه‌مینی مرۆڤه‌كاندا وه‌كو (گیان و ژیانپارێزی) و (ئاین و ئیمانپارێزی) و (ژیریپارێزی) و(سامانپارێزی) و (ڕهچهڵهكپارێزی) وله‌ده‌ستدانی (سه‌ربه‌خۆیی) ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاسایی و په‌روه‌رده‌یی و دروستبوونی نه‌وه‌یه‌ك كه وه‌كو ئه‌خته‌بووت لهههزارلاوه ده‌ستیان گیركردووه له جه‌سته‌و جه‌وهه‌ری مرۆڤه‌كان و زۆریتر له‌م گرفتهگشتیانه.
تكایه وه‌رن با هه‌موومان پێكه‌وه شتێك بكه‌ین بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌تا نهكهوینهبهر دوعای شه‌ڕی ئه‌وان و نه‌فره‌ت و نه‌گبه‌تی دونیا‌و دواڕۆژمان له‌لایه‌ن خودای تۆڵه‌سێنه‌وه، ده‌ی خوایه كۆمانكهرهوه و رێكمانخهو دوایش سهرمانخه، ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ی ناوێ به دڵ و به ده‌م و به‌ده‌ستی، خوایه حه‌واڵه‌ی تۆ بێت خوایه منیش جارێ ئه‌وه‌نده‌م پێده‌كرێت ئه‌م هاواره بكه‌م، یارمه‌تیم بده هیچ نه‌بێت له‌هاوار به‌رده‌وامبم!!. خوای گه‌روره ده‌فه‌رموێت:
(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ , وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ , وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) 103-105 آل عمران.
(11-1)
(پێشه‌نگی فیكری) و (فیكری پێشه‌نگ)
پرسیارم له خۆمكرد نوخبه یانی چی؟، نوخبه‌و پێشه‌نگه‌كانی فیكركێن؟،ئه‌ی فیكری پێشه‌نگبوون چۆنه؟،ئه‌ی باشه پێشه‌نگی فیكری ئیسلامی كامانه‌ن؟. جیاوازیان له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی فیكری عه‌لمانی هه‌یه؟، ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ نایخه‌یته روو؟، سه‌ره پرسیار‌و كلكه پرسیاری‌تر زۆرن، جارێ ئه‌وه‌نده‌م پێچار ده‌كرێت.
به‌خۆم ووت: نوخبه یان پێشه‌نگ یان ده‌سته‌بژێر یان زمانحاڵ، نمونه‌ی (دیار)و (دیارده)ی به‌رزی هه‌موو تاقم و ده‌سته‌و حیزب و بزوتنهوهیهكهو له نێوكۆمه‌ڵگه ئادهمیهكاندا ده‌رده‌كه‌ون، به‌م باره‌ی تردا هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌یی نیه هه‌ندێك مرۆڤیان به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موویان نه‌بێته شاشه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ بۆ عه‌كسكردنه‌وه‌ی واقیعه‌كان، جا واقیعی نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌كان، یان واقیعی خۆشی و بهختهوهریهكان، ته‌نها وه‌رگرتن و دانه‌وه‌ی وێنه‌كانیش نیه، به‌ڵكو پاش وێنه‌گرتنیان، لێخوێندن و زهمكردنیان ده‌بێته پیشه‌یه‌كی گرنگنتر بۆ پێشه‌نگه‌كان به ئامانجی زیادكردن و مهقهسكاری و فڵچهكاری وێنه گیراوه‌كان، وه بۆ كڕاندن و لابردن یان سروشتی كردنه‌وه‌ی ره‌نگ و ده‌نگی رووداوه‌كان، هه‌ندێك له‌و نوخبه‌یه به راست و ساغیی ده‌یگوازنه‌وه، ههندهكهیتر بهساختهكراوی!.
ساختهكردنیش نوخبه‌ی خۆی هه‌یه!, له‌وه روونتر ئه‌وه‌یه كهساختهكاری یان(فیكرساختهیی) ده‌خرێته سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی پێشه‌نگه‌كان و وته‌بێژه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و كه‌لتوری و كایه جۆراو جۆره‌كان، لاتان عه‌جایه‌ب نه‌بێت، چاووگوێ بگێڕن و له ده‌زگا نوسراو‌و وتراوو بیسراوهكان وورد بنه‌وه هه‌تا بۆتان روون بێته‌وه هه‌تا كوێ ئه‌م قسه‌یه‌ی براتان راسته؟!.
ڕقم له‌و قسه‌یه‌ش ده‌بێته‌وه كه ده‌ڵێت نوخبه و زمان‌زان و به (ده‌م و پله‌كان) له جیاتی خه‌ڵك بیرده‌كه‌نه‌وه!، چونكه ئه‌مه بۆنی ئه‌وه‌ی لێدێت كه پێشه‌نگه فیكریه‌كان بۆیان دروست بێت توشی لوت به‌رزی ببن و ته‌نها عه‌قڵ لای خۆیان به ره‌وا ببینن، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه‌ئه‌وان شه‌رعیی بێت بۆیان كهگیانی تاغوت بوون و فیرعهونیهت زیندوو راگرن و به عه‌قڵی خۆیان عهقڵهكانیتر بكوژن!، ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌گرێت كه ئیتر نمونه‌و نوخبهیتر ئه‌گه‌ری دروست بوونیان نیه و هه‌بێت و نه‌بێت و هه‌ر ئه‌مانه‌ن كه‌هه‌ن!.
گشت ئه‌م قسانه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی فیكری ساخته‌و فیكری فیرعه‌ونیه،هه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌نجامانه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی (مرۆڤه بیرمه‌نده‌كان) و(مرۆڤی فیكر پێشه‌نگه) كه سنورداری بكات و دوایش له‌گۆڕستان جێگه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان بكات، له‌وانه‌یه ئه‌و ئاكامانانه مانای بێماناتری لێ هه‌ڵكه‌وێت، خۆتان به شوێنی‌دا بگه‌ڕێن و یارمه‌تیه‌كی منیش بده‌ن !.
مێژووی مرۆڤه‌كان ئاوا بووه كه هه‌رده‌م نوخبه‌یه‌ك له‌و نوخبانه رێگه‌یان ته‌خت و ساراكردووه هه‌تا جێگره‌وه‌یان بۆ دروست ببێت، كه‌وه‌كو خۆیان یان باشتر له خۆیان بیربكه‌نه‌وه‌و ببنه چاوساغ و فیكرسازی نه‌وه‌كانی دواتر، نوخبه‌یه‌كیش بووه نه‌یویستووه هه‌تا خۆیان له ژیانابن كه‌سیتر ئهلف و بێیه‌ك بدركێنێت، مه‌گه‌ر وه‌كو ده‌روێش له‌ئاستیاندا سهرهلهقهیان كردبێت!، ئه‌وه‌ش چه‌ند ئاكامێكی داوه به‌ده‌سته‌وه.
یه‌كه‌م: خۆیان بوونه‌ته به‌شێك له مێژوو.
دووه‌م: نه‌ك هاوبیریان بۆ دروست نه‌بوو،به‌ڵكو (دوژمنه بیریان) بۆ هاته مه‌یدان و به رۆیشتنی رۆژگار رایان ماڵیون!.
خوای گه‌وره‌ش فیرعه‌ونی كردووه‌ته نمونه‌ی سته‌می فیكری وعهقڵكوژێك كه ده‌گونجێت هاووێنه‌ی چه‌ند باره بێته‌وه و ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێمان گه‌یاندووه كه فیرعهونیهتی داگیركار‌و داپڵۆسێنه‌ری عهقڵمهندهكان قۆناغێك نیه له رابوردوو، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كه و هه‌میشه له دایك ده‌بێته‌وه‌و جهلدو جه‌للاده‌كانی له جێ‌وڕێی وه‌حیی وعه‌قڵ و ئه‌زمون و ویژدان و نه‌ریت بڕیاری ژیان و بێ ژیانی مرۆڤه‌كانیان له ئه‌ستۆ گرتووه. خوای گه‌وره باس له فیرعه‌ون ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
(قَالُوا آَمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ * رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ * قَالَ آَمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آَذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ)49- الشعرا‌ء
.
(12-2)
(پێشه‌نگی فیكری) و (فیكری پێشه‌نگ).!
ده‌زانم راسته‌وخۆ پێم ده‌وترێت بێ قهززا بێت كاكی نوسه‌ر هه‌ر وشكی ده‌كاته‌وه‌و هه‌ندێك ناواخنی عینوانهكهی ته‌ڕو (لێوهخۆره) ناكات!، جا بۆ ئه‌وه‌ی بێ قهززابم عه‌رزتان ده‌كه‌م كه نوخبه-(پێشه‌نگی فیكری) بریتین له كه‌سه‌كان، كه‌هه‌ڵگری (په‌یامێكی فیكری) و (فیكرێكی په‌یامدار)ن، واته:
فیكر ئامرازی په‌یوه‌ندیانه به مرۆڤه‌كانه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نیه فیكرێكی ساده‌و ساوا یان ساویلكانه بێت، هه‌رچه‌نده له‌وه راناكه‌م كه كراوه و ده‌شكرێت, روویداوه و رووشدهدات كه هه‌ندێك ساویلكه و(ساواحاڵی) بخرێنه ریزی فیكرمهندان و سه‌ره‌ی كه‌س نه‌ده‌ن قسه‌یه‌ك بكات و ریكلامی شین و مۆریشی بۆ بكرێت!!، واتا:
نوخبه‌یی بوونی فیكری بۆ هه‌موو كه‌س به‌لێو ناخورێت و بهگهرویدا ناڕوات، بۆ هه‌ندێك كات و كه‌س وه‌كو پاروێكی وشك و قورس وایه گهروش بیكیشێت گه‌ده فڕێی ده‌دات!، نه‌گونجاوه هه‌ركه‌سێك نێتی هێنا, بێعارهق كردن بگاته مه‌به‌ست و مه‌ودای داوا فیكریه‌كانی نوخبه، لێره‌دا مه‌شق و راهێنانی فیكری باشترین فێرگه‌یه و ژیرانه‌ترین خوێنكارییه.
هه‌رئه‌و فیكر‌و فیكرخوازیهش، سه‌ره‌ڕای گرانیه‌كه‌ی پهیامدارهو له بۆشدا مه‌له ناكات و لهسارادا سه‌یرو سه‌رنج نادات، به‌ڵكو وه‌كو په‌یامی پێیه، په‌یوه‌ست و پاپهندیشه به په‌یامێكی تری باڵاوه كه‌له‌وانه‌یه وه‌حی بێت لای موسڵمانێك وه له‌وانه‌شه شتێكی‌تر بێت لای (ناموسڵمان)ێك، گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سیان بێ په‌یام نین بۆ گوێگرانیان و بێ په‌ناو مهرجعیش نین بۆ شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یان. مه‌رجه‌ع و په‌یامه‌كانیان پاش لێ حاڵی بوونیان باشترین پێوه‌ری به پاك دانانی پاكهكان وبه پیس حساوكردنی پیسه‌كانه.
(پێشه‌وا)یه‌تی فیكری وخاوه‌ن (پیشه) فیكریه‌كان ئه‌وانه‌ن كهگۆمی وه‌ستاوو ئاوی مه‌نگی فیكری تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌شڵه‌قێنن و ده‌یخه‌نه حاڵه‌تی (نه‌رمه جوڵه) و دوایش(به‌رزه ره‌وته) و پاشتر (شه‌پۆلی خێرا)و ئه‌نجا (لافاوی باڵا) بۆ راماڵینی هه‌موو بۆن و بۆگهنیهكی به‌ناو فیكری و به‌ناو ئینسانی و هه‌تا به‌ناو ئیسلامیش!.
ئه‌گه‌ر باش سه‌رنجتان له ئه‌و دوو سێ قسه‌یه‌ی سهرهوهتان دابێت ته‌نها باسی كه‌سه‌كان نیه واته: كه‌سه ده‌سته‌بژێرو زمانحاڵی كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌ڵكو به ئاشكرا باس له (پلیكانه) و (په‌یڕه‌و)ی بزوتنه‌وه‌و (په‌ڕاو)ی كاری فیكرمهنده ههڵكهتهكان ده‌كات، كه ئه‌ویش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو رۆیشتن و پلهكاری و بازنه‌دانه له‌گۆڕینی كه‌سه‌كان و جۆری كه‌سێتی فیكری و كردارییان، ده‌توانن له زاراوه‌كانی (جوڵه) و(ڕه‌وت) و(شه‌پۆل) و(لافاو)ی هزریی رامێنن كه هه‌ر یه‌كه‌یان زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌ك و زه‌ینێكی ده‌وێت، له‌م حهوشهیهشدا (فیكری نوخبه) و پێشڕه‌وه‌كان هه‌ندێك رووناك ده‌بێته‌وه!، كهچییان ده‌وێت و به‌ته‌مای چین و هه‌ڵگری چی خه‌م و خهبهرێكن بۆ ئومهتهكهیان؟.
ده‌ی با هاوكاریان بین به گوێگرتن بۆیان و پشتیوانی كردنیان هه‌تا بتوانین ژماره‌و جۆریان زۆركهین و به‌ڵكو بتوانن دهرمانكهن له‌و هه‌موو به‌ڵا فیكریانهی كه له دوور‌و نزیكه‌وه هێرشیان بۆمان هێناوه...!
خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی فه‌رمووه به چاندن و چه‌سپاندنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی له بواره‌كانی (هاوكاری فیكری) و(فیكری هاوكاری):
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ وَلَا الشَّهْرَ الْحَرَامَ وَلَا الْهَدْيَ وَلَا الْقَلَائِدَ وَلَا آَمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنْ رَبِّهِمْ وَرِضْوَانًا وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُوا وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ أَنْ صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَنْ تَعْتَدُوا وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) 2- المائدة.
(13-3)
(پێشه‌نگی فیكری) و (فیكری پێشه‌نگ)
نوخبه هه‌میشه وێڵه له‌دووی مرۆڤانێك گوێیان بۆبگرن و لێیان حاڵی ببن، هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌دڵیاندا په‌نگی خواردووه‌ته‌وه رێی خۆیان بگرننه به‌ر بۆ ناو‌و ناخیان، خهڵكانێكیتری بێ شوماریش عه‌وداڵی نوخبه‌یه‌كی (هزرساز) و (فیكر ماقوڵ) و (بیر رووناك) و(ڕهسهنخواز)ن تاكو له‌گه‌ڵیان بدوێن و چاویان روون بكه‌ن و چاویلكه‌ی فیكرییان فراوان و (فره بین) بگه‌ڕێت و (فێرگه‌یی)انه روانینیان هه‌بێت بۆ شته‌كان، بۆ شوێنه‌كان، بۆ شوێنه‌واره‌كان، بۆ مرۆڤه‌كان، بۆ ده‌وروبه‌ری مرۆڤه‌كان، بۆ دره‌نگ و داهاتوویان، بۆ ئێستا‌و رابوردویان. بۆ خوای تاك و ته‌نها، بۆ خوا خۆڵینهكان!.
خه‌ڵكه بێ شومارهكه سواڵی په‌یدابوونی پێشه‌نگ و دڵ و بیر روناكانێك ده‌كه‌ن كه روانگه‌مان پێبده‌ن بۆ ناسینی رۆژئاوا به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه وه‌كو:
ڕه‌هه‌ندی تین و تهماحكاریان به سامان و سه‌رمایه‌مان، ره‌هه‌ندی ئیراده‌ی داگیركاریان بۆ زه‌ین و زه‌لامی ئوممه‌تی ئیسلامیمان، ره‌هه‌ندی گۆڕانی یاسا‌و ده‌ستورمان به شێوه‌یه‌ك بمگه‌یه‌نێت به‌كلكی ئه‌وان. بهرپسیارێتیهكه زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌وه هێشتا سه‌ره‌تای رێگایه!.
ئه‌ی پێشڕه‌وانی (هزر)و (هیوا):
پێویستمان پێتانه كه رهههندهكانیتری وه‌ك (چاندن)ی تاغوت و (ده‌زگای یاسای) تاغوتی و (سوپای) تاغوتی و (ڕاگه‌یاندن)ی تاغوتی و (ئابوری) تاغوتی و (ئاسایشی) تاغوتی و رێكخستنی (تاغوتئاوا) كه‌ی ناو جیهانی موسڵمانان تێبگه‌ین كه كێن؟، له كوێن؟، هه‌تا كوێن؟، سهربهكێن؟.
ئامانجی تاغوتانی تاغوتسهراكهی بنگوێ و بندارو دیواری جیهانه موسڵمانهكهمان، ئامانجێكهو دووه‌مییش ههریهكهمهو سێیه‌میش ههردووهمه، ده‌یانه‌وێت كه جیهانه‌كه‌مان ببێته ناوچه‌یه‌ك جگه له‌په‌رستن وحاكمیهتی خوای گه‌وره و كه‌رامه‌تێك كه‌خۆی ره‌وای بینیوه به مرۆڤه‌كان, هه‌موو شتێك ره‌واج و ره‌وایی پێبدرێت!.
زمانحاڵێك و بیرپاك و بیرۆكه قوڵێكمان پێویسته كه‌پێناسه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌تانه بكه‌ن كه له‌پشتی پێشكه‌وتنی (تام وچێژ) و(جه‌سته‌و جه‌مال) و (كۆشك و كه‌مالی) مادده‌یی رۆژئاواوه وه‌ستاوه و بێ ئه‌وه‌ی په‌لكێشمان بكه‌ن بۆ ئیمان هێنان یان شێلاندنی ئیمانمان به ئیمانهكانی ئه‌وان!. هه‌تا بتوانین هاوسه‌نگی (هاورده‌و هه‌نارده) بپارێزین، یانی:
شتانێك هاورده بكرێت كه‌دوژمن نه‌بێت به ئیمانمان، به مێژوومان، به واقیعمان، به كه‌لتوری گشتی و گه‌وره‌مان، به عه‌قڵ و عهقڵسالاریمان!.
نوخبه‌ی ئێمه ده‌بێت نوخبه‌ی په‌یامی ئیسلام بن و له رو به‌ڕو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و زلهێزه (ئاینی) و (ئایینده‌یی) و (ئابوری)ه‌كان, شه‌رمه‌زاریه, ئه‌گه‌ر شه‌رم بكه‌ن و بچوكی خۆیان عهرزبكهن و شكۆی شه‌ریعه‌ت و شایسته‌یی عه‌قیده بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان و توانای شه‌ریعه‌ت و عه‌قیده بۆ وه‌ڵامی پرس و پرسیارگه‌لی مرۆڤایه‌تی له‌كه‌دار بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه پێویسته هه‌نارده بكرێت و به نوسین و نوێكاری و نواڕینی تازه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌كی راست و راستگۆیانه بدرێت پێیان و بخرێته به‌رچاوو به‌ر گوێیان.
ده‌سته‌بژێرێك داوایه كه‌چاویان له‌سه‌ر خۆمان بێت و له(ساویلكه‌یی) و(پاشكۆیی) و(لاساییكردنه‌وه) و (حه‌په‌سان) و(ترسنۆكی) و(نه‌زانی) و(نه‌خوێنه‌واری) و(پارچه پارچه‌یی) و ئه‌و پۆخڵه‌واته به ناو فیكریانهی گه‌مارۆیان داوین رزگارمان بكه‌ن !.
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه دروسته بكرێته ناساندنێكی سه‌ره‌تایی بۆ فیكر‌و فیكرمهندانی ئیسلامی و ئه‌ركه باڵاكانیان و بنچینه‌ی په‌روه‌رده عهقڵیهكانیان و هه‌ندێك ئاماژه‌ی تری گرنگی ئه‌و بواره هه‌ستیاره‌ی كه قسه‌م زۆر ماوه و هێشتا نه‌متوانیوه دڵم بۆتان قڵپ بكه‌مه‌وه و نهێنیهكانتان پێ بڵێم، جارێ بۆ ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده نوتق و مهنتقم فریام ده‌كه‌وێت.
كه‌وا بێت نوخبه‌و پێشڕهوو- بهوپێناسانهی یادمانكرد- گوێگرهكانیان به‌دووی یه‌كتردا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ندێكیان یه‌كتریان حاسڵكردووه، زۆرێكیش یان یه‌كتریان جێهێشتووه‌و پاش و پێش كه‌وتوون و هاواریان به‌یه‌كتر ناگات !، یان هه‌ست به بوونی یه‌كتر ناكه‌ن، سه‌ره‌ڕای نزیكی جه‌سته‌ییان له‌یه‌كتر بوونه‌ته غه‌ریبه‌و نامۆی تاریكه شه‌و !.
نوخبه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌مه كه ناتوانن خۆیان بناسێنن یان ئه‌وه‌یه ده‌مامك به‌كار دێنن و ناتوانن یان نایانه‌وێت پلێت و پێستی خۆیان ده‌رخه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له به‌ڵاكانی دونیای فیكر‌و فیكرمهندان !!. ئێمه پێشه‌نگی ئاشكرامان ده‌وێت، پرۆژه‌ی روونمان ده‌وێت، په‌یامی قورئانی و فورقانی ئه‌وه ئاراسته‌یانه!. خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
(لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا) 21- الأحزاب، (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآَءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ) 4- الممتحنة.
(14-4)
(پێشه‌نگی فیكری) و (فیكری پێشه‌نگ)
پێشه‌نگ یان به‌هره‌مه‌نده بیرمه‌نده‌كان پێویسته رووی ده‌م و ده‌نگیان له هه‌موو یان زۆرینه‌ی خه‌ڵك بێت، كه‌چی ئه‌مه وانیه!، به‌ڵكو ئه‌م ئاماده‌ییه وه‌كو حاڵه‌ت زۆرتر ده‌بینرێت نه‌ك وه‌ك دیارده، راست و دروست ئه‌وه‌یه كه داوا‌و ده‌رمانه‌كانی بیرمه‌نده‌كان بۆ گێره و گلۆر بوونه‌وه (ههمهكهسی)یه‌كان بێت، به‌ڵام هه‌لیان بۆ خۆیان فه‌راهه‌م نه‌كردووه یان نیازیان نه‌بووه (دواندن) و(نواندن)یان له‌گه‌ڵ حه‌شاماتی مرۆڤه‌كان به‌گشتی بێت و له‌وێوه قسه‌ی عه‌قڵ و دڵی خۆیان بكه‌ن، مه‌به‌ستم:
له‌بنه‌ڕه‌تدا دۆزینه‌وه‌ی (ده‌رد)و نوسینی (ده‌رمان)ی راستبگیرانهیان پێویست بوو بۆ ته‌واوی ئادهمیهكانی ده‌وروبه‌ریان بێت,ڕێگریه‌كان له گشتی بوون یان گشتاندنی دارودهرمانه فیكریه‌كان، جگه له نه‌ویستن و نیاز نه‌بوون و رێگه خۆشنهكردنی ده‌سته‌یه‌ك له بیرمه‌ندان خۆیان.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه زۆرێك له خه‌ڵكی نزیك و دوور هه‌ست به شوێنه‌واری فیكر‌و هه‌ڵوێسته فیكریه‌كانیان نه‌كه‌ن،یان نه‌یانه‌وێت هه‌ستی پێ بكه‌ن له‌به‌ر رهچاونهكردن وڕێزنهگرتنی ئوسوڵه ئاینی و مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان, وه به‌هۆی دووركه‌تنه‌وه‌ی خاوه‌ن (په‌یڤه) فیكری و(په‌ڕاوه) فیكریه‌كان له قوڵایی خه‌ڵك و كهمئاگایی لهقوڵپه قوڵپی پرسیار‌و پێویستیه رۆحی وهیدایه‌تی وجهستهییهكانیان وكهمخهبهری له قولاپ وداوی ده‌ست وپه‌نجه و قه‌ڵه‌م و قه‌ول و قه‌راریان.
تهنگهبهرێكیتر ئه‌وه‌یه كه به‌هره‌مه‌نده بیرڕۆشنهكان زوڵاڵانه ناخوێنن!, هه‌تا خه‌ڵكی زۆرینه راكه‌ن به‌ره‌و روویان، خه‌ڵكه‌كه‌ش هێشتا نرخ و نه‌ختینه‌یی ئه‌وانه‌یان بۆ ساغ و پاك نه‌بووه‌ته‌وه، چاره‌ش ئه‌وه‌یه بیرمه‌نده‌كان وه‌كو پزیشكه گه‌ڕۆكه‌كان ده‌وا فیكریه‌كانیان هه‌نارده‌و حه‌واڵه‌ی هه‌موو كۆڵان و كونجهكان بكه‌ن و له بورجێكی به‌رزه‌وه نه‌ڕوانن و ئاراسته‌كانیان بهبهریدی نهێنی و تایبه‌تدا ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سێكی ده‌گمه‌ن بنێرن!.
له ئان وحاڵی چوونه‌ناو خه‌ڵك و به‌گه‌ڕخستن وگهرمكردنی (بیر) و(بانگه‌واز) و(بزاڤ)دا،كه‌گرنگی پێدان و گه‌وره‌و گۆشكردنی مرۆڤه‌كان به فیكرێكی ئوسوڵی ئیسلامیانه ئامانجی به‌رزێتی. مه‌رج نیه هه‌رمرۆڤێك كه‌وته به‌رچاوی بیرمه‌ند ئاست و ئاره‌زو وئاواتی له كاكی بیرمه‌ند نزمتر بێت و بیرمه‌ندیش (فریاد ره‌س)ی قه‌ڕن بێت!، زۆریش ده‌گونجێت كه هه‌ندێك له وكه‌سانه زۆر باشتربن.
ئه‌م ته‌سه‌وره موسڵمانانه پێویسته میوانی هه‌میشه بێت لای برا بیرمه‌نده‌كان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت داهاتووێكی گه‌شیان هه‌بێت له ئاكارو ئه‌گه‌ره فیكریه‌كاندا.
ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) هیوای به‌سه‌ركرده دڵڕه‌قه‌كانی قوره‌یشه كه ئیسلام قبوڵكهن و بۆ چه‌ند ساتێك عه‌بدوڵای كوڕی ئومی مه‌كتوم پشت گوێ ده‌خات، به‌ڵام خوای گه‌وره هۆشداری ده‌داتێ و ئه‌و هه‌ڵوێست وههڵسهندگاندنهی ره‌تده‌كاته‌وه وه‌ك ده‌فه‌رموێ:
(عَبَسَ وَتَوَلَّى * أَنْ جَاءَهُ الْأَعْمَى * وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى) 1-3 عبس.
فیكری ئیسلامی ده‌بێت هاووێنه‌كانی كوڕی ئومی مه‌كتوم كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانن حسابی تایبه‌تیان بۆ بكات وههرلهوانهش یه‌قینمان هه‌یه جگه له ساغی و جوانی باوه‌ڕیان نوخبه و نه‌وه‌ی بههرهمهندو بیرمه‌ندی گه‌وره‌یان لێ هه‌ڵكه‌وێت!.بیرمه‌ندی نوخبهچی یان نوخبه‌ی بیرمه‌نده‌كان چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: بیرمه‌ندی حیزبی و بیركه‌ره‌وه له‌سنوری تاقمهكهیدا.
دووه‌م: بیرمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ویاخی له چوار چێوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
سێیه‌م: بیرمه‌ندی تێكه‌ڵ و فره جه‌مسه‌ر.
بیرمه‌ندی حیزبیش ده‌كرێت ئیسلام به‌رنامه‌ی بێت یان عه‌لمانیه‌ت، هه‌روه‌ها بیرمه‌ندی سه‌ربه‌خۆش ده‌گونجێت خه‌می ئیسلام و فیكری ئیسلامیانه‌ی پێبێت و ده‌شكرێت عه‌لمانی یان نائیسلامی بێت واته حیزبی نه‌بێت، ئه‌گینا ئاسان نیه به بیرمه‌ندێكی عه‌لمانی بوترێت سه‌ربه‌خۆ له‌كاتیكدا گۆش و كۆشی فیكرێكی ده‌ره‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ناساندوێتی وبۆی ده‌بێته قوربانی، بیرمه‌ندی تێكه‌ڵ و پێكهڵیش نه ئه‌وه‌یه مه‌نهه‌جی ئیسلام بێت له گشت روانینهكانیدا، نه ئه‌وه‌شه عه‌لمانی بێت وخۆی یهكلاكاتهوه!!.
ئه‌م جۆره مرۆڤانه‌ش له‌هه‌ر دوو ئوممه‌تی ئیسلام و ته‌وژمه ئیسلامیه‌كاندا و ئوممه‌ته‌كانی عه‌لمانی و ته‌وژمه عه‌لمانیه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه‌شه سه‌ری ئێمه‌و مانان و خه‌ڵكه موسڵمانه ووردبینهكهی لهژاندا نوقم كردووه، به ناوی ئیسلامه‌وه قسان ده‌كات و به‌ڵام زار‌و زاراوه‌كانی عه‌لمانی و رۆژئاوایی و چاولێكردنیان به (ئه‌ركێكی ئیسلامی) ده‌ناسێنێت!، ئه‌ویتر به په‌ڕوباڵی عه‌لمانیه‌ت و رۆژئاواپهرستی گه‌وره بووه وكه‌چی وه‌كو مه‌لایه‌ك ئامۆژگاری موسڵمانان ده‌كات كه ئاگایان له ئیسلام بێت و پیسی نه‌كه‌ن به سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران و زۆر شتی‌تر !.
ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش سه‌رگه‌ردانی خوڵقاندووه و خه‌ڵك حق و ناحه‌قی لێ ده‌بێته مه‌ته‌ڵ و مهیلكاری و ناتوانین فیكر‌و دژه فیكری ئیسلامی بناسینه‌وه به ئاسانی، بیرمه‌ندی حیزبی بووه‌ته موڵكی حیزب و قسه بۆ خۆیان ده‌كه‌ن و بیرمه‌نده تێكه‌ڵ و پێكهڵهكانیش گرفتێكی گه‌وره‌ترن و سه‌ربه‌خۆكانیش ژماره‌و نهوعیهتیان زۆر كه‌مه‌و ده‌ستیان بڕاوه له هه‌موو مینبه‌رێك هه‌تا ده‌نگی خۆیانی ئیسلامیانه‌یان بگه‌یه‌نن به گشت مرۆڤه‌كان.
ئه‌وه‌ی ماوه به‌كوردی بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی بیرمه‌نده ئیسلامیه سه‌ربه‌خۆكان، له‌هه‌موویان قورستره، وه ئه‌سڵیش له بیرمه‌ندی و نوخبه‌یی فیكریدا ئه‌وه‌یه كه به‌ستراوه و وابه‌سته‌ی وه‌حیی بێت به ته‌نها و مه‌رجه‌عی حوكمه فیكریه‌كانی بێت بۆ هه‌موو ژیان وگوزه‌رانی خۆی ومرۆڤه‌كان و ته‌واوی راڤه‌و راهێنانه هزریه‌كانی، دواتر هه‌وڵی ئه‌وه بدات چوارچێوه ته‌نگه‌كان ته‌نك و كاڵكاتهوهو خۆی و خه‌ڵكی خۆی ئاسا نه‌خاته ناویه‌وه هه‌تا بتوانێت به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی ئیسلام وهزری گه‌وره‌ی ئیسلامیانه بیربكاته‌وه‌و پڕیكاتهوه !!.خوای میهره‌بانیش به‌سه بۆ بیرمه‌نده سه‌رڕاسته ئوسوڵ ئیسلامیه‌كان!. (وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا) 3- الطلاق.
(15)
(هزر) و(هێزه) هزریه‌كان له فهیسبووكهوه!
پرسیاره‌كان زۆر بوون و رێڕه‌وی وهڵامهكانیش له‌نێوان و(پوخته)و (پۆخڵه)و (پیس)دا جمه‌یان دێت، پرسیاره‌كانیش هه‌روه‌ك وه‌ڵامه‌كان له‌و سێ پۆله میراتیان هه‌یه !!.یانی: لێشاوی پرسیار‌و پرسگه فیكریه‌كان و لێزمه‌ی وهڵامهكانیش خۆیان ده‌ناسێنن له نێوان:
یه‌كه‌م: پرسیارووهڵامی پوخته‌و پاك، خاوه‌ن بیر‌و بورهان، نوتقی روون و مه‌نتقی پایه‌دار حوكمیان ده‌كات و به(نه‌قڵ)ییاتی وه‌حیی په‌نا دراون، به(عه‌قڵ)ییاتی نایابیش پشتیوانی ده‌كرێن.
دووه‌م: پرسیارگه‌ل و وه‌ڵام گه‌لی (پۆخڵه)و په‌ڕپوت كه ئه‌مه‌یان كه‌مێك به‌ڵگه‌و به‌یانی ماقوڵی له‌خۆی گرتووه و زۆرێك ناماقوڵی و دژبوون له‌گه‌ڵ وه‌حییدا بووه‌ته سیمای، بووه‌ته هێمای.!
سێیه‌م: پرسیار‌و وه‌ڵامی (پیس) و خه‌سیس، ناقۆڵا و وه‌ڕسكه‌ر، خاڵی له په‌یامی جوانی و قهشهنگخوازیی، روخێنه‌رو هیچ له‌بارانه‌بوو.
ئه‌گه‌ر به من بێت سه‌رنجی نیاز‌و هه‌وه‌سی پرسیاركه‌ر ناده‌م هه‌رچی بێت و هه‌ر كه‌سێك بێت، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌كه‌مه باس و خوازگه كهچهندێك وه‌ڵام و دژه وه‌ڵامم پێیه، بارگه‌ی پرسیار‌و دژه پرسیارم چه‌ندێك قورس و كه‌مه‌رشكێنه بۆ رێباز‌و پرسیار‌و جه‌ده‌له بهوڕك و پهڵپاویيهكانی، ئه‌مه‌یان بۆ پێڕی پرسیاره پیس وسیس و خهسیسهكانه.
ئه‌مما بۆ دووانهكهیتر پێوه‌ری زانستی و زانایانه ئه‌وه‌یه ناخیان چۆنه نهیكهمه خاڵی یه‌كه‌می هه‌ڵوه‌شاندن و هه‌ڵته‌كاندنی ده‌سته‌واژه و چه‌مكه هه‌مه ره‌نگه‌كان، به‌نیازی پێشكه‌شكردنی رۆشناییه‌ك كه كه‌سی به‌ره‌و روومان هزری پێ بگه‌شێته‌وه‌و دڵیشی ئاو بخواته‌وه. هه‌رچه‌نده زانین و به‌ئاگابوون له‌ناخی پرسیاركه‌ر هه‌ندێك یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ گه‌یشتن به هه‌ناوی كه‌سه‌كان و كوژاندنه‌وه‌ی راڕایی له‌به‌رانبه‌ر ههرحهق وحهقیقهتێك كهلهدووی وێڵن.
با بایده‌نه‌وه سه‌ر ناوك و ناوجه‌رگه‌ی قسه‌كه‌مان كه فه‌یسبووك و تۆڕی عهنكهبوتی جیهانی واقیعی لێ كردووین به ده‌یان واقیع، واقیعی راسته‌قینه بۆ هه‌ندێك بووه‌ته مه‌ته‌ڵ، جه‌نجاڵ و جه‌نگه‌ڵ و ژاوه‌ژاوێكی دروست كردووه مه‌گه‌ر حه‌كیم و موریدی حه‌كیمه‌كان ئه‌گینا توشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و هه‌ڵپه‌ی ناڕه‌وایان ده‌كات!، هه‌موشی شه‌ڕو دژه شه‌ڕه له‌سه‌ر سه‌پاندن یان سه‌لماندی (هزری هێزێك) و(هێزێكی هزری) و گرتنه‌به‌ری هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان بۆ مانه‌وه، بۆ به‌رده‌وامی، بۆ ژیانی تامخۆش و چێژ به تولی ته‌مه‌ن. ئه‌گه‌ر لایه‌كیشیان كه فیكرمهندانی ئیسلامهكهن ئامانجیان له تام و چێژ‌و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی به‌رزتر بێت!. كه (سه‌لماندن) نه‌ك (سه‌پاندن) ئامێری ئاوڕدانهوایانه له خۆیان و له خه‌ڵك به گشتی بۆ ئیسلاماندنی ژیان و ژیاندنه‌وه‌ی ئیسلام !.
پاشان ده‌ڵێم: سێ جۆر‌و ئاست له پێگه‌و ماڵپه‌ڕو گروپ ولاپه‌ڕه هه‌یه كه فیكر‌و فیكرفرۆشتن كراوه‌ته كار‌و چالاكیان له‌و تۆڕه جیهانیه‌دا به تایبه‌تی فیسبووك:
یه‌كه‌م: هه‌ندێك پێگه‌و مینبه‌ر ده‌نگ و ره‌نگ و بۆنیان وه‌كو زه‌لكاوه، زێرابه، زبڵدانه. هه‌رچی په‌خش و په‌یامی هه‌یه بۆ رماندنی كه‌رامه‌ت و كیانی مرۆڤه‌كانه.
دووه‌م: به‌شێكیتریان وه‌كو مزگه‌وت و شوێن نوێژه‌كان وایه، ده‌توانرێت هه‌موو جۆره خێر‌و خێرخوازییهكیان لێوه فێربین، هه‌رچه‌نده خاڵیش نین له‌هه‌ندێك كورتڕه‌وی یان زیاده‌ڕه‌وی پێچه‌وانه به ده‌قه شه‌رعیه‌كان. هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك كات سه‌یرنیه ئه‌گه‌ر له مزگه‌وتدا هه‌ڵه‌و پێچه‌وانه‌كاری به شه‌ریعه‌ت رووبدات.
سێیه‌م: بهشهكهیتر وه‌كو بازاڕی عه‌لوه‌كه وایه كاتێك ده‌بینی هه‌رچی میوه و سه‌وزه دانراوه ته‌نها رووی ده‌رو سه‌ره‌وه‌ی جوان و جیایه، به‌ڵام به‌ده‌ست تێخستنی ده‌زانیت ژێره‌وه‌یان بۆگه‌ن و بۆن پیس و تێك و پێكچووه !.
به‌م دابه‌شبوونه ده‌زانین كه (فیكری دینداری) و(دینداریی فیكری) چه‌ندێك به‌ڵاو به‌زم گه‌مارۆی داوه و چه‌ندێك ئه‌ركی هه‌موومان، هه‌موومانی باوه‌ڕدار به وه‌حیی خوایی، هه‌موومانی قه‌ڵه‌م به ده‌ستی ئه‌م رۆژگاره ده‌زانین چه‌ندێك ئه‌ركه‌كانمان هه‌م پیرۆزه‌و هه‌م پانتایی زه‌مان و مه‌كانی داگیر كردووه. فه‌رموون ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن له پێناوی ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره خواییه‌ی كه په‌روه‌دگار پێی سپاردووین. (أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنْفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ) 122-123 الأنعام
(16)
فیكر‌و(سهراب)ی فیكری!!.
هه‌موو ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێی سپێراوه رۆڵێكی هه‌بێت و ره‌نجێك بدات و به‌رهه‌مێكی هه‌بێت هه‌تا به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانه‌وه بتوانن مرۆڤێكی (كامڵ ئه‌ندام) بخه‌نه‌وه‌و ئه‌ویش هه‌ستێت به ئه‌ركی جێنیشینایه‌تی كه‌خودای میهره‌بان به‌خشیوێتی پێیان.
ژیری یان ده‌زگای ژیری كهمێشكه بووه‌ته (گه‌وره ئه‌ندام) وله‌ڕێگه‌ی ئهندامهكانیترهوه هه‌ر زانیارییه‌كی ده‌نگی یان ره‌نگی یان بۆنداری یان تامداری یان خزو زبرۆكی یان هه‌ستیاری پێبگات حوكمیان ده‌دات و هه‌ڵوێستیان لێوه‌رده‌گرێت و به‌چاك یان چه‌وت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
له‌ناو عهقڵمهنداندا كێشه‌و كهوانگیری ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێكیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی بتوانین پێیان بێژین(عهقڵپهرستهكان), چونكه له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عه‌قڵ ده‌رگای هه‌موو چارهمهند و چاوگهیهكیتریان داخستووه و قایل و قبوڵ ناكه‌ن زات وزانگهیهكیتر قسه‌و قه‌راری هه‌بێت.
ههندێكیتر كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خودی عه‌قڵ هه‌یه‌و نایه‌ڵن رۆڵی تایبه‌تی ببینێت و چوارمێخه‌یان داوه‌و ده‌شیانه‌وێت هه‌ڵه‌یان نه‌درێته‌پاڵ!، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه كه عه‌قڵ له‌ژووری ئینفرادی دامه‌زرێت و بشتوانێت ده‌ره‌وه وه‌كو خۆی وه‌سف و وێنه بكات، ئه‌مانه‌ش به‌ناوی(عهقڵخهسێنهكان) بانگ بكرێن پێده‌چێت هه‌ڵه‌و ناڕه‌وا نه‌بێت. لایهكیتر له‌مرۆڤه‌كان توانیویانه له‌نێوان (په‌رستن(و (په‌كخستن)دا خه‌تێكی جیاواز بگرنه‌به‌ر و په‌ت و باڵی عه‌قڵ شلكهن تاكو له فه‌زای فراوانی مه‌مله‌كه‌تی عه‌قڵدا بفڕێت و به‌شوێن نهێنیه‌كانی مه‌خلوقات و خودای مه‌خلوقاتدا بگه‌ڕێت هه‌تا ئه‌و ساته‌ی له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌كه‌وێت و داوای كۆمه‌ك له زاتێكیتری (باڵدار) ده‌كات كه توانای بهرزهفڕین و شكاندنی هه‌موو سنوره‌كانی زه‌مان و مه‌كانی هه‌یه، كهحهتمهن و بێهاوتاو بێمونافیس وه‌حیی په‌روه‌ردگاره!. ئه‌مانیش په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه ناوبنرێن(عهقڵپهروهر(.
ئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵم پێی ده‌شكێت ههردابهشكردنێكی نوێ بكرێت بۆ بیرمه‌ند و عهقڵدۆستهكان له‌و سێ ته‌وه‌رو ته‌وژمه تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌وه‌ش كه ئامانجمه بیخه‌مه نێو عه‌قڵی هه‌ر سێ تاقمهكهوه ئه‌وه‌یه كه په‌رستنی عه‌قڵ یان په‌كخستنی ته‌نها ئه‌نجامێك ده‌دات به‌ده‌سته‌وه كهبینینی هه‌ڵه‌یه، بیستنی هه‌ڵه‌یه، بۆنی هه‌ڵه‌یه، هه‌ست و نه‌ستی هه‌ڵه‌یه، ووته‌ی هه‌ڵه‌یه، هه‌وڵی هه‌ڵه‌یه، هه‌ڵوێستی هه‌ڵه‌یه، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان كۆمه‌ڵێك كاروكارهساتی دونیایی لێده‌بێته‌وه كه نه‌گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌تی شته‌كان، واته سهرابی فیكر‌و فیكری سهرابزادهیی!!، نه‌ك ئه‌وه‌نده و ئیتر ببڕێته‌وه، به‌ڵكو كاره‌ساتی قیامه‌تیشی لێده‌بێته‌وه و مرۆڤه‌كان دووجار ده‌خاته نێو به‌ڵاو زه‌حمه‌ته‌وه، له دونیا تێڕوانینی خوارولار له‌قیامه‌تیش سزای قورس و بێ قه‌رار!.قورئانیش ده‌فه‌رموێت:
(وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآَنُ مَاءً حَتَّى إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِنْدَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ)39 -النور.
ته‌نها فیكرێك به ئێمه ده‌خوات و هیوامانه بمانگه‌یه‌نێت به ئامانج, ئه‌و عه‌قڵ و عهقڵمهندانهیه كه هه‌موو توانایه‌كی عه‌قڵیی ده‌خه‌نه‌كار له‌كوێدا به سنوری خۆیان گه‌یشتن ده‌یپارێزن و روو ده‌كه‌نه وه‌حیی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان وه‌كو خۆی ده‌سكه‌وێت.
(17)
چنین و رستنی فیكر... وه‌ك ماڵی عه‌نكه‌بوت !!.
چنینی هه‌ر بیر‌و بڕوایه‌ك یان رستنی هه‌ر رووناكبیری و ماریفهیهك ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌ك یان به‌هه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه و به‌رگه‌ی ره‌شه‌بای رۆژگار بگرێت و له‌ڕووی ره‌شه‌كوژی(فیكركوژهكان)دا بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی ره‌سه‌ن و بنه‌چه‌ی پاك و بنچینه‌ی ته‌ندروست نه‌بێت.
به درێژایی مێژووی مرۆڤه‌كان هه‌رچیه‌ك له‌دایك بووی عه‌قڵی ئه‌وانه‌و چه‌ندێك قوربانیان له پێناویدا به‌خشیوه، نه‌یاتوانیوه ته‌مه‌نێكی خێردار به‌خۆیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیان به‌ره‌و خودای په‌روه‌ردگار نه‌بردبێت، مانه‌وه‌شی بۆ ماوه‌یه‌ك یان زه‌مه‌نێكی زۆر, هیچ ئه‌و مانایه‌ی نه‌به‌خشیوه كه‌گوایه حه‌ق و حه‌قخوازیی به‌دواوه‌یه!.
مرۆڤێكی بیرمه‌ند كهخوداناس و خوداپه‌رسته هه‌رگیز ناتوانێت ببێته شایه‌تحاڵێكی درۆزن به‌سه‌ر هیچ هزرو هه‌وێنێكی هزریه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان بێ پێچ و په‌نا به‌ره‌و خودای گه‌وره نه‌بات، ته‌نها مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون یان قه‌ره‌باڵغی و بانگه‌شه‌ی ره‌ش و سپی و هه‌مه‌ڕه‌نگ مه‌رجی ساڵحبوون و ئهسڵیبوون نیه، به‌ڵكو شوێنه‌وارو به‌هاو به‌رهه‌م و ئامانجه‌كانی ده‌ری ده‌خات و شایه‌تی حه‌قبوونی بۆ ده‌دات.
سه‌دان جۆر بیر‌و باوه‌ڕی مرۆڤكرد هه‌یه‌و سه‌دان یان هه‌زاران ساڵه هه‌ناسه‌ی ژیان ده‌مژێت و خه‌ڵكی بۆی ده‌مرن و به حه‌قی موتڵه‌قی ده‌زانن، به‌ڵام له‌پێوه‌ری خودایی و له‌واقیعی ئاده‌میدا جگه تهفروتوانایی بۆ مرۆڤه‌كان چی هێناوه‌ته دی؟.
هه‌موو ئه‌و بیر‌و بیركردنه‌وانه‌ی كارگه‌ی مرۆڤه‌كان دروستی ده‌كات و چاپخانه‌ی هه‌واو ههواپهرستیان (ده‌ینوسێت) و(ده‌یڕێسێت) و(ده‌یچنێت) و(ده‌یبه‌خشێت)، هه‌رچه‌ند بێت و هه‌رچۆن بێت، له‌كوێ بێت و هه‌تا كوێ بێت، بۆچی بێت و بۆ كه‌ی بێت، له ئێستا بێت یان رابوردوو یان داهاتوو، ئه‌گه‌ر(شوبهه) یان (شه‌هوه‌ت)بازی بووه دایكیان، ئه‌وه قورئانه‌كه‌ی خودای گه‌وره به ماڵ و تۆڕی عهنكهبووت ده‌یانچوێنێت!، كه بێهێزترین و لهرزۆكترین و ته‌نك و ناسكترین ماڵ و حاڵه و لێی ناوه‌شێته‌وه خۆی بگرێت له‌به‌رده‌م كزه‌بایه‌ك نه‌خاسمه گێژه‌ڵوكه‌یه‌ك!.
زنجیره‌ی ژیانی سته‌مدیده‌یی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) و به تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆمان محمد(سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت) ده‌ریده‌خات كه ئایا كوفرێك هه‌بوو نه‌كرێت؟، سته‌مێك هه‌بوو نه‌سه‌پێت؟، بێ ئابڕوویهك مابوو ئاشكرا نه‌كرێت؟، ئامرازێك هه‌بوو نهچهقێنرێت به پێست و ده‌ماردا؟، هۆكارێك هه‌بوو نه‌خرێته خزمه‌تی دژه پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی فیكری پێچه‌وانه‌و دژه خواپه‌رستی بهكاردهخراو ده‌كرایه ژه‌می ناسۆریی بۆ دڵ و ده‌روونی دادپه‌روه‌رانی باوه‌ڕه خوایی و بیره دینیهكهدا، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و تاوانانه و پاشینه فیكریه كوفریهكانیان به ماڵی عهنكهبووت ده‌رچوون و نه‌یانتوانی روو ره‌ش نه‌بن و له سووك و ریسوابوون خۆیان بپارێزن !!. وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ) 41- العنكبوت.
(18)
(فیكری فیرعه‌ونی) و (فیرعه‌ونی فیكری)!
كه‌س نیه له‌مرۆڤه‌كان به‌ری و بێبه‌ش بێت له‌بوونی (ده‌زوله) و(ده‌مار)ێكی فیرعه‌ونی له روانین و راییكردنی كاره‌كانیدا، نامه‌وێت و نه‌موت خه‌ڵكه‌كان فیرعه‌ونین و وه‌كو فیرعه‌ون ده‌ژین و ده‌بێژن و ده‌ڕۆن و ده‌یپێون، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو گیانێك و گه‌واهیه‌كی فیرعه‌ونی بوون له (فیكر)و (فه‌رمان) و (فه‌رمانده‌یی)دا كه‌مترین یان زۆرترین بێت له‌سنوری مانای (فجور)دا كۆده‌بێته‌وه و دژه‌كه‌شی له‌خولگه‌ی (ته‌قوا)دا وه‌كو خوای خاوه‌نی مه‌له‌ك ومهلهكوت ده‌فه‌رموێت:(وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا * فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا) 7-8 الشمس.
فیرعه‌ونی بوون وه‌كو ئه‌وه‌ی (فاجر) بوونه و فیرعه‌ون خۆی له‌خراپترین پله‌یدا نمایشی كردووه، ئه‌وانیتر له پلهنزمهكانیدا دێن و ده‌چن مه‌به‌ستیشم پێی خاڵی كوفره زه‌ق و ناقۆڵاكهی-خۆبهخودا دانان- نیه كه‌له كێدا هه‌یه و لای كێ نیه؟.
كێ هه‌یه له‌وه تێنه‌گات كه فیرعه‌ون نه‌یویستووه هیچ كه‌سێك وه‌كو خۆی وابێت؟، به‌س ئه‌وه‌ی ویستووه خۆی ته‌نها بێت و مرۆڤه‌كان له ده‌وری بسوڕێنه‌وه‌و بیكه‌نه خوایه‌كی تاكانه!, به‌ڵكو مه‌به‌ستم ملهوڕی و زۆرداری و خۆسه‌پاندن و گیانی كۆپیكردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی به كۆیله‌كردنی ئادهمیهكانه كه‌گشت مرۆڤه‌كان له‌م سیفه‌تانه هه‌ریه‌كه‌و له ئه‌ندازه‌ی پێشوازیكردنی پێی بارگاوی بووه، په‌روه‌رده‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌ش توانیوێتی له‌مرۆڤه ساڵحهكاندا كاڵ و كهمیكاتهوه و پاشان له‌بنه‌وه هه‌ڵیته‌كێنێت.
فه‌رزكردنی فیكرێك و فه‌ناكردنی فیكرێكیتر له‌مێشكی مرۆڤێك یان ئومه‌تێكدا به ئامرازی ئاگرو ئاسن و ترس و تۆقاندن و كوشت و ره‌شه‌كوژی و به‌ندكردن و ده‌ركردن رێك نوێكردنه‌وه‌و زیندووڕاگرتنی مه‌نهه‌جه فیرعهونیهكهیه!، قۆناغێكیش نیه خاڵی بێت له فیرعه‌ون و فیرعهونایهتی بۆ پێگه‌یاندن و راهێنان و خۆشهكردنی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر فیكری فیرعه‌ونی و ملكه‌چكردنیان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خودای راسته‌قینه‌و خاوه‌ن هه‌موو شتێك، هه‌موو شوێنێك،هه‌موو ساتێك، هه‌موو كه‌سێك!.
سێ جۆر مرۆڤیش له‌م مه‌یدانه‌دا بوونیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: فیرعهونهكه خۆی كه ده‌یه‌وێت وه‌كو خودا, په‌رستن و عه‌بدایه‌تی بكرێت له (ئه‌مر)و(نه‌هیی)دا.
دووه‌م: كۆیله‌كانی فیرعه‌ونه كه ترس و له‌رزۆكی و بێهۆش و گۆشییان كۆیله و كۆیلایه‌تی لایان جوان و پێویست كردووه.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی موساییانه یان موحهمهدیانه -سه‌ڵات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت-ده‌ڕوانن و ده‌جوڵێن و قبوڵی ناكه‌ن.
فیرعه‌ون و فیرعهنخوایی كه‌سێك و قۆناغێك نه‌بوو كۆتایی هاتبێت, راست و ره‌وا ئه‌وه‌یه بۆ هه‌موو هه‌رێم و نه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك فیرعه‌ونێكی زه‌به‌لاح یان قه‌زه‌م دێته سه‌رته‌خت و ده‌یه‌وێت حه‌زه فیرعه‌ونیه‌كان و ململانێكانی زه‌مانی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر- سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت - چه‌ندباره بكاته‌وه، ئه‌وه نیوه‌ی حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كانه، نیوه‌كه‌ی تری ئه‌وه‌یه ده‌بێت و پێویست بووه به‌رده‌وامیش وایه كه جیلێك موساییانه و موحهمهدیانه هاتوونه‌ته ده‌نگ و له‌سه‌ر(سه‌نگه‌ری فیكری) و(فیكری سه‌نگه‌ری) خۆیان و خه‌ڵكیان گه‌وره‌كردووه و خه‌ویان له فیرعه‌ونی زه‌مانه زڕاندووهو فیكری دۆڕاویان له‌چاڵناوه و هزرو باوه‌ڕێكی خوایی له جێیدا چێنراوه!.جا فه‌رموون له‌م چه‌ند ئایه‌ته بڕوانن كه فیكری فیرعه‌ونی چۆن و به‌چی ده‌یویست به‌رده‌وام بێت:
(قَالَ آَمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آَذَنَ لَكُمْ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَى) 71- طه، (قَالَ لَئِنِ اتَّخَذْتَ إِلَهًا غَيْرِي لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ الْمَسْجُونِينَ) 29- الشعرا‌ء.
(19)
بیرمەند كێیە ؟
لە مانگی (10)ساڵی (2012) لە لایەن ماڵپەری (بیری میانڕەو)ی ئەلەكترۆنیەوە كەرەمیان فەرموو دیدارێكیان لە گەڵكردم, كە تایبەت بوو بە هەندێك پرس و بابەت لەسەر واقیعی فیكری و قەیرانی فیكرمەندی بوون و تێگەیشتن لە تێگەیشتنەكانیان, كەمێكیش هەڵسەنگاندن یان خوێندنەوەی رەخنەیی بۆ هەندێك حاڵەت و هەندێك هەڵوێست, بۆ هەر دانەیەك لە وەڵامی پرسیارەكان هەوڵمداوە چی لەبارگەمدایە بێ خۆسەخڵەتكردن, چەندێك لە توانامدایە ئەوە بخەمەڕوو, كە هەموومان دەزانین زانینی هەموومان سنوردارەو هیدایەتی خوای میهرەبانیش نەبێت هەرگیز ئەوەش نابێت!.
بۆ پرسیارەكانیش بێگومان بووم كە ئەوەی دەینوسم مەرج نیە هەموو خوێنەران ئۆخەی و ئامینی بۆ بكەن, بەڵام ئەوە كێشەی من نیە, كێشەی گەورەم ئەوەیە كە خوێنەران بە گشتی و بە تایبەتی نەوەی نوێ و نوخبە ئیسلامیە گەنجەكە چۆن و بەچی چاوێك دەڕوات و دەڕوانێتە سەروخواری خۆی لە بیری ئیسلامیانەو بیرمەندە ئیسلامیەكان و ئەوانەش كە لە كۆڵ و كەللەی ئیسلامدا نیشتوونەتەوەو شەوانەو رۆژانە لە ناوەوەی خۆمانەوە كەل و كلۆری دەكەنە كەشتی بیروباوەڕمان, شتێكیش كه بووە جێی مشت ومڕو (قسە تەقە) لەلایەن هەندێك لەوانەی رووی وەڵامەكانم لەوان بوو, وەڵامی ئەو دوو پرسیارەبوو كە ئاماژەی تایبەت بوو بە هەڵەگیری وهەڵە زەبەلاحەكانی (عەبدولكەیم سروش)ی بیرمەندی ئێرانیەوە, سەرەتا بێ دەنگیم هەڵبژارد, بەڵام دواتر بە پێویستم زانی زۆرتر روونكردنەوە بدەم و نوسینەكانی خۆی بخەمە بەرچاویان و بیكەمە بەڵگەی واجب بوونی بەخۆداچوونەوەو هۆشیاری لەكەوتنە نێو كەوانەو كەمینە فیكریە فەلسەفیەكانیەوە, بەڵام دواتر لە وتارێكی تایبەت یان تێهەڵكێش بە خوێندنەوە رەخنەییەكان بۆ سروشیەت دەیخەمە بەردەست, ئەگەر خوای گەورە پشتیوانم بێت. لێرەدا تەنها وەڵامی پرسیارەكان وەكو خۆی دەنوسمەوە.
پ: ئێوە بە كێ دەڵێن بیرمەند (مفكر)؟:
بیرمەند دەزانم كە زاراوەیەكی بەرزوبەڕێزە، بەڵام هیچ كاتێك ئەوە ناگەیەنێت كە لە قووللەی قافدا خۆی حەشار دابێت وكەسی زۆر دەگمەن نەبێت پێی نەگات!، یان باس و بابەتێكی پلەداری (موقەددەس) بێت و تاك وتەرایەك نەبێت بەو پلەوپایە شاد نابێت و كەسیتر پێی ناگات، بەڵكو پێچەوانەكەی راست و دروستەو و لەگەڵ رەوتی مێژوویی فیكری مرۆڤەكاندا دەگونجێت و دەكرێت مرۆڤگەلێك بە دەستەو دەرزەن پێبگەن و ئاستی فیكر‌و فیكربەخشیان لە خەڵكانیتر بەرز یان بەرینتر بێت، بەڵام ئەوەش روونە كە گەیشتن بەو ئاستە (مەشق) و(سەرمەشق)ی دەوێت!، مەشقی رۆح و راهێنانی فیكر‌و راوكردنی هەڵەكان و راواندنەوەی گومانەكان و روونبینی لە خاڵە بێهێزو و هێزدارەكان، هەروەها بوونی (سەرمەشق)ێك نەك بۆ ئەوەی لە هەموو شتێك‌دا چاوی لێبكات، بەڵكو بۆ ئەوەی لە هەندێك حاڵ و خاڵدا بتوانێت لێیەوە فێر ببێت و نەكەوێتە ئەو هەڵانەی ئەوو هاوڕێكانی تێكەوتووە، ئیتر لێرەوە (بیرمەند) رێی بۆ تەخت دەبێت هەتا سەری رێ بگرێت و وە دووی كاروانی بیر‌و بیرمەندان كەوێت و ههڵقهیهكیتر بێت له زنجیره‌ی بیرمه‌نداندا!.
بیرمەندیش ئەو كەسەیە لە (لێكدان) و(لێدەركردن)ی بابەت و رەهەندە فیكری ودژە فیكریەكان تێدەگات و دەتوانێت گوزارشتی لێبكات، جابە نوسین بێت یان ووتەو وتار، هەر ئەوەندەش نیە، بەڵكو پێویستە بتوانێت ئاشتەوایی دروستكات لە نێوان فیكرە جیاوازەكان ئەگەر بواری ئاشتەوایی تێداهەبوو، وە لێی بێت دژ‌و دوژمنەكان بە فیكر‌و فیكرخوازیی دیاری بكات و تێكەڵ و پێكەڵیان نەكات، ئەمەش كۆتایی نیە، بەڵكو زاراوەی نوێ و مانای تازەو راڤەی تازەهەڵم و دركاندنی نهێنیە زەینیەكان و پێشبینی ئەوەی بەڕێوەیە و هەڵدانەوەی سەرمەنجەڵی رەوتێكی نوێ جیا لە ئێستا و جیا لە پێشوو بهێنێتەدی، ئەمانەی وتم دەكرێت دەرگای پێناسەیەكی سەرەتایی باشمان لێبكەنەوە بەسەر پێناسەی بیرمەنددا.
(20)
بیرمەندی كاتی... بیرمەندی هەمیشەیی !
پ: دەگوترێ جیهانی عەرەبی لە پێگەیاندنی بیرمەنددا تووشی قەیران بووە.. هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێننەوە؟:
ئەوە دەوترێت، بەڵام ئەوە كۆتایی پرسیار‌و وەڵامەكە نیە، بۆچی ؟، چونكە پرسیارەكە ئەوەیە كە كامەیە بیرمەند و كێیە بیریار ؟، ئەگەر وامان ووت ئیتر وشەی قەیران ناتوانێت دڵمان ئاو بدات و كۆتایی وەڵامەكە بێت و خۆمان لەبەرپرسیاری بدزینەوە !.
لە پرسیاری یەكەمدا شتێكم دركاند سەبارەت بە كەسێـتی بیرمەند، ئەمما لێرەدا ووەڵامێكیترم پێیە، ئەویش بەم شێوەیە، كەدووجۆر بیرمەند هەیە:
جۆری یەكەم: بیرمەندێك كەلە كاتێكی كتوپڕدا بۆقسەو نمایشكردنی هەڵوێستێك دێتە مەیدان و هەوڵێكی بیرمەندانەی شۆڕشگێڕانە! پێشكەش دەكات و بارێكدار دەخاتە كوانوی بزاڤێكی جەماوەریەوە بۆ گەیشتن بە وەرچەرخانێكی چارەنوسسازانە، ئیتر دوای ئەوە رۆڵی كۆتایی دێت و تواناكانی بۆ بەردەوامدان بە گەرمایی و گڕی ئەو گڕكانە جڤاتیە لە شوێنێكدا دەوەستێت!.
جۆری دووەم: بیرمەندێكە كە هێزی فیكری و زەخیرەو زاخاوی بیربەخشینی لێ نابڕێت و هەمیشە قسەی نوێ و ئاراستەی گەرماو گەرمی پێیە بۆ رووداو‌و پێشهاتەكان و لەگەڵیاندا یان لە پێشیانەوە دەڕوات و ژیانیان پێكەوە گرێ دەدەن، ئەوانەی جۆری یەكەم كەس ناتوانێت لە ریزی بیرمەندەكان دەریان بكات ئەگەر توانای بیركردنەوەشیان تەنها بۆ سەرەتای پڕۆژەیەك یان شۆڕشێك بووبێت، بەڵام ئێمە لەم ساتەدا مێژوویەدا بە مەنزڵ ناگەین ئەگەر هەر زوو زوو بیرمەندەكانی جۆری دووەم جێگەیان پڕ نەكەنەوە، بۆیە پێویستە ئەوە بێژم كە بەڵێ گرفتمان كەمیی یان دەگمەنی جۆری دووەمە!، لە جیهانی عەرەبی بێت یان جیهانی ناعەرەبی بە تایبەتی نەتەوە بێ دەوڵەتەكان، كورد لە پێشی هەموویانەوە.
(21)
بیرمەند و رۆژئاوا لەبەردەم پێنچ پرسیاردا ؟!
پ: بۆچی زۆرێك لە بیرمەندو كەسە دیارەكانی جیهانی ئیسلامی كە دەچنە رۆژاوا بیریان دەگۆڕێت‌و دەستبەرداری زۆرێك لە بۆچوونەكانیان دەبن؟:
من ناڵێم زۆرێك بەڵكو دەكرێت بووترێت هەندێك، بەڵام مەبەست لەو گۆڕانە چیە؟، ئایا گۆڕانە لە چەندێتی یان چۆنێتی ؟، یان مەبەستتان دەرچوونە لە چوارچێوەی مەرجەعی وەحیی بۆ مەرجەعی رۆژئاوا؟، یان نەخێر، خراپ حاڵی بوونێك بووە بۆ دینداری و دونیاداری و تەفسیرەكانی پەیوەندی نێوان خوای گەورە و خەڵك و خەڵك و خەڵكانیتر، لەبەر نەبوونی ئازادی و ئەمان، بەڵام لەوێ فریای ئەوە كەوتوون پێداچوونەوەیەك بكەن؟، یان (كەسە دیارەكان) دەتەوێت باسی بیرمەند و كەسایەتیە گشتیەكان بكەیت كە هەتا لە وڵاتی خۆیان بوون هەندێك ئینسافیان بوو، بەڵام كەچوونە رۆژئاوا ئەوەشیان دۆڕاند، یان نەخێر كورت وكرمانجی مەبەستت خەڵكی ئیسلامیی ناسراو بە زانا‌و بانگخواز یان نوسەر یان هەر ناوێكیترە؟، هەریەكێك لەوانە وەڵام وبەڵامێكی دەوێت.
بۆ پرسیاری یەكەم چەندێتی زەرورەتێكی هەمیشەییە، بەڵام چۆنێتی لێی هەندێك خانەگومانم، ئەویش ئەگەر كەسە بیرمەندەكە راكێشێت لە ئینتیمایەكەوە بۆ ئینتیمایەكیتر،یانی رەگ و رەگەزو رایەڵەیەكی فیكری و عەقەدی نوێ دژ به ئێستا و ڕابوردووی بكاتە پێوەر بۆ وەرگرتن و رەتكردنەوە!، تەنها بۆ بیرمەندێكێش كە وەحیی چاوگەی بیركردنەوەی بووە لام قورس و قەوماندنە، وەلێ بۆ ئەوانیتر و هاتنیان بۆ ناو‌و ناوچەی وەحیی هەر ئەوە شایستەی بیرمەندەكانە!.
بۆ پرسیاری دووەمیش ئەگەر ئەوە روو بدات بە حاڵەتێكی ناسروشتی نایبینم چونكە وەكو ئیمان زۆر‌و كەم دەكات بەو شێوەیە جۆری بیركردنەوەش سەرو خوار دەكات، بۆ لەوە تێدەگەین كە باوەڕی كەسێك گەرم و ساردی بەسەردا بێت، بەڵام بۆ بیر‌و بیركردنەوە بەلامانەوە جێی حەپەسان بێت؟!.
بۆ پرسیاری سێیەمیش بە خۆداچوونەوە و خوێندنەوەی هەڵەكان لە كەشێكی ئازاد‌و ئەماندا زۆر سروشتیتر دەبێت لە بڕینی قۆناغەكان و وەرگرتنی هەڵوێستەكاندا وەك لەوەی لەژێر زۆر‌و ستەمی بەردەوامدا بێت، بۆ پرسیاری چوارەم و لەدەستدانی ئینساف لەلایەن كەسایەتیە گشتیەكانەوە، ئەوە لەوەدا دەكەونە ژێر پرسیار كە لەوانەیە پێشتر مامەڵەیەكی سیاسیانەیان لە گەڵ دەروبەر كردووە نەك مامەڵەی فیكرمەندانە!، كاتێكیش لە واقیعی خۆیاندا باروكۆچ دەكەن ئیتر ئەو مامەڵەیە بەخێر نابینن بۆ خۆیان و ئەوانەش ناكرێت بە بیرمەند بە مانا فیكریەكەی حسێب بكرێن، بۆ پرسیاری پێنجەم و كۆتایی ئەوەش هەتا سنورێك راستە كە هەندێك لە پەیامدارانی ئیسلام لەم دوو سەدساڵەی رابووردوودا كاتێك بەرەنگاری شار‌و شارستانێتی رۆژئاوا دەبنەوە توشی حەپەسان دەبن وهەرزوو هەست بە كەمی و كزی وكەمینە بوونی خۆیان دەكەن!، ئەو رۆحییتە تێكشكاوانەش بەرهەمی كارەساتباری فیكری و سلوكییان بۆ ئێمە هێناوەتەوە، وەكو وتیشم هەندێك وابوون نەك زۆرینە یان هەمووی، بەڵام بەرهەمی ئەو كەمینەیە تەواوی ئوممەتی موسڵمانیان سەرقاڵكرد بە مەبەستی هەڵتەكاندنی بیروبۆچوونە هاوردەكانیان،هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی رووخاندنی ئەو رۆحییتە كۆیلەبووە و دامەزراندنی گیانێتیر بۆ وەرگرتنی ئاراستەی وەحیی بە بێ خۆدۆڕاندن ئەگەر لەناو جەرگەی خاك و خەڵكی رۆژ ئاوا‌شدا بژین، لەوەش باڵاتر بتوانێت هەمیشە دەستەویەخەی فیكری بە رۆژئاواییكردن بێتەوە لەناو خاك و خەڵكی ئیسلامدا.
(22)
(عەبدولكەریم سروش) و كەلتوری جاهیلی !
پ: بە دڵنیاییەوە ئاگاتان لە بیروڕاو قسەكانی (د. عبدالكریم سروش) هەیە، چۆن دەڕواننە بۆچوونەكانی ئەم دواییەی كە دەڵێ: “قورئان قسەی پێغەمبەرەو رەنگی كۆمەڵگەی عەرەبی گرتووە”؟!.
(سروش) لەوە دەچێت گرفتێكی لەگەڵ عەرەب و عەرەب بووندا هەبێت!!، لەو دەروازە گرفتاوییەوە دەیەوێت پەیامە دژەكانی بدات بە گوێی بیسەران و خوێنەرانیدا،ئەم رێبازە فیكریەش، یانی: دژە عەرەب و عەرەبی بوون یان هەر جۆرە گرنگیدانێك بە گیانی شارستانییەتی ئیسلامی كە دەكاتە وەحیی خوای گەورە، كە بە زمانی عەرەبی دابەزیوە، ئامرازێكی زۆر لەبارە بەدەست (سروش)ەوە بۆ ئەوەی (دژە عەرەب)ەكان لە خۆیان و گەلانیتر لەو خولگەیەدا كۆبكاتەوەو بسوڕێنەوە نەك بۆ خودی لاوازكردنی رۆحی عەرەبایەتی، بەڵكو بۆ ئامانجێكیتر كە كەوتنە گومان و دڵكرمێ بوونە لە وەحیی و چاوگەكانی وەحیی!، ئەمەش خاڵی سەنتەر شكێنی جیاوازی نێوان ئێمەو (سروش) و (سروشیەكانە)!. ئەم رێكارە فیكریەی سروش چاڵ و چەمێكی گەورە گەورەی كردووەتە بەرهەمەكانی و عەیبەیەكی زەبەلاحە بەسەر نوسینەكانیەوە.
بۆ بڕگەی یەكەمی قسەكەی كە دەڵێت: “ قورئان قسەی پێغەمبەرە “ سەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێت، ئەوە قسەیەكی كۆنەو لەدایك بووی كەلتورە جاهیلیەكەی ساڵانی مەككەیە و ئەوان كە شارەزای بێ وێنەبوون بە پێغەمبەرو زمانی عەرەبی نەیانتوانی بیسەلمێنن!، ئیتر چۆن كەسێكی وەكو (سروش) لەم سەری دونیای زەمانی و مەكانیەوە دەتوانێت ئەو قسەیەی بچەسپێنێت؟!.
باشە بۆ لاتان سەمەرە نیە كە سروش زۆر دژی چاولێكەری و لاساییكردنەوەیە، دیارە بە قسەی خۆی و بە پێی نوسینەكانی، بەڵام زۆری پێ ئاساییە لاسایی سەردەمی جاهیلیەتی عەرەبی بكاتەوە و قسەی پوچ و بێ بنچینەیان بكاتە بەڵگە یان مەنهەجی بیركردنەوە ؟!،ئەوەشمان ووت كە چۆن دەڕوانێتە عەرەب و فیكر‌و كەلتوری عەرەبی، تكایە خۆتان حوكمی بدەن!.
بۆ بڕگەی دووەمی كە دەڵێت:” رەنگی كۆمەڵگەی عەرەبی گرتووە” ئەگەر بینوسیبا بە زمانی عەرەبی گوزارشت كراوە لە شتەكان، شتە هەمە جۆرەكان، بابەتەكان، بابەتە رەنگاو رەنگەكان، ماقوڵیش دەبوو ئەنجا نەدەبووە جێكێشەش، چونكە ئەوەی ئاگای لە قورئانە بە تایبەتی ودوایش سوننەتەكان باش لەوە تێدەگات كە قسەكەی (سروش) لە بێ ئاگاییەوە دەیكات یان خوێنەر بە بێ ئاگا دەزانێت یان هەردووكیانە!، قورئان هەندێك ئاماژەو ئاراستەی تێدایە كەباس لە جاهیلیەتی عەرەبی دەكات، یان باس لە واقیعی دینداری هاوەڵان دەكات، دەی خۆ ئەمەش بۆ رەنگكردنی ئیسلام نیە بەڕەنگی عەرەبی، لەبەر ئەوەی بە روونی لە سەدان شوێندا باسی جاهیلیەتی نەتەوەكانیتری پێش ئیسلام دەكات، هەر وەك چۆن باس لە موسڵمانێتیان دەكات، لە ئادەم و (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئادەمیەكانەوە هەتا دەگاتە پێغەمبەران نوح و ئیبراهیم و ساڵح و شوعەیب و مو‌سا و عیسا و موحەمەد (سەلامی خوای گەورە لەسەر هەموویان بێت)، هەروەها باس لە ژیان و هەڵوێستی میللەتەكانیان دەكات بە چاك و خراپیانەوە، پرسیاریش ئەمەیە: ئەم نەتەوانە چی پەیوەندیەكیان بە عەرەب و عەرەب بوونەوە هەیە ؟!.
هەر قورئان نیە باسی رۆم و فارس و فیرعەون و قارون و زییلقەرنەین و لاوانی ئەشكەوت و بەنی ئیسرائیل دەكات؟، ئەوانە پەیوەندییان چیە بە (عەرەباندنەوە)؟، هەر قورئان نیە لە رابوردوو لە ئێستای (ئەو كاتی) مەككەو مەدینەو لە داهاتوو قسان دەفەرموێت و پەنهانەكان دەخاتە روو؟، ئەی ئەوانە چیانە بەسەر كەلتوری بەعەرەبكردن ومێژووی عەرەبەوە ؟، ئەگەر(سروش) بیەوێت ئیسلامەكەمان لە مێژوویەكی دیاریكراودا بچەقێنێت و ئیتر بۆی نەبێت لە زەمان و مەكانیتردا رۆڵی هەبێت، ئەوە بێ ئاكامە چونكە واقیعی جیهانیی و دەنگی مرۆڤەكان وا ناڵێت و رێك دژە لە گەڵ حەزەكانی (سروش)دا. وەختێكیش خوای گەورە باسی واقیعی جاهیلی یان واقیعی ئیسلامی دەكات بۆ گەمارۆدانی ئەو دوو دیاردەیە نیە لە زەمین و زەمانێكی عەرەبیدا، نەخێر ئەوەنیە، بەڵكو بۆ فێركردنی مرۆڤە خواپەرستەكانە كە ئەو دیاردانە دووبارە و چەنبارە دەبنەوە، بەڵام لە زەمان و مەكانێكیتردا و لە ژێر ناو‌و نازناوێكیتردا، ژیانی ئیسلامەتی هەر ئەوەنەبوو كەلە مەدینەو مەككە بوو، ژیانی جاهیلیش تەنها ئەوە نابێت كەلە سەردەمەدا بووە، راست ئەوەیە قۆناغ بە قۆناغ دەنگ و رەنگی هەردووكیان دەبێت و جەنگ لەدژی یەكتر دەكەن.
(23)
سروشیەت.. لە هەناوی هەندێك لە ئیسلامیەكاندا !!
پ: لە كوردستاندا (سروش)و (مەلەكیان)و (شەبستەری)و هەندێ بیرمەندی تری ئێرانی زۆر گەورە كراون، وا دەزانن ئەم كەسانە یەكجار وا قورساییان هەبێت‌و، ئەوەندە مەزن بن؟ ئەی هۆی گەورە كردنەكەیان چییە؟:
هۆكاری گەورە بوون یان گەورە كردنیان راوەستاوە لەسەر چەند خاڵێك، سەرەكیترینیان ئەمەیە: ئەوەی ژینگەیەكی لەباری فەراهەم كردووە لەكوردستان بۆ فیكری سروشیەت و هاوبیرە ئێرانیەكانی ئەوەیە لە رێگەی رۆحەوە، خۆیان ووتەنی عیرفانەوە، توانیوێیانە هەندێك لە گەنجان لە خۆیان كۆكەنەوە، جا ئەمە زۆر جێی تێڕامانە، چۆن بابەتێكی فیكری قوڵ و پێچاو پێچ و دژ بەیەكترو یەكنەگرتووی هەمیشە لە كەمیندا بوو بۆ وەحیی و فیكری ئیسلامی و فیكرمەندە ئیسلامیەكان، لە رێگەی دوواندنی رۆح و عیرفانگەراییەوە جێگەی خۆی دەكاتەوە؟!، بۆیە دەمەوێت جارێك ئەوە بڵێم:
ئەوان هەستیان كردووە لەكوردستان وهەرێمەكانیتر بۆشاییەكی رۆحی وهەناوی هەیە، هەروەها بۆشاییەكی بێ ماریفەیی و نەبوونی زانیاری هەیە كە چۆن و لە كوێ و لای كێ داوای پڕكردنەوەی بەتاڵی رۆحیان بكەن!، ئەوەش باشترین و نزیكترین رێگا بووە بۆ دابەزین بۆ ناخی مرۆڤەكان، ئەویش بۆ رشتن و خاڵی كردنەوەی حاوییە فیكریەكانیان!. بە هۆكاری مامەڵە رۆحییەكەوە بە ئاسانی گیانی سۆفیگەرایی وزاراوە و رەهەندە سۆفیخوازییەكان بە تێگەیشتنی تایبەتی خۆیان، لە رەفتارو وتاریاندا دەخوێنرێتەوە و چاو نوقاندن و خۆلادان لە هەڵە زۆر زەقەكانی سروش و ئەوانیتر بووەتە خوونەریتیان، یان فیكری ئەوان بە باش ویستی و دۆستانە لە گەڵ مرۆڤ بووندا تەفسیری دەكەن!.
شیعرەكانی مەولانا رۆمیش چەكی قورسی سروشیەكانە و بەرگی دەرەوەی خۆناساندنیانە، جگە لە دونیایەك زاراوەو بەرهەم و بیروبڕوای رۆژئاواییەكان كە بەرگە رۆمییەكە پەنای داوە !!. دەمەوێت بڵێم:
بیری سروش و هاوڕێكەكانی هەوڵ و خەباتێك هەیە تابە فیكرێكی ئیسلامی تازەخواز لەقەڵەم بدرێت، بەڵام بە خوێندنەوەو گوێكرتن و بە دواچوون دەركەوتووە خەمی ئیسلام لە دوای دواوە سەرەیان بۆ داناوەو دوای ئەوەی نەشتەرگەری قەیسەریشیان بۆ كردووە. ئامانجەكەشیان بەڵێ ناساندنی ئاینێكە، بەڵام نەك ئاینی ئیسلام، بەڵكو ئاینێكی تێكەڵەیە لە كەلتوری ئێرانی بە تایبەت و كەلتوری رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی بە گشتی.
هۆكاریترێكیتر ئەوەیە جۆرێك لە سەرلێشواندن هەیە لە پرۆژەی فیكری و عەقایدی ئیسلامخوازانی كوردستاندا بە تایبەتی حیزبە ئیسلامیەكان، لای ئەوان هێشتا روون نیە كە عەقیدە و رەهەندەكانی وئیمان و ڕەگەزەكانی پێوەری وەرگرتن یان رەتكردنەوەی هەموو شتەكانە، گشت بابەتەكانە، تەواوی كەس وكارەكانە!!، ئەمەش وایكردووە فیكری سروش و مەلەكیان و موریدەكانیان لەسایەو سێبەری حیزبێكی ئیسلامی كوردستاندا پەنای بدرێت و كادیرانی بۆ یەكلابكرێتەوە و بانگەشەی رەسمی و ناڕەسمی و خۆڕاییان بۆ بكرێت... بۆچی حیزبێكی ئیسلامیی سوننی دەكرێتە یان دەبێتە كەمپی ئاینێكی نوێ، وەكو پێشتر وتم ئاینێكی تێكەڵە لە كەلتورە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەكان ؟!. هۆكاریتر هەیە با بمێنێت بۆ هەلێكیتر.
(24)
(البوطي) و هاووێنەكانی.... داخی گرانم !
پ: چی لە بارەی ئەو زانایەنەوە دەڵێن كە دژی جەماوەری شۆڕشگێڕن لە وڵاتە ئیسلامییەكاندا، وەك (محمد سعیدرمضان البوطي)و (آل الشیخ)ی موفتی سعودیە ؟.
(سەربەخۆ) بوون لە بیر‌و باوەڕو بڕیار‌و بەرنامە و بەردەوامبوون كۆڵەكەی ناوەڕاستی نێو داڵانی دینداریە، بە مان و نەمانی حوكمی راستگۆیی و(ناڕاستگۆیی) كەسەكان دەدرێت، ئەوەش ئاشكرایە گیانی سەربەخۆیی و خۆپارێزی لە تێوەگلان لە گەڵ تاغوتە بچوك و گەورەكان باجی گەورەی هەیە، پێدەچێت (البوطی) و ئەوانیتر توانای ئەوەیان نەبێت ئەو باجە بدەن یان هەر بڕوایان بە باجێكی لەو جۆرە نیە و زاراوەی سەربەخۆ بوونیش لەلای ئەوان بە زاراوەی مێردمنداڵ و گێچەڵگێڕان بقەبڵێنن !!.
(25)
زانای پایەبەرز یوسف قەرزاوی و سێ سەرنج..!
پ: لە بەرانبەردا كەسانێكی وەك (د. یوسف القرضاوی) هەن، بوونەتە جێی ئومێد‌و دڵخۆشی بۆ زۆرێك لە موسڵمانان‌و، هەندێكیش بە (مبتدع)و دەستی جوولەكەیان دادەنێن.. ئێوە چۆنیان تێدەگەن؟:
كەس وەكو بن عەلی وقەززرافی و موبارەك وعەلی عەوڵا ساڵح دۆستی جولەكە وپارێزەری بەرژەوەندی یەكانیان نەبوون، ئایا دروستە بوترێت شێخ قەرزاوی دەستی جولەكەیەو دۆستەكانی جولەكەش ریسوا دەكات؟!.
جنابی قەرزاوی سەرەڕای خزمەتی زۆری، لەهەندێك لە راوبۆچوونە فیقهی و فیكری و بگرە هەندێك هەڵوێستی سیاسی‌دا جێی رەخنەبووە، بەڵام رابەریكردنی بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی لیبیا و میسر‌و تونس و یەمەن و ئێستاش لە سوریا و راشكاوانە هەڵوێست وەرگرتن لە دژی تاغوتە عەرەبەكان و هەوڵێكی چاوەڕووان نەكراوی لەوشێوەیە هەڵەكانی رابووردووی كاڵ كردەوە و بووە جێی ئومێدی گەلانی عەرەبی بە تایبەت، هیواش وایە بۆ گەلانیتری ستەمدیدەی ناعەرەبی روانینێكی باشتری هەبێت.
ئەوەش كە جێی پێداچوونەوەیە لە تێگەیشتنەكانیدا:
یەكەم: ئەو درەنگ هاتنە دەنگەی بوو لە دژی سیاسەتەكانی ئایەتوڵڵاكانی ئێران وهێرشەكانی دەیان ساڵەی دەسەڵاتی شیعەبوو بۆسەر ئوممەتی موسڵمان (سوننە و جەماعە) لەناو ئێران و لە وڵاتانی ئیسلامی‌دا بە گشتی، هەتا لەم چەند هەفتەیەی پێشوودا و لە وتاری هەینیدا لە قەتەر شتێكی رایگەیاند، ووتی: ئێران و روسیا وچین دوژمنی گەلی سوریا‌و گەلانی عەرەبین و بەرپرسن لە قەسابخانەكانی ئەو وڵاتە!.جارێكیترو لە سەكۆیەكیتردا ئەوەی ووت كە قبوڵناكەن وڵاتی میسر ببێت حوسەینی خانە و نابێت رێگە بدرێت شیعەكان كاری شیعەوەشێنی بكەن لەو وڵاتەدا !. دوو هەڵوێستی گرنگە بەڵام ئەوە گرنگترە كە چیی لەسەر بینا دەكرێت بۆ داهاتووی موسڵمانان بە گشتی؟.
دووەم: خوێندنەوەی بۆ كێشەی كورد بە گشتی و بە تایبەتی لە توركیا پێویستی بە ووردەكارییە، ئەوە دوو جارە بەناوی یەكێتی زانایانی موسڵمانی جیهانیەوە دەكەوێتە هەڵە خوێندنەوەی كێشەكەوە، زۆر پێویستە دۆستە نزیكەكانی باشتر ئەو حاڵەتەی بۆ رووناك بكەنەوە، سابەڵكو هەڵوێستی شەرعیترو مەیدانیتر بنوێنێت، وە دەشزانم هەڵوێستی ئەو زۆر كاریگەر دەبێت لەسەر رەوتێكی بەرفراوانی ناو رابوونی ئیسلامی لە جیهانی ئیسلامی و جیهانی عەرەبیشدا، زۆریش لە لام بووەتە جێی سەرلێكردنەوە كە بۆچی كەساتییە ئیسلامیە هاورێكانی ناتوانن رونتر چاوساغیی پێبدەن و یارمەتی نادەن هەتا رەخنەی گەورەی نەكەوێتەسەر لەسەر كێشەیەكی هەستیاری وەكو كێشەی كورد؟!، بە تایبەتیش هەندێك لەو كەساتیە ئیسلامیە كوردانەش وەكو سێبەری جەنابی قەرزاوی ئەبینرێن!. نابێت خۆم لەوەش قوتار بكەم كە هەقێك هەیە پێویستە بووترێت هەتا بتوانین و رێگە نەدەین رەخنەو یەخەگرتنەكانمان لاسەنگ ببێت، ئەویش ئەوەیە كە سەران و حیزبە كوردیەكان لە هەموو كوردستانەكاندا نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە نمونەو نمایشێكی جوان و جوامێرانە پێشكەش بكەن و هەرچی فیكری دژە مێژوی كورد و مرۆڤی كوردە هیچ نەماوە نەیسەپێنن لەو شوێنانەی دەمو دەستیان هەبووە، لە بەرانبەریشدا هەمیشە لە گەڵ و ئیسلام و موسڵمانی راستەقینەدا هەڵیان نەكردووە!.
هەر چۆنێك بێت لێك جیاكردنەوەی هەڵوێستی فیكری و فەلسەفی دەستە و حیزبە كوردیەكان لە گەڵ ئەسڵی كێشە ستەملێكراوەكە لە خۆیدا حیكمەتێكی گەورەو هەوڵێكی دادپەروەرانەیە.
سێیەم: ئەو تەوژمە گەورەیەی گوێگری شێخی قەرزاوییە كاتی ئەوە هاتووە جنابیان هانیان بدات بۆ چەندبارە پێداچوونەوەی حاڵی بوون و بە حاڵ و واقیع كردنی زەمان و مەكان و زەمینەی زاراوەكانی (جیهاد) و(وەلائو بەرا) و (تەعاون) و(وەحدەت) و(ئیعتیسام) و زۆر زاراوەیتر كە پەیوەندیدارە بە هەڵوێستی رۆژانەیان لەگەڵ كەسایەتی و كۆمەڵە ئیسلامی و دەسەڵات و رەوتە دژە ئیسلامیەكاندا.ئەم سێ خاڵەم لەو بڕواوە هەڵدەقوڵێت كەكەسایەتیەكی دیار‌و گەورەی وەكو قەرزاوی (خوابیپارێزێت) هەلێكی باشی لەبەر دەستدایە بۆ ناردنی ئەو جۆرە ئاماژەو ئاراستانە، بە تایبەتیش ئێستا بەڕێزیان تەمەنێكی زۆریان بە رێكردووە و كەمێكیان ماوە، هەنگاوێكی لەو شێوەیە هیوایەكیتر دەبەخشێتە تەواوی ئوممەتی موسڵمان بۆ چەند دەیەیەكیتر.
(26)
ئوسوڵی ئیسلام یان ئیسلامی ئوسوڵی ؟!
پ: ئایا ئیسلامییە ئوسوڵییەكان توانیویانە بواری فیكر خەرق بكەن و لەم بوارەدا حەقانییەتی خۆیان بسەلمێنن؟ ئەگەر بەڵێ، چۆن؟ ئەگەر نەخێر، بۆ؟.
من نازانم مەبەستی تۆ چیە بە دەستەواژەی ئیسلامیە ئوسوڵییەكان، خوابكات مەبەستت پێی ئەو مانایە نەبێت كەلە دەرەوەی جیهانبینی ئیسلامیەوە هاتووە، كەبریتیە لەو كەسەی هەڵگری عەقیدەو عەقڵی ئیسلامی و فیكروفەلسەفەی شەریعەیە، وە تەنها ئەم عەقڵ وعەقیدەیە یان فیكر‌و فەلسەفەیە بەسە بۆ ئەوەی لای كەمی تۆمەتی (توندڕەوی) و (تیژباوەڕی) و(سەخت گیری) بدرێت بەسەریدا، ئەمەیان واز لێبێنە، باباسی ئەوە بكەین كە ئیسلامی ئوسوڵی بە حاڵی بوونی ئێمەومانان چی مانایەكی هەیە ؟.
زاراوەی ئیسلامی ئوسوڵی ئەوەندەی مانای زیندوو راگرتنی مەرجعیەتی فیكری وسیاسی و كۆمەڵایەتی وئابوری وئاینی وئایندەیی لێوەردەگیرێت،وانازانم شایستەی ئەوەبێت مانای پێچەوا نەی پێبدرێت، وە ئەوەندەی عەقڵم بڕدەكات ئیسلامی ئوسوڵی پێویستە بڕوانامەیەك بێت بدرێت بەو كەس و كۆمەڵانەی كە وەحیی خوایی وەكو مەرجەعی هەمیشەیان دەپارێزن و لە ئەسڵی خۆیان ولانادەن وئوسوڵی بیركردنەوەو بەیان وبەرەنگاربوونەوەیان لەوەحییەوە سەرچاوە دەگرێت!. ئەو ئوسوڵیەت بوونەش هەموو كەسەكان تێدا یەكسان نین، هەندێك بەرزەو هەندێك نزم، هەندێك گەرم و گوڕەو هەندێك ساردوسڕە، هەر وەك چۆن باوەڕ پلەكانی سەروخوار دەكات، ئوسوڵیەتی كەسەكانیش هەورازو هەڵدێر دەكات و راستیش ئەوەیە بیرمەندان و نوێخوازان و موجتەهیدەكان لە هەموو كەس زۆرتر ئوسوڵی فیكری و تازەكاری و ئیجتیهادەكانیان بپارێزن.
بەو پێناسەی خستمانە بەرچاو دەڵیم: بەڵێ، لەهەردوو تاقمەكە ئیسلامیە ئوسوڵیەكە رۆڵ و رەنگی چالاكیە عەقڵیەكانیان بەرچاوەو وون نابن، لەوانەیە پرسیار بكرێن چۆن؟، ئەوەش بەم شێوەیە، تاقمە ئوسوڵیە قوڵ رۆیشتووەكە زۆر باشتر توانیویانە حەق وحەقانیەتی فیكر‌و فەتواو فەرهەنگی ئیسلامیانەی خۆیانمان پێ بناسێنن، تاقمی كەم رۆیشتوو (كەم ئوسوڵیەكەش) یان (بێ ئوسوڵەكان) بە باشی یارمەتیان داوین بۆ ناسینی هەڵەو هۆنینەوە (نا ئوسوڵیەكان) و دژ‌و نەسوڵحاو لە گەڵ وەحییدا......
(27)
گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌ڕێز م. صلاح ا‌لدین
شه‌ن و كه‌وی وتاری (كلیلی چاره‌سه‌ر،ئیسلام و دیموكراسی)
(به‌شی یه‌كه‌م)
كورته رێگایه‌ك بۆ (چه‌ور) كردن یان(چه‌سپاندن) یان (چه‌پاندن)ی هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی هاوچه‌رخ یان (ناهاوچه‌رخ) زاراوه‌ی تایبه‌ت و وشه‌ی ته‌لیسماوی و زمانی سیحراوی وداتاشینی چه‌مكه‌كانن، ئه‌نجا چه‌ندباره كردنهوهیانه هه‌تا لای گوێ‌گران و خوێنه‌ران چی وه‌ك (ناو)و(نازناو) یان وه‌ك (ناوه‌رۆك) یان (ناتۆره) ده‌بێته خۆراكی فیكر‌و ویردی رۆژانه‌ی مرۆڤه گوێگرهكانیان.
ئه‌م كاریگهربوونهش له‌سه‌ر خوێنه‌رو گوێگر‌و ئه‌وانیتر هونه‌رێكی كۆنه‌و به تێپه‌ڕبوونی كات فراوانتر و فێڵكارانهتر دێته مه‌یان، هه‌ر به‌م مه‌زه‌به ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه كه مه‌به‌ستیان كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كانه، ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی (جیهانی ئیسلام) و(جیهانبینی ئیسلام) به خواری و خراوی لێی سودمه‌ندبوون و بۆردومانیان كردوین به سه‌دان، ئه‌گه‌ر هه‌زاران نه‌بێت، له چه‌مك وده‌سته‌واژه‌ی فیكری و فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئابوری و ئاینی و ئاكاریی و ياسایی و ده‌ستوری.مه‌به‌ستیش له‌و هێرشانه روونه كه‌ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: گه‌مارۆدان و سنوردار كردنی زاراوه عه‌قائیدی و فیقهی و فیكری وكۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه و قانونی و ده‌ستوریه خۆماڵی و(خۆمانه)كانه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر توانیان دواتر قه‌ڵاچۆكردنیان به ته‌واوی وسڕینهوهیان له زه‌ین وزه‌مینی ئوممه‌تی موسڵماندا به گشتی یان گه‌لێك له گه‌لانی موسڵمان یان نه‌وه‌یه‌ك له نه‌وه‌كانیان یان حیزبێك یان رێكخراوێك.
سێیه‌م: دوای ئه‌وه خه‌ڵك ناچاركردن هه‌تا بگه‌ڕین به شوێن به‌دیل و جێگره‌وه‌دا، یانی به‌دیلی ده‌سته‌واژه‌كانی ناو وه‌حیی یان ئه‌وانه‌ی به ئیجتیهادی موجته‌هیده‌كان هاتووه‌ته گۆڕێ، یان ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته به‌شێك له خوونه‌ریتی گه‌لانی موسڵمان و (ماریفه) و (مه‌یل)ی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان به‌دی هێناون. پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه زاراوه‌یی و زمانهوانیهش به زمان و زاراوه‌ی ئوممه‌ته‌كانی رۆژئاوا كه جیاوازیمان له روانین وڕوونكردنهوه بۆ هه‌موو ژیان وژیانسازی و گه‌ردوون و گه‌ردوون ژێرباركردن و مرۆڤ ومرۆڤایهتیكردن و خودا‌و خواداری و پهروهرگاربوونی و هه‌موو باس و بابهتهكانیتری په‌یوه‌ندیدار پێیانه‌وه نێوان ئاسمان و رێسمانه!،
چواره‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هیچیان نه‌هاته‌دی كۆتاههوڵی زیره‌كانه‌یان(میانگریهك)ه له‌گه‌ڵ گه‌لانی موسڵمان به‌گشتی، چی عێل وعه‌وام یان هه‌رزه‌و نه‌فام یان زانا‌و به‌فام، به تایبه‌ت (دوواندن)ی رووناكبیران وبیرمه‌ندان و بانگخوازان و نوخبه‌ی بڕیار به‌ده‌ستی ده‌زگا ره‌سمی و ناڕه‌سمیه فێرخوازی و په‌روه‌رده‌یی و رووناكبیری وڕۆژنامهگهرییهكان.
هه‌ردوو به‌ره‌ی ئیسلامخوازو دژه ئیسلامیش له‌م داواكاری و دواندنه بۆ قاڵبوونه‌وه له(پاشكۆیی)دا بێ به‌ش ناكرێن، (فشه) و(فشار) یان (پلار) و(په‌لامار)یان(پاره) و(پایه)داركردن، یان هه‌موویان پێكه‌وه ئامرازی دڵسۆزانهیانه بۆ بهژێرهوهكردنی كه‌سێتی مێژووی و حهزاریمان.
دژه ئیسلامه‌كانی ناو گه‌لانی موسڵمان ئه‌وانه‌ن كه رۆڵی نوێنه‌رو نوێكه‌ره‌وه‌ی هزرو هه‌واداریی رۆژئاوایی ده‌بینن،ئه‌گه‌ر بۆ بهیانخوازانی ئیسلامی دوواندنیان هه‌بێت, بۆ ئه‌وانی (نا ئیسلام)ی یان (ناموسڵمان) ئاراسته‌یان پێده‌درێت و فه‌رمانیان بۆ داده‌به‌زێت بۆ (خۆ)ڕاهێنان و(خۆ) خۆشهكردن ونمایش به پێی ئاواز‌و تۆنه ئه‌مریكی و ئهروپییهكه، كه بێگانه‌ی پشت حه‌وت سنورن!،بێگانه به زه‌مانی ئێمه، به مه‌كانی ئێمه، به مه‌رامی ئێمه،به مێژووی ئێمه، به داهاتووی ئێمه، ئێمه‌ی ئوممه‌ت و ئه‌ولیای وه‌حیی !، مامه‌ڵه‌ی دوژمنكارانه‌ی به‌ره‌كانی رق له ئیسلام له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئیسلام به هیوای بارسوك وتهنككردنی قورسایی ده‌رونیی و غوربه‌تی زاراوه هه‌مه‌جۆره‌كانی خۆیان له‌ناو ئێمه‌دا ده‌كه‌ن، لهچرپهو چهنابازیشیاندا ده‌ڵێن و ده‌قیژێنن كه جیاوازی زاراوه‌كانمان و مه‌به‌سته‌كانمان زۆر نیه یان ناوه‌خنه‌كه‌ی هه‌رئه‌وه‌یه كه موسڵمان له دوای وێڵه و بۆی شه‌یدایه.
بێگومان كه‌سی ناچار یان خۆناچاركهر (بڕوبیانوو) هاوڕێیه‌تی و سه‌رده‌كات به هه‌موو ده‌رگایه‌كدا سابه‌ڵكو بۆشاییه فیكری یان رۆحی یان ره‌وشتی یان سیاسی یان ئابووریه(دروستكراوه‌كان)ی بۆ پڕبێته‌وه به‌هه‌رچی پڕبێته‌وه گرنگ نیه،گرنگ پڕبونهوهیه!. ئه‌م واقیعه (تاڵ) و(تاڵان)كاریهش بۆ رۆح،بۆ فیكر،بۆ ئاین،بۆ مێژوو،بۆ واقیع، به‌هه‌ردوو چاوی سهردهیبینین، به‌هه‌ردوو گوێمان ده‌یبیسین، بۆن و هاڵاوی سهروكاسهمانی وڕو پڕكردووه،تاڵاوی ده‌چێژین و خه‌ریكه تام و چێژه‌كانی ترما ن لێ ده‌كاته بنێشته تاڵ وگوژاڵكه!.
ئه‌م قسانه‌ی پێشوم به ئومێدم كه‌ڵكی ئه‌وه‌یان هه‌بێت سه‌ره‌تایه‌كی عاقڵانه یان عه‌قڵانی بێت بۆ چوونه نێو گفتوگۆ دۆستانهكهم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین له‌سه‌ر وتاری (كلیلی چاره‌سه‌ر، ئیسلام ودیموكراسی)،كه‌له هه‌ندێك پێگه‌و ماڵپه‌ڕی ئهلهكترۆنی بڵاوكرایه‌وه، ئێمه‌ش لێره‌دا گفت‌و گفتكاریهكی فیكری عه‌قایدی ده‌كه‌ین له نێوان دوو كه‌سی جیاواز‌و دوو ئه‌زمونی جیاواز‌و دوو روانینی به‌رانبه‌ردا، هه‌ردووكیشیان-نوسه‌ر وڕه‌خنه‌گر- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌رجه‌عیه‌تی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆحوكمدان له‌سه‌ر بابه‌ت و بابه‌ت نوسه‌كان پاراستووه‌و ده‌پارێزن، وه‌كو مامۆستا خۆشی نوسیوێتی: (.. ئەو ئیسلامە پەیرەو دەکەین کە ئایینی خودایە و لە کتێبی پیرۆزی خۆیدا (قورئانی پیرۆز) رەوانەی کردوە و پێغەمبەری سەردار محمد (د.خ) بە گوفتار و کرداری خوی شەرحی کردوە و رونی کردوەتەوە و مەبەستەکانی ناساندوە و لە رێگەی سونەتە راست و دروستەکەیەوە پێمان گەیشتووە...).
به‌ڵام بۆ روون بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و خانه‌ی هه‌ڵه‌كان پێویستمان به مه‌نهه‌جی به‌راوردكاری هه‌یه و كارمان به‌سه‌ر كه‌سێتی ووتارنوس و كه‌سێتی راڤهكارو ره‌خنه‌گره‌وه نیه،ئامانجیش له‌م جۆره راگۆڕینه‌وه‌و سنورداركردنی هه‌ریه‌كێكیان له ئه‌ندازه‌ی نزیكیان له ده‌قه‌كانی وه‌حی و مانا‌و ئاماژه ئیجتیهادیهكان بۆ خۆی خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به بانگه‌وازی ئیسلام، ئه‌نجا ته‌كان وتهحهددایهكی گه‌وره‌شه بۆ به‌یان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بیدعه‌ته فیكری وفهلسهفیهكانی بێگانه، بێگانه به جیهان و جیهانسهرایی ئیسلام و یارمه‌تیه‌كی ژیرانه‌شه به نه‌وه‌ی نوێی ئیسلامی و نائیسلامیش هه‌تا بڕوبیانوویان نه‌مێنێت و نه‌زانین نه‌كه‌نه روانگه‌ی سهیروسهرنجهكانیان و دڵیشیان خۆش بێت كه پاڵپشتیان هه‌یه له ئه‌ندێشه‌و ئه‌ندێشه‌مه‌ندان،ئه‌گه‌ر به‌م رۆحییه‌ته‌وه بگه‌ڕێین به شوێن ساغ و ناساغ له ده‌سپێشخه‌ریه فیكری وفێركاریهكانماندا حه‌تمه‌ن ده‌گه‌ینه ئاكامێك كه:
یه‌كه‌م: یان رایه‌ك ولایه‌ك هه‌وراز ده‌كه‌وێت،ئه‌ویدی پێویسته خۆی بچێته دواوه‌و لێمان گه‌ڕێت.
دووه‌م: یان هه‌ردوو راوسهرنجهكه له ناوه‌ڕاستی رێگه‌دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و رای سێیه‌می نزیكتر له وهحییهوهی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه (ته‌عاوون)ی كرده‌یی و دوور له‌بان وبانگه‌شه‌ی حیزبی و چێوهكانیتر بكه‌نه بازنه‌ی باوه‌ڕ به‌یه‌كتری و پشتیوانی هه‌تا ده‌گه‌ن به ئاواتی موسڵمانان و ئامانجه نزیك و دورهكانیان،له پێش ته‌عاوون (ئیعتیسام)ی جه‌وهه‌ری به رۆح و رایه‌ڵه‌كانی دین و دینداریه‌وه باشترین دیدی موسڵمانانه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌مان كه‌له نێوان ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه بۆ داهاتوویه‌كی دانسقه و ده‌گمه‌ن و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌و بۆ رابوردویهكی (بێدان) و بێ (داڵده)و بێ(ده‌ره‌تان) گیری كردووه وله چاوهچاودایه!. خودای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:
(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) 103-آل عمران. (فَأَمَّا الَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا) 175- النساء. (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ وَلَا الشَّهْرَ الْحَرَامَ وَلَا الْهَدْيَ وَلَا الْقَلَائِدَ وَلَا آَمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنْ رَبِّهِمْ وَرِضْوَانًا وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُوا وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآَنُ قَوْمٍ أَنْ صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَنْ تَعْتَدُوا وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ)2- المائدة.
قسه ئه‌مه‌یه كه وتم، سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كان به شیرین و ناشیرینیه‌وه، ئێمه به به‌ڵگه موسڵمانین و به‌به‌ڵگه‌ش له موسڵمانێتی بێ به‌ش ده‌بین، كێ به‌ڵگه‌داره بابهرزیكاتهوه، كێ ئیمانداره با به‌ڵگه بێ ده‌نگ یان ده‌نگ بهرزیكات!.
ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه پێشهات و پێشدهمیهكی بنچینه‌ییه بۆئاسانبڕی له لێكدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كان له ناو‌و ناوه‌رۆكی وتاری (كلیلی چاره‌سه‌ر، ئیسلام و دیموكراسی)دا، كه بۆ من و هاووێنه‌ی من جێی پرسیارێكی زۆر‌و سه‌رسوڕمانێكی زۆر‌و نایشارمه‌وه ئازار‌و ژانێكی زۆره !، له‌وه‌ش زۆر دڵنیام ئه‌وانه‌ی ده‌ست و ده‌میان هه‌بووه له خزمه‌تی بانگكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامێز‌و ئارامگه‌ی ئیسلامه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابوردووه هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌رئه‌وان زۆرترین رۆڵ وڕه‌وت و باڵاترین به‌رهه‌میان هه‌بووه له قوڵكردنه‌وه‌ی جیاوازیه ده‌روونی و فیكری و سلوكی وسیاسی و گروبگهراییهكانی ناو كۆمه‌ڵی موسڵماناندا!، بۆیه له‌سه‌ریانه زوو زۆرتر به راوبۆچووهنهكانی خۆیاندا بچنه‌وه‌و له ههڵهوههوڵه سهرنهكهوتووهكانیان مرۆڤه موریده‌كانیان به‌ئاگا بێننه‌وه وڕێگهنهدهن له‌وه زیاتر به‌سه‌ر هه‌ڵه‌و هێڵه خوارهكاندا بڕۆن و شۆڕبنه‌وه، به‌ڵام جێی ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه هێشتا ئه‌و ئاماده‌ییه،مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن، نابینرێت و نابیسرێت و نانوسرێت و نانوێنرێت و نانرخێنرێت!.
لهلهحزهی ئه‌و حهزهردانهماندا، له‌پێناو ئاماده‌باشیی هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو پشتیوانێكی ئیسلام و گشت بزاڤێكی موسڵماناندا، بۆ هه‌ستانه‌وه‌و وه‌ستانه‌وه و رودان به‌یه‌كتر، ئه‌مه‌ش بۆخاتری ئه‌وه‌ی (گوێقوڵاغ)بوون بۆیهكترو گه‌وره (یه‌كتر خوێندنه‌وه) ببێته دیارده‌ی زاڵی بێ مونافیس له ناوماندا.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ كه فره‌به‌ره‌یی و فرهباری فیكریی ته‌شه‌نه‌ی زۆری تێداكردووه له رۆژگاریتر زۆرتر پێویستمان پێی هه‌یه، حه‌قیش ئه‌وه‌یه داوای هه‌موو عهقڵمهندێك و ئهندێشهوانێك و پارێزه‌رێكی (مه‌رجه‌عیه‌تی وه‌حیی) بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بانگ وبانگهشهیه بووه دروشمی راستگۆیانه، یان ئه‌گه‌ر ببێته حاڵ وكارو چالاكی ده‌سته جه‌معیی قیاده‌و پیاده‌ی كۆمه‌ڵان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلام، به‌پێی ئه‌زمونمان له گه‌ڵ واقیعی جاهیلی و ههژمونیشی له‌سه‌ر تاك و ته‌ییاره ئیسلامی و خه‌ڵكه ساده‌كه‌ش، بێ گومانم هه‌ندێك مرۆڤ له (هه‌موو به‌ره‌كان) كه پێشتر‌و به تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كان و به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه گۆشكراون له‌سه‌ر(حه‌ساسیه‌ت) یان (حه‌ماسیه‌ت) یان (حه‌ماقه‌ت)، بێ ده‌نگ نابن و ده‌كه‌ونه گیانی ته‌وژم و(تهوژمگێڕان)ی ئیسلامیه‌ت و سڵ ناكه‌نه‌وه له ده‌رزه‌نه تۆمه‌ت یان تۆڵه‌و بۆڵه‌ی ناڕه‌وا، بۆ نمونه:
من ده‌ڵێم ناگونجێت ئیسلام و دیموكراسی هاوته‌ریب و هاوشانی یه‌كتربن له عیوانێكداو پێكه‌وه‌ش بكرێته كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان!،وه‌كو له سه‌رناوی وتاره‌كه‌ی مامۆستا (صلاح ا‌لدین)دا هاتووه، ئه‌مه سته‌مێكه له ئیسلام ده‌كرێت، ئهگهرنوسهریش ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بێت، چونكه ته‌نها بوونی عینوانێكی له‌و جۆره هه‌ركه‌سێك لێی بڕوانێت ناتوانێت هیچ جیاوازییه‌ك بخاته نێوان ئیسلام و دیموكراسی، به‌ڵكو یه‌كسان بوونیان به‌یه‌كتر نیگای یه‌كه‌می ناوی وتاره‌كه‌یه!، وشه‌ی (كلیلی چاره‌سه‌ر) بۆ هه‌ردوو چه‌مكه‌كه به‌ڵگه‌ی زه‌ق و ئه‌بڵه‌قه بۆ حوكمهكهمان، وه ته‌نها شتێك (ئیسلام و دیموكراسی) لێك جیاكردوهتهوه و بووه‌ته ناوبڕیان پیتێكه،ئه‌ویش پیتی واوه!.
ئیتر منی خوێنه‌ری گوێشل و بارگاوی بۆ ئه‌و جۆره نوسین ونوسهرانه به‌چی بتوانم و چۆن بزانم لێكیان بكه‌مه‌وه، وه چۆن واتێنهگهم كه نوسه‌ر مه‌به‌ستی هاوشان كردنیان نیه؟!،ئه‌مه‌ش گفتوگۆیه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تێكی فیكری عه‌قایدی ترسناك و هه‌ستیار كه‌په‌یوه‌سته به‌ئیمان وهه‌ردوو رایه‌ڵه‌ی شایه‌توومان و لقه‌كانیه‌وه، وه‌كو حاكمیه‌تی شه‌ریعه‌ت و توانای بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و پێویستی مرۆڤه‌كان له هه‌موو زه‌مان و زهمینێكدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیداره به ناووسیفهته به‌رزه‌كانی خوای گه‌وره‌و بنه‌ماكانی (وهلاوبهرا)و جۆر‌و پله‌ی ئینتیما بۆ مێژو و حه‌زاره‌تی ئیسلام، یانی ئه‌گه‌ر ئه‌م زاراوانه‌ش جارێ یادنه‌كه‌ین و نهیدهینهوه به رووی نوسهرداو نه‌یكه‌ینه كێشه‌ری بۆچوونه‌كانی كه هه‌تا كوێ هه‌ماهه‌نگه له گه‌ڵ ناسنامه و ناوداری و سام وترسی ئوممه‌تی وه‌حییدا،واته(هه‌وییه) و(هه‌یبه‌ت)ی‌دا، كه‌مترین پله‌ی ره‌خنه‌و تێبینی من یان توانجی خه‌ڵك له‌سه‌رئه‌و نوسینانه ئه‌وه‌یه كه تێگه‌یشتنی خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ زاراوه‌و زمانی شه‌ریعه‌ت ده‌خاته ژێر پرسارو گومانی گه‌وره‌وه !.
هه‌رچه‌نده بۆ من په‌سه‌ند نیه بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندیداره به عه‌قیده‌و ئامانجه‌وه بڕۆم له رووێكیترهوهی وه‌كو (ئامراز) تاوتوێی بكه‌م و حوكم وحاكمیهتی عه‌قایدی خانه‌نیشن بكه‌م، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كهبهشێكیش له‌و گفتوگۆیانه دوای پشتگیری كردنی(ته‌وحید) و ملشۆڕكردن بۆ ئوسوڵ و ئامانجه‌كانی په‌یوه‌یسته به‌حوكمی فیقهی و ئیجتیهادی نوێ و سیاسه‌تی شه‌رعیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه عه‌قیده و ئیمان به خوایی بوونی شه‌ریعه‌ت و كامڵ بوونی هێڵه گشتی و گه‌وره‌كانی و هێزی بێ سنووری بۆ وه‌ڵامی پرسه دینی و دونیاییه‌كان له گه‌رمه‌ی جه‌نگی فیكریه‌كاندا غایب بده‌م!، چونكه ئه‌وه یانی له‌ده‌ستدانی پێوه‌ره‌كانی وه‌حیی و ده‌ست شۆرینی عه‌قڵ له ژێربار بوونی بۆ هه‌یمه‌نه‌ی وه‌حیی له‌و كاتانه‌ی كه پێویسته وه‌حیی شته‌كان یهكلاكاتهوه!.
چونكهیهكیتر ئه‌وه‌یه كه موناقه‌شه هه‌مه جۆرهكانمان ته‌نها بابه‌تێكی عه‌قڵی موجه‌ڕه‌د و دابڕاو‌و یاخی یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی په‌تی و رووت نیه، به‌ڵكو ئیمان به(وه‌حدانیه‌تی خودا) و (وه‌حدانیه‌تی شه‌ریعه‌ت) و(وه‌حدانیه‌ت وخاتهمیهتی نبووه‌ت) پاشان بڕوا بوون به(عه‌قڵی ئیجتیهادی) و (خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كان) وه‌كو خۆیان پێنجكوچكهی بڕیار‌و بڕیارده‌رن له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سه‌كان، هه‌موو كاره‌كان، هه‌موو به‌رنامه‌كان، هه‌مو یاسا‌و ده‌ستوره‌كان، هه‌موو مێژوو حهزارهتهكان. خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ) 3- المائدة. ئه‌وه‌ش ده‌فه‌رموێت: (وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِمْ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَى هَؤُلَاءِ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ) 89-النحل.
كاتێك به‌م شێوه‌یه ده‌ڕوانینه زاراوه‌كان و زمانی ده‌ربڕین و وێنه‌ی ماناكان و پۆشاكی مه‌به‌سته‌كان و قه‌باغی مهغزاكان به‌گشتی، به‌تایبه‌تی زاراوه‌یه‌كی نامۆی وه‌ك (دیموكراسی)و هاووێنه‌كانی، كه ده‌سته‌مۆی مرۆڤه‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ی دونیای مرۆڤه تاقانهپهرستهكانهوه هاتووه و له‌ناو ده‌قه‌كانی وه‌حییه‌وه جێگه‌ی نیه،وه له‌پشتی نه‌ریته فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری وحیكمهتیهكانی ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه ده‌رپه‌ڕیون، ناكرێت هه‌روا سه‌رپێیی له‌به‌رهه‌بوونی ئاوازێكی تایبه‌تیان له‌گوێی حه‌شاماتی هه‌رێمه‌كه‌ماندا بێ حساوی ورد و گه‌ڕانه‌وه بۆ پێوه‌ره ئیسلامیه‌كان بیكه‌ینه لافیته‌یه‌ك و خه‌ڵكیش به لافیته‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی خواییانه لێمان وه‌ربگرن وله‌سه‌ری په‌روه‌رده ببن و شه‌ڕی ناڕه‌وای سورو سپی له‌سه‌ربكه‌ن!.
پێشتر وتم بانمونهیهك بخه‌مه‌ڕوو : دیموكراسیش نمونه‌كه بوو، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم: كه خه‌ڵك نوسه‌ر بێت یان خوێنه‌ر یان قسه‌كه‌ر یان گوێگر كاتێك من ئه‌م تێڕامان وتێههڵچوونه فیكریه ئیسلامیه سه‌باره‌ت چه‌مكی دیموكراسی ئه‌دركێنم، ده‌بنه چوار به‌شه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: به‌لایانه‌وه زۆرئاساییه به هۆی ئه‌و (حه‌ساسیه‌ته) حیزبیه‌ی هه‌یانه به‌حه‌رفی بوون و زاهیربین و وشكه خوێنه‌وارو زمان زبر و چه‌قبه‌ستوو بمانچوێنن، ئه‌گه‌ر لوتفیان هه‌بێت و به تیژپهڕو توندڕه‌و و تۆقێنه‌ر نه‌مانخه‌نه لیسته‌وه!.
به‌شی دووه‌م: له(حه‌ماقه‌ت) چروكی ناكه‌ن و به‌دژه ئازادی و نه‌ییار به مافه‌كانی مرۆڤ و دونیای نوێ تاوانبارمان ده‌كه‌ن.
به‌شی سێیه‌م: حه‌تمه‌ن ئه‌وانه‌ش كه(حه‌ماسه‌تیان) بۆ بڕواكانی من هه‌یه هه‌ندێك سۆز‌و خۆشه‌ویستیم پێده‌ده‌ن و له ریزی حه‌ق بێ‌ژان و ئازایاندا ناونوسم ده‌كه‌ن.
به‌شی چواره‌م: ئه‌وانیش له‌و نێوه‌نده‌دا گیر ده‌خۆن و ده‌مێننه‌وه و نه پیاوی بازرگانین ونهپیاوی به‌ره‌نگارین!، به هه‌موو ئه‌م به‌شداریه ناهه‌موارو نادروستانه‌ی چوارتاقمهكه هیچ گرفتێك چاره نابێت، ئه‌گه‌ر گرفته‌كان ئاڵۆزتر نه‌كه‌ن و نه‌یكه‌نه گرێ كوێره.
باشه ئێمه چیمانه به‌سه‌ر ئه‌و جۆره به‌شداریه ناپهسهندانهوه؟، بۆچی به‌وه دڵمان خۆش بێت و دڵی خۆمان بده‌ینه‌وه كه جه‌ماوه‌رێك له پشتی قسهكانمانهوه وه‌ستاون و ده‌یڵێنه‌وه و كۆرس و كۆڕی تایبه‌تی بۆ ده‌گێڕن؟،ئایا ئه‌وه‌ش جگه له قوڵكردنه‌وه‌و شه‌رعیه‌تدان به هه‌موو جیاوازیه ده‌روونی و چوارچێوه ناسروشتیهكان، ناكاته قوڵتر كردنه‌وه‌ی باری نائاسایی حهساسیهتباری و حهماسهتكاری و حهماقهتسازی و دوایش قه‌ره‌باڵغ كردنی بازاڕگه، بێ بازرگانی كارا، به‌ره‌كانیش بێ به‌ره‌نگاری ئازا؟!. كێ له ئه‌ستۆی ده‌گرێت و كێ دادمان ده‌دات و كێ دادگایی ده‌كرێت له‌سه‌ر پاشماوه‌ی موتوربه‌كردنی ئیسلام به دیموكراسی و دیموكراسی به ئیسلام ؟!.
كلیلی چاره‌سه‌ر كه له عینوانی وتاره‌كه‌دا هاتووه (دانان) و (داننانه) به پێوه‌ری مه‌رجعیه‌تی وه‌حیی وحوكمه‌كانی له قورس و سوككردنی (ڕا)و (ڕوانگه) جیاوازه‌كاندا،به‌ڵام به‌عه‌ینی عینوانهكه (دانان) و(داننانه) به مه‌رجعیه‌تی دیموكراسیش له گه‌ڕانه‌وه بۆی و كردنی به (په‌ڕاوی پیرۆز) له پێناو ساغ وسهوداكردن به‌سه‌ر بابه‌ته شه‌رعی و یاسایی و ده‌ستوریه‌كاندا!. ئه‌م ته‌ناقوزو دژبوونهوهیه له‌یه‌ك عینواندا ده‌كاته یه‌كێك له‌م ئه‌نجامانه:
یه‌كه‌م: یان ئیسلام دیموكراسی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و دووری ده‌خاته‌وه و رۆڵی ناهێڵێت.
دووه‌م: یان دیموكراسی ئیسلام ده‌خاته په‌راوێزه‌وه‌و ته‌نها ناو‌و نیشانی بێ ناوه‌رۆكی بۆ دێڵێته‌وه.
سێیه‌م: یان هه‌ردووكیان له‌جه‌نگی مه‌رجه‌عیه‌ت و شه‌رعیه‌تدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و كه‌سیان ئه‌وی كه‌یان نابه‌زێنێت، به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌موو ژیانی مرۆڤه‌كان راده‌وه‌ستێت و خێر‌و خۆشی و ناخێرو ناخۆشی ده‌بنه ناووناسنامه بۆیه‌كتری.
چواره‌م: یان ده‌بێت زۆر زوو له‌م گه‌مه (باروتاوی)ه ده‌رچین و یه‌ك مه‌رجه‌ع و سه‌رچاوه هه‌بێت له نێوان ئه‌و دووانه‌دا، یان ئیسلام یان دیموكراسی!؟. به‌رده‌وام بوونی گفتوگۆی جددی و راستگۆیانه وڕاست ویستانه و بهڵگهخوازانه بۆ گه‌یشتن به‌یه‌كێك له‌و ئاكامانه‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه: به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بیرۆكهیهكیانه یان دروست بوونی راوڕێگای سێیه‌مه یان بواركردنهوهیه بۆ هه‌موویان ئه‌گه‌ر له سنوری ده‌قه‌كانی وه‌حیی و ئیجتیهاده شه‌رعیه‌كاندا جێگه‌یان پێبدرێت و له‌بری راو ڕێگه‌ی سێیه‌م كه مه‌به‌ستم پێی یهكگرتنیانه، هه‌بوونی ئیعتیسام و ته‌عاونی مه‌یدانی هه‌میشه‌یی دوور له دروشمی تهكتیككاری وده‌سی ده‌سی به‌یه‌كتر.
دڵنیاشم به بێ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و تێكهوتنه فیكریه‌كان و خواربوونه‌وه ناشه‌رعیه‌كان له بواره سیاسیه‌كاندا هیچ یارمه‌تی و نزیكی و دۆستایه‌تیه‌ك هه‌تا سه‌ر نابێت و ده‌بێته خول و خاڵێكیتری ره‌ش له مێژووی ئیسلامیه‌كاندا، نوخبهبن یان سوخته‌ی نوخبه‌كان. یان ئه‌نجامی چواره‌مه كه پێشتر نهمنوسیبوو ئه‌ویش: به‌رده‌وام بوونی ئه‌م حاڵه‌ته ناله‌بارو ناشه‌رعییه‌ی ئێستایه!.
(28)
گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌ڕێز م. صلاح ا‌لدین
شه‌ن و كه‌وی وتاری (كلیلی چاره‌سه‌ر،ئیسلام و دیموكراسی)
(به‌شی دووه‌م)
من ده‌مه‌وێت هه‌موومان بڕۆینه‌وه سه‌ر خه‌ته خواییه‌كه، عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام، كه زه‌روره وه‌كو ناوبژیوان و دادوه‌ری هه‌میشه‌ییمان بۆ هه‌ركێشه‌و ناههموارییهك رووی لێبنێین وخۆمانی راستكهین و قایلبین به كۆتا بڕیاری.
نامه‌وێ بڵێم خاوه‌نی (كلیلی چاره‌سه‌ر، ئیسلام و دیموكراسی) و هاوبیره‌كانی به‌ناوبژیوانی و دادوه‌ری وه‌حیی رازی نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منیش و خوێنه‌رانیش ئه‌پارێزێت له تۆمه‌ت و گومان وه‌ڵامی مه‌یدانی و بێ چهندوچۆنه بۆ (ئاراسته) و (ئاماژه)و (ئاكاره‌كان)ی ده‌ق و ده‌نگه‌كانی وه‌حیی. له‌به‌رانبه‌رئه‌م داوا دینی و دیندارانهدا فریای ئه‌وه ناكه‌وین خۆمان به‌وه‌وه جهنجاڵكهین و باس له كاریگه‌ری ئه‌زمونی مرۆڤه‌كان بكه‌ین و بیخه‌ینه وتووێژه‌وه، كێ هه‌یه له بیریاران و كامه له باوه‌ڕه جۆراو جۆره‌كان له‌وه لاری هه‌یه كه توێژینه‌وه‌و ده‌وركردنه‌وه‌ی بابه‌ته رابوردووی وڕاگوزهرییه فیكری و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیاری و رووناكبیریهكان كه ئه‌زمونی مرۆڤه‌كانیان دوریوه‌و دامه‌زراندووه نابێت گرنگی پێ بدرێت و له شوێنی خۆیاندا بكرێته مامۆستا ؟!. هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه رێك و كۆكین كه پێویسته رێز له ئه‌زمونه جوانه‌كان بگیرێت و هه‌رچه‌نده دووره ده‌ستیش بێت هاورده بكرێت و زیندوو رابگیرێت. به‌ڵام له‌م شوێنه‌دا بۆچی فرسه‌تی ئه‌و جه‌نجاڵ و جهڕاندنه ئهزمونیهمان نیه‌و نامانه‌وێ له‌و دهمهدهمهیهدا به‌شداربین؟، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م: گرفتم ئه‌وه نیه كه كامه ئه‌زمون شایسته‌یه به وه‌رگرتن و كامه‌ش شایسته‌یه به‌ڕه‌تكردنه‌وه، گرفتی گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه، كه‌م كه‌م زاراوه‌و زه‌نگی (خودا ده‌فه‌رموێ) و (پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ) كزبووه و خه‌ڵكانی ئیسلامی، نوخبه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كادیران و كاگێڕانی حیزبه (ئیسلامیه‌كان) هه‌موو زانستێكیان بریتیه لهقسهڕیزكردن و ده‌م قهرهباڵغكردن. كه‌مێك سیفاتی كادیر یان (تارماییه كادیر)و هه‌ندێك سیفاتی كه‌سێكی (نیمچه سیاسی)ان لێ ده‌بینرێت!، دوای ئه‌وه مه‌گه‌ر زۆر به‌كه‌می ئه‌گینا وه‌كو حه‌قیقه‌ت، مه‌حكه‌می و یه‌قینی و پشت ئهستوربونێك به‌به‌ڵگه‌ی نوتقیی ده‌قه‌كان یان دركاندنی نهێنی ده‌قه‌كانی وه‌حیی له وتار‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كان و لێدوانه‌كانیاندا بێ سڵ و شه‌رمكردن و خۆچه‌ماندنه‌وه نابیسرێت، به تایبه‌تی ئه‌و كادیرانی باڵایان!.
له بارودۆخی سنوداركرنی سه‌روه‌ری شه‌ریعه‌ت و سه‌رخستنی (دیموكراسیه‌ت) و(دیموكراسی بوون) وه‌ك نازناو، وه‌ك ناوه‌رۆك، وه‌ك كارپێكردن و كاروان گهڕۆكاندنی، من هیچم بۆ نامێنێته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه بگه‌ڕێنه‌وه لای شه‌ریعه‌ت، ئه‌زمونه مرۆییه‌كانیش گفتوگۆی دواتری له‌سه‌ربكه‌ین ئه‌گه‌ر پێویست بوو، ئه‌م سوربوونهشم له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ موسڵمانانێك رووبه‌ڕووین كه ته‌سه‌وری لكاندنی (ئیسلام و دیموكراسی) به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت نازانن یان ئه‌وه‌یه به ئیجتیهادێكی نوێ و خوێندنه‌وه‌یه‌ك و داهێنانێكی گه‌وره‌ی ده‌زانن.
دووه‌م: باشه گریمان ئه‌زمونی گه‌لان زۆر گرنگن ئێمه بیكه‌ینه موڵكی خۆمان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی و ناسیاسیه‌كان، بۆیه ده‌ڵێم سیاسیه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (دیموكراسیه‌ت) كه خاڵی ناخۆشی و دووجۆر تێگه‌یشتنمانه زیاتر له‌و ناوه‌دا ده‌سوڕیته‌وه، ئه‌م داننانه به گرنگی ئه‌زمونه مرۆڤایه‌تیه‌كاندا هیچ ئه‌و مانا‌و مه‌غزایه ناگه‌یه‌نێت كه با ده‌رگا له‌سه‌رپشت بێت و ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌زمونه فه‌رمووی لێ بكرێت و حوكمی ژیانی خۆمانی بكه‌ین، گومانی باشم هه‌یه كه‌تۆش قسه‌كه له ده‌مم ده‌گریته‌وه‌و هاوار ده‌كه‌ی كه ئه‌وه‌ش رای تۆیه و ئه‌زمونگه‌لی مرۆڤه‌كان هه‌ندێكی قابیلی پێشوازی نین!، به‌ڵام دیسانه‌وه وه‌رگرتنی ههندهكهیتر له ئه‌زمونه‌كان ده‌بێت به پێوه‌ره ئیسلامیه‌كه بێت و له پردی سیراتی پێوانهكاریهكه ده‌رچێت و نهییارو ناحهزو ناته‌ندروست نه‌بێت به ئامۆژگاریه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكانی رێباز‌و رووانگه ئیسلامیه‌كان.
سێیه‌م: له‌سه‌رده‌می وه‌حیی و دواتر له سه‌رده‌می هاوه‌ڵاندا (خوایان لێ رازی بێت) سودیان بینیوه له هه‌ندێك نه‌خشه‌و نیگاری ئیداری و سه‌ربازی و زانستی له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا، به‌ڵام ئه‌م سوده ئه‌زمونیانه ته‌نها به‌رهه‌مه روواڵه‌تی و(ئامرازقهبیلهكان) بووه، رێگه‌یان نه‌داوه له گه‌ڵ ئامرازه‌كان فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌ت به ژیان و گه‌ردوون و مرۆڤ و زاراوه‌ی تایبه‌تی ئاینی و فه‌لسه‌فی دژه دینیان بۆ هاورده بكرێت و بیشیكهنه به‌رنامه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن.
بۆچی ئێمه باسی ئه‌وه نه‌كه‌ین كه‌له‌سه‌رده‌می هه‌رچوار خهلیفهكهدا دانان یان هه‌ڵبژاردنی هه‌ر یه‌كێكیان به شێوه‌یه‌ك بووه، له‌و كاته ههستیارو ناڕه‌حه‌ته‌دا كه‌س له هاوه‌ڵان هاواریان نه‌كرد هه‌تا په‌نابه‌رن بۆئهزمونی رۆمه‌كان یان فارسه‌كان یان حه‌به‌شیه‌كان یان میسریه‌كان یان یه‌مه‌نیه‌كان یان جاهیلیه‌تی عه‌ره‌بی بۆدانانی خلیفه و جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌و چه‌رخه، به‌ڵكو به پشت به‌ستنیان به‌عه‌قڵی ئیجتیهادی خۆیان له ئاسۆ‌و ئاوێنه‌كانی وه‌حیه‌وه، له‌پاش ناسینی واقیعی خۆیان باشترین بڕیاریان ده‌داو باشترین ده‌سه‌ڵات و باشترین ئاكامی هه‌بوو؟!.
بۆچی پێوستكراوه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بیسه‌لمێنین كه‌عه‌قڵی ئیجتیهادی و فیقهی هاوچه‌رخمان له كهمییهتی وتوانای داهێنان و دروستكردنی نیه و هه‌ر ده‌بێت له‌جیهانی وه‌حیی و دونیای مێژوویمان و واقیعی پڕ له وانه‌مان بچینه ده‌ره‌وه و نازونوك بكه‌ین هه‌تا له جیهانی دوژمنهكاندا چاره‌سه‌رێك ده‌دۆزینه‌وه بۆ ده‌ردو بیماری هه‌مه جۆرمان ؟!.
پێغه‌مبه‌ر(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) كه‌ی فه‌رمووی عه‌قڵی خۆتان په‌ك و په‌نچه‌ر بكه‌ن و هێزی ئیجتیهادی ئیسلامیانه‌ی لێبكێشنهوهو ئوممهكانیتر له‌جیاتی ئێوه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و له‌وانه‌وه و له ده‌سه‌ڵاته سیاسیه هه‌ره گه‌وره‌كان سوود وه‌ربگرن بۆ شێوازی دهستورداری و ئیداری و ده‌وڵه‌تداری ودانانی خه‌لیفه‌و نوێنه‌راكانیان؟!. به‌ڵكو هه‌میشه رای هێناون له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ودابڕان له هه‌ژمونی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئه‌خلاقی و یاسایی و كهلتورهكانیان، هه‌تا له جلوبه‌رگ و زۆر شتی تری زلهێزه‌كانی ئه‌و ده‌مه، ئایا ئه‌مه‌ی هه‌ندێك حیزب و كادیر‌و نوخبه‌ی سیاسیه (ئیسلامیه‌كان) ده‌یكه‌ن بۆ (دیموكراسی) و (لیبرالی) و جۆره‌كانی (په‌یوه‌ندی) و (هاوپه‌یمانی) له‌گه‌ڵ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و ره‌وت و چالاكی (ئیعلامیان) كه‌هه‌ندێك كات ناتوانین جیاوازییه‌ك بدۆزینه‌وه له نێوان راگه‌یاندنی (ئیسلامی)و عه‌لمانیدا!، له‌كوێدا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی وه‌حیی و ئاوڕدانه‌وه راشیدییهكان و ئیجتیهادی موجتههیدهكاندا ده‌چنه‌وه سه‌ریه‌ك؟!. كه‌ی و له كوێ بۆ رۆژێك و بۆ ساتێك پێغه‌مبه‌ر(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) رازی بوو موسڵمانێكی سه‌حابه به خۆی بڵێت موسڵمانی قهیصهریم یان موسڵمانێكی كیسرهویم یان مقهوقسیم یان بهلقیسیم یان موسڵمانێكی قورهیشیم،یان قایل بوو بووترێت: ئیسلامێكی حه‌به‌شی یان ئیسلامێكی شامی یان ئیسلامێكی فارسی یا ن هه‌تا ئیسلامێكی عه‌ره‌بی یا ن یان.. ؟؟!، ئه‌ی بۆ ئێستا نه‌ك هه‌ر لایان سروشتیه به‌ڵكو به(ئه‌ركێكی ئیسلامی) ده‌زانن خۆیان به موسڵمانێكی لیبرالی یان ئیسلامێكی دیموكراسی بناسێنن، وه‌كو ئه‌وه‌ی كاك ئه‌بوبه‌كر كاروانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و كه‌ناڵه‌كانیان بێ گوێدانه مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شه‌ریعه‌ت بانگه‌وازی شه‌وانه‌و رۆژانه‌ی بۆ ده‌كه‌ن !؟.
ئه‌وه‌ی به پێوه‌ری عه‌قڵ جێی ره‌خنه‌یه و به پێودانگی شه‌ریعه‌تیش جێی لێپرسینه‌وه‌یه، كه مێژووی نزیكه‌ی پانزه سه‌ده‌ی ئیسلام و موسڵمانان به زنجیره‌ی دورودرێژی (شكۆ)كانی و ئه‌ڵقه‌ی (شكست)ه‌كان و وانه باڵاكان له (شكست و شكۆ)كان، هه‌موو ئه‌وانه پشت گوێ بخرێت و وه‌كو مردووخانه یان گۆڕستان سه‌یربكرێت و به‌ڕه‌وای نه‌بینرێت بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی قیامه‌تیش بێت، هیچ نه‌بێت هه‌فتانه و مانگانه سه‌ردانی بكرێت، هه‌تا بیرمان بكه‌وێته‌وه هێماو هه‌وڵه به‌رزه‌كان له كوێدابووه؟،كێ كردوونی؟، بۆ كراوه؟، تاكو ئێمه‌ش بزانین و فێرببین كه خۆدابڕان له‌ڕابوردوو فێڵێكه له خۆمانی ده‌كه‌ین و رۆژئاوا‌و به رۆژئاوایی بووه‌كانی لای خۆشمان هه‌رگیز نه‌ك دڵیان داگیرناكهین به خۆداڕنین و خۆداڕماندن لهكهوڵ و كامڵبوونی خۆمانه، به‌ڵكو ده‌بینه گاڵته‌جاڕی ئه‌وان، مێژووش، مێژووی خۆمانی گه‌لانی موسڵمان، بۆ خۆی چاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ گۆڕان و گه‌وره‌بوون له بواری گه‌شانه‌وه‌ی فیكر‌و فه‌رهه‌نگ به تایبه‌تی و فه‌توا وفه‌لسه‌فه ئیسلامیه جیاوازه‌كان به‌گشتی !.
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون كه مێژووی خۆمان به خاڵی سه‌ركه‌وتنه‌كان و(سهرسمه)كانه‌وه بخه‌نه ژێر ئیراده‌ی مۆمیاكردنهوه، به‌ڵكو چه‌ندین كه‌تن و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان تۆماركردووه، كه‌ی ئه‌وانی رۆژئاوایی وێرایان یان ویستیان دیموكراسی و ئیسلام ئاشتكهنهوه و هه‌ندێك نمره‌ی پێویست بده‌نه ئیسلام له بواره فیكری و ئه‌خلاقی وسیاسیهكهدا؟!.
ئه‌م قسه‌م بۆ ئه‌وه‌نیه كه خوێنه‌ر حاڵیكهم گوایه له نێوان ئیسلام- به‌عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و عیبادهت وسلوك و كۆمه‌ڵ وكۆمهڵكاری و بزاڤه‌كه‌ی- و دیموكراسی وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ماددیگهرانهی سنعه‌تی مرۆڤه‌كان جیاوازییه‌كانیان ئه‌وه‌نده كه‌مه ده‌كرێت لێك لول بخۆن و پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ن و تێڕوانینێكی هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن!، يان تێگه‌یشتنی هاوپشك بده‌ن له‌سه‌ر خودای تاك و ته‌نهاو گه‌ردون و ژیان و مرۆڤ و مردن و زیندو بونه‌وه و دۆزه‌خ و به‌هه‌شت و ته‌واوی زاراوه بڵندهكانیتر، نه‌خێر ئه‌وه هه‌ركه‌س بیكات ئه‌وه له‌به‌رده‌م دووچارهدایه: یان مراندنی ئیسلامه له ده‌رووندا یان سه‌ربرینی دیموكراسیه‌ته!. يان له ده‌ستدانی هه‌ردوكیانه.
به‌ڵای گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌وانی ڕۆژئاوایی یان به ڕۆژئاوایی بووه‌كان ئاماده نین ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه بخه‌نه نێوان دیموكراسی و ئیسلام، جگه له‌وكاتانه‌ی كه دیكۆره رێكخستنێك ده‌خه‌نه نێوانیان و دیموكراسی رۆژئاوا ده‌كرێته خاوه‌ن ئاراسته‌و ئیسلامی خوای به‌خشنده‌ش ده‌كرێته ئاراستهكراوو كزۆڵكراو!. دژ وه‌ستانه‌وه‌ی فیكر دیموكراسیه‌كان بۆ سوڵحی نێوان ئاینی ئیسلام و ئاینی دیموكراسی واقیعیترو مهبدهئویستانهیه، وه‌ك له‌وه‌ی هه‌ندێك موسڵمان و نوخبه‌ی سیاسی (ئیسلامی) ده‌یانه‌وێت ئه‌و سوڵح وگرێبه‌سته بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئیسلام و عه‌قڵی ئیجتیهادی ئیسلامیش (ئه‌سیر) و دیموكراسیش (ئه‌مین)و(ئه‌میر) بێت !.
ئه‌مڕۆ كه رۆژئاوای دایكی دیموكراسیه‌ت بانگه‌شه ده‌كات به شه‌ڕو به ئاشتی بۆ خۆبه‌ستنه‌وه‌و خۆپهتكردن به حه‌بلی دیموكراسی، ده‌یانه‌وێت به‌دیل بێت و هه‌موو ئاینێكیتر به تایبه‌تی ئیسلام راماڵێت و قسه‌ی نه‌بێت له ژیان و ژیاری هه‌مووماندا، ئه‌وان ده‌ڵێن به‌دیل و خه‌ڵكی ئێمه‌ش ده‌ڵێن تێهه‌ڵكێشكردن. كه به‌دیل بوون راگه‌یاندنی شه‌ڕه‌و تێههڵكێشكردنیش راگه‌یاندنی شڕو شیتاڵی بیر‌و بیركردنه‌وه!.
له نوسینه‌كه‌ی مامۆستادا ئه‌وه‌ی فێركردم كه ده‌یه‌وێت رۆحی دیموكراسی ده‌ركات و په‌یكه‌ره‌كه‌ی قبوڵبكات!. به‌ڵام ئه‌م نیازوموراده سه‌ره‌ڕای دڵسۆزیه‌كه‌ی رێگه‌كه‌مان لێ ده‌كاته چه‌ند رێگه‌یه‌ك و لهههڵهیهك ملمان ده‌گرێت بۆ ههڵهیهكیتر، چونكه هێنانی په‌یكه‌رو ده‌ركردنی رۆحی دیموكراسی كه ئه‌مه (ئه‌سته‌مه)، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت و بۆ ده‌هێڵێته‌وه كه رۆح و په‌یكه‌ری ئیسلامیش له‌یه‌كتر بترازێنین و په‌یكه‌ری دیموكراسی و رۆحی ئیسلام بۆیه‌كتر بخوازین!،ئه‌گه‌ر وانهگهیهنێت ئه‌ی په‌یكه‌ری بۆچیه؟، كه ئه‌مه‌شیان (مه‌حاڵه)، مه‌گه‌ر ئێمه له نێوان ئه‌سته‌م و مه‌حاڵدا ته‌مه‌نمان ته‌واو بكه‌ین و ره‌نجه‌كانی ته‌مه‌نیشمان له ره‌نجی فه‌رهاد باشتر نابێت.
ئه‌وه‌ی ته‌زاندوومی باجه گه‌وره‌كه‌یه كه شه‌ش جار ده‌بێت بیده‌ین، جارێك په‌یكه‌رو په‌راسووه مردووه‌كانی دیموكراسی به‌دوور له رۆح وڕه‌وته لیبرالی و عه‌لمانی و سه‌رمایه‌داریه‌كه‌ی وه‌كو قه‌باغ و مقه‌با به‌كاربێنین، جارێكیش دیكۆرو دهمو چاوی ئیسلام له بواری (ئیداره)و (ئیماره)ی مرۆڤه‌كاندا بخه‌ینه‌لاوه و ده‌ست به رۆحهكهیهوه بگرین، جاری سێیه‌م گیانی ئیسلامه‌تی و كۆشك و كه‌له‌ی دیموكراسی له‌یه‌كتر ماره بكه‌ین!، جاری چواره‌میش دروێنه‌كه‌ی جگه تاڵی و كه‌وتنه ته‌ڵه‌ی كاره‌ساتی روخێنه‌رانه بۆ بوون و به‌رده‌وامی دین و دینداریمان هیچی لێ سه‌وز ناكه‌ین، جاری پێنجه‌م ده‌بینه گاڵته جاری دونیا‌و به ناشیرین‌ترین شێوه ئیسلام ده‌ناسێنین و به هیچكامیان ناگه‌ین، نهئیسلامه خواییه راسته‌قینه‌كه، نه دیموكراسیه رۆژئاواییهكه!، شه‌شه‌می شهشهكه كه‌سزای كۆتایی و ریسوابوونی دواڕۆژه‌و رزگاربوون لێی هیچ ئه‌گه‌رێك نایگرێته‌وه جگه تۆبه‌و ته‌وه‌للا بوون له به‌رنامه ده‌ست و ده‌مكرده مرۆییه‌كان. خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت:
(وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى * قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيرًا * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آَيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى * وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآَيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآَخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى) 124-127 طه.
مامۆستا نوسیوێتی: (...ئیسلام ئایینی: ئاسانکاری نەک سەخت گیری و گرانکردن
موژدەدان و شادی بەخش نەک راونان و تۆقاندن , کار و کۆشش نەک قسە و قاڵەی دەم, لێکدانەوە و داھێنان نەک چاولێگەری و لاسایی کردنەوه , نوێ خوازی و گۆرانکاری نەک چەقبەستویی و کونەخوازی, رێک و پێکی نەک فەوزا و شپرزی, میانەرەوی نەک زیادەرەوی و کەمتەرخەمی , نەرم و نیانی نەک توند وتیژی و توندرەوی, چاوپۆشی و لێ بوردن نەک دەمارگیری و تۆڵەسەندنەوە...)
ئه‌م مه‌نهه‌جه بۆ پیاهه‌ڵدانی ئیسلام و ژماردنی گه‌وره‌ییه‌كانی نه‌یتوانیوه ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی له ناخ و بێخیدا هه‌یه بیپارێزیت، نه‌پاراستنی هاوتاییه هه‌ناوی و ههنگاوییهكانی له گۆڕان و گۆڕانخوازی و گۆڕانكاریدا، له‌ده‌م و ده‌واری په‌خشاندن و پهلوهشاندنی بیر‌و بانگه‌وازو بزاوتهكاندا، كه مرۆڤ كراوه‌ته رێكخهرو خه‌مخۆری و به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتا له‌و نه‌به‌ردیه دینیه‌دا، به فه‌تاره‌تدانی ئه‌و (هاوقورسی) و (هاوباریه) لایه‌ك و نیوه‌یه‌كی دینداری زاڵ و نیوه‌كه‌یتری زه‌بوون ده‌بێت، ئاینیش ئهگهرلهناوخۆی (په‌ڕاو)و(په‌یڤه)كانیدا فرهسهرو سه‌نته‌ری تێدا بووه حه‌قیقه‌ت ناتوانێت وه‌كو ئایین به‌رده‌وام بێت و مرۆڤه‌كان بگرێته خۆی!.
ئه‌گه‌ر ئیسلام ئاینی(..لێکدانەوە و داھێنان نەک چاولێگەری و لاسایی کردنەوه..)یه، ئه‌وه منیش ئیمانم قایمه به توانای ئیسلام له پێشڕه‌ویكردنی هه‌موو ئاینه‌كان و بوونی ئه‌و توخمه پێشهنگكاریه و زۆر زوو وهڵامدهرهی ده‌ست وبردیی موسڵمان بۆ به‌شداریكردن له ئاوه‌دانی زه‌ویدا به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر زانیمان ئاوه‌دانكردنه‌وه پێوه‌رو پاڵنه‌ری به‌شێكی هه‌ره گرنگه بۆ (خواپه‌رستی) و خواڕازیكردن و ره‌نگدانه‌وه‌ی مه‌فهومی خیلافه‌ی مرۆڤه‌كان، پرسیاری ئه‌م شوێنه‌ش:
بۆچی هه‌موو په‌یكه‌ری دیموكراسیتان به ره‌وا زانیوه و (بێ تێبینی)و(بێ ته‌رك) كردن سه‌رله‌به‌ری جه‌سته‌ی ئه‌و مه‌زه‌ب و سینعهته مرۆڤانه‌تان قبوڵكردووهو ده‌تانه‌وێت وه‌ك سیستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تاقانه بیكه‌نه سكه‌و سهفهرگهی ناردنی ئیسلام بۆناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی؟!. بۆچی ئه‌م بڕوایه نمونه‌ی چاولێكه‌ری و لاساییكردنه‌وه نه‌بێت بۆ دهردهدارهكانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌و ڵڵهییهكان ؟!. پرسیاره‌كه‌شم بۆ ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه ئه‌گه‌ر وامان دانا كه ده‌كرێت و ده‌گونجێت (په‌یكه‌ر)ی دیموكراسی بێ (په‌ڕاوه) فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی هه‌لی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ كارپێكردن و هاورده‌كردن. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه مامۆستا جه‌خت و چه‌خماخه‌ی بۆ لێده‌دات!.
عینوانی (میانه‌ڕه‌وی)یش گه‌وره‌ترین لافیته‌ی سیاسی و فیكری و فیقهی خاوه‌ن وتاری (كلیلی چاره‌سه‌ر، ئیسلام و دیموكراسی) و هاوهڵهكانێتی، كه پێوسته له هه‌موو ههنگاوێكیاندا ببینرێت و ببێته شاهێد حاڵ بۆ دروشمه باڵاكهیان، هیچ كاتێكیش دروشمێكی زه‌قی وه‌كو (میانه‌ڕه‌وی)ناتوانێت خۆیمان وه‌كو خۆی نیشان بدات، ئه‌گه‌ر ره‌چاوی پێناسه‌و پێگه شه‌رعیه ئیسلامیه‌كه‌ی نه‌كات، میانه‌ڕه‌وی(وه‌سه‌تییه‌ت)ئه‌گه‌ر بۆ به ئیسلامی كردنی مرۆڤه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی ئیسلامه، ئه‌وه سته‌مه له ئیسلام و له خه‌ڵكیش ئه‌گه‌ر ناساندنی ئاینی خوای به‌خشنده بۆ وه‌سه‌تییه‌ت نه‌كه‌ینه بنه‌ماو بنكاری هه‌میشه‌ییمان!.
به پێی سه‌رنجی خاكییانهی منیش له‌م چه‌ند وته‌ی مامۆستادا هه‌ست به‌و وهسهتیهته ناكه‌م، داخاویتر له‌وه لاگیری و قهراغگیری تێدا ده‌بینم، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: (.. نەرم و نیانی نەک توند وتیژی و توندرەوی, چاوپۆشی و لێ بوردن نەک دەمارگیری و تۆڵەسەندنەوە..) .
ئایا وه‌سه‌تیه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌به هه‌میشه‌یی و له هه‌موو زه‌مان و زهمینێكدا و له كاتی ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵاتیدا و له مافی تایبه‌ت و گشتیدا نه‌رم ونیان ولێبورده بین؟!. یان ئه‌وه (موجمهله) و پێویستی به (تهفسیله)؟، به ته‌نها گه‌ڕانێك به‌ناو هه‌ندێك له ده‌قه پیرۆزه‌كانی وه‌حییدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو داوای نه‌رم و نیانی ده‌كات داوای توندی و ره‌قی و تیژیش له هه‌ندێ شوێنی تایبه‌تدا ده‌كات، خوای به‌خشنده ده‌فه‌رموێت:
(الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِئَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ) 2-النور. (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ) 73-التوبة. (إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آَمَنُوا سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ * ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَمَنْ يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ * ذَلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ) 12-14 الأنفال.
هه‌روه‌ها به گه‌ڕان و چاوگێڕانی ساده و سه‌رپێی بێ ماندوو بوون، ئه‌وه‌نده‌ی لێبوورده‌یی ده‌فه‌رموێت وداوا ده‌كات وئه‌وه‌نده‌ش له شوێنی خۆیاندا داوای تۆڵه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر توانا وئیراده‌ی تۆڵه‌سه‌ندن هه‌بوو،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ * وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) 178-179- البقرة. (الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ) 194- البقرة.
كه لێبووردن هه‌یه و تۆڵه‌ش له شوێنه تایبه‌ته‌كانیدا، كه نه‌رم و نیانی سیفه‌تی به‌رزی بانگخوازو بانگه‌وازه، به‌ڵام زبریش هه‌یه، ئه‌ویش له زه‌وی و زه‌مینه‌ی تایبه‌تدا.
وه‌سه‌تیه‌تی راسته‌قینه ئه‌مه‌یه كه قورئان له جیاتی هه‌موومان حوكمی بۆ ده‌دات و نه‌خشه‌ی بۆ دیاری ده‌كات، میانه‌ڕه‌وی و وه‌سه‌تیه‌ت ئه‌وه‌یه كه راست و ناوه‌ڕاست و قهراغهكان هیچیان نه‌كرێن به قوربانی ئه‌ویتریان، مرۆڤی هه‌ڵگری خه‌مه گه‌وره‌كانی ئیسلام هه‌تا ده‌مرێت له ژورێكی داخراودا ناژی،وه‌كو رۆژان رۆژی له دوایه،زه‌ویش ده‌خولێته‌وه‌و هه‌ر قۆناغێك له شوێنێك وله‌به‌رده‌م هه‌ندێك گرفت وگومان و دۆست و دوژمنی نوێ‌دا خۆی ده‌بینینه‌وه!.
دواتر ده‌ڵێت : (..لەلایەکی تریشەوە کە دروشمی دیمکراسی بەردەوام بەراست و بەناراست ھەڵدەکرێ جێی خۆیەتی دوپاتی بکەینەوە ئەو دیمکراسیەی دەمانەوێ:ناوەرۆکی دیمکراسی یە نەک ناو و دروشم.ئەو دیمکراسیەی کاکڵە و پوختەی ژیری و شارەزایی مرۆڤە.ئەزمونێکی نایابە لە رێکخستنی پەیوەندی نێوان ھاولاتی و دەسەلات. دابینکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤـ بە گشتی لە دەربرین و بیر‌ورا و سامانداری یە بەرجەستە کردنی دادپەروەری کۆمەلایەتی.ئاڵ و گوری مەدەنیانەی دەسەلات و سەروەری یاسا.پابەند بوون بە ئەنجامەکانی سندوقی ھەڵبژاردنەکان و رێزگرتن لە ئیرادەی گەل وەک سەرچاوەی دیاری کردنی دەسەلاتەکان.چاودێری کردنی کاربەدەستان و لێ پێچانەوەیان) ..
ئه‌و دیموكراسیه‌ی مامۆستا ده‌یه‌وێت و بانگه‌وازی بۆ ده‌كات، نیوه ده‌رزه‌نێك مه‌رجی (مه‌دح ئامێز) یان مه‌دحی (مه‌رج ئامێز)ی بۆ داناوه و له‌هه‌ردوو رووه‌كه‌ی مه‌دح بێت یان مه‌رج بێت، هه‌واڵی باوهڕوقهناعهتی خۆیمان پێده‌دات كه دیموكراسیه رۆژئاواییهكه باشترین (نمونه‌ی چاولێكردن) وله پێشترین (چاولێكردنی نمونه‌یین)!،له‌میانه‌ی وته‌كانیدا هه‌ناسه‌یه‌كی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ به‌راوورد كردنی دیموكراسی به په‌یام و پهڕاوێكیتر، بۆ ناسینی خاڵه لاواز‌و ناوازه‌كانی، یان بۆ ره‌تكردنه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، یان گه‌ڕان به‌شوێن به‌دیلێكی دیموكراسیدا، له‌ئیسلامه‌وه ده‌ستمان بكه‌وێت یان له ئاینێكتر یان له عه‌قڵ یان له ئه‌زمونێكی تره‌وه!.
پرسیارێك كه‌خۆی فه‌رز ده‌كات و له‌كۆڵمان نابێته‌وه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی له خۆی فه‌رزتره و كۆڵ و بارێكی قورستره به تایبه‌تی له‌سه‌ر خاوه‌ن وته‌و وتاره‌كه، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه: باشه جنابی مامۆستا رێخكستنی نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵات، به تایبه‌تی دابینكردن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ!، سه‌روه‌ی یاسا و به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وڕێزگرتن لهئیرادی گه‌ل و ئه‌وانیتر هه‌موویان له ئیسلامدا هه‌یه یان نیه؟، ده‌ست ده‌كه‌وێت یان ده‌ستناكه‌وێت؟،به‌ڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی ده‌قه‌كانی وه‌حییه‌وه یان ئیجتیهاده‌وه یان ئه‌زمونی پازده سه‌ده‌ی گه‌لانی موسڵمانه‌وه؟، وه‌ڵامه‌كه له دوودانه تێپه‌رناكات، یه‌كه‌م: له ئیسلامدا به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌ست ناكه‌وێت و شتی وای لێ نابینرێت. دووه‌م: له ئیسلامدا هه‌یه‌و به‌ڕاشكاوی یان ناڕاشكاوی به‌رده‌ستمان ده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی یه‌كه‌مه و ئیسلام توانای نیه، ئه‌وه پێویسته به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌نه حه‌كه‌می نێوانمان،به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش نیه و به‌ڵكو هه‌موو به‌ڵگه‌كان دژی ئه‌م بڕوایه‌ن هه‌ركه‌سێك بیكات،چاڕووانی ئه‌وه‌شم نیه،وه‌كو ئه‌گه‌رو (له‌وانه)ش بڕوام نیه مامۆستا صلاح ا‌لدین بڕوای وابێت كه ئیسلام ئه‌و هێزه باڵا‌و باڵه سێبهرداره نیه.
ئه‌مما من چی بكه‌م ؟،ده‌ربڕینه‌كان هه‌موویان بۆ ئه‌وه‌مان ده‌به‌ن كه ئامانجه باڵاكان كه نه‌ك ته‌نها شه‌ریعه‌تی ئیسلام،به‌ڵكو ته‌واوی په‌یامه خواییه‌كان و نێراوه تایبه‌ته‌كانی له‌وپێناوه‌دا ته‌شریفیان هاتووه و بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا‌و هه‌ره باڵاكانی مرۆڤه‌كان گه‌یشتوون،به‌ڵام ده‌ربڕینه‌كانی وتاره‌كه بۆ ئه‌وه په‌لكێشمان ده‌كات كه ته‌نها لای دیموكراسی و دیموكراسیه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت و(مێژووی دینداری) و(دینداری مێژووی)مان بێ وه‌ڵام و بێ كه‌لامن له‌ئاست رابووردوو ئه‌مڕۆو داهاتوودا و شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆمان هه‌تا له ئیسلامی وه‌رگرین، ئامۆژگاریشمان ده‌كات كه به‌رپرسیارێتی دینداریش به‌وه كۆتایی دێت كه سواڵكه‌ری به‌رده‌م فیكرێكی دژه ته‌ییار به فیكر‌و باوه‌ڕمان بین.
ئه‌گه‌ر دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وانیتر له ئیسلامدا هه‌یه‌و به‌ده‌ق وئیجتیهاد ده‌ستی ده‌خه‌ین، نابێت بزانین حیكمه‌تی باڵا چیه له‌م په‌نابه‌ری و پاڕانه‌وه‌و په‌ت پهتێنهدا؟!، پێوه‌ری قبوڵ كامه‌یه لای خوای گه‌وره بۆ پاداشت له‌سه‌ر هاوارو ههقپێدانێك به (به‌دیل)ێك له جێی(دینێك) كه خوای ناردوویه‌تی و مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێداوه، ئه‌گه‌ر هه‌موو زه‌مان و مه‌كان و ئینسانیش نه‌یانه‌وێت؟، به‌چی رزگارمان ده‌بێت كه ده‌بینین له جیاتی گۆشكردنی نه‌وه‌ی نوێی ئیسلامه‌تی به زمان و زاراوه‌و زیندووكردنه‌وه‌ی (وه‌حیی) ویستانه، كه‌چی به زمانێك په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ین كۆتاییه‌كه‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی ئیسلام ببێته ترازووی ژیانیان، هاوشانێك بۆ ئیسلام په‌یدا ده‌كه‌ین،یان ئه‌وه‌یه به تێپه‌ڕبوونی كات هاوشانهكه ده‌مێنێت و ئیسلامیش مۆڵه‌ت ده‌درێت !.
گرفتی ئێمه ته‌نها له نه‌بوونی ئامراز‌و میكانیزمدا كۆنه‌بووه‌ته‌وه و ته‌نها گۆڕینی پۆشاك و په‌یكه‌ریش چاره‌و پاره نیه بۆ ده‌رده قوڵ و قه‌باره گه‌وره‌كانمان، چه‌ندێك بێ تفاق و بێ حاڵین له هۆكارو هۆبارهكاندا زۆر له‌وه زیاتر شه‌ق وپهقین له‌تێگه‌یشتن و پێگهیشتمان له به‌هاو باوه‌ڕو بیركردنه‌وه و به‌رنامه‌ماندا.
له جیاكردنه‌وه‌ی زمانی (سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت) و(جاهیلیه‌تی سه‌رده‌م) و خوێندنه‌وه‌ی ئیمان و ئیسلام و ئیحسان و ئیعتیسام و ئوممه‌ت و كوفر‌و كافری گه‌وره‌و ئولوهیه‌ت و ربوبیه‌ت و ناوه پیرۆزه‌كان و سیفه‌ته به‌رزه‌كان و (حاكمیه‌تی شه‌ریعه‌ت) و (شه‌ریعه‌تی حاكمه‌كان)! زۆریتر له‌م بابه‌ته گه‌ورانه قسوریمان زۆره‌و نه‌مانتوانیوه وه‌كو خۆیان بیانخهینهگهڕو حوكمی ژیانی خۆمانیان پێ بسپێرین،دیموكراسیش له‌م زمانه‌ی ئێمه حاڵی نیه و حاڵیش نابێت!. ئه‌گه‌ربمانه‌وێت جیهان و جیهانبینیمان له‌ڕووانگه‌ی ئیسلامی ره‌سه‌نه‌وه بێت وپێگه‌ی پێشه‌وایه‌تی له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، ده‌بێت زمانی فیكری خۆمان(ڕاست) و(پاك) بكه‌ینه‌وه !. ده‌ستبگرن به فیكری ئیسلامیه‌وه و پشت گوێی نه‌خه‌ین، كلیلی هه‌موو دهرگاكانيش ته‌نها لای ئه‌وه, گرفتی ئێمه‌ی مرۆڤیش جوزئی نیه و كوللیه و ته‌نها جه‌سته‌یی نیه و به‌ڵكو جه‌سته‌یی و ڕۆحیه و دونیایی نیه به‌ڵو دونیایی و قیامه‌تیه و كاتی نیه و به ڵكو هه‌میشه‌ییه، كه گرفتی ئێمه به‌وشێوه‌یه مه‌گه‌ر ئیسلام خۆی بێته مه‌یدان و گرێ كوێره‌كان بكاته‌وه, ئه‌گینا هیچمان به هیچ نابێت.
(وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ * صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ) 52- 53- الشوری.
(تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا)1- الفرقان.
(وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِمْ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَى هَؤُلَاءِ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ) 89- النحل.
(29)
وتیان وریای خۆت به... چاودێری ده‌كرێیت..!
وتم: عه‌زیزم سوپاس بۆ دڵسۆزیت... به‌ڵام به‌نده‌ی فه‌قیر: سیاسیه‌ك نیم هه‌میشه له حه‌زه‌ری رازیكردنی (هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو ده‌وڵه‌تێك)دا بم. كه‌سێكی (ئه‌من)یش نیم هه‌میشه كامێرام لهسهرخهڵك بێت و هه‌رواش شعور بكه‌م كه خۆشم هه‌میشه كامێرهیهكم به‌دواوه‌یه و هه‌واڵم ده‌گه‌یه‌نێت. به‌رپرسێكی سه‌ربازی ناو جه‌نگیش نیم هه‌میشه چاوه‌ڕووانی هێرشی دوژمن یان كه‌وتنه كه‌مین بم. ئه‌م رۆحییه‌ته(خانه‌گومانه) مرۆڤ كۆت و به‌ند ده‌كات هه‌تا له خۆی به‌گومان بێت و له‌سێبه‌ری خۆشی بترسێت، ئه‌وو ئه‌وانیش ته‌نها ئه‌وه‌یان ده‌وێت !!.
من كه‌سێكم كه‌مێك ده‌خوێنمه‌وه‌و تۆزێكیش ده‌نوسم و هه‌ندێكیش قسان ده‌كه‌م و ناوه‌ناوه‌ش هه‌ڵوێستم ده‌بێت له كه‌سه‌كان و روانینه‌كانیان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاشكران و له هه‌ندێك گۆڤاری وه‌ره‌قی و كه‌ناڵی ئهلهكترۆنی بڵاون و نه‌ك نایشارمه‌وه، به‌ڵكو به‌شوێن مینبهرو مهڵبهندێكدا ده‌گه‌ڕێم به ده‌نگی به‌رز بیڵێم و بێڵێمهوه!.
كه‌سه سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی و حیزبی و حكومیه‌كان به شوێن هه‌ل و ههڵكهوتهدا ده‌گه‌ڕێن بۆ خێری خۆیان، منیش به شوێن هه‌ل و هه‌وڵی (فیكری ئوسوڵیی ئیسلامی) و (ئوسوڵی فیكری ئیسلامی) پشت به خوای تاك و ته‌نها و پشت قاییم به وه‌حیی پیرۆزی ده‌گه‌ڕێم هه‌تا هه‌موو كه‌س تێبگات په‌یامی من چیه؟،له‌پێشدا بۆ ئه‌وانه‌ی كامێرایان له‌سه‌رمه و پێیان ده‌ڵێم: سوپاس تكایه با بگاته هه‌موو شوێنێك و هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو گروپێك!!..